ماوه‌یه‌کی زۆره ئاشنای نووسین و شیعره‌کانی ره‌فیق
سابیرم. ئه‌و نووسینانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان
به ده‌ستی هێناون به پێزترن و ره‌نگ و ده‌نگی وڵات و
خاکێکی بێ نیشتیمانی زیاتر پێوه دیاره وه‌ک له
نووسینه تازه‌کانی.
کولتور و ناسیۆنالیزم له مه‌ڵبه‌ندی کوردۆلۆجی له
سلێمانی ساڵی 2008 به‌ده‌ستهێناوه. گه‌وره‌ترین
شکستی ئه‌م نووسینه به بروای من له سه‌ر به‌رگی
کتێبه‌که‌وه ده‌ست پێده‌کات، خوێنه‌ر پرسیار ده‌کات
ئه‌مه توێژینه‌وه‌یه‌کی گشتی زانستی تیۆرییه بۆ
هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه‌ی ماکه‌کانی کولتور و
ناسیۆنالیزم. چونکه بابه‌تگه‌لێکی وه‌ها باسێکی زۆر
فراوانه و چه‌ندین په‌رتوک و لێکدانه‌وه هه‌ڵده‌گرێ.
سه‌ره‌تا کاره‌ساته که که‌سێک خۆی به سه‌رۆکی
ده‌زگایه‌کی ئاوها قه‌به و گه‌وره بزانێ، به‌ڵام
زمانێکی پاراو و پته‌وی نه‌بێ که ڕێچکه‌ی بیر
کردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر رابگرێ. له کاتێکدا نووسه‌ر خۆی
له گه‌وره‌ترین مه‌سه‌له‌ی ناسیۆنالیزمی داوه که
یه‌کێکه له هه‌ره خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌تاییه‌کانی
زمانێکی دروست بۆ بیر کردنه‌وه‌یه‌کی دروست وه
به‌رهه‌م بێت. که‌چی به داخه‌وه نوسه‌ر نه‌ک هه‌ر
شکستی هێناوه له‌لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا به‌ڵکو
گه‌وره‌ترین رێچکه‌ی زمانه‌وانی کوردی به هه‌ڵه
داڕشتووه به جۆرێک ئه‌گه‌ر پانێلێکی سه‌د که‌سی
دابنێی بڕوام نییه له‌سه‌دا دووی ئه‌و زمانه‌ی ره‌فیق
سابیر تێبگات که ده‌یه‌وێ ئاخاوتنی پێ‌بکات له‌گه‌ڵ
میلله‌ته‌که‌یدا. هه‌ڵه زمانه‌وانییه‌کان ئه‌وه‌نده
زۆر بوون که بۆ خۆم به به‌شی سه‌ره‌کی لایه‌نی
لاوازی ئه‌م نووسینه‌م دانا. لێره‌دا دوو هۆی زانستی
هه‌یه بۆ بێتوانایی نووسه‌ر له‌ده‌ڕبڕینی زمانی
پاراوی کوردی و نووسینه‌وه‌یان، یه‌که‌م: نووسه‌ر ئه‌و
باسانه‌ی که هێناونی کۆمه‌ڵێک داتای وه‌رگێردراون و
نووسه‌ر نه‌یتوانیوه بچێته ژێری و لێیان تێبگات،
بۆیه به‌و جۆره ریزی کردوون. دووه‌م: نووسه‌ر
ده‌یه‌وێ به خوێنه‌ر بڵێ که باڵا ده‌سته له
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیات و نووسینی ئه‌وروپای رۆژئاوا
و بۆیه زمانه‌که‌ی وا کول بووه و کوردییه‌که‌ی بیر
چۆته‌وه.
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ چه‌ند نمونه‌یه‌ک له نووسینه‌که‌ی
ره‌فیق سابیر له‌سه‌ر زمانه‌که داهینه‌ری ده‌بێت.
ره‌فیق سابیر ده‌ڵێ: " پرۆسه‌ی مۆدێرنیزم و پۆست
مۆدێرنیزم لیبرالیزم له ئه‌وروپادا" له راستیدا
ئێمه له کوردی‌دا به‌رامبه‌ر وشه‌ی مۆدێرنیزم
تازه‌گه‌ری یان نوێگه‌ریمان هه‌یه، پاشان پۆست
وشه‌یه‌کی ئینگلیزییه له‌ناو کوردی‌دا جارێ به‌مزوانه
نه‌ڕواوه تا وا سه‌وز بێت. که‌واته ئه‌گه‌ر له
بناغه‌وه رسته‌که به‌م شێوه‌یه دابڕێژینه‌وه "
پرۆسه‌ی نوێگه‌ری و پاش نوێگه‌ری لیبرالیزم له
ئه‌وروپا". له به‌شێکی تردا هاتووه ده‌ڵێ: "
لێکۆڵینه‌وه ئیمپریکی و مێژوویی، باس و لێکۆڵینه‌وه‌ی
زۆر هه‌ڵده‌گرێت" ئیمپریکی وشه‌یه‌کی ئینگلیزییه، یان
سه‌رچاوه‌که‌ی بڵێین لاتینییه. له به‌شێکی تردا
واهاتووه، "ئیمڕۆ زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا هۆمۆگێن(
هاو زمان و هاو کولتور) نین" ل. 10 هۆمۆگین له
Homogenous مانای وه‌ک یه‌ک دێت، وشه‌یه‌کی تازه و
مانایه‌کی تازه له روونکردنه‌وه‌که‌ی ره‌فیق
سابیردا. ده‌توانین بڵێین ئیمڕۆ زۆربه‌ی وڵاتانی
ئه‌وروپا زمان و کولتوریان له‌یه‌ک ناچێت. جێگه‌ی
سه‌رسوڕمان نییه که له چه‌ندین جێگادا ده‌سه‌ڵاتی
موتڵه‌ق به‌کار هاتووه، که وشه‌ی پاراوی کوردیمان
هه‌یه بۆ موتڵه‌ق که "ره‌هایه".
له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌م رسته‌یه به‌م شێوه هاتووه
له‌لاپه‌ره20 دا وته‌یه‌کی هێردێر ده‌گوێزێته‌وه بۆ
ناو نووسینه‌که‌ی که ده‌یه‌وێ پێمان بڵێت به‌م جۆره
وه‌ریگێڕاوه " سروشتیترین ده‌وڵه‌ت ئه‌و
ده‌وڵه‌ته‌یه که ته‌نیا له تاکه گه‌لێکی خاوه‌ن
یه‌که کاراکتێری نه‌ته‌وه‌یی پێکهات بێت" به
دڵنیاییه‌وه ئه‌م وه‌رگێرانه‌ی ره‌فیق سابیر
وه‌رگه‌ڕانه نه‌ک وه‌رگێڕان! بۆ نمونه " سروشتیترین"
ناوه ناکرێت به‌مجۆره به‌کاربێت، به‌راوردی نییه.
وشه‌ی کاراکتێری بۆچی نه‌توانین خه‌سڵه‌ت
به‌کاربهێنین! کاراکتێر وشه‌یه‌کی ئینگلزییه به
جۆره‌ها مانا دێت به‌پێی وشه‌که. له‌لاپه‌ڕه 21 دا
هاتووه" فیختێ یه‌کێک له ناودارترین تیۆریستانی
ناسیۆنالیزمی ئه‌ڵمانی بوو" یه‌که‌مین جاره ئه‌م
وشه‌یه‌م به‌رگوێ ده‌که‌وێ " تیۆریستان" ده‌توانین
بڵێین فیختێ یه‌کێک بوو له ناودارترین قوتابخانه‌ی
ناسیۆنالیزمی ئه‌ڵمانی.
له به‌شێکی تری نووسینه‌که‌ی نووسه‌ردا گه‌ر
به‌راوردی بکه‌ین له لاپه‌ره 23 دا " مێژووی خه‌باتی
نێوان رۆحی نه‌ته‌وه جۆربه‌جۆره‌کانه له پێناو
حوکمڕانی کردنی سه‌ردارانه‌ی جیهان" ئه‌م رسته‌یه له
هه‌ر لایه‌که‌وه تێیده‌ڕوانی مانای ته‌واو نابه‌خشێ
یان ئه‌وه‌تا که‌س نازانێ نووسه‌ر ده‌یه‌وێ بڵێ چی...
حوکمڕانیکردنی سه‌ردارانه‌ی جیهان ! له‌باری
ریزمانه‌وه...له‌هه‌مان لاپه‌ڕه‌دا نووسه‌ر ده‌ڵێ "
که فیختێ به بنچینه‌ی ناسیۆنالیزمی ده‌زانێ، تیۆری
مێژووخوازی( مێژوونیزم) ی له‌باره‌ی ناسیۆنالیزم
داڕشت" جارێکی تر له نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته ده‌پرسم،
هه‌تاکو ئیستا نه‌مدیوه و نه‌هاتووه زاراوه‌ی
"مێژوونیزم" به کار هاتبێ بۆ هیچ مه‌به‌ستێک، به‌ڵام
به‌بڕوای من جارێکی تر رسته‌که له وه‌رگێراندا
وه‌رگه‌ڕاوه و هه‌موو گیانی تێک شکاوه. نووسه‌ر
نه‌بێ که‌س نازانی مه‌به‌ست و مانای ئه‌و رسته‌یه
چییه.
نووسه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت " دوو چه‌مکی
سه‌ره‌کی سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه ده‌رکه‌وتن: چه‌مکی
نه‌ته‌وه‌یی سه‌بجێکتیڤی و چه‌مکی نه‌ته‌وه‌یی
ئۆبجێکتیڤی" دووباره وشه‌ی objective له‌گه‌ڵ
subjective دوو وشه‌ی ئینگلیزین و نووسه‌ر خوا
ده‌یزانێ له کوێوه هێناونی و له وه‌رگێڕاندا
وه‌ریگه‌ڕاندون. دووباوره ئه‌و وشانه بۆ یه‌که‌مین
جاره له ناو رێنووسی کوردی‌دا ده‌بینرێت. وه به
جۆره‌ها شێوه‌ی خۆی روونده‌کرێنه‌وه، بۆ نمونه
subjective وه‌کو بابه‌ت و objective وه‌کو ئامانج
به‌کاردێت، به‌ڵام دڵنیا نیم له نووسه‌ر ده‌یه‌وێ
بڵێ چی.
له به‌شێکی تردا هاتووه ده‌ڵێ: " ناسیۆنالیزم لای
سیمس پرۆگرامێکه له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی و سیاسی و
یه‌کبوونی تێریتۆرالی..." ل27. دووباره وشه‌ی
territory وشه‌یه‌کی ئینگلیزییه و ئه‌وانه‌ی ئاشنای
زمانی کوردین هه‌رگیز زانیاری‌یان نییه به‌م وشه‌یه،
گه‌ر زمان زانێکی ئینگلیزی یا لاتینی نه‌بێت.
نووسه‌ر له‌ده‌یان جێگا و به سه‌ده‌ها شێوه که خۆی
ویستویه‌تی وشه‌ی کوردی ریز کردووه، نامه‌وێ قسه‌یان
له‌سه‌ر بکه‌م، به‌ڵام ته‌نها ده‌مه‌وێ وه‌بیری
نووسه‌ر بهێنمه‌وه که ئه‌مانه شکستی زمانی کوردی
نین به‌ڵکو لاوازی و بێ سامانی نووسه‌ر ده‌رده‌خات،
ئه‌م وشانه به‌کارهاتووه که هه‌موویان له کوردی‌دا
زاراوه‌یان هه‌یه ."ئیلیتیک" "ئایدێنتیتی"
ئیپستیمۆلۆجی" "ستروکته‌ر" "پاسیڤ" " مۆتیڤه‌کان"
"فه‌نده‌مێنتاڵی" "گه‌ره‌نتیکردن" "کلتورساید". له
راستیدا وه‌ده‌رده‌که‌وێ مه‌یلی نووسینی ئه‌م
په‌رتوکه ئه‌وه‌یه که نووسه‌ر ئه‌وه‌ی په‌رۆشی
نییه زمان و کولتوری کوردییه، ئه‌گینا ده‌بوایه به
شێوازێکی جوانی زمانی پاراو و ره‌وانی کوردی سه‌رنجی
هه‌موومانی رابکێشایه. هه‌ر ئه‌و جۆره زمانه‌یه که
بۆته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م یه‌کگرتنی زمانی کوردی‌دا.
ته‌نیا پرسیارم له برای نووسه‌ر ئه‌وه‌یه بۆچی وشه
کوردیه‌کان کۆستیان که‌وتووه و نابێت به‌کاربێن و
هه‌ر بۆیه‌شه وه‌ک خۆی له سێبه‌ری ئه‌م ده‌یه‌یدا
وون ده‌بن.
جێگه‌ی داخه له‌م سه‌رده‌مه نه‌هامه‌ته‌دا، له‌م
رۆژگاره زمانکوژه‌دا که ئه‌مڕۆ ته‌واوی ده‌زگا
رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و بگره ئه‌و هه‌موو
قسه‌گه‌له‌ی که له سه‌ر زمان و کولتور ده‌کرێ، وه‌کو
کۆمه‌ڵێک ئه‌رک دراون به‌م جۆره نووسه‌رانه. له
جیاتی ئه‌وه‌ی گرفتی یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌ی زمانی کوردی
بدۆزنه‌وه.
له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی نووسینه‌که‌ی ره‌فیق سابیر
به‌های زمانی کوردی و تێگه‌یشتن له سه‌رچاوه‌ی زیاتر،
بوون به ژان له‌لام. له‌بوونی که‌سێکی ئاوها وه‌کو
سه‌رۆکی ده‌زگای کوردۆلۆجی له سلێمانی به‌های په‌رتوک
و هه‌موو هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم وون بوون.
نوسه‌ر ده‌یه‌وێ خۆی له خه‌می نه‌ته‌وه‌یی بوون و
بنیادنان و پێناسه کردنی سۆشیالیزم بدات. زمان زاده‌ی
گیان و هه‌ست و به‌رهه‌می مێشکه، شێوازی نووسین
"کولتور و ناسیۆنالیزم" زمانی سۆز و حه‌ماسه‌تی
تێدایه، زمانی زۆرینه‌ی نووسه‌ری کوردی نه‌پۆشیوه.
|