به پێی هه‌واڵه
باوه‌ڕپێكراوه‌كان ڕۆژی 4 ئه‌م مانگه به
شێوازێكی چه‌ته‌گه‌ری و مافیایی و به ماشێنیكی بێ
ژماره‌و به ڕۆژی روناك وئاشكراو به به‌رچاوی
خوێندكاران و پاسه‌وانانی كۆلیژی ئادابی زانكۆی سه‌لاحه‌دینه‌وه
و پاش ده‌سته‌ویه‌خه بونێكی زۆر، سه‌رده‌شت
عوسمانی خوێندكار‌و ڕۆژنامه‌نوسیان به زه‌بری چه‌ك
ڕاپێچی ناو ماشینه‌كه‌یان كرد‌و ڕفاندیان بۆ
شوێنێكی نادیار و رۆژی شه‌شی مانگ له گه‌ڕه‌كێكی
شاری موسل ته‌رمه‌كه‌ی فریدراوه.
هه‌ڵبه‌ت كوشتن و تیرۆری سه‌رده‌شت نه یه‌كه‌م
تیرۆر و نه دوا تیرۆریش بوه‌و ده‌بێت كه له
سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته پڕ ئاسایش و دیموكراسی یه‌كه‌ی
پارتی و یه‌كێتی رووده‌دات له كوردستان به گشتی
و هه‌ولیر و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی به
تایبه‌تی.
بۆ هه‌ر كه‌سێكی ئازادیخواز ،چ له ناوه‌وه‌ی
كوردستان بێت یاخود له ده‌ره‌وه، كه ئه‌م هه‌واڵه
ده‌بیستێ ده‌ست به‌جێ كۆمه‌ڵی به‌ڵگه كه ئه‌م
شێوازی تیرۆره له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵیگرتوه ناچاری ده‌كات
به‌ر له دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران،په‌نجه ڕاكیشێ
بۆ تۆمه‌تباركردنی پارتی و ئیسلامی یه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی
ئه‌م كاره‌و بیان كاته قه‌فه‌سی تاوانباری یه‌وه.
به‌ڵگه‌یه‌كیان ئه‌وه‌یه كه وه‌ك له هه‌واله‌كه‌دا
هاتووه چۆنه ئه‌م كۆمه‌ڵه چه‌كداره به ڕۆژی
ڕوناك توانیویانه بچنه ناو كۆلیژه‌وه و ده‌سته‌و
یه‌خه ببن له‌گه‌ڵ سه‌رده‌شت و به زۆری چه‌ك
بیكه‌نه ناو ماشینه‌كه‌یانه‌وه پاشانیش به‌ناو9-10
بازگه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی ده‌ری بكه‌ن و بچن
له موسل لاشه‌ی كوژراوی فرێ بده‌ن.
كێ ده‌توانێ كارێكی وا بكات له شارێك دا كه
پارتی ڕۆژانه خۆی بانگه‌شه‌ی بونی ئاسایش و
ئازادی و دیموكراسی و باس له چاو كراوه‌یی ده‌زگا
جاسوسی و چه‌كداره‌كانی تری ده‌كات!!
به‌ڵگه‌یه‌كی تری ڕاستی ئه‌وه‌یه كه له چه‌ند
ساڵی ڕابردوو دا ده‌یان كه‌سی ڕۆژنامه نوس و كه‌سایه‌تی
ناكۆكی سیاسی به پارتی و ئیسلامی یه‌كان له ژێر
ده‌سه‌ڵاتی پارتی تیرۆر كراون به‌ڵام تا ئێستا
تیرۆریستانیان ده‌سگیر نه‌كردوه‌و، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ستگیریشیان
كردبێت ئه‌وه سزایان نه‌داوه.له‌وانه تیرۆری
ئارام و ڕووف كامل و ڕیناس و شاپور و قابیل و
سۆرانی مامه حه‌مه‌و عبدالستار تاهیر شه‌ریف و ده‌یانی
تر.
به‌ڵام له‌م لاوه هه‌ر هه‌وڵێكی تیرۆر درا بیت له
دژی خودی سه‌رانی ده‌سه‌لاچت ئه‌وه بێ سێ دوو
دۆزیویانه‌ته‌وه‌و بكه‌رانیان ده‌ستگیر و زیندان
وبه سزای توند‌و له سیداره‌دان گه‌یاندوه. نمونه‌ی
ئه‌م زیره‌كی و چاو كراوه‌یی و بێ خه‌وی یه‌ی ده‌زگا
به‌رپرسیاره‌كانی پارتی له‌م باره‌یه‌شه‌وه دیار
و ئاشكران.
به‌ڵگه‌یه‌كی واقعی تر كه پێویسته ئاماژه‌ی پێ
بده‌ین ئه‌وه‌یه كه هه‌مووی چه‌ند ڕۆژێك تێپه‌ری
كردوه به‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی بكوژ‌و ببڕی مه‌لاكانی
یه‌كگرتوی ئیسلامی و یه‌كیتی مه‌لایانی پارتی و یه‌كێتی
و ئیسلامی یه‌كانی تر و هێشتا قیڕه قیڕیان له
گویماندا ده‌زرینگێته‌وه كه له بلندگۆی مزگه‌وته‌كان
و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی تره‌وه ده‌یان قیراندو
هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و سزادانی كه‌سانی ڕۆشنبیر و
ئازادیخوازیان ده‌كرد به به‌چاوی پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه
به‌ڵام تا ئیستاش نه‌مان بیست شایه‌دی دادگایی
كردن و سزادانی ئه‌م بانگشه‌كارانه‌ی تیرۆر نه‌بوین
له لایه‌ن پارتی یه‌وه‌و تا شایه‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت
عوسمانینیش بوین و ئه‌م كه‌یسی تیرۆره‌ش وه‌ك كیسه‌كانی
تر دزه به ده‌رخۆنه ده‌كریت.
جا ڕه‌نگه به ڕواڵه‌ت وا بێته پێش چاو كه
بانگشه‌ی مه‌لاكان بۆ كوشتنی كه‌سانی ڕۆشنبیر، به
تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه له ئیسلام و ئیسلامی
یه‌كان ده‌گرن چ په‌یوه‌ندی به‌م ڕووداوی تیرۆره‌وه
هه‌یه!!.
له كۆمه‌ڵگایه‌دا كاتێك كۆمه‌ڵێ مه‌لای كۆنه‌په‌رست
و ده‌سته‌و تاقمی ئیسلامی تیرۆریست به هه‌زار یه‌ك
شێوه له مزگه‌وته‌وه تا قوتابخانه‌و په‌یمانگاو
فه‌رمانگه‌و بازار و شوێنی گشتی به ئازادانه
باسی سه‌ركوت و خه‌فه‌قان و كوشتن و سزادان و
تیرۆر ده‌كرێت و سی دی و كاسێتی وتاره‌كانی ڕۆژانی
هه‌ینی مه‌لا كۆنه‌په‌رست و تیرۆریسته‌كان په‌خش
ده‌كرێته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتیش لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ
ناكات و له ڕیشه‌وه ده‌ریان ناكێشێت بگره
ئاویان ده‌كاته ژێره‌وه تا باشتر چه‌كه‌ره بكه‌ن
و ببوژینه‌وه ئه‌وه ئیتر هه‌موو ئه‌م لایه‌نه
كۆنه‌په‌رسته یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ن و ده‌بنه
سه‌رو بنی یه‌كتری.
سه‌رنج بده‌ن !له چه‌ند ساڵی ڕابردوو ده‌یان و
بگره سه‌دان ڕۆژنامه‌نوس و نوسه‌رو كه‌سایه‌تی
ئازادیخواز و چه‌پ و كۆمۆنیست، له لایه‌ن خودی ده‌سه‌ڵات
و داواكاری گشتی سه‌ربه ده‌سه‌ڵات و مه‌لاكان و
سه‌رانی ئیسلامی یه‌كان، ئه‌گه‌ر تیرۆریش نه‌كرابن
ئه‌وه ده‌رگای دادگا بێ داده‌كه‌ی پارتی و یه‌كیتی
یان لێگیراوه‌و دادگا كراون و زیندان كراون، یاخود
ناچار به هه‌ڵاتن كراون .ده‌یان نمونه‌ی ئه‌و كه‌سه
ئازادیخوازانه‌مان له‌به‌ر ده‌سته كه له لایه‌ن
سه‌رانی پارتی و ئیسلامی یه‌كان و ده‌زگای ئه‌وقاف
و یه‌كیتی مه‌لایانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌و
دادگا كراون، یان ناچار بونه ڕابكه‌ن و كوردستان
به‌جێ بێڵن.
هه‌موو ئه‌م هیرَشانه ته‌نها به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی
ئه‌م كه‌سه نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوس و رۆشنبیر‌و چه‌پانه
ڕه‌خنه‌یه‌كیان له ئیسلام و ئیسلامی یه‌كان و داب
و نه‌رتی باو‌و یان گه‌نده‌ڵی و سه‌ركوتی پارتی و
یه‌كیتی و ئیسلامی یه‌كان گرتوه .
بۆیه هه‌ر به‌م به‌ڵگه سیاسی یه واقعیانه
تیرۆر كردنی سه‌رده‌شت عوسمان پارتی لێی به‌رپرسه
و له باری نه‌دۆزینه‌وه‌ی به په‌له و ئاشكرای
تاوانبارانی راِسته‌قینه ئه‌وه پیویسته هه‌ر
پارتی تاوانبار بكرێت .
به‌ڵام واقعێك هه‌یه‌و پێویسته ئاماژه‌ی پێ بده‌ین
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له‌هه‌ر شوێنكی جهان كه ده‌سه‌ڵات
ڕۆڵی هه‌بێت له تیرۆر كردن دا و مه‌به‌ستی نه‌بێت
تاوانباران و تیرۆریستان بدۆزرێته‌وه ئه‌وه هه‌رگیز
ئاشكرا نابن و ناكرێن و به سزا ناگه‌ن, چونكه
بێگومانه كاتێك ده‌سه‌ڵات هه‌ستێ به ئه‌نجام
دانی كارێكی تیرۆریستی ئه‌وه وا پێێ هه‌ڵده‌ستێ
كه هیچ سه‌ره‌داوێكی نه‌دۆزریته‌وه.
به‌ڵام ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ی چاره چی یه؟
ئێمه كۆمۆنیسته‌كان و حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ده‌مێكه
ڕامان گه‌یاندوه‌و ده‌ڵێین كه تیرۆر دیارده‌یه‌كی
سیاسی و عه‌مه‌لی بزوتنه‌وه‌یه‌كی لۆمپه‌نی سیاسی
یه‌و فه‌ردی نی یه.بۆیه هه‌ر دیارده‌یه‌كی سیاسی
ده‌بێت له سیاقی مێژویی خۆی به بزوتنه‌وه‌یه‌كی
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وپه‌ڕی رادیكال وه‌ڵامی
بدرێته‌وه‌و په‌رچه كرداری له به‌رانبه‌ر بكریت
تا له ڕیشه‌وه ده‌ربكێشرێت.
بۆیه له ڕیشه ده‌ركێشانی دیارده‌ی تیرۆریش ئه‌مڕۆ
له گره‌وی به‌ڕێخستن و گه‌شه‌و هه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌یه‌كی
سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی مۆدیرن و سكولار دایه كه
ڕابه‌ری یه‌كه‌ی به ده‌ست بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی
ماركسه‌وه بێت كه دابینی خواستی به یاسایی و به
كرده‌وه‌ی ئازادی بێ قه‌ید و شه‌رتی سیاسی هه‌مه‌لایه‌نه
بكات .دیاره ئه‌مه‌ش به‌دی نایه‌ت به بێ به‌دی
هێنانی به كرده‌وه‌ی خواستی جیایی دین و، هه‌ر
ناسنامه‌یه‌كی تری قه‌ومی و تایه‌فی و عه‌شیره‌تی
، له ده‌وڵه‌ت و خوێندن و فێركردن و وشك كردنی هه‌موو
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه تیرۆریزم سه‌ری لێی هه‌ڵداوه‌و
گه‌شه‌ی كردوه.
7-5-2010
|