قه‌شه نیم ئه‌گینا ده‌چوومه
لای خودا ئابرووی ئه‌م دووپێیه‌م ده‌برد.
کانزاتزاکیس
واچه‌ند هه‌زار ساڵێك ده‌بێت مه‌سیح له خاچدراوه. كه‌چی
دێری نێو كه‌نیسه‌كان هێشتاكه هه‌ر ده‌ڵێ خۆری به‌یانین،
هه‌رده‌ڵێ هه‌ناســــــــــه‌ی ژیانه‌وه‌ی ئه‌ون،
هێشتاكه هه‌ر تازه‌ن، هێشتاكه له‌دڵی كریستیاندا
جوله‌كه یه‌كه‌م بكوژی مه‌سیحه.
مه‌گه‌رێوه ئه‌ی مه‌سیح
مه‌گه‌رێوه بۆ خاکێك كه‌تینووه به‌خوێنی سه‌رت
مه‌گه‌رێوه ئه‌ی خاچ خوێناوی
بۆ په‌نجه‌ره‌یه‌ك كه له‌روانینیدا
تاوان له‌سه‌ر ته‌ختی حه‌قیقه‌ت دانیشتووه
مه‌گه‌رێوه ئه‌ی مێخ خوێناوی
بۆ کۆتاییه‌ک که‌سه‌ره‌تایه به‌خوێن
مه‌گه‌رێوه بۆ په‌نجه‌ره‌یه‌ک که هیچ روناکییه‌ک
نابه‌خشێ به‌بوون
مێژوو كائینێكی زۆر دڵ ره‌قه ئه‌و كۆتایی تاوانه‌كانه
ئه‌و هه‌ڵگری ترپه‌كانی عه‌شقه، پێم سه‌یره! مرۆڤ
چۆن ده‌توانی عاشق بێت گه‌ر شه‌وێك به‌دیواری ته‌نیایدا
چاوه‌كانی وه‌ك ده‌ریا ته‌ڕو په‌نجه‌كانی به‌رۆحی
خۆیدا هه‌ڵنه‌واسی بێت ئاخر چۆن ده‌توانی عاشق بیت كه
شه‌وه‌كان به‌دووی خۆیدا لول نه‌كات...
زۆر جار خه‌ونم به سه‌وزه ده‌بینی كه‌چی لاسیكی ته‌مه‌ن
هه‌ر زه‌رد ده‌چۆوه
زۆربه‌ی ته‌مه‌نم به‌خشی به‌بیرکردنه‌وه له
نیشتیمان،
پیری پێبه‌خشیم
ئێستاکه که‌پیرم مه‌ودای بیرکردنه‌وه‌م مه‌نفایه
نیشتیمان جگه ئیسکوپروسکی‌و که‌لاوه‌یه‌ک
هه‌نگاوێ بۆ هه‌ڵاتن‌و وته‌یه‌ک بۆ بێده‌نگی هیچی تری
پێنه‌به‌خشیم
تۆ ئه‌ی بێده‌نگی
به‌دوو پێکانی کۆڵانی ژماره دوو بڵێ
تێنه‌گه‌یشتن له حیکمه‌ته‌کانی په‌پوو
هه‌ڵهاتنه له‌سه‌ره‌تاو
سه‌ره‌تایه بۆ هه‌ڵهاتن
ئاخر پێ بڵێ
ماڵه‌که‌مان پربوو له حیکمه‌تی ئاو و
په‌یڤه جوانه‌کانی وتن‌و
که‌نه‌سمه‌کانی عه‌شق‌و
گه‌رانه‌وه بۆ په‌یڤه‌کانی ئا‌ڤێستا
ئاخر پێ بڵێ
منداڵ چ گوناحێکی کردبوو داتانه ده‌ست قه‌دری عێراقه‌وه
ئاخ له ئێوه ئاخ له ده‌ردی ئێوه
تۆ ئه‌ی کچی جوان
ئه‌ی کچی نێو په‌نجه‌کانم
به ئاوێنه‌ی ژووره‌که‌ت بڵێ
کاتێک هه‌ناسه‌کانی یار له‌به‌رده‌مدا روتده‌بنه‌وه‌و
په‌نجه‌کانی عه‌شق راده‌موسێت
ئاخر به‌ردیش بیت نایه‌ته زوبان
پێ بڵێ ئه‌ی کوێر، ئه‌ی دڵ مردوو
گه‌ر وه‌کو من په‌نجه‌کانی عه‌شق رایانده‌موسیت
گه‌ر وه‌کو من شه‌وانه به‌دیار ته‌نیای نیشتیمانه‌وه
راده‌چڵه‌کایت
ئاخر گه‌ر به‌ردیش بیت نایه‌ته زوبان
ئه‌ی دڵ مردوو ئاوێنه
گه‌ر من ده‌بوم له جێ دڵه مردۆکه‌ی تۆ، دڵم ده‌رده‌هێنا
بۆ یار
ئه‌ی یار ، ئه‌ی یاری من ، یاری نێو په‌نجه‌کانم
یاری ئێوارانی نیشتیمانم
گه‌ر وه‌کو ئاوێنه دڵ مردۆکه‌ی ژووره‌که‌ت
بمبینیتایه ده‌بووم به‌ئاو
ئاو بۆ نیشتیمان بۆ ژیان
ئاخ خۆزگه ده‌چومه چاویلکه‌ی گوێدرێژێکه‌وه
تائه‌م دنیایه‌م به‌سه‌وزی ده‌بینی
نه‌هاته‌ی دی..!
خۆزگه‌کانم له‌سه‌ری په‌نجه‌کانما ده‌کوشت
به‌ده‌م بای ته‌مه‌نه‌وه پیری ده‌بووم
پیر ده‌بووم‌و کۆڵانه‌کانی عه‌شق نه‌یان ده‌گرتمه خۆی
په‌نجه‌کانم وه‌ک قردێله له‌پرچتا جێدێڵم
تابیر له‌شانه نه‌که‌یته‌وه
نیگاکانم له‌رووانینتا جێدێڵم
تاکه‌سێ تر پێ نه‌بینته‌وه
تۆ ئه‌ی کچی جوان
ئه‌ی ژنی نێو په‌نجه‌کانم
گه‌یشتن به‌تۆ ، گه‌یشتنه به‌خۆشبه‌ختی ڕۆژه‌کان
{ مه‌حمود ده‌رۆێش شاعیری عه‌ره‌بی فه‌له‌ستینی شیعری
بۆ عاره‌ب ده‌نووسی پێمان ده‌وت شاعیره شۆرشگێره‌که}
{عه‌بدوڵلا په‌شێو شاعیری کورد که‌دوانزه وانه‌ی بۆ
منداڵانی کورد نوسی
پێمان ده‌ووت شاعیره شۆڤێنێکه}
ئای له من ئای
سه‌رۆک: وته‌یه‌کم فێرکه له‌چوار وشه پێکهاتبێت
هه‌ر چواری به عێراق ده‌ستپێکا.
ئاخر قه‌ده‌ری وڵاته‌که‌ی من وایه تاکه‌کان ئه‌بێت به‌ده‌ست
عه‌قڵێتی گێله‌کانه‌وه ئاواره‌بن
تۆ ده‌نگت بده به من
من به به‌رچاوی کامێرای ئه‌م سه‌ده‌یی بیست‌و هه‌زاره‌وه
به‌تۆپزلی ده‌تنوسێنم به‌عێراقی عاره‌بیه‌وه
{هه‌ژار موکریانی هه‌ژارو شاعیر‌و ده‌روێشی بارزانی له
تێشتی مجه‌وردا
ساڵی 1970دا ده‌نوسێت: له‌به‌غداد بووین چووین بۆ لای
دکتۆر مه‌حمود سۆرانی پێمانوت: دکتۆر کوا کوردایه‌تێکه‌تان؟
دکتۆر له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: پاره چاوانی هه‌موومانی
کوێره‌کردووه.
پاره‌ی ساڵه‌کانی هه‌فتاکان له‌چاو ئێستاکه‌دا یه‌ک
فلسی قه‌ڵبه.
ئه‌گه‌ر ئێستاکه به‌کاکی دکتۆر مه‌حمود سۆرانی بڵێت:
ئه‌رێ حسکت به‌ره‌و و کوێ برد؟
ئه‌و سۆسیالیسته‌ی له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا سه‌رتاپای
کوردوستانی داگیریکردوبوو
له‌وه‌ڵامدا دکتۆر پێمان ده‌ڵێت: نیازمه حیزبێکی
عێراقی دامه‌زرێنم
ئه‌گه‌ر عێراق بوو به دیموکراسی.
ئێمه له ئه‌گه‌ره‌کاندا ده‌ژین
له ئه‌گه‌ری عێراقدا
ئێمه له پراکتیکدا عێراقییه‌کی عه‌یاره بیستوچوارین،
به‌زوبانیش قاره‌مانێکی کوردی
به‌ناوی کوردوستانه‌وه هاتن به عێراقیان سپاردین
به‌ناوی داڵده‌وه هاتن له‌ماڵ ده‌ریانکردین
به‌ناوی گیڤاره‌وه هاتن به جه‌لادیان سپاردین
تۆ ئه‌ی کوردستانم
ئه‌ی وڵاتی ته‌فره‌دان و قوربانیه‌کان
تێگه‌یشتن له‌تۆ، گه‌یشتنه به‌مه‌رگی خۆت
تێنه‌گه‌یشتن له‌تۆ
کۆتاییه به‌جه‌لادو هه‌ڵاتن
ئاخر کورد هه‌روابووه دایمه قاچه گۆج و شکاوه‌که‌ی
عێراق بووه
به‌ناوی کوردستانه‌وه ئێمه‌یان به‌ره‌و گێڵگه‌که‌کانی
مه‌رگ راپێچکرد
ئێمه له‌و هه‌موو کوره کورێکمان نه‌ما بۆ په‌یداکردنی
له‌تێ نان
دزی مه‌که خوا دووربینه‌كه‌ی به‌هێزه به‌ئاگری جه‌هه‌نه‌مه‌ت
ده‌سپێرێت
له‌ته خاکێکم هه‌بوو کردیان به ته‌ویله‌خانه
ماڵێکمان هه‌بوو له عه‌شق
کردیان به ترانسێتی سیخور‌و پیاوکوژان
تف مه‌که سه‌ر ئه‌م خاکه ئه‌ی .....
ئه‌م بسته خاکه که‌بۆ تۆ بۆته ته‌پڵه‌کی سیگارو
بتڵی به‌تاڵ‌و
په‌رۆ شه‌هوه‌تێکان
ئه‌م ده‌ربه‌نده که‌بۆ تۆ بۆته رمرمێنی ڕۆم‌و عه‌جه‌م‌و
خیانه‌ت
که‌بۆ تۆ بۆته فرۆشتن‌و کرینی گوڵه‌کان
که‌بۆ تۆ بۆته مه‌یدانی جامبازان
بۆ من نیشتیمانه ئه‌ی .......
بۆ من نیشتیمانه که‌لاوه‌و کۆڵانه قورینه‌کان
بۆ تۆیش کۆشک‌و باره‌کانی
زمانی من بۆنی گوڵی گرتبوو
تۆ سپاردت به‌خیانه‌ت
داته ده‌ست قه‌ده‌ری جنێو و وشه‌ی به‌ده‌وه
په‌نجه‌کانم ره‌نگی گوڵیان گرتبوو
تۆ دات به‌سوری خوێنی خیانه‌ته‌وه
به‌سه ئیدی په‌نجه‌کانم به‌خیانه‌ت فریو مه‌ده خودا
ده‌تگرێ
به‌سه ئیدی چاوه‌کانم به‌خوێن سورتر مه‌که خودا ده‌تگرێ
به‌سه ئیدی له‌سه‌ر سفره‌ی خوێنی براکان سه‌روه‌ریم
پێمه‌فرۆشه
ئه‌ی به‌دترین دووپێ لێم دووربه
ئیتر من ده‌مه‌وێت خۆمبم
له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ژین ده‌ستکاری پیرۆزیه‌کانم مه‌که
تۆ ئه‌ی به‌دترین مه‌خلوق
له ئه‌ندێشه‌ی من وه‌ره ده‌ره‌وه
ئیتر من خودی خۆم‌و سێبه‌ری خۆمم
به‌سه ئیدی به‌سروده ئاگرینه‌کانت مه‌سوتێنه
تۆ ده‌زانی نه‌مانی تۆ واته کۆتایی به‌حیکایه‌تی فێڵ
کۆتایی به‌ته‌فره‌دان‌و بارزگانی به‌باڵی په‌پوله‌کانی
نیشتیمانه‌وه
ده‌ست له‌پیرۆزی من مه‌ده‌و
په‌نجه‌کانم ئیتر به‌خیانه‌ت فریومه‌ده
تۆ ده‌زانی دابران له‌شه‌وه‌کانی تۆ
گه‌یشتنه به‌رووناکی پاکیزه‌کان
ئه‌ی به‌دترین مه‌خلوق
ئیتر من ده‌مه‌وێت خۆمبم
ته‌نها خۆمبم خۆم
قه‌شه نیم ئه‌گینا ئه‌چوومه لای خودا ئابرووی ئه‌م
دوو پێیه‌م ده‌برد
ئای مرۆڤ!
ئه‌ی به‌دبه‌خترین دووپێ
ئه‌ی به‌د فه‌ساڵترین مه‌خلوق
ئه‌وه عه‌قڵێتی تۆیه وایلێکردوم تابێم له‌به‌رده‌م
قاپی ماڵه سه‌وزینه‌که‌ێ ئه‌ودابم.
بمبه‌خشه! ئه‌گه‌ر عه‌قڵم لا میوان نه‌بوو رۆژێک
من ده‌چمه لای ئه‌و
من ده‌چمه لای ماڵه سه‌وزینه‌که‌ی ئه‌و
ئه‌وم له وته ئاگرینه‌کانی تۆ پێ باشتره
ئه‌و بۆ من له‌گاڵته‌کردن به هه‌ستی تاکه‌کانی
نیشتیمان باشتره
سرودێکم بۆ بڵێ ئاگراوی
وته‌یه‌کم فێرکه پر له‌قین‌و ته‌فره‌دان
نه‌فه‌ره‌ت له‌ئاوێنه شکاوه‌کانی نیشتیمان
ئه‌و ئاوێنانه‌ی داماننابوو بۆ که‌ژاوه‌ی دڵداره‌کان‌و
له‌دڵماندا شکان.
تۆ ئه‌ی باشور!
ئه‌ی جوانی به‌دبه‌خت
په‌نجه‌کانم بۆ درێژکه تازه‌مه‌ن له‌تی نه‌کردوم به‌خیانه‌ت
تاعه‌قڵ فڕێنه‌داومه‌ته زبڵخانه‌ی دووپێکانه‌وه
تۆ ئه‌ی باشور
ئه‌ی جوانی شه‌رمن
حیزب ناشیرینی کردوویت
جه‌نگ له هۆش خۆی بردوویت
ئیستاکه گه‌وره‌کان به پۆشه‌روو مۆنیکاکانیانه‌وه
به‌لاتا ره‌تده‌بن
چاو ده‌نوقێنن قێزتلێده‌که‌نه‌وه
ئاخر ئه‌وان نه‌یانزانی بوو
له‌سه‌ر دیواری که‌لاوه روخاوه‌کانی تۆ
به هێڵێکی گه‌وره نوسراوه لێره که‌ره‌سه‌ی خانوبه‌ره‌مان
لاده‌ستده‌که‌وێت}
تۆ ئه‌ی باشور!
ئه‌ی خه‌می منداڵی‌و خه‌می پیریم
ئاخۆ که‌نگێ بێت بۆ دوایی بۆ کۆتایی وێنه‌کان
له چاوه‌کاندا ئیتر پشوویه‌ک بده‌م
تۆ ئه‌ی باشور ئه‌ی جوانی شه‌رمن
ئێمه به برواوه ده‌مردین
به‌برواوه له‌سه‌نگه‌ره‌کانی مردنه‌وه
ته‌قه‌مان له‌ژیان ده‌کرد
به‌بێ بروا ده‌ژیان
به‌بێ بروا له‌سکه‌کانی ژیاندا
سنگمان له‌ئازاره‌کانی یه‌ک ده‌سوو
باشور
تۆ به‌کۆڵی چاڵی جه‌نگه‌وه
من به‌کۆڵی خه‌می ووردیله‌و دایکانی ره‌شپۆشه‌وه
تۆ به‌ئه‌نفال‌و هه‌ڵبه‌جه‌و باکورته‌وه
من به‌حوکمی درۆ‌و قه‌ره‌قۆزه‌وه
باشور ئه‌ی په‌نجه‌ره‌که‌ی ته‌مه‌نی من
باشور ئه‌ی خه‌مه سه‌وزه‌که‌ی دڵی من
من به‌جامتایه‌ک درۆ‌و
به‌دڵێکی پیس‌و پڕ خیانه‌ته‌وه
هاتم بێشه‌رمانه بێئابروانه
چوومه عه‌شقته‌وه
دڵه کریستاڵه چوار پارچه‌که‌تم دزىو
کردم به‌شه‌ش به‌شه‌وه
تۆ ئه‌ی باشور ئه‌ی جوانی شه‌رمن
ماڵئاوا ماڵئاوا
نامۆ سامان/ ستۆکۆڵم
04/04/2007
ئه‌وه‌ی دڵی به‌وه خۆشه له‌دوایی روخاندنی
دیكتاتیۆرێك ئازادی ده‌گه‌رێته‌وه، ئه‌وه بزانن که
زۆر خۆش باووره، كورد كه‌سایه‌تێه‌كی خۆش باوره
دایمه به‌ده‌وری بازنه‌ی بیرچونه‌وه‌دا خولده‌خوات،
كورد دایمه له‌ناهه‌مواری‌و دوودڵیدا ده‌ژی هه‌ربۆیه
ئاینده‌یه‌كی روونی نییه. كورد نیشتیمانیكی هه‌یه هه‌ر
به‌قسه تاپۆكه‌ی له گیرفانی دووژمندایه، سه‌ركرده‌یه‌كی
هه‌یه هه‌ر به‌قسه وته‌كانی له دڵی دوژمندایه. ئه‌وه‌ێ
نیشتیمانی نه‌بێت نازانێ مانایی ئازادى‌و خۆشه‌ویستی
بریتیه له‌رێزگرتنی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ. تاکه‌کانی ئێمه
ئاواره‌ی ناخی خۆیانن..
هه‌ر میلله‌تێک تاکی ئازادی نه‌بێت ، وته‌ى ئازادیشی
نابێت. نیشتیمانیشی نابێت
به‌خستنی قنگی سیگاره‌یه‌ک بۆناو ته‌نه‌که‌ی خۆڵی
نیشتیمان مانایی خۆشویستنه بۆ نیشتیمان، به‌ڵام مه‌خابن
ئێمه ته‌نه‌که‌ی خۆڵمان نه‌بوو نیشتیمانه‌که‌مان کرد
به‌ته‌نه‌که‌ی خۆڵ.
نامۆ سامان/ سوید
|