دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی 4-5-2010 لە بەردەم
کۆلیژی زمانی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر دەرفێنرێ
، ئەمڕۆ بەکوژراوی تەرمی سەردەشت عوسمان خوێندکاری
قۆناغی چوارەمی بەشی زمانی زانکۆی سەڵاحەدین و
رۆژنامەوان ، لە شاری موسڵ دۆزرایەوە.
بەم بۆنە خەمناکەوە ، ئێمە وەک ناوەندی ئایندە بۆ
پرسەکانی گەنج ، تیرۆرکردنی ئەم رۆژنامەوانە گەنجە
شەرمەزار دەکەین و بە هەرەشە لەسەر ئازادی
رادەربڕین و کۆمەڵگەی شارستانی دەزانین.
داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین ،
بەدوادچوونی ورد بۆ تیرۆرکردنی سەردەشتی جوانەمەرگ
بکەن و بکوژانی رادەستی دادگا بکرێن.
ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج
( ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج ناوه‌ندێکی
گه‌نجانه‌ی سه‌ربه‌خۆیه و له پێناو پرسه‌کانی
تایبه‌ت به گه‌نجان کار ده‌کات ، تا ئێستا چه‌ندین
پرۆژه‌ی گه‌وره‌و ستراتیژی ئه‌نجام داوه بۆ خزمه‌تی
توێژی لاوان)
6-5-2010
هەولێر باشوری کوردستان
Mobil: 463 1197
2225979
Normal:
www.aynda.org
info@aynda.org
haval_zagros@yahoo.com
|