به‌رله‌تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان، هه‌ر سه‌رده‌شتێك
سومبلمان بوو، ئه‌ویش وه‌ك هه‌ڵه‌بجه شارێكی به‌گاز
خنكێنراوی كوردستانی رۆژهه‌ڵات بوو، ئه‌و شاره‌ی
له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌مه‌وه بووه یه‌كه‌مین
شوێنی تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو‌و
كۆمه‌ڵكوژی كوردان، ئه‌و شاره‌ی یه‌كه‌مین گورزی
تۆقاندنی به‌چه‌كی كیمیاوی به‌ركه‌وت، به‌و نیازه‌ی
به‌كوشتنی سه‌رده‌شت نه‌ته‌وه‌یه‌ك چۆكدا بدا‌و ناچاری
بكه‌ن واز له‌ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بهێنێ ..
وه‌لێ رۆژگار چۆكی به‌سته‌مكاران‌و تاوانبارانی
كۆمه‌ڵكوژی دادا‌و ئه‌وه‌تا كورد هه‌ر ماوه..
كۆمه‌ڵكوژی‌و ئه‌نفال‌و كیمیاباران، ده‌بوایه په‌ندێك
بوایه بۆ سته‌مكاران چونكه به‌و هه‌موو دلڕه‌قی‌و
توانا سه‌ربازییه‌وه كوردی ریشه‌كێش نه‌كرد به‌ڵام،
ئه‌وتاوانانه نه‌ك هه‌ر به‌عسیزم به‌ڵكو كۆی هه‌موو
ئه‌وانه‌شی سوك‌وریسواكرد كه‌له‌وتاوانه بێده‌نگ
بوون، وه‌لی ئه‌فسوس ئێستا سه‌رده‌شتێكی تریشمان بووه
سومبل .
خۆزیا نه‌سومبلی رۆژهه‌ڵاتوو نه‌سومبلی هه‌ولێری
باشورمان نه‌بوایه‌و كه‌س نه‌كوژرایه، كه‌سیش
له‌سایه‌ی سیاسه‌تی سته‌مكارانه‌و توندره‌فتاری
عه‌قڵه‌بچوكه‌كانه‌وه، بكوژ‌وكوژراونه‌بوایه‌و
به‌هۆیانه‌وه سوك‌و ریسوا نه‌بوایه‌و هه‌موو
مرۆڤایه‌تی به‌كه‌رامه‌ت‌و ره‌فتاری به‌رزه‌وه
بژیایه.. به‌ڵام كه‌داری خۆزگه به‌ر نه‌گرێ‌و
سه‌رده‌شته‌كانمان بكوژرێن .. ده‌بێ بێ ترس بپرسین
..؟ نیاز له‌كوشتنی سه‌رده‌شته‌كان چیه..؟ ئه‌گه‌ر
نیاز له‌كۆمه‌ڵكوژی سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵات تۆقاندنی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك‌و خه‌ونێكی نه‌زۆكی به‌عسیانه بوو بۆ
خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان، ئه‌وا نیاز له‌كوشتنی سه‌رده‌شتی
شاری هه‌ولێریش هه‌مان خه‌ونی سته‌مكارانه‌یه، هه‌مان
نیازی به‌مێگه‌لكردن‌و كوشتنی نه‌ته‌وه‌یه‌كه، هه‌مان
نیازی بێده‌نگكردن‌و به‌رهه‌مهێنانی هاوڵاتی
چه‌واشه‌كراوو ملكه‌چكراوه، هه‌مان خه‌ون‌و ڕه‌فتاری
به‌عسیزمه‌و ئاو له‌توندره‌فتاری سه‌رۆك‌و ڕه‌جعیه‌ت‌و
جه‌هلی شۆفێزیزم ده‌خواته‌وه، كه‌ده‌خوازێت به‌كوشتنی
سه‌رده‌شت عوسمان قه‌ڵه‌مه‌كان بێده‌نگ بكات‌و
به‌بێده‌نگ كردنی قه‌ڵه‌مه‌كانیش میلله‌تێك بكاته
پرسه‌گێڕێكی شكستخواردووی بێ باك له‌ژیان‌و مردن‌و
ئازادی، جیاوزای له‌نێوان سه‌رده‌شتی ئه‌م دیو و
ئه‌ودیودا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه كوشتنی سه‌رده‌شتی باشور
به چه‌كی كیمیاوی نه‌بوو، ره‌نگه به‌ده‌ستی بیگانه‌ش
نه‌بێ، به‌ڵام هه‌مان واتا‌و هه‌مان ئازاری كۆمه‌ڵكوژی
بۆ ئێمه‌ی كورد هه‌یه‌و من بۆخۆم به‌هه‌مان نیازی
ده‌مكوتكردن‌و چۆكدادانی میلله‌تێكی ده‌بینم، ئه‌و
خه‌یاڵه تۆتالیتاریه‌ی له‌پشته‌وه‌یه كه له‌مێژه
هه‌وڵی پاكتاوكردن‌و له‌گۆڕنانی ده‌درێ، كوشتنی
سه‌رده‌شته‌كان جا به‌كۆمه‌ڵ بێت یان به‌تاك ئاماژه‌ن
بۆ دڵره‌قی‌و به‌دره‌فتاری نه‌یارانی ئازادی ئه‌م
میلله‌ته جینۆسایدكراوه.. به‌ڵام كاره‌سات
له‌وه‌دایه سبه‌ی په‌رده له‌رووی تاوانكار
هه‌ڵماڵدرێ‌و له‌بری فرۆكه‌وانێكی دڵرَه‌ق، له‌بری
به‌عسیه‌كی ڕه‌ش كوردێكی سپیكه‌له‌ی دڵ ڕه‌ش‌و
دڵڕه‌ق‌وبه‌دره‌فتاربێت ..؟ تیرۆرستێكی چاكه‌ت‌وپانتۆڵ
له‌بربێت نه‌ك نه‌ك ریشدرێژێكی به‌ره‌بابی ئه‌بو وائیل
.. به‌ڵام ئه‌وانه هه‌رچیه‌ك بن‌و هه‌ر
ڕه‌نگ‌وبه‌رگێكیان له‌به‌ردابێت، خه‌یاڵیان خاوه
ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت كاره‌كته‌ره‌كانی به‌عس‌و
تیرۆرستانی ترسناك به‌رهه‌مبهێنێته‌وه ده‌بێ
چاوه‌روانی هه‌مان چاره‌نوسی به‌عسیش بێت، چونكه هه‌ر
ئه‌و میلله‌ته‌ی به‌عسی له گۆڕنا ئاماده‌یه
سته‌مكاره‌كانی تریش له گۆڕبنێ، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت
قه‌ڵه‌مێك بكوژێ، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ڕیسوابوونی خۆشی
بێت، ئه‌وه‌ی گولله به‌ده‌می خه‌ڵكه‌وه ده‌نێ
ده‌بێ چاوه‌روانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ووشه‌ی
قه‌ڵه‌مه بوێره‌كان بێ، ئه‌وانه‌شی باكیان له
جیڕه‌ی قه‌ڵه‌م نیه گه‌مژه‌و جاهیلن، چونكه له
خه‌یاڵپڵاوی ئه‌وه‌دان كه میلله‌تێكی تۆقیوو
دواكه‌وتوویان له‌پشته‌وه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر
كاتێكدا ویستیان بیفرۆشن، بیكرۆژن‌و بیكوژن، یان
خه‌ڵكی پێبه‌كوشت بده‌ن، ده‌یانه‌وێت میگه‌لێكی خاڵی
له‌بیرورای جیازاز له‌دوایانه‌وه چه‌پڵه‌یان بۆ
بكوتێ، وه‌لێ كه قه‌ڵه‌م هاته مه‌یدان له‌گولله
كاریگه‌رتره، چونكه گولله‌ی ئه‌وان ده‌توانێ سنگ‌و
ناوچه‌وان‌وناوده‌ممان بسمێ‌و پڕبكات له‌خوێن، وه‌لێ
قه‌ڵه‌م هه‌موو میژوویان پڕه‌ده‌كات له‌شه‌رمه‌زاری‌و
ناسنامه‌ی به‌دكاری‌و توندره‌فتاریان ئاشكرا ده‌كات،
به‌خۆڕایی نیه ناپلیون گوتوویه‌تی جێره‌ی قه‌ڵه‌م
له‌زرمه‌ی تۆپ ترسناكتره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاوا
ته‌ماشای ئێستا‌و ئاینده‌ی ئه‌م میلله‌ته‌و
قه‌ڵه‌مه‌كانی ده‌كات له‌خه‌ون‌و خه‌یاڵی
ئازادیخوازانه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌خافڵه،چونكه
له‌گێڵیتی‌وخه‌یاڵپڵاوی خۆیدا ده‌تلێته‌وه، هه‌ر
ئه‌وقه‌ڵه‌مانه ده‌ناسن كه چاوشۆڕن، هه‌رئه‌و
مرۆڤانه ده‌ناسن كه ملكه‌چن،ده‌نا قه‌ڵه‌م كوا ، كوا
ده‌فرۆشرێ میلله‌ت چۆن ده‌كوژرێ..؟
|