هەموو شتەکان کاڵبوونەوە

  

عومەر سەیدە




تۆ ئەودیوی پەنجەرەکان بۆ من مەگەڕی
خەونی لێ ببینم ..
من لێرەم .. لە نزیکی مەرگ راوەستاوم
قولاپی خەیاڵەکانم دەخەمە دەریای ئومێدەوە
لە خەم زیاترم گیرنابێت ..
هەرەس دەرگاکانی ژیانی لێ وون کردوم
تەمی نامۆیی پەنجەرەکانی چاوەڕوانیم لێڵ دەکات
هەر خۆم و ئەم نامەیەم ماوین
کە بۆ تۆی دەنێرم:
"سێوەکانی منداڵی وەکو نامەکانی عیشق مزربوون
نامەکانی عیشق وەکو عیبادەتەکان پیرۆز بوون
عیبادەتەکان وەکو گۆرانییەکان کاڵبوونەوە
کاڵبوونەوە هەموو شتەکان هاوڕێم
کاڵبوونەوە .. کاڵ"

 



عومەر سەیدە / نەرویج
sayda@live.no
٧ی مەی ٢٠١٠


 

           

 

12/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com