كاره‌ساتی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان به جیا له‌وه‌ی
راستیه‌كانی پشتی په‌رده‌ی ده‌سه‌لاتی ئاشكرا كردووه،
ته‌واوی خه‌لكی كوردستانی هه‌ژاندووه‌و ناره‌زایه‌تیه‌كی
فراوانی له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتدا هێناوه‌ته مه‌یدانه‌وه،
به‌لگه‌كان‌و ره‌وتی روداوه‌كه‌ش به بێ گومان‌و بێ
لێكۆلینه‌وه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ئه‌م كاره له
ئه‌ستۆ‌و لێپرسراویه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و ده‌سه‌لاته‌كه‌یدایه،
جگه له‌مه‌ش ئه‌وه‌ی زیاتر له‌مه‌زاجی خه‌لكدا به‌رجه‌سته
بۆته‌وه ئه‌وه‌یه تیروركردنی سۆرانی مامه‌حه‌مه و
كه‌سانی تر له‌هه‌مان ئه‌و چوارچێوه‌یه‌دایه كه
نابێ ره‌خنه له خانه‌واده‌ی به‌رزانی بگێرێت و هه‌ر
كه‌سیكیش به‌م كاره هه‌ستا له گه‌ل رفاندن‌و تێرۆر
به‌روه‌روو ده‌بێته‌وه، به‌م جۆره ره‌خنه‌گرتن له
به‌رزانی‌و بناماله‌كه‌ی به هیلی سوری نیوان ژیان‌و
مه‌رگی ئازادی خوازان گۆردراوه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ره‌وتی ناره‌زایه‌تی بۆ به‌رگری
له‌ئازادی سیاسی‌و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری‌و بیر‌ورا ده‌ربرین‌و
به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی بێ ده‌نگ نابین له‌به‌رامبه‌ر
ده‌سه‌لاتدا، كه داوای ئاشكرا كردنی تاوانباران‌و ده‌ست
له كار كێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆ‌و به‌رێوه‌به‌ری
ئاسایش ده‌كرێت، ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تای
به‌ره‌و روبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریدا خۆی به مانای به‌ر
پرسیار كردنی داموده‌زگاكانی ده‌سه‌لاته له رودانی
تاوانێكی گه‌وره‌دا كه به‌رامبه‌ر به دانیشتوانی
كوردستاندا كراوه‌و ده‌كرێت. به‌لام به‌دوای په‌رگرتنی
ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه گرنگترین خالیك كه له ئێستادا
بۆ به‌رگری و پاراستنی ئازادی سیاسی و هاوكات به
قازانجی به‌رینكردنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌كانی ئیستا،
گه‌شه پێ‌دانیه‌تی له شێوازی جۆراوجۆردا‌و هێنانه‌كایه‌ی
دروشمێكی رۆشنتره.
له كاتێكدا ئه‌م رووداوه نا ئینسانیه كه كه‌وتۆته
به‌ر پرسیاریه‌تی ده‌سه‌لاته‌كه‌ی پارتی و له‌پایته‌ختی
هه‌ریم و له‌ژیر سایه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود به‌رزانیدا
روویداوه و به رۆشنی هێرش‌و ده‌ستدرێژیه بۆ سه‌ر
خه‌لكی كوردستان، له‌جێ‌ی خۆیدایه داوای ده‌ست له
كار كیشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌ریم بكرێته دروشمی ناره‌زایه‌تیه‌كانی
ئیستا و له‌پال خواستی ئاشكراكردنی تاوانباران و
سپاردنیان به‌دادگایه‌كی ئاشكرا به‌رزبكریته‌وه.
به‌و مانایه‌ی كه مه‌سعود به‌رزانی كه‌به له 70% ی
ده‌نگده‌ران بۆته سه‌رۆكی هه‌ریم، ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌ئه‌ستۆیه
كه‌له‌هه‌ر روداویكدا نوینه‌ری خواستی هه‌ر ئه‌و خه‌لكه‌بیت.
به‌لام له‌ئێستا كه ناره‌زایه‌تی خه‌لكی كوردستان به‌دژی
ده‌سه‌لات و پارته‌كه‌ی هاتوته كایه‌وه و به‌رۆشنیش
دیاره كه‌تاوانی تیرۆری سه‌رده‌شت به‌رهه‌می
نوسراوێكه كه له‌سه‌ر خانه‌واده‌ی مسعود به‌رزانی
نوسیویه‌تی‌و تیرۆركردنه‌كه‌شی په‌یوه‌سته به‌و
نوسینه‌وه، له‌حاله‌تیكی ئاوادا كه‌پارتی وده‌سه‌لاته‌كه‌ی
پاش زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌ك هیچ ئه‌نجامیك به‌ده‌سته‌وه
ناده‌ن و به‌رائه‌تی خۆیان ناسه‌لمنێنن، خودی تاوانه‌كه
و ناره‌زایه‌تی خه‌لك شه‌رعیه‌تی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی
ده‌خاته ژیر پرسیاره‌وه. به‌تایبه‌تیش له‌هه‌روولاتیكدا
كه‌لانی كه‌می پره‌نسیپی دیموكراسی ره‌عایه‌تبكری و
ریز بۆ رای خه‌لكی دابنری، سه‌رۆكه‌كان وكاربه‌ده‌ست‌و
وه‌زیره‌كان له‌هه‌ر فه‌زیحه‌یه‌كی مالی وئه‌خلاقیدا
كه نه‌توانن به‌رائه‌تی خۆیان بسه‌لمینن، یان خۆیان
ده‌ست له‌كارده‌كیشنه‌وه وه‌یا به‌رای گشتی ناچار به‌م
هه‌لویسته ده‌كریت. له‌كاتیكدا تاوانی رفاندن و
تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان له‌كرده‌وه‌یه‌كی مالی وئه‌خلاقی
واوه‌تره‌و یه‌ك كاره‌ساتی كۆمه‌لایه‌تییه كه‌سه‌رتاپای
ده‌سه‌لاتی خستۆته ژیر پرسیاره‌وه و شه‌رعیه‌تی له‌به‌رپرسیاران
سه‌ندۆته‌وه وده‌نگی زۆرینه‌ی دوینێ‌ی خه‌لكی به‌تال
كردۆته‌وه. له‌م روانگه‌یه‌وه خه‌لكی نارازای یان ده‌بیت
ته‌سلیم به بینه‌وبه‌رده‌ی ده‌سه‌لاتداران ببن و دوای
كه‌فوكولیك به‌ده‌ستی خالی بچنه‌وه ماله‌وه و فایلی
سه‌رده‌شت وه‌ك فایله‌كانی شاپۆرو قابیل و عه‌بدستار
تاهیر شه‌ریف و سۆرانی مامه‌حمه بچنه خانه‌ی له‌بیر
چوونه‌وه‌وه، یان ده‌بیت له‌ده‌وری خواستیكی بالاتر
دریژه به‌بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خۆیان بده‌ن، لیره‌شه‌وه
خواستی ده‌ست له‌كاركیشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌ك دروشمیك
به‌ده‌سته‌وه بگرین. ئه‌مه له‌كاتیكدایه كه به‌دی
هاتنی ئه‌م دروشمه جگه‌له‌وه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری هه‌نگاویگی
گه‌وره له‌دابین كردنی پاراستنی ئازادی سیاسی‌و ئه‌منیه‌تی
دانیشتوان ده‌باته پیشه‌وه، هاوكات زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار
بۆ كرانه‌وه‌ی ده‌سه‌لات و ئیحترامگرتنی رای خه‌لكی له‌لایه‌ن
ده‌سه‌لاتدارانه‌وه ده‌كاته سونه‌تیك كه‌راسته‌وخۆ
لێدانیكی گه‌وره‌یه له فه‌زای سه‌ركوت و تۆقاندن كه‌وه‌ك
به‌شیكی جیانه‌كراوه‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌حزابی میلیشیایی
ژیانی هاولاتیانی پی له‌قالب دراوه.
14/5/2010
|