پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆتایی هات كورد توانی تائێستا له‌م
پرۆسه سیاسی ودیموكراسیه‌دا كه كێشمه كێشێكی زۆر‌و
ململنییه‌كی ئیجگار سه‌ختی به خۆوه بینی به‌بێ شه‌رو
كوشتار ده‌ربازی ببێت و به‌سه‌ركه‌وتووی تێبپه‌ڕێنێت ،كه
ئه‌مه مایه‌ی خۆشحاڵیه بۆ گشت لایه‌كمان ،بۆ بزافی
رزگاریخوازی كورد به‌گشتی كه هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و به‌رجه‌سته‌كردنی
دیموكراسیه‌ت هه‌نگاو ده‌نێت خه‌لكی كورد هه‌نگاو به‌ره‌و
فیربوونی دیموكراسیه‌ت ده‌نیت گه‌رچی هه‌نگاو نان به‌ره‌و
ئه‌م ڕیگه‌یه هه‌میشه به‌گۆل نه‌چێنراوه هه‌ر بۆیه
هه‌مو لایه‌نه‌كان هه‌ندێك جار په‌نایان بۆ هه‌ندێك
شێوه‌یی پڕۆپاگه‌نده‌و ریكلام ده‌كرد كه زۆر دووربوو
له گیانی دیموكراسی،ئه‌و چه‌شنه مێتۆده نه له
خزمه‌تی به‌رنامه‌ی حیزبه‌كه‌و نه‌له خزمه‌تی بزوتنه‌وه‌ی
دیموكرسی و نه‌له خزمه‌تی كوردایه‌و نه‌له چوارچێوه‌ی
یاسای پڕۆپاگه‌نده‌كردندا بوو، له‌لایه‌كیتر هه‌موو ده‌زانین
كه هه‌ندیك جار هه‌ڵبژاردن له‌دنیای دیموكراسیشدا به‌بێگزیو
فزی به‌ڕێوه ناچێت جا نه‌خوازه‌ڵا له وڵاتێكدا كه‌هیچ
بنه‌مایه‌كی دیموكراسی تیا نه‌بێت، سه‌ره‌رای هه‌مووی
ئه‌مانه هه‌ڵبژاردن یه‌كه‌م هه‌نگاوه به‌ره‌و فیر
بوونی دیموكراسیه‌ت پێره‌وكردنی یاساكانی ،پاشان جه‌ماوه‌ر
له ڕیگه‌ی هه‌ڵوێستیه‌وه ده‌بیته سه‌نگی مه‌حه‌ك بۆ
به‌ره‌و پێشتربرنی ئه‌و دیموكراسیه‌ته له ڕیی ،ده‌نگ
دانیه‌وه به به‌رنامه‌ی باشتر‌و خزمه‌تگوزارتر
وه‌ك وتمان وا ئیستا ده‌نگه‌كان له‌یه‌ك جیاده‌كریته‌وه
هه‌ریه‌كه له‌و حیزبانه به پێی ئه‌و ده‌نگه‌ی به‌ده‌ستی
ده‌هێنێت یان به‌دستی هیناوه ده‌زانیت قه‌واره‌كه‌ی
له‌ناو جه‌ماوه‌ردا چه‌نده‌و له‌م په‌ڕله‌مانه‌دا چه‌ند
كورسی به‌رده‌كه‌وێت یان چه‌ند نوێنه‌ر ده‌نێرێته ناو
په‌رله‌مانی عێراقه‌وه،بێگومان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا
وه‌ك هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكیتر دۆراو براوه هه‌یه ده‌بێت
هه‌مووان به‌و نه‌تیجه‌یه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه
قایلبن گه‌رچی ده‌بێت لێره‌وه ئه‌وه‌ش بڵێین كه به‌هۆی
چه‌ندلیستیه‌وه له گرنگترین و ستراتیژ ترین شوێنی
هه‌ڵبژاردندا كه كه‌ركوكی كورد بوو كۆمه‌ڵێكی ده‌نگی
زۆرمان له كیس كوورد دا كه‌ئه‌وه‌ش خه‌ساره‌تێكی تر
بوو كه به‌هۆی سیاسه‌تی نانه‌ته‌وه‌یانه‌و نه‌بوونی
هۆشیاری نه‌ته‌وه‌ییه‌و و زاڵبووونی گیانی حیزبایه‌تیه‌وه
،له‌لایه‌ن حیزبه‌كوردیه‌كان لێمانكه‌وت ،ئێمه ده‌كرێت
له كوردستاندا جیاواز بیربكه‌ینه‌وه و
سه‌ربه‌خۆیی سیاسیمان هه‌بێت،به‌ڵام ده‌بیت له ده‌ره‌وه‌ی
كوردستاندا یه‌ك بیركردنه‌وه و یه‌ك هه‌ڵویستی
سیاسیمان هه‌بیت بمانه‌وێ ونه‌مانه‌وێت هه‌موان له‌به‌رده‌م
دوژمن‌دا یه‌ك چاره‌نوسمان له به‌رده‌ستدایه
ئێستا ئیتر هه‌مو لیسته‌كان له‌به‌رده‌م تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی
تردان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی دایان به‌ده‌نگ
ده‌رانیان پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان بهێننه دی، هه‌وڵی
جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌یان بده‌ن، بێگوومان
گرنگترین كاریش كه پێش هه‌مووشتێك ده‌كه‌وێته‌وه ده‌بێت
هه‌مووان به‌گیانێكی كوردانه‌وه به‌و په‌ڕی هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه
به‌پیر ڕیخستنه‌وه‌ی مالی كوردیه‌وه بچن ،هه‌وڵی
كۆتایی هێنان به‌و بارگرژیه‌ی هه‌بوو بده‌ن واته
ئیتر ده‌بێت شه‌ڕه‌قسه‌و شه‌ره په‌ڕۆ كۆتای پێبهێنرێت
،ده‌بێت هه‌مووان ئه‌وه بزانن كه به‌رژه‌وه‌ندی كورد
سه‌رو گشت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كیتر كه‌وتۆته‌وه، هه‌موشمان
باشده‌زانین كه ناحه‌زانی كورد هه‌میشه له هه‌وڵی
له‌باربردنی ده‌سكه‌وته‌كانی كوردان گه‌ر خۆشمان یه‌ك
ده‌نگ ویه‌ك هه‌ڵوێست ویه‌ك گوتار نه‌بین ،ئه‌وا له‌باربردنی
ده‌سكه‌وته‌كان زۆر ئاسانترده‌بێت ،
بۆیه ده‌بێت هه‌مووان له‌م ساته‌وه‌خته ناسكه‌دا به
خۆیاندا بچنه‌وه‌و له هه‌ڵه‌و كه‌مو كورێه‌كانیان ده‌رس
وه‌بگرن تا له جا‌رێكیتردا ئه‌و هه‌لانه دوباره نه‌كه‌نه‌وه
بتوانن متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێننه‌وه بیگومان ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه جیاوازبوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر ئه‌م
جاره ئۆپۆزسیۆن ده‌ورێكی ئه‌ساسی بینی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا
و گه‌رموگۆڕیه‌كی تری به هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا و له‌هه‌ندێك
شوێندا به‌ربه‌ره‌كانیه‌كان گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی توند‌و
تیژی كه مه‌ترسی خوێن ڕشتنی لیده‌كرا به‌ڵام خۆشبه‌ختانه
به‌هۆی كارامه‌ی هه‌موو
لایه‌ك ئه‌وه ره‌وشه ناخۆشه نه‌ما ئه‌مه شتێكی زۆر
باش بوو ،ده‌بێت هه‌موان فێربین كه یه‌كتری قبوڵبكه‌ین،
گه‌ر وانه‌كه‌ین ده‌بینه گۆڕهه‌لكه‌نه‌و گۆریكی قوڵ
بۆ خۆمان هه‌ڵده‌كه‌نین،
هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت وا له‌سه‌ركه‌وتن بنواڕێت كه
كاتیه‌و مه‌رج نیه له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ئه‌و ده‌نگانه
به‌ده‌ستبهێنێته‌وه !سه‌ركه‌وتووی ئه‌مڕۆ گه‌ر ئه‌و
به‌ڵێنانه‌ی كه‌داویه‌تی نه‌باته سه‌ر،ده‌بێته ژێركه‌وتووی
سبه‌ینێ ،ئه‌مه سونه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌و شێوازه گه‌شه‌كه‌ی
ره‌وتی دیموكراسیه‌ته له گشت وڵاتێكی دیموكراس و
پێشكه‌وتودا كه‌سێك كاری باش نه‌كات میلله‌ت ده‌نگی
ناداتێ و متمانه‌ی خۆی پێنابه‌خشێت بۆیه ده‌بێت ژیر
كه‌وت و زۆر ئازایانه به‌خۆی وكاره‌كانیدا بچێته‌وه
هۆكاری ژێركه‌وتنه‌كه‌یه‌ی بدۆزێته‌وه و شیبكاته‌وه
، به‌شێوه‌یه‌كی راست ده‌ستنیشانیان بكات وهه‌ولی
ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی بدات لێیانه‌وه ده‌رس فێر
بێت بزانێت بۆ جاریی داهاتوو چۆن كار ده‌كات، چۆن جاری
داهاتوو ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستده‌هێنێته‌وه، یه‌كتری
تاوان باركردن به‌ده‌ردی كه‌س نایه‌ت، له‌خزمه‌تی كه‌سیشدا
نیه ئه‌وه چه‌واشه‌كردنی راستیه‌كانه چاكسازی
پاكسازی به‌خۆداچوونه‌وه خزمه‌تكردنبه‌جه‌ماوه‌ر ده‌رمانه
نه‌ك خۆ قوتاركردن و تاوانباركردنی ئه‌ویدی، له‌هه‌ڵبژاردنی
بێفرۆفێڵدا هینده‌ی لایه‌نێك سه‌ركه‌وتوه ده‌هینده‌ش
جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ر سه‌ركه‌وتوه كه به‌ده‌نگه‌كانی
توانیویه‌تی ئیراده‌ی خۆی بچه‌سپێنێت و ده‌نگ به‌وه
نه‌دات كه له خزمه‌تیدا كاری نه‌كردوه ،ئه‌مه خۆی
له‌خۆیدا هۆشیاری جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ر ده‌رده‌خات ،هه‌ر
لێره‌وه‌ش پیرۆزی و جوانی دیموكراسیه‌تیش ده‌ست پێده‌كات
!بۆیه ده‌بیت هه‌مووان به‌ئومید بین گه‌ر گه‌نده‌لی
بنبڕكه‌ین گه‌ر چاكسازی وپاكسازی بكه‌ین ده‌توانین
متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ستبهێنینه‌وه ،
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌بێت سه‌كردایه‌تی كورد ئه‌وراستیه
تێبگات كه‌مه‌سه‌له‌ی كورد مه‌سه‌له‌ی حیزبێك یان
چینێك نیه كه په‌یوه‌ست بێت به‌حیزبێكه‌وه ئه‌مه
مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه ده‌بێت ژیرانه‌تر
گونجاوانه‌تر معامه‌له‌ی له‌گه‌ڵدابكرێت بۆیه ده‌بێت
هه‌موان له مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كاندا كوردانه‌تر
بیری لێبكاته‌وه و پرسوڕا به‌یه‌كتر بكڕێت ،له بڕیاره‌چاره‌نوسازه‌كاندا
هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی ده‌زگای پارستنی هه‌رم
پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی نه‌ته‌وه‌ی كوردی یه‌كێكه له
ئه‌ركه هه‌ره گرنگ و سه‌ره‌كیه‌كان كه‌ده‌بێت له
گشت نوینه‌رانی لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكه بیلایه‌ن و نه‌ته‌وه‌یه
دلسۆزه‌كان درروست بكرێت،ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌بێت
ئاماده‌بێت كه ره‌نگه‌كانی تر قبول بكات ڕیگه به
بوونی ئۆپۆزسیۆن بدات كه ئه‌مه خۆی له خۆیدا
جوانتر كردنی دیموكراسیه‌ت و گه‌شتر كردنی چوارچێوه‌ی
به‌گوڵ نه‌خشاوه‌كه‌ی دیموكراسیه‌ته نابێت كه‌س به‌ته‌نها
بڕیار له‌سه‌ربڕیاره، چاره‌نوسازه‌كان بدات ده‌بێت ئه‌و
ده‌زگایه پێكه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی
هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان بریاربده‌ن ،بۆ شته
زۆرگرنگه‌كانیش ده‌بێت بگه‌ڕینه‌وه بۆ نه‌ته‌وه بۆده‌نگدان
له‌سه‌ری ،چونكه ده‌فری هیچ حیزبێك هینده گه‌وره‌نیه
هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی تێدا جێببێته‌وه
له‌م ڕۆژانه‌دا لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كان په‌یتاپه‌یتا
دێنه‌كوردستان بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ كوردا
،له‌كاتیكدا ماڵی كوردی خۆی هیچی به‌سه‌رهیچه‌وه نیه
بۆیه ده‌بێت پێش هه‌رچ هاوپه‌یمانیه‌ك له‌گه‌ل عه‌ره‌به‌كاندا!
هاوپه‌یمانیی كورد رابگه‌یه‌نرێت ،چونكه ته‌نها ئه‌و
هاوپه‌یمانیه‌تیه‌یه كه هێزمان پێده‌به‌خشێت چ له‌لای
ئه‌وانه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تیان له‌گڵ ده‌كه‌ین چ لای ئه‌وانه‌ی
له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ن!یه‌كریزی كورد
و یه‌كهه‌ڵویستی كورد بناغه‌ی سه‌ركه‌وتنی گشت هاوپه‌یمانیه‌تیكی
تریشه له‌ده‌روه‌ی هه‌رێم ،ده‌بێت هه‌موو هاوپه‌یمانیه‌تیكێش
له‌سه‌ر ئه‌ساسی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ١٤٠ بكرێت ، له‌مڕوه‌شه‌وه
ده‌بێت ئه‌وه‌بزانین كه هیچ شتێك پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی
ناوچه‌داگیركراوه‌كان ناكه‌وێته‌وه.
پشكۆ ئه‌مین٠
١٥.٣.١٠
|