گومان لەوەدا نییە ئه‌و هێرشانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا
یه‌کگرتووی ئیسلامی و مه‌لاکانی ئه‌وقاف بۆ سه‌ر
ئازادیی نووسه‌ر و ڕۆشنبیران ده‌ستیان پێ کردووه،
مایەی نیگەرانییەکی گەورەی هەموو ناوەندی
ڕۆشنبیریی ئێمەیە و بە کردنەوەی بەرەیەکی دیکە بۆ
تیرۆری فیکری لە وڵاتی ئێمەدا حیساب دەکرێت. ئەم
دۆخەی ئەمڕۆ هەندێک لە هێزە دینییەکان دروستیان
کردووە، ئەو ڕاستییه‌مان بۆ ئاشکرا ده‌کات، که
ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له لایه‌ک ئێتمۆسفێرێکی پڕ
له ترس و تۆقاندن بهێننه کایه‌وه و له لایه‌کی
دیکه‌ش بیروباوه‌ڕی ڕه‌های خۆیان به زۆر به سه‌ر
هەموو کۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنن. یه‌کگرتووی ئیسلامی
له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا زۆر
بانگه‌شه‌ی میانڕۆییی کردووه و ویستوویه‌تی پێمان
بڵێت، که ئه‌و به‌شێک نییه له‌و ڕه‌وته
ئیسلامییه توندڕۆیانه‌ی، که په‌نا بۆ تیرۆر و
تۆقاندن ده‌به‌ن، به‌ڵام به‌م هێرشانه‌یان
سەلماندیان که ئه‌وانیش بەرەیەکی گەورەی دژایەتی
ئازادیی بیرکردنه‌وه و ده‌ربڕینن. یه‌کگرتووی
ئیسلامی ئه‌وه‌ی چاکتر پێشان دا، که هه‌میشه به
دوو زمانی جیاواز له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیران و خه‌ڵکی
ئاسایی‌دا ده‌دوێت. له لایه‌ک ده‌یه‌وێت وا به
ڕۆشنبیران بڵێت، که ئه‌و دژی ئازادی نییه و له
لایه‌کی دیکه له ڕێگای مزگه‌وته‌وه خه‌ڵک بۆ
تیرۆر و توندوتیژی هان ده‌دات، وه‌ک له‌م چه‌ند
ڕۆژه‌دا بینیمان. ڕۆشنبیرانی ئێمه له ڕابردوودا
هه‌ر کاتێک هێرش کرابێته سه‌ر یه‌کگرتووی
ئیسلامی، به‌رگرییان له ئازادیی ئه‌و کردووه،
به‌ڵام ئێستا، که یه‌کگرتووی ئیسلامی خۆی هێرش بۆ
سه‌ر ئازادیی ڕۆشنبیران ده‌کات، ئه‌وا ئێمه
ناتوانین لێی بێده‌نگ بین، و به‌رگری له ئازادیی
خۆمان و خەڵک نە‌که‌ین. ئێمه به یه‌کگرتووی
ئیسلامی و هه‌ر لایه‌نێکی دیکه‌ش ده‌ڵێین، که
ڕۆشنبیری ئێمه زۆر له‌وه هۆشیارتره، که ئه‌وان
پێوه‌ری حه‌رام و حه‌ڵاڵی به سه‌ردا بسه‌پێنن.
نابێت هیچ لایه‌نێکی دینی وا بزانێت، که
خوێندنه‌وه‌ی که‌له‌پووری ئیسلام هه‌ر له
قورئانه‌وه هه‌تا مێژووه‌که‌ی تایبه‌ته به
خۆی، به‌ڵکو ئەو کەلەپوورە به‌شێکە له
سه‌رچاوه‌کانی خوێندنه‌وه‌ی ئێمه‌ش، بۆیه ئێمه
له‌و سه‌رچاوانه بێ‌ئاگا نین و زۆر چاک له
پێوه‌ره‌کانی حه‌رام و حه‌ڵاڵ تێده‌گه‌ین. ئه‌گه‌ر
یه‌کگرتووی ئیسلامی پێی وایه فڵان چیرۆک یان فڵان
شیعر له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تدا نایه‌ته‌وه و
نووسه‌ره‌کانیان به زه‌ندیق و کافر تۆمه‌تبار
ده‌کات، ئایا ئه‌وان چۆن ده‌توانن دڵنیامان
بکه‌نه‌وه، که خۆیان له‌و شه‌ریعه‌ته‌یان لا
نه‌داوه؟ بە بڕوای ئێمە نابێت هیچ لایه‌نێک ده‌ست
به سه‌ر پێوه‌ری حه‌رام و حه‌ڵالدا بگرێت و پێی
وا بێت ته‌نیا خۆی بۆی هه‌یه ئیجتیهاد بکات، که‌ی
شت حه‌ڵاڵ بکرێت و که‌ی حه‌رام، بۆ کێ حه‌ڵاڵ بێت
و بۆ کێ حه‌رام، چونکه له‌م ڕێگایه‌وه ته‌نیا
بواره‌کان له به‌رده‌م تاکه‌کاندا ته‌سک
ده‌کرێنه‌وه و ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ
پرێنسیپه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئازاد و مه‌ده‌نیدا
نایه‌ته‌وه. ئێمه‌ی ڕۆشنبیران له هیچ لایه‌نێکی
قه‌بووڵ ناکه‌ین خۆی بکاته خاوه‌نی پێوه‌ری
حه‌رام و حه‌ڵاڵ و به‌و بیانووه‌وه ئازادی له
تاکه‌کان بستێنێته‌وه. خوێندنه‌وه‌ی تێکستی
ئه‌ده‌بی و هونه‌ری کاری ئه‌وانه‌یه، که ڕۆژانه
له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه و ڕه‌خنه‌دا ده‌ژیین، نه‌وه‌ک
کاری که‌سانێک بێت، که دوور و نزیک ئاگایان له
بنه‌ماکانی خوێندنه‌وه و ڕه‌خنه نییه.
یه‌کگرتوو بانگه‌شه‌ی گیانی دیمۆکراسی و
تۆله‌رانتی ده‌کات و خۆی وه‌کو ئۆپۆزیسۆن
ده‌ناسێنێت، که‌چی له ئێستاوه له‌سه‌ر
بڵاوکردنه‌وه‌ی چیرۆکێک، که ئه‌و پێی وایه دژی
ڕه‌وشته، هه‌ڕه‌شه له ڕۆشنبیران ده‌کات.
ئه‌گه‌ر یه‌کگرتوو به ڕاستی له‌گه‌ڵ فره‌ده‌نگی و
فره‌ڕه‌نگیدایه وه‌کو خۆی به‌رده‌وام
بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌کات، ئه‌وا ده‌بێت زۆر به
خێرایی ده‌ست له‌م هێرشانه‌ی هه‌ڵبگرێت و لەوە
بکەوێت چیتر لە ناو خەڵکی سادەدا و بە بەکارهێنانی
چەکی دین و فەتوا کینە و دژایەتی دەرهەق بە
نووسەرانی ئێمە بڵاو بکاتەوە. ئازادیی یەک نووسەر
ئاوێنەی ئازادیی هەموومانە، ئەوەی بە هەر
بیانوویەکی نابەجێ، کە لە ئیجتیهادی نابەجێوە
وەریگرتووە دژ بە هەقی ڕادەربڕین و نووسین
بوەستێتەوە، خۆی دەخاتە بەرەیەکەوە، کە ناچارمان
دەکات وەک دوژمنی ئازادی و بیرکردنەوە تەماشای
بکەین. داواش دەکەین هێزە دینییەکان لەوە بکەون بە
هەق و ناهەق هیستریای دەستکرد دروست بکەن تا لە
ڕێگای تەکفیری نووسەرانەوە ئیمانپاکیی خۆیان
بسەلمێنن، ئەمە سیاسەتێکی دزێوە لە ژێر سایەی هیچ
عەرشێک و هیچ تاغووتێکدا سەری نەگرتووە و ئێمە چۆن
بەرانبەر ستەمی دەسەڵات وەستاوینەتەوە بە هەمان
شێوە هێز و ئیرادەی ئەوەشمان هەیە دژ بە تەسکبیریی
دینی و توندڕەویی مەزهەبی بوەستینەوە. هیواشمان
ئەوەیە کە یەکگرتوو و هیچ هێزێکی دیکە توانا و
ئیرادەی نووسەرانی کورد بۆ ئازادی تاقی نەکاتەوە و
بە وردی بەسەر گوتاری سیاسی و ئەخلاقیی خۆیدا
بچێتەوە، چونکە ئازادیی قسەکردن و نووسین لە
کوردستاندا بەرهەمی کاری هێزێک نییە تا بە
ئارەزووی خۆی بیبەخشێت و بیستێنێتەوە، بەڵکو
بەرهەمی دەیان ساڵ کاری هەموو ئەم کۆمەڵگایەیه و
ئەوەی یاریی پێ بکات، یاری بە خواستێکی گەورە و
قووڵی هەموو کۆمەڵگا دەکات.
1.
به‌ختیار عه‌لی
2.
کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور
3.
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین
4.
شێرکۆ بێکه‌س
5.
ڕه‌وف بێگه‌رد
6.
ڕێبین هه‌ردی
7.
شێرزاد حه‌سه‌ن
8.
ئاراس فه‌تاح
9.
مه‌ریوان وریا قانیع
10.
ئازاد به‌رزنجی
11.
ئاسۆس هه‌ردی
12.
هه‌ڵکه‌وت عه‌بدولڵا
13.
هه‌ڤاڵ کوێستانی
14.
که‌مال چۆمانی
15.
سه‌ربه‌ست ڕه‌سوڵ
16.
هه‌ورامان وریا قانیع
17.
ئاراس وه‌هاب
18.
میدیا ڕه‌وف بێگه‌رد
19.
ئه‌نیتا ئێسپانده‌ر
20.
ڕزگار شێخانی
21.
فه‌رهاد پیرباڵ
22.
زیره‌ک که‌مال
23.
کاروان عه‌بدولڵا
24.
هیوا قادر
25.
به‌ڕۆژ ئاکره‌یی
26.
ته‌رزه جاف
27.
سۆران ئازاد
28.
سۆران عه‌زیز
29.
دانا عه‌سکه‌ر
30.
ڕه‌حمان غه‌ریب
31.
ڕابه‌ر فاریق
32.
هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
33.
به‌شدار سامی
34.
کارزان ڕه‌حمان
35.
شاڵاو حه‌بیبه
36.
هونه‌ر سه‌لیم
37.
شه‌وکه‌ت کورکی
38.
زانا خه‌لیل
39.
جانۆ ڕۆژبه‌یانی
40.
قه‌ره‌نی جه‌میل
41.
به‌همه‌نی قوبادی
42.
ڕه‌زا عه‌لی پوور
43.
به‌یانی عه‌زیزی
44.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
45.
ته‌لعه‌ت تاهیر
46.
ئیدریس عه‌لی
47.
حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش
48.
ده‌وه‌ن
49.
هه‌رێم عوسمان
50.
عه‌بدولڵا قادر دانساز
51.
شوان محه‌مه‌د
52.
سه‌دار محه‌مه‌د
53.
که‌مال ڕه‌وف
54.
یه‌حیا به‌رزنجی
55.
شوان عه‌توف
56.
نیهاد جامی
57.
ڕووناک شوانی
58.
گۆران عه‌بدولڵا
59.
به‌ختیار فارس
60.
نه‌ژاد جه‌لال
61.
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
62.
مه‌ولود ئافه‌ند
63.
عه‌لی زه‌لمێ
64.
گه‌یلان نه‌زهه‌ت
65.
خالید ڕه‌زا
66.
سدیق ساڵح
67.
به‌رزان هه‌ستیار
68.
کامیار سابیر
69.
دلێر ئیبراهیم سه‌لیم
70.
ساکار جه‌مال
71.
به‌ڕێز عه‌لی جه‌لال
72.
زاهیر عه‌بدولڵا ڕه‌ش
73.
ئومێد حسێن
74.
شه‌ده عومه‌ر
75.
مه‌ریوان که‌مال
76.
ئازاد عه‌زیز
77.
دلێر محه‌مه‌د عه‌لی
78.
جه‌بار حه‌مه‌د
79.
هێمن حسێن
80.
هیوا سه‌ید سه‌لیم
81.
کرمانج عه‌لی
82.
هاوکار عه‌بدولره‌حمان
83.
شۆڕش عه‌لی تیله‌کۆیی
84.
بارزان مه‌جید فه‌ره‌ج
85.
ئاسۆ حامیدی
86.
په‌خشان عه‌لی
87.
کارمه‌ند به‌کر
88.
شه‌مێران ئه‌حمه‌د
89.
ڕزگار کێسته‌یی
90.
محه‌مه‌د ڕ‌واندزی
91.
نووری حه‌مه‌ئه‌مین
92.
به‌هنام ئه‌مین
93.
به‌ڵێن جه‌مال
94.
به‌کر شوانی
95.
عه‌باس بۆسکانی
96.
ماردین ئیبراهیم
97.
سالار باپیر
98.
پێشڕه‌و بابان
99.
عه‌بدولکه‌ریم سه‌رکه‌ش
100.
یاسین حسێن مامه‌ند
101.
هیوا فایه‌ق
102.
خوسره‌و سایه
103.
ئاریان بابان
104.
هۆشه‌نگ ڤاری
105.
زاگرۆس زه‌رده‌شتی
106.
ئازاد جاف
107.
که‌ژاڵ نووری
108.
شالیار کوردۆ
109.
هیوا سه‌لیم
110.
شه‌وقی کانه‌بی
111.
عه‌بدولڵا سلێمان مه‌شخه‌ڵ
112.
هاوڕێ که‌ریمی
113.
ڕۆژهات بادیکی
114.
شاسوار دزه‌یی
115.
کاروان حسێن عه‌بدولکه‌ریم
116.
لوقمان ئابڵاخی
117.
ده‌روون عومه‌ر
118.
غه‌فوور هیرانی
119.
به‌هرۆز عه‌لی هه‌ژار
120.
وریا حه‌مه تاهیر
121.
دڵشاد حه‌مه
122.
حه‌سه‌ن حسێن
123.
ژیوار فازیل
124.
سیروان ئه‌مین
125.
ئه‌حمه‌د میراوده‌لی
126.
ئاری فه‌رهاد ئه‌حمه‌د
127.
نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د
128.
حه‌مه‌عه‌لی
129. ئیبراهیم حه‌مه قادر
130. ڕزگار که‌ریم سه‌عید
131. گۆران عه‌لی
132. کرمانج چالی
133. دڵزار حه‌سه‌ن
134. ڕێنوار نه‌جم
135. کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
136. کوردۆ ئه‌بوبه‌کر
137. گۆران جافر
138. ڕه‌زا مه‌نوچه‌هری
139. هاوڕێ ڕه‌ش
140. زمناکۆ عه‌لی ئه‌وره‌حمان
141. ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج
142. فه‌ره‌یدوون حه‌مه‌ڕه‌شید
143. ئازاد قه‌ساب
144. کوردۆ سندی
145. سه‌ردار حه‌مید
146. دڵشاد ئه‌مین
147. حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی
148. سه‌لام زه‌ندی
149. عه‌بدولڵا مه‌حموود
150. هادی قوبادی
151. ئارام حه‌مه ساڵح
152. مه‌ریوان به‌رزنجی
153. ئاسۆ جه‌بار
154. عه‌بدولره‌حمان عه‌لی
155. حاجی سامی
156. د. بورهان سه‌عید
157. خالید ده‌ربه‌ندی
158. شکار ئه‌حمه‌د
159. نووره‌دین وه‌یسی
160. باوه‌ش سه‌باح پیرباڵ
161. کاروان عومه‌ر
162. ئاراس محه‌مه‌د سابیر
163. جه‌مال کۆشش
164. هه‌رێم عه‌بدول
165. سه‌روه‌ت نه‌وڕۆڵی
166. حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س
167. عادیل مه‌حموودنووری
168. شیلان شۆڕش
169. ڕێکپۆش عه‌زیز
170. بێستوون نووری سابیر
171. نه‌زه‌ند به‌گی خانی
172. ئاسۆ هۆمه‌ر حاجی مو‌سا
173. نووری که‌ریم
174. سه‌ردار شه‌ریف سندی
175. ئالان خێلانی
176. هه‌ڵگورد سه‌مه‌د
177. جه‌مال عه‌زیز
178. دیار که‌ریم
179. مزه‌فه‌ر عه‌بدولڵا
180. ئه‌دیبه عه‌لی کاکه‌سوور
181. دلێر نه‌شئه‌ت
182. کاوه سوور
183. عوسمان فه‌ره‌ج
184. جه‌مال غه‌مبار
185. غه‌فوور ساڵح عه‌بدولڵا
186. ڕه‌وا ئه‌حمه‌د ڕه‌زا
187. پیران ڕه‌سووڵ
188. ئاشتی عومه‌ر غه‌فوور
189. نسار شێخه ئه‌حمه‌د
190. دیاری ئه‌بوبه‌کر
191. ئاسۆ بیاره‌یی
192. سه‌هێن نو‌عمان موفتی
193. مه‌هدی ئه‌بوبه‌کر
194. ئالان په‌ری ئیسحاق
195. ئه‌حمه‌د کورد
196. سواره نه‌جمه‌دین
197. زریان و ستافی ماڵپه‌ڕی دواڕۆژ
198. کامه‌ران غازی
199. نه‌هرۆ شه‌وقی
200. به‌ختیار سدیق
201. ئامانج خه‌لیل
202. هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی
203. ئومێد عه‌لی ده‌روێش
204. به‌رزان شێخانی
205. دانا سه‌عدی
206. هه‌ردی مه‌هدی میکه
207. عه‌زیز ره‌ئوف
208. به‌همه‌ن تاهیر نه‌ریمان
209. سه‌روه‌ر پێنجوێنی
210. خه‌سره‌و میراوده‌لی
211. هه‌ڵمه‌ت گۆران
212. کاوه ده‌ستوراش
213. عه‌بدولڵا ساڵح
214. مه‌حموودڕه‌حیم
215. پۆڵا عه‌بدولڵا
216. پۆڵا حه‌مه که‌ریم
217. ڕاسان موختار
218. ئه‌حمه‌دی مه‌لا
219. ئارام کاکه‌ی فه‌لاح
220. به‌ڕێز حاجی
221. هه‌ڤاڵ ئه‌کره‌م
222. محه‌مه‌د عه‌لی
223. ئارام حسێن
224. تاهیر حاجی حه‌سه‌ن
225. شۆڕش حه‌مه ساڵح
226. سه‌رباز عه‌بدولره‌حمان
227. ئازاد سۆرانی
228. محه‌مه‌د خزری
229. ئاواز عه‌لی سه‌لام
230. ده‌گمه‌ن فه‌رهادی
231. دکتۆر جه‌لال ئه‌مین
232. عوسمانی مه‌لا
233. عه‌زیز عه‌بدول مه‌حموود
234. هه‌ورامان عه‌لی
235. کاوه محه‌مه‌د ژاژڵه‌یی
236. نه‌وزاد قادر
237. یاسین مه‌حموودئه‌مین
238. هه‌ردی محه‌مه‌د
239. گۆران نووره‌دین
240. به‌ختیار مسته‌فا
241. فوئاد ئه‌حمه‌د
242. نه‌بیل محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی
243. فه‌رزین کارباسی
244. ڕووناک فه‌ره‌ج ڕه‌حیم
245. کارزان ساڵح
246. بورهان سابیر محه‌مه‌د
247. ئه‌رده‌ڵان له‌تیف
248. ئاری حه‌سه‌ن
249. عه‌زیز عه‌لی شه‌ریف
250. سان سارافان
251. عوسمان عه‌بدولڵا
252. هاوده‌م ساڵح جاف
253. قومری ساڵح زاده
254. ئاکۆ محه‌مه‌د
255. هه‌ژار جوانڕۆیی
256. عه‌بدولڵا نه‌وڕۆڵی
257. عادیل نه‌وڕۆڵی
258. سه‌رکار نه‌وڕۆڵی
259.
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
260. نه‌به‌ز ڕه‌زا
261. حیسام وه‌لی
262. دلێر محه‌مه‌د تاهیر
264. هیوا به‌گ
265. شاکار فه‌رهاد
266. برزۆ خه‌لیل مه‌ولوود
267. میدیا جه‌وده‌ت حه‌وێز
268. شه‌رمن جه‌وده‌ت حه‌وێز
269. دلاوه‌ر گۆمه‌شینی
270. دلێر ڕه‌سوڵ
271. نه‌ریمان ئه‌حمه‌د
272. سه‌لیم نووری
273. بۆتان موحسین
274. جوان سه‌مه‌د عه‌وڵا
275. شه‌هاب ئه‌حمه‌د لالۆ
276. به‌ختیار به‌هجه‌ت
277. فه‌رزین که‌رباسچی
278. سیروان غه‌ریب
279. عه‌باس ڕۆسته‌م
280. خالید عه‌زیزی
281. سیامه‌ند حه‌مه‌شه‌ریف
282. ئاوات ڕه‌فیق تۆفیق
283. هاوڕێ نه‌هرۆ
284. فرات کێله‌هکی
285. کاروان محه‌مه‌د سابیر
286. نه‌زهه‌ت سیوه‌یلی
287. وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د
288. سه‌یوان ئازاد
289. فه‌رحان جه‌وهه‌ر
290. شاهۆ غه‌فوور
291. عه‌لی عوسمان یاقووب
292. خه‌دیجه ئه‌سعه‌د به‌کر
293. عائیشه ئه‌سعه‌د به‌کر
294. شاڵاو جه‌مال
295. وریا کانه‌بی خدر
296. عه‌لی جه‌بار
297. فه‌وزیه مه‌لا شه‌مسه‌دین
298. به‌هرۆز خه‌لیل
299. سایه وریا
300. هیشام ئه‌نوه‌ر
301. دانه‌ر ناسر
302. پشکۆ حه‌مه‌فه‌ره‌ج
303. سالار مه‌جید
304. سامان فه‌تحولڵا
305. زه‌رده‌شت که‌مال
306. ئازاد ئه‌زوه‌ر
307. نه‌جیبه وه‌لی
308. دیار سه‌عید
309. کونجرینی
310. ئومێد مسته‌فا
311. ڕێبوار عومه‌ر قه‌رده‌اغی
312. سه‌نگه‌ر عه‌باس
313. شیروان مه‌غدید
314. هه‌ژار کامیل
315. کۆیار ڕه‌ووف
316. ئه‌رده‌ڵان نه‌جمه‌دین
317. ئه‌یاد ئه‌مجه‌د
318. عومه‌ر ئه‌حمه‌د
319. ڕزگار عه‌بدولڵا
320. یوسف جه‌عفه‌ر
321. دڵشاد تۆفیق
322. کامه‌ران مه‌جید
323. که‌ژاڵ محه‌مه‌د باقی
324. وشیار عه‌بدولڵا
325. سه‌رکه‌وت عه‌بدولڵا
326. دلێر بابان
327. که‌مال عوسمان
328. خالید شه‌ریف ماستا‌وه‌یی
329. گوڤه‌ند ئیدریس
330. سه‌فین عومه‌ر شینه
331. کارزان وریا ئه‌کبه‌ر
332. دڵدار ئه‌حمه‌د
333. ناسیح حسێن
334. هه‌ڤاڵ زاخۆلی
335. مو‌سا عومه‌ر
336. کرمانج عه‌لی چاوه‌ش
337. ڕێبین شێرکۆ ئه‌حمه‌د
338. ئه‌رخه‌وان قادر مه‌لا
339. مه‌ریوان ڕه‌شید
340. تریفه ڕه‌مزی
341. ڕۆزا به‌کر
342. شیروان که‌ریم
343. نزار که‌مال
344. توانا قادر
345. عیرفانی فه‌قێ عه‌لی
346. ئیمان فه‌خره‌دین
347. دێده‌وان قاسم
348. فاتیح گه‌رمیانی
349. باهۆز مسته‌فا
350. بێکه‌س حه‌مه‌د قادر
351. ده‌ریا خه‌لیل
352. هیوا عومه‌ر
353. هاوده‌نگ وه‌لی
354. ڕێبوار که‌ریم مسته‌فا
355. شاده‌نک عوسمان
356. مه‌وجود عومه‌ر
357. ئیرشاد ئیسماعیل
358. وه‌فا ئیسماعیل
359. شادمان عه‌باس نووری
360. عه‌لی دڵسۆز
361. شیرین عه‌باس
362. مه‌حموود محه‌مه‌د عوسمان
363. نادر خه‌لیلی
364. حه‌مه غه‌فوور
365. هۆشه‌نگ جه‌مال ڕ‌واندزی
366. بێریڤان ته‌ڵعه‌ت
367. نیشتیمان جه‌عفه‌ر
368. ئه‌مین عه‌لی نوره‌لڵا
369. دڵشاد جه‌مشید
370. که‌یوان حازم
371. بڵند میقداد
372. برووسک جه‌میل فه‌یزی
373. ته‌لار حه‌سه‌ن بێرکۆتی
374. هیوا سیوه‌یلی
375. دره‌خشان به‌کر سابیر
376. ئه‌رکان مامه‌نده سوور
377. زانیار ته‌حسین
378. ئاوات ڕه‌شاد
379. هێور سه‌باح نه‌جم
380. داره‌وان جه‌لال قیرپاچ
381. فه‌رهاد حه‌یده‌ر مه‌جید
382. شلێر قازی
383. محه‌مه‌د به‌کر
384. ئیسماعیل خدر هه‌شنه‌یی
385. کامیل عه‌بدولباقی
386. دیدار فه‌رحان
387. نه‌جمه‌دین عوبێد
388. نه‌سرین ئه‌کره‌م
389. شه‌هلا وه‌هبی
390. محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان
391. فوئاد سه‌لام
392. ته‌نک شه‌ماڵ
393. شوان قادر
394. فه‌رهه‌نگ دلاوه‌ر
395. فاخیر عه‌لی خه‌یلانی
396. فه‌وزی عه‌لی خه‌یلانی
397. شه‌ماڵ کوێخا عه‌لی
398. سامان قاسم
399. فریال ئه‌نوه‌ر باجه‌لان
400. که‌ریمه عه‌لی فه‌یلی
401. ڕه‌وا عه‌تا
402. گوڵاڵه سابیر
403. محه‌مه‌د جه‌میل خورماڵی
404. به‌ختیار عه‌لی
405. سۆران عه‌لی
406. بینایی هاوار قادر
407. هه‌رێم وه‌لید
408. به‌هرۆز جاسم خه‌یات
409. نه‌به‌ز مه‌ولوود
410. ئه‌یاد کانه‌بی
411. سه‌ربه‌ست بورهان نووری
412. کانه‌بی
محه‌مه‌د عه‌وڵا
413. ڕێباز ئیسماعیل خه‌لیل
414. جه‌بار محه‌مه‌د سه‌عید
415. جه‌لیل ئازادیخواز
416. عه‌بدولقادر سه‌عید
417. دلێر فه‌تاح
418. شیلان ڕه‌مه‌زان
419. ڤیان ئازاد
420. ئالان ئازاد
421. ئازاد غه‌فوور که‌ریم
422. ئیقبال سوبحانی
423. نه‌ریمان جه‌بار
424. هادی شوکر
425. هیوا ئه‌حمه‌د
426. حاته‌م حه‌سه‌ن
427. سۆران که‌رباسیان
428. ساڵح شه‌فیق
429. محمه‌د ئه‌مین سه‌وزه
430. ڤیان کاکه‌حه‌مه مه‌ریوانی
431. کورده فه‌ره‌ج
432. هه‌ورامان هادی
433. مازن ئه‌حمه‌د
434. شوان خورشید
435. موحسین تاڵب
436. سه‌عدوون ڕه‌زا
437. نه‌ژاد سیوه‌یلی
438. بۆتین کوردستانی
439. خێڵان ته‌ها
440. ئامانج محه‌مه‌د
441. به‌هار حازم
442. فه‌لاح قه‌ره‌نی
443. ئامانج پیرۆت
444. سیروان ئه‌حمه‌دی
445. به‌رزان که‌ریم خۆشناو
446. نه‌بیل ئیبراهیم
447. گولیزار سه‌عید
448. جه‌مال عه‌بدولله‌تیف
449. ئاورینگ حه‌سه‌ن
450. نه‌سرین که‌ریم مه‌نتک
451. یه‌حیا عه‌لی
452. سۆران ئه‌حمه‌د چۆمانی
453. هونه‌ر مه‌لا ئه‌حمه‌د
454. پێشه‌وا فه‌قێ چۆمانی
455. په‌شێو فه‌قێ
456. شاڵاو کوێستانی
457. شه‌به‌نگ دلاوه‌ر مه‌غدید
458. سیامه‌ند سلێمان
459. تابان خوسره‌وی
460. ئه‌سمه‌هان فه‌رید عه‌لی
461. جوانڕۆ ئیکرام
462. ئاراس ڕه‌قیب
463. سه‌نگه‌ر ڕه‌قیب
464. فازیل محه‌مه‌د وسوو
465. پێشه‌نگ نه‌جیب دلۆیی
466. عارف حسێن گه‌رمیانی
467. ئه‌سکه‌نده‌ر پیرداود
468. مه‌ریوان که‌لاری
469. بێستوون هادی
470. نه‌زیره جه‌رجیس
471. گیڤارا نه‌زهه‌ت کۆیی
472. نه‌وزاد شێخ عه‌لی
473. هێمن ڕه‌زا عه‌لی
474. ئاری غه‌فوور
475. کوردۆ گه‌رمه‌سێری
476. گۆران هیدایه‌ت
477. مورشید که‌ریم
478. تارا عه‌لی
479. که‌مال غه‌ریب
480. سیروان هیرانی
481. عوبه‌ید زاره‌عی
482. ڕیبین پووشۆ قادر
483. بێگه‌رد ته‌ها گورون
484. ئارام کرێکار فه‌همی
485. نه‌هرۆ هه‌ینی
486. ڕه‌زوان مراد
487. شه‌وکه‌ت سابیر ئاغا
488. لارا شه‌وکه‌ت سابیر
489. شێرزاد بیلال
490. ئازاد بیلال
491. نه‌سرین بیلال
492. عه‌لی ساڵح
493. ڕێزان فه‌تاح ئه‌حمه‌د
494. سوورکێو هه‌مزه
495. ناسر مسته‌فا
496. زمناکۆ که‌مال
497. مه‌هاباد به‌کر
498. شیرکۆ محه‌مه‌د
499. هێرۆ سه‌ردار کۆیی
500. دیلان ئه‌بوبه‌کر
501. په‌سه‌ند ئه‌نوه‌ر ته‌ها
502. عه‌داله‌ت عومه‌ر ساڵح
503. عه‌دنان به‌رزنجی
504. شوان حسێن
505. ڕابه‌ر که‌مال
506. تریفه بێجانی
507. ئه‌نوه‌ر عه‌بدولقادر
508. بیلال سۆفی حه‌مه
509. سه‌رکه‌وت ئیحسان
510. دڵشاد قه‌دری
511. جه‌مال برادۆستی
512. که‌مال برادۆستی
513. دیاری ئه‌حمه‌د شاکر
514. هاوڕێ به‌دره‌دین
515. بڕوا ئه‌شره‌ف
516. هه‌ڵگورد عیزه‌دین
517. ئه‌رده‌شێر بایز
518. شه‌هاب ڕۆسته‌م
519. شاخان دلێر که‌رکووکی
520. دیده‌ن به‌کر
521. محه‌مه‌د سه‌لیم شێخه
522. دیاکۆ ڕه‌فیق
523. زیاد عاکف
524. شیرین بایه‌زید
525. غه‌مبار که‌ریم بێستانه‌یی
526. ڕامی عه‌لی
527. میدیا نامیق
528. سه‌ربه‌ست عادیل شاکووری
529. زڵێخا ته‌ها
530. ڕه‌فعه‌ت به‌هجه‌ت
531. به‌رزان ڕه‌زاق شینه
532. فه‌ریدوون ئه‌حمه‌د
533. ئه‌میر عه‌بدولڵا
534. شه‌هریار نه‌قشبه‌ندی
535. دژوار ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌د
536. کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
537. حه‌مید ڕه‌سووڵ
538. نه‌جات سابیر حه‌مه‌د
539. جاسم قادر
540. عیماد سه‌لیم.
541. نیعمه‌ت جه‌بار ڕ‌واندزی
542. ئارام تۆفیق
543. دانا فاروق
544. به‌رهه‌م زه‌رده‌شتی
545. شیلان حسێن مام
546. د. دلێر عه‌لی قه‌ره‌چووغی
547. ئاودێر حه‌مه‌ته‌ها
548. خالید شامه‌ری
549. سه‌رکه‌وت مه‌غدید قادر
550. لوقمان زه‌رده‌کانی
551. فاتن عه‌لی به‌گ
552. فاخیر برایم ڕه‌زا
553. سه‌ردار کاوێز
554. موحسین ئه‌حمه‌د نه‌فته
555. دیلان ئه‌کره‌م
556. کوردستان عزیز سوڵتان
557. فه‌رهاد عه‌لی
558. هۆشیار حه‌مه‌ساڵح
559. نه‌به‌ز عومه‌ر بازرگان
560. نه‌سره‌ت جه‌لیل
561. ڕێنوێن شێرزاد
562. سه‌نیه حه‌سه‌ن
563. دلۆڤ مه‌حموود
564. ڕێکان بارام
565. قاسم سه‌نگه‌سه‌ری
566. شیروان مشیر قه‌ساب
567. ڕووپاک ئه‌سعه‌د
568. تانیا ڕه‌وف
569. دیار حه‌مه‌جه‌زا
570. شوان نامۆ
571. لێزان حسێن
572. شه‌یما پاڵانی
573. به‌ڵێن فارووق
574. دیدار شێخ محه‌مه‌د
575. نه‌وشاد غه‌مبار
576. سوعاد ڕه‌شید
577. شه‌ماڵ مسته‌فا
578. که‌مال گروێسی
579. محه‌مه‌د ڕۆسته‌مزاده
580. دڵشادی عومه‌ر کاکی
581. هه‌ردی محه‌مد وه‌لی
582. دڵگه‌ش حه‌مه ڕه‌زا
583. مریه‌م جه‌لال
584. فه‌رمان عه‌لی سێودین
585. برزۆ حاجی سابیر
586. غازی فه‌تاح
587. که‌یفی عه‌بدولڵا
588. شاکار فه‌همی
589. هێمن سه‌عدولڵا
590. مه‌ریوان سه‌لام
591. هه‌ژار حه‌سه‌ن یابه
592. په‌رژین نانه‌که‌لی
594. داهێن ژاژڵه‌یی
595. هیوا نه‌وخۆلی
596. دێده‌وان فاتیح
597. شه‌ماڵ له‌تیف
598. دلاوه‌ر حه‌سه‌ن
599. ئیقبال مرادی
600. هه‌دیه جونه‌ید
601. پێشڕه‌و عومه‌ر
602. فارووق محێدین مه‌لا
603. حه‌یات حه‌وێز کۆیی
604. فرسه‌ت ئه‌سعه‌د
605. هه‌ژار شامیل
606. دڵزار عه‌بدولڵا
607. کاکه‌ڕه‌ش ڕه‌سووڵ
608. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
609. ڕێبوار کاوباس
610. گۆران ئه‌حمه‌د
611. شلێر ناجی
612. شه‌وبۆ ناجی
613. محه‌مه‌د عه‌بدولڵا شه‌مۆ
614. فوئاد عه‌بدولخالیق
615. نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د
616. جیهان جه‌میل به‌گزاده
617. ئه‌رسه‌لان مه‌حموود
618. سه‌ردار حه‌مه‌ڕه‌سووڵ
619. حه‌مه مه‌نتک
620. کوردستان زرار ئه‌سعه‌د
621. وریا بوداغی
622. ئومێد سه‌لیمی
623. یاسین حسه‌ینی
624. نه‌ریمان خه‌له‌کانی
625. ئامانج ڕه‌زا
626. بێ‌دار عالڵایی
627. فاروق عوسمان عه‌زیز
628. عومه‌ر عوسمان عه‌زیز
627. ئه‌میر مه‌حموود
628. تاریق عه‌لی
629. زامدار فه‌ریق
630. تاهیر نادر ڕه‌شۆ
631. ئومێد زرار به‌کر
632. زیره‌ک فازیل عه‌باس
633. ئارام حسێن واحید
634. ڕه‌شید هه‌مزه گوڵانی
635. ڕزگار قادر به‌سێ
636. یوسف حاجی
637. ئیدریس حاجی
638. به‌ختیار ڕه‌مه‌زان
639. سۆران سۆرانی
640. نه‌وشاد نه‌جاح خانه‌قینی
641. هه‌ژار شاخی
642. ڕه‌وه‌ز قه‌شقه‌یی
643. هه‌ڵگورد باجه‌لان
644. ئاراس موعته‌سه‌م
645. فه‌رمان ته‌حسین
646. سه‌بریه دووکانی
647. هیوا مه‌جید ئالانی
648. دڵشاد یوسف
649. لوقمان مه‌حموود
650. ئیدریس حاجی سه‌عید
651. شێرزاد عومه‌ر مه‌حموود
652. سه‌روه‌ت محه‌مه‌د ڕه‌حمان
653. سیروان حه‌مه‌ده‌مین عه‌زیز
654. یونس حه‌سه‌ن شێخانی
655. سه‌نگه‌ر سه‌لیم عه‌لی
656. ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین
657. ئه‌حمه‌د خالیس موخلیس
658. شاخه‌وان عومه‌ر حه‌سه‌ن
659. شادان حسێن
660. هاژه هه‌ولێری
662. نه‌جات عومه‌ر
663. گۆهدار فه‌تاح عه‌لی
664. چیا محه‌مه‌د ئه‌سعه‌د
665. بژار جه‌لال شکۆ
666. شێخ سدیق
667. هه‌ژار کاکل
668. بێریڤان نه‌جات
669. موزه‌فه‌ر قه‌دۆ
670. دڵگه‌ش شاسوار
671. به‌رهه‌م باوه‌عه‌لی
672. شێرزاد مه‌لا جه‌رجیس
673. لاوه‌ند غه‌ریب
674. سه‌ربه‌ست بورهان
675. زرنگ عه‌لی
676. تاڵب نادر
677. نیعمه‌ت جه‌بار
678. هیمداد که‌ریم
679. شوان دۆڵه‌ڕووتی
680. حه‌مید یوسفی
681. سه‌روه‌ت حامید
682. جه‌زا جه‌عفه‌ر
683. کوردستان زرار
684. مسته‌فا زاهیدی
685. ڤیان عه‌لی
686. هیوا قادر مه‌حموود
687. سه‌لام محه‌مه‌د ئه‌مین
688. شاناز وریا
689. دڵدار وه‌لی
690. سیروان شه‌خسی
691. شاخه‌وان شۆڕش
692. نه‌جات ئه‌حمه‌د
693. هێرۆ ڕواندوزی
694. ئه‌حمه‌د عه‌لی
695. ئه‌یاد سه‌عید
696. به‌هرۆز مه‌دحه‌ت
697. هێرش مارف
698. بێستوون فارووق
699. باسم عه‌لی
700. مه‌ریوان شاندی
701. دلاوه‌ر قادر مستۆ
702. میدیا نه‌جم
703. قاره‌مان حه‌سه‌ن
704. که‌مال حه‌مه‌د
705. جه‌بار جه‌واد
706. ئالان جه‌لال ڕه‌وه‌ند
707. مه‌هدی عه‌زیز
708. شه‌مێران عادیل
709. سه‌رۆک عه‌لی فه‌ره‌ج
710. سیروان عابد
711. هه‌رێم یونس
712. خه‌ندان ڕه‌زا
713. فه‌یسه‌ڵ عوبێد گادانی
714. ڕۆژ ئازاد
715. شێرزاد سه‌لیم
716. ڕزگار ناجی ئه‌حمه‌د
717. هیوا ڕه‌قیب سلێمان
718. ڕێبوار عه‌لی
719. ئومێد جه‌عفه‌ر
720. به‌رزان شه‌ریف حاجی
721. خه‌نده که‌مال جه‌بار
722. شیلان ئیدریس
723. ئاری عه‌بدولڵا سماقه
724. دۆستی شه‌وکه‌ت
725. ته‌رزه فوئاد
726. په‌روا نه‌وزاد
727. شلێر ڕه‌شید
728. کرمانج عه‌لی
729. ئازاد نه‌جمه‌دین
730. جووتیار تۆفیق هه‌ورامی
731. شه‌ماڵ حه‌مید
732. ئیسماعیل عومه‌ر جاف
733. ڕه‌نج ئه‌سعه‌د
734. زریان فه‌لاح
735. کاردۆ خه‌سره‌و
736. ده‌شتی محمه‌د مه‌ولوود
737. ڕافد جه‌واد پیرداود
738. گوڵاڵه محه‌مه‌د
739. فکری جه‌میل
740. وریا محه‌مه‌د
741. ئایار سه‌مه‌د
|