(ئه‌و رۆژه نه‌هامه‌تی مریشك بو، كه ـــ رێوی ـــ
كرا به حاكم) په‌ندێكی چینی
ئه‌مه‌چ مه‌ته‌ڵێكی داڕێژراوه؟! ئه‌مه چ چیرۆكێكی
كۆمیدیای ده‌سه‌ڵات و تراجیدیای خه‌ڵكه؟!
له هه‌رێمێكدا كه ده‌سه‌ڵات و ده‌ست رۆشتوه‌كانی به‌بۆنه
و بێ بۆنه و باس له‌و "ئارام"یه خوداوه‌ندیه ئه‌كه‌ن
كه له ئاسمانه‌وه به‌خشراوه به‌م هه‌رێمه و ده‌سه‌ڵات
به‌ده‌سته‌كان پاسه‌وانی ده‌كه‌ن، له‌م هه‌رێمه‌دا كه
ده‌وترێت (گه‌ر ناحه‌زێك، له فاو، له قه‌ندیل، له
دیمه‌شق، له تارانه‌وه بكه‌وێته رێ بۆ كارێكی نا
ئینسانی، ئه‌وا هێزه‌كانی ئاسایش ئاگاداری هه‌ر هه‌نگاوێكی
ده‌بن تا له كات و شوێنی خۆی ده‌گیرێت)، له به‌رامبه‌ر
ئه‌م خه‌یاڵه دا له پایته‌خته‌كه‌ی هه‌رێم! له ناو
زانكۆی پایته‌خت! به به‌رچاوی پاسه‌وانانی (ئارام)ی
هاوڵاتیان! به ئوتومبێلی جام ره‌ش! گه‌نجێكی
رۆژنامه‌نوس و خوێندكاری كۆلێژ به زۆر، به پاڵ، به‌لێدان
سواری ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كرێ و ئه‌فڕێنرێت، ئۆتۆمبێلی
جام ره‌ش! به به‌رچاوی هه‌موانه‌وه (سه‌رده‌شت) ئه‌به‌ن
و دوای دو رۆژ ته‌رمه‌كه‌ی ئه‌دۆزرێته‌وه...
ئه‌بێ سه‌رده‌شت چ تاوانێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجام دابێ
تاوا له گه‌وره پاسه‌وانانی ئه‌م هه‌رێمه بكات
چاوپۆشی له ئه‌نجامدانی فڕاندنه‌كه‌ی بكه‌ن؟ ئه‌بێ
سه‌رده‌شت ویستبێتی له‌شكری كام ده‌وڵه‌تی دراوسێ
بهێنێته كوردستان بۆ تێكدانی (ئه‌زمونه‌كه‌ی)!! هه‌رێم
تاوای كرد پێش چاوساغی كردن بۆ ئه‌و له‌شكره، چاوه‌كانی
له "بیبین" مه‌حروم بكه‌ن؟ ئه‌بێ سه‌رده‌شت ده‌ستی
له‌گه‌ڵ كام ئه‌نجامده‌رانی (ئه‌نفال) تێكه‌ڵ كردبێت،
تا ده‌سه‌ڵاته مێژو په‌روه‌ره‌كه وا بكا بۆ حورمه‌ت
گرتن له قوربانیانی ئه‌نفال، خۆی ئه‌نفال كرد؟!.
ئاخۆ سه‌رده‌شت ژوری عه‌مه‌لیاتی له‌گه‌ڵ كام هێز و
ده‌وڵه‌تدا دروست كردبو تا وایكرد ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی!
پێش ده‌ستی به‌كاربونی ئه‌و پرۆسه و ژوره، ئه‌وی
گه‌یان به‌و چاره‌نوسه؟!.
سه‌رده‌شت نه‌یویست به (قه‌رقۆز) بوترێت (پاڵه‌وان)،
نه‌یویست به عه‌ینه‌كه‌كانی ئه‌وان دونیا ببینێت، ئه‌و
نه‌یویست (بێ ده‌نگی) بكاته ده‌نگدانه‌وه‌ی ویژدان
و كه‌رامه‌تی خۆی و خه‌ڵك، ئه‌و حه‌زی نه‌كرد خۆی
بخه‌ڵه‌تێنێ و (كپ)كردن بڵێ (ئازدی) ئای له‌م
ئازادیه‌ی كه به‌كه‌لتوری به‌عس ئاو دراوه، كه
جگه "گوللـه‌ی بێ ده‌نگ كردن" به‌رامبه‌ر "وشه‌ی
ویژدان و عه‌قڵ " هیچ به‌روبومێكی تری نابێت...
له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌ر جوڵه و هه‌ر وشه و هه‌ر هه‌نگاوێك،
پێوانه‌یه‌كی تایبه‌تی لای ده‌سه‌ڵاتدارانی (ئارامی
و ئاسایش) بۆ دانراوه، ئه‌بێ بزانیت چۆن ئه‌جوڵێیته‌وه،
چه‌ند قسه ئه‌كه‌یت، چی ئه‌نوسیت، ده‌نا ئۆتۆمبێله
"جام ره‌شه‌كان" ئه‌گاته هه‌مو شوێن و كه‌سێك و حه‌صانه‌یه‌كیان
هه‌یه كه پێی ده‌وترێت "حه‌صانه‌ی ده‌سه‌ڵات"!! هه‌ر
ئه‌م جام ره‌شانه بون، دوێنێ له سلێمانی ته‌قه‌یان
له پێشمه‌رگه‌ی پارتیزانی كرد، ئه‌مڕۆش له هه‌ولێر
رۆژنامه‌نوس ئه‌فڕێنێت و... نه‌ك هه‌ر ئه‌وه...
تیرۆریش ئه‌كرێت! ئه‌وانه‌ی تاوانی تیرۆری (سه‌رده‌شت)یان
ئه‌نجامدا، زانیان چی ئه‌كه‌ن، گه‌ر له‌سه‌رگرتنی
تاوانه‌كه‌یان مسۆگه‌رنه‌بونایه، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س
لێیان تێك بدات، وا به ئاسانی و به‌و شێوه‌یه‌ی
بۆیان دارێژرابو، جێبه‌جێیان نه‌ده‌كرد... به‌ڵام ئاخۆ
"ئیدانه"كه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌م تاونه كام برین
ساڕ‌ێژ ده‌كات؟ ! نوكته‌كه له‌وه‌دایه كه‌له‌ژێر سایه‌ی
خودی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات به ده‌ستانه "تیرۆر"ی
خه‌ڵكی به جورئه‌ت بۆته كو‌لتور و كاردانه‌وه‌ی باو،
ئیتر یا ئیدانه، یا لیژنه، یا فرمێسكی تیمساحاوی؟!
له پاڵ ئیدانه و لیژنه‌كانی ده‌سه‌ڵات، ئێستاش
بكوژانی "سۆرانی مامه حه‌مه" نه بایان دیوه و نه
باران... ئیدانه‌ی ئه‌مجاره‌شیان هه‌مان شت... هه‌مان
ئه‌نجام... هه‌مان داپۆشین... هه‌مان تێوه‌گلان...
كاتی خۆی، كه (لۆمۆمبا)ی كۆنگۆ به ده‌ستیCIA
كوژرا، میدیاكان له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكیان
پرسی ئاخۆ له كاردانه‌وه ناترسن، ئه‌ویش زۆر به
هێمنی وتی: هیچی ئه‌وتۆ نابێ... ئیدانه‌كردنێك
لێره‌وله‌وێ، چه‌ند رۆژ یا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك
خۆپیشاندان... ورده ورده له بیر ئه‌چێته‌وه...
|