ئه‌مشه‌و بایێک
له مزگه‌وته‌وه هه‌ڵیکرد و چرای چه‌ن ماڵی
کوژانده‌وه ،ئه‌مشه‌و هه‌ناسه‌ی سه‌هۆڵاوی
ئیسلام که له کۆڵانه تاریکه‌کانی مێژوه‌وه ده
هاته‌ده‌ر،جه‌سته‌ی چه‌ند داری دایه به‌ر قامچی
مه‌رگ،که جیهانێک له بۆنی گوڵه په‌مه‌ییه‌کانیان
سه‌رخۆش ده‌بوون.ئه‌مڕۆ ده‌ستی پانتۆڵ کوڵه ریش
پانه‌کان، کوانوی چه‌ند ماڵی کوژانده‌وه و تاقه
سه‌رچاوه‌ی گه‌رما و نانی خوانی به‌تاڵیانی بڕی.
دیسان خوا خۆی له شکڵی چه‌ند پاسداردا نواند و
گولله‌ی به دڵی چه‌ن خۆشه‌ویستی گه‌له‌وه نا و
په‌رداخێک ئاویان له‌گه‌ڵ "الحمد"ێک خوارده‌وه.هه‌ر
ته‌نیاچه‌ند رۆژ پێشتر بوو که خوا خۆی کرد به
تروۆریستێک و زه‌رده‌شت عوسمانی رفاند و پاشان
خوێنه‌که‌ی هه‌ڵمژی و جه‌سته‌که فڕێ دا.هه‌ر ئه‌مڕۆش
له قوڕگی خوداوه، له بڵندگۆی مزگه‌وتی قه‌زایی
ئێرانه‌وه به‌یانی زۆر زوو، رێک ئه‌وکاته‌ی که
خه‌و تێکه‌ڵاوی خوێن ده‌بێت و ژیان به‌نه‌رمی ره‌گ
ده‌پێوێت تا جه‌سته به گوڕێکی نوێوه رۆژێکیتر
ده‌ست پێ‌بکات،هاواری "و‌قاتلوهم" هاته‌ده‌ر و پێنج
ئه‌ستێره‌ی به تاوانی هه‌ڵگرتنی روناکی له‌داردا.
ئه‌مڕۆ دیسان ته‌وربه‌ده‌ستانی جه‌نگه‌ڵ بڕ، جه‌سته‌ی
قه‌ڵه‌مێکیان شکاند که جگه له کێشاننه‌وه‌ی
هاواره خنکاوه‌کانی هه‌ژاران چ تاوانێکی نه‌بوو.
ئه‌مڕۆ فه‌رزاد و چوار چالاکی سیاسی کورد له
کاتێکدا له‌دار دران که لایه‌نگرانی روناکی، به
قه‌ڵه‌م، دێوه‌زمه‌که‌ی بکوژی زه‌رده‌شت عوسمانیان
ده‌کێشا تا هێزی یه‌کگرتوی جیهانی، هاورێیانی زه‌رده‌شت
له هه‌ناوی بۆگه‌نیان بپارێزێت. زیندانیش قه‌ڵه‌می
فه‌رزادی بێده‌نگ نه‌کرد،باڵی وشه‌ی نه‌بڕی. ئه‌و
قه‌ڵه‌مه ئه‌فسوناویه‌ی فه‌رزاد هه‌راس و خه‌وی
له خێڵی شه‌وپه‌ره‌ست سه‌ندبوو. وشه‌کانی فه‌رزاد
هه‌ر ماسیه بچوکه ره‌شه‌که‌ی سه‌مه‌دن،که
کوشتیان تا زیاد نه‌کات،به‌ڵآم ئه‌مڕۆ سه‌ر له
ملوێنان ئه‌ده‌ن. وشه‌ی فه‌رزاد له گولله‌ی ئه‌وان
به‌هێزتر و تیژتر بوو. دڵیان له لێدان خست به‌ڵام
وشه‌کانی هه‌تا هه‌تایه به ئاسمانی مێژودا
هاواری روو ره‌شبونی حاکمان ده‌کات.
|