خوێندنه‌وه‌یه‌كه بۆ
كتێبی سیمیا له شانۆ دا له نوسینی صلاح جلال
خوێندنه‌وه‌یه‌كه بۆ كتێبـی (سیما له‌شانۆدا)ی
نووسه‌ر (سه‌ڵاح جه‌لال) كه له‌لایه‌ن گۆڤاری (شانۆ)ی
تیپی شانۆی (سالار)ه‌وه چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه
له‌ساڵی 2009دا ژماره‌ی سپاردنی (1850) پێدراوه.
ئه‌م كتێبه له‌پێنج به‌ش و پێشه‌كییه‌ك پێكهاتووه‌و
هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ر به‌شێك به‌جیا وێنه‌یه‌كی
پانۆرامایی بخه‌ینه روو، له‌هه‌مانكاتدا بیخوێننه‌وه‌و
بچینه ناو كێشه‌و باسه سه‌ره‌كییه‌كانییه‌وه،
گه‌رچی ئه‌م كتێبه گه‌لێك ئاڵۆزوگرانه خوێندنه‌وه‌ی،
به‌ڵام له‌به‌ر گرنگی و پێویستی ناوه‌ندی هونه‌ری
و ئه‌كادیمی شانۆی كوردی، به‌پێویستم زانی له‌سه‌ری
بدوێم و هه‌روا به‌سه‌ریدا تێنه‌په‌رین.. هه‌ڵبه‌ته
من به‌پێویستی نازانم ده‌رباره‌ی پێشه‌كییه كورته‌كه
هیچ بڵێم راسته‌وخۆ ده‌چمه سه‌ر توێژینه‌وه‌ی یه‌كه‌م:
(ئاركیۆلۆژیای شانۆی كوردی)
شانۆ وه‌كو فه‌زایه‌كی هونه‌ری بۆ موماره‌سه‌كردن،
پێویستی به‌شوناس و ناسینه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌كو
چۆن گرنگه پرسیار‌و قه‌له‌قییه‌كانمان له‌مباره‌یه‌وه
بخه‌ینه‌ڕوو، به‌هه‌مانشێوه‌ش ژێده‌ره‌كانمان بۆ
ناسینی شانۆ یه‌كلا بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هێزێكی ده‌ست باڵای (ریئه‌كتیڤ-ارتجاعی)
و ناچالاك سه‌رقاڵی شێواندنی ئه‌و شوناسه‌یه، به‌ڵام
ئێمه به‌پێویستی ده‌زانین، شانۆی راسته‌قینه له
ناشانۆ جیابكه‌ینه‌وه، یاخود هه‌رنا هه‌وڵبده‌ین
بۆ مانیفێستكردنی شانۆ له‌ڕێی شانۆوه.
هه‌رچه‌نده ئه‌م نووسینه‌و ئه‌وانی تریش كه له‌توێی
كتێبـی (سیما له‌شانۆدا) ده‌چێته خانه‌ی دۆكترینی
شانۆوه‌و دووره له دۆگمی شانۆ، به‌ڵام له‌ڕووی
هونه‌ری و ئه‌كادیمییه‌وه گرنگی و بایه‌خی تایبه‌تی
خۆی هه‌یه هه‌روه‌كو نووسه‌ر له‌لاپه‌ڕه (9)ی ئه‌م
توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر به‌وردی گه‌ڕانێك
بكه‌ین له كلتوردا ئه‌وا تووشی سه‌رسامی ده‌بین،
چونكه تائێستاش له‌سه‌ر ئاستی فه‌لسه‌فه‌و زانسته‌كان
نه‌گه‌یشتۆته زه‌مه‌نی سه‌ره‌تاییش.
ئه‌مه هه‌مان ئه‌و كێشه‌یه‌یه كه‌كۆی ژیان و
ژیارمانی په‌كخستووه‌و له‌به‌ینی بردووه، بۆیه
ده‌كرێت ئه‌مه بكه‌ینه سه‌ره‌تای به‌كێشه‌كردنی
شانۆ‌و پرسیاره‌كان له‌خودی بكه‌ره‌كانی ئه‌و نێوه‌نده
بكه‌ین، هه‌روه‌كو نووسه‌رێكی وه‌كو (قاسم حسێن)
ده‌ڵێت: بۆچی بتهۆڤن داهێنه‌رێكی مۆسیقی بوو،
بیكاسۆ له‌وێنه‌داو؟ المتنبـی له شیعرداو؟ برێخت
له‌شانۆدا؟ بۆندرا جۆك له‌فیملسازیدا؟ ئه‌مانه
پرسیار گه‌لێكن كه لێكۆڵه‌رو هونه‌ری جدی ده‌خه‌نه
ژێر پرسیاره‌وه، نووسه‌ر له‌باسه‌كه‌یدا له‌لاپه‌ڕه
(9)دا به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: به‌مه‌ش ده‌كه‌وینه
نێو پرسیاری سه‌رسوڕهێنه‌ره‌وه كام مێژوو
بخوێنینه‌وه؟ زانسته‌كان یان ئه‌ده‌ب و هونه‌ر؟
لێره‌دا قه‌له‌قییه‌كانمان ته‌واو گه‌شه‌ده‌سه‌نێ
و ده‌بێت گومان له‌وه بكه‌ین ئایا به‌ڕاستی ئێمه
شانۆمان هه‌یه؟ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نووسه‌ر گه‌شتێكی
كردووه به‌ناو حیفره‌یاته‌كانی مه‌عریفه‌و ئه‌نترۆپۆلۆژیاو
گومانه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵی هه‌روه‌كو
نووسه‌ر ده‌ڵێت: ئه‌م گه‌ڕانه‌مان له‌ناو پانتایی
مه‌عریفه‌ی سه‌ره‌تادا به‌ره‌و گه‌ڕان بۆ مه‌عریفه‌ی
زانستی تووشی گومانمان ده‌كات، چونكه گه‌ڕانی
ئێمه پرسیاره بۆ دۆزینه‌وه په‌یوه‌ندی و مێژووی
زانسته‌كان و ئه‌ده‌ب و هونه‌ره كه‌ده‌بنه
پێكهاته‌ی هونه‌ری شانۆ). (4) ل10
سروشتی خه‌یاڵی هونه‌رمه‌ندو ئه‌و دیدو روانگه مه‌عریفی
و فه‌لسه‌فییه‌ی كه‌هه‌یه‌تی، رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و
حاشا هه‌ڵنه‌گر ده‌بینێت سه‌باره‌ت به‌ره‌نگدانه‌وه‌ی
توانستی داهێنه‌رانه‌ی وه‌كو نووسه‌ر له‌لاپه‌ڕه
(10)ی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: (بۆ دامه‌زراندن و
بناغه داڕشتنی ئه‌م شانۆیه پێویستمان به‌گه‌ڕان
هه‌یه، به‌دوای بنه‌مای مێژوویی و كه‌له‌پوورو هه‌ڵكۆڵینی
مه‌عریفیدا، هه‌تا شوێنه‌واره مێژوویی و دێرینه‌كان
بدۆزینه‌وه)، ئه‌مه‌ش كاتێ روون ده‌بێته‌وه كه‌هونه‌رمه‌ندو
توێژه‌ری هونه‌ری توانی ، دراسه‌ی گشتی ره‌هه‌نده‌كانی
شانۆی وه‌كو فه‌زای مرۆیی و كۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگی
و پێداویستیه ژیاری و پێداویستیه‌كانی ژینگه‌و
...تاد كردبێت، چونكه وه‌كو نووسه‌ر ده‌ڵێت: (ئاركیۆلۆژیا
هه‌وڵی هه‌ڵكۆڵینه له‌شتێك، بۆ جیاكاری وشه‌و
ماده‌كان، به‌و واتایه‌ی ئه‌و هه‌ڵكۆڵینه‌ی
جێهێشتبـێ ئه‌وه‌ی لایه‌تی بمانداتێ، (بڕوانه
لاپه‌ڕه‌ی (10)ی هه‌مان سه‌رچاوه (كتێب).
بلیمه‌تییه مرۆڤێك بتوانێت زیاتر له‌بوارێك به‌كاربهێنێ
بۆ پیشاندان و به‌شداریكردن له‌پرۆسه‌ی ژیاری و
شارستانی و مه‌عریفییه‌كانی به‌شه‌ردا له‌هه‌ر
ئاست و ناونیشانێكدا بێت، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌نزیك
ده‌بێته‌وه له‌رێگا نهێنییه‌كان و ده‌خزێته نێو
هه‌ناویدا هێنانه‌وه‌و گه‌یشتنی به (شهود).
(لێره‌دا هه‌موو دابڕانێكی مه‌عریفی هه‌ڵگری
سیستمی مه‌عریفی تایبه‌ته) (نڤام المعرفی) یاخود
گیانی گوتاری تایبه‌تی هه‌یه (...) به‌م پێیه‌ش
هه‌وڵدانی ئه‌و بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه
له‌گه‌ڵ مێژووی راسته‌قینه‌دا.. چونكه تاكه
میتۆدێك كه‌جیاكاری گوتاره‌كان رزگار بكات و
رێكیان بخات ئاركیۆلۆژیایه، كه له‌سه‌ر ئاستێكی
مێژوویی و ئه‌نترۆپۆلۆژی و ئه‌بستمۆلۆژی ئه‌مه مه‌نهه‌جیه‌تی
(بۆ زانیاری زیاتر له‌م باره‌یه‌وه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ ل 11 لاپه‌ڕه (10)ی هه‌مان كتێب.
من كێشه‌كه له‌وه‌دا ده‌بینمه‌وه، چۆن بتوانین
له‌ئه‌زموونی چێژی هونه‌ری قسه بكه‌ین؟ له‌كاتێكدا
ئێمه بازێكی هونه‌ری و میتۆدی گه‌وره‌مان داوه‌و
هیچ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كیشمان نییه، ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی
ئه‌و گوته‌یه‌ی (جیرۆم شۆڵنیره) كه‌ووروژاندنی له‌كتێبـی
(ره‌خنه‌ی هونه‌ری)دا‌و (فخنر)یش له كتێبی (مبادی‌وو
المتداوق الفنی) دا جه‌ختی كردۆته‌وه سه‌ر هه‌مان
هه‌وڵ بۆ ناسینی تایبه‌تمه‌ندییه ستاتیكیه‌كان له‌ناو
ره‌گه‌زه دیاریكراوه‌كان یاخود دروستكراوه جوانه‌كاندا،
هه‌روه‌هاش ده‌شپرسێت ئایا رێكه‌وتنی هاوشێوه‌ی
نێوان تاكو كۆ هه‌یه له‌ڕوانیندا بۆ ئیستاتیكا؟
بۆیه لێره‌وه من ته‌واو هاوڕام له‌گه‌ڵ نووسه‌ر
(سه‌ڵاح جه‌لال)دا كه ده‌ڵێت: پێویسته لێره‌وه
مێژوو بناسین، ئه‌وسا هه‌ڵكۆڵینی به‌رهه‌مه‌كانی
مه‌عریفی بكه‌ین، چونكه كه‌له‌پور، گوڵدانێكه بۆ
ئێستا و رابردوو (هه‌ریه‌كه له‌رابردوو ئێستا به‌به‌رده‌وامی
تیایدا ده‌گونجێت، له‌م تێگه‌یشتنه‌وه ده‌بنه
كرداری به‌شێك له‌مێژوو (بڕوانه ل 11).
هه‌روه‌كو چۆن (هێربه‌ت رید) له‌كتێبه‌كه‌یدا (الفن
المجتمع)دا گوتی (له‌مه‌یدانی هونه‌ردا، هه‌ندێ
كێشه گرنگه، ده‌كرێت قۆناغێكی گه‌شه‌كردووی
دونیا بێت) یان (رۆحانیه‌كی وه‌كو گه‌وره‌ی وه‌كو(گاغور)
كه ده‌ڵێت :هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كی زیندوی نێوان
مرۆڤ و مرۆڤ ،به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له به‌رهه‌مێكی
هونه‌ریدا به‌رجه‌سته ده‌بێت، له‌مڕووه‌وه هونه‌ر
به‌گشتی و شانۆ به‌تایبه‌تی به‌دوای گونجاندن و یه‌كبووندا
ده‌چێت له‌گه‌ڵ خود و ناخدا له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌وروبه‌ردا
ده‌گه‌ڕێت، جگه له‌وه شانۆ ده‌توانێت په‌یوه‌ندی
مرۆڤ له‌گه‌ڵ هه‌موو شته‌كانی تردا رێكبخات.
نووسه‌ر له‌باره‌ی (چه‌مكی ده‌سه‌ڵات)ه‌وه رای
وایه (هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك ده‌بێت مه‌عریفه‌یه‌كی
له‌پشت بێت، چونكه مه‌عریفه به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌سه‌ڵاته
(بڕوانه ل13)
شانۆ وه‌كو یه‌كێك له‌ده‌سه‌ڵاته مه‌عریفیه‌كان،
به‌بێ پاشخان و میراتی به‌جێماو بۆی گه‌شه ناكات
و هه‌ناسه نادات، بۆیه هه‌م پێویستی به‌مه‌عریفه‌و
به‌رهه‌مهێنانی ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌و هه‌م ده‌سه‌ڵاتیش
وه‌كو وزه‌یه بۆ به‌خشینی چێژ‌و مه‌عریفه‌ی هونه‌ری
به‌ڵام وه‌كو نووسه‌ر ده‌ڵێت: مه‌عریفه‌ی ئێمه مه‌عریفه‌یه‌كی
ناكامڵه‌و گشتییه، چونكه له‌زۆر بواری شارستانی
و ئاكاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوو ئایین و
جوگرافیا‌و زماندا به‌شدارین كه‌ئه‌مانه‌ش رۆڵیان
له‌لقه‌كانی مه‌عریفه‌دا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و بنه‌مایه
نین كه‌زانستی بن. بڕوانه ل13)،
لێره به‌دواوه نووسه‌ر پرسیاره‌كانی زیاتر
چڕوقوڵتر ده‌كاته‌وه‌و له‌یه‌كێك له‌پرسیاره‌كانی
كه به‌ڕای من شاده‌ماری باسه‌كه‌یه ده‌ڵێت: به
چ پێوه‌رێك باس له‌ده‌سه‌ڵات یان مه‌عریفه بكه‌ین؟
نووسه‌ر له‌درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا ئه‌و پاشاگه‌ردانیه
باس ده‌كات كه تاكو ئێستا روون نییه، ده‌سه‌ڵاتی
ئێمه له‌ناو كایه‌كانی خۆیاندا چین؟ دوای ئه‌و
خوێندنه‌وه‌یه‌ش ده‌سه‌ڵات واتای خۆی وه‌رده‌گرێت
و چه‌مكه‌كانی مه‌عریفه‌ش ده‌رده‌كه‌ون.
(بۆ زیاتر زانیاریتان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ
ل14)
هه‌ر لێره‌وه گوته‌كه‌ی(گاغور) روون ده‌بێته‌وه
كه له‌یه‌كێك له‌وتاره‌كانیدا ده‌ڵێت: (هونه‌ر ده‌ربڕی
زاتی مرۆڤه) تایبه‌تمه‌ندی داهێنه‌رانه‌و هونه‌ریانه‌ی
مرۆڤ له‌پره‌نسیپی یه‌كبوون له‌مرۆڤدا زیندوو ده‌كاته‌وه،
هه‌ڵبه‌ته گرنگه باس له‌وه‌ش بكه‌م مه‌به‌ستی (گاغور)
له (یه‌كبوون) هاوده‌نگی و هاوئاهه‌نگیه له‌گه‌ڵ
كۆتا‌و ناكۆتادا، به‌دیوێكی كه‌یدا ئه‌وه خه‌می
شانۆی راسته‌قینه‌شه.. هه‌روه‌كو نووسه‌ریش له‌گوته‌یه‌كیدا
ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی به‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ره‌هاو
داخستن له‌سه‌ر خوده‌وه قسه ده‌كه‌ن، ئاسۆ ته‌سكن
و هیچی تر (بڕوانه ل17).
پاشتر نووسه‌ر دێته سه‌ر باسی ئه‌وه‌ی كه (شانۆ
زمانه- زمانی تۆڕی ئاماژه‌و نیشانه‌و بیركردنه‌وه‌یه)
ل19 هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ گوته‌یه‌كی هیدجه‌ر ده‌كات
(زمان نیشته‌جێبوونی بونه) ل19 .
لێره‌دا گرنگه باس له‌وه‌بكه‌ین كه‌ده‌ڵێن شانۆ
زمانه واته (شانۆ ده‌بێت وه‌كو شانۆ بدوێت)
پرسیاری شانۆیی بكات، نیشانه‌و بیركردنه‌وه‌و تۆڕه‌كان
ئاماژه‌و زمان هه‌ر هه‌موویان شانۆیی بن نه‌ك
شتێكی تر!! مه‌به‌ست له‌و گوته‌یه‌ی هیدجه‌ریش
جێگیربوونی زمانه له ناوبوونێكدا كه‌ئه‌مه هه‌مان
ئه‌و شته‌یه كه‌دیسان له‌شانۆدا كێشه‌ی تری لێ
دروست ده‌بێت، كه‌كێشه‌ی (بوون) خۆیه‌تی، ئایا به‌ڕاستی
(شانۆ‌و شانۆكاری كورد) (به‌موفاره‌قه‌وه) به‌ڕاستی
كێشه‌ی بوونی هه‌یه؟! یاخود زمانی ڤۆڵگاره‌وه په‌كی
شانۆی راسته‌قینه‌ی خستووه‌و! ده‌خات! وه‌كو له‌م
رۆژانه‌داو به‌به‌رچاوی خۆمانه‌وه ده‌بینین و ده‌ست
و په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌رمده‌كه‌ین.
وه‌كو نووسه‌ریش ده‌ڵێت: ئه‌م زمانه گوتارێكی مه‌عریفی
به‌رجه‌سته نه‌كردووه نه‌هاتۆته بواری نووسین و
خوێندنه‌وه‌وه، ئینجا به‌و بابه‌ته سه‌خته‌ی
ژیانییه‌وه له‌كاروانی رۆشنبیری دواكه‌وتووه..
بڕوانه ل21
به‌ڕای نووسه‌ر كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر بوونه‌ته هۆی ئه‌م
دواكه‌وتنه كه‌من لێره‌دا ته‌نیا ئاماژه‌یه‌كی
زۆر خێرایان پێده‌ده‌م، دواتر تۆی خوێنه‌ر ده‌توانیت
بۆی بگه‌ڕێیته‌وه كه‌بریتین له: 1باری جوگرافی
كوردستان.2نه‌بوونی سنوری ستراتیجی ده‌ریا.3سه‌ختی
و چڕی ناوچه‌كه.4تێكچوونی شیرازه‌ی چینایه‌تی.5یه‌كنه‌گرتنی
شێوه‌ی زمانی كرمانجی سه‌روو خواروو...6دووركه‌وتنه‌وه
له‌شاروشارستانی
(بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌كانی
(240و 241)ی كتێبه‌كه.
به‌ڕای نووسه‌ر هه‌موو ئه‌م هۆكارانه كاریگه‌رییان
هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵات دروست نه‌بێت
و جگه له‌وه‌ش به‌راوردێكی كردووه، بۆ نه‌ته‌وه
رۆژئاوایی و رۆژهه‌لاتییه‌كانی وه‌كو (كورد) كه
به‌شداربووه له‌و شارستانیه‌ته خۆرهه‌ڵاتیه‌داو
گرنگ بوو هونه‌ری هه‌بوایه‌و رۆژئاواییه‌كان به‌هۆی
ته‌كنۆلۆژیاوه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كۆی هونه‌ر
به‌جێهێشتووه.
له‌پاشاندا نووسه‌ر ده‌چێته سه‌ر باسی لقێكی تری
مه‌عریفه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه‌كه‌سێتی به‌شانۆوه
هه‌یبووه، به‌هۆی خۆ دۆزینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژیان و
دیارده‌كانیداو رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی
راوكردن، ژیانه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌شكه‌وت، له‌مانه‌وه
كه‌شێتییه‌كی به‌رفراوان له‌ناویدابووه (بڕوانه
ل29).
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندان بیریاری گرنگ و گه‌وره‌ی
وه‌كو (فۆكۆ) به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه خوێندنه‌وه‌ی
گرنگ و به‌هادارو فه‌لسه‌فی شانۆ شانۆی كوردی پێده‌كات
هه‌روه‌كو نووسه‌ر ده‌ڵێت: لێره‌وه به‌ره‌و ئه‌و
خاڵه بنچینه‌ییه ده‌چین، ده‌كرێت دامه‌زراندنێكی
خۆ رسك بۆ شانۆ بكه‌ین: چونكه زۆربه‌ی شانۆی
جیهانی له‌سه‌ر بناغه‌ی كه‌له‌پورو دانه‌مه‌زراوه،
وه‌كو شانۆ (مه‌لحه‌می)یانه‌ی بریخت و شانۆی (ته‌عبیری)
ئه‌ڵمانی... (بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ لاپه‌ڕه‌كانی (34و 35).
سۆسیۆلۆژیای گووتاره جیاكان
ئایدیای جوانی بیرێكی لۆژیكی نییه، به‌ڵكو بیرێكه
له‌واقیعدا جێگیر بووه، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كبوونێكی
راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵدا پێكهێناوه، ئه‌وه‌تا:
تۆلستۆی له‌كتێبێكی داوای روانیوه‌ته هونه‌ر وه‌كو
هۆكارێكی په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵك (سۆسێو) هه‌روه‌كو
گواستنه‌وه‌ی بیری مرۆڤ بۆ ئه‌وانه‌ی تر له‌ڕێگه‌ی
(قه‌سه/ كه‌لام)ه‌وه كه گواستنه‌وه‌ی ئه‌وانی
تر‌و سۆزه‌كانیان له‌رێگای هونه‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕای(دیلاكراوا) هونه‌ر بریتییه له‌ده‌ربڕینی
چالاكییه‌كی دیاریكراو له‌به‌رئه‌وه روخساری هه‌ندێ
پێكنایه‌ت به‌بێ پیشه، هه‌روه‌ها (شارڵ لالۆ)ش
بڕیارده‌دات له‌سه‌رئه‌وه‌ی هونه‌ر به‌مانای
فراوانی وشه‌كه ده‌ربڕینه له‌كرداری (ئاڵوگۆڕ/تحویر)
یاخود گۆڕانێك كه‌مرۆڤ ده‌خاته ناو كه‌ره‌سته‌كانی
كه‌تواره‌وه.
نووسه‌ر له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا (كاك سه‌لاح جه‌لال)
رای وایه كه‌هونه‌ر ته‌نیا ئه‌وه نییه بڵێین هه‌مانه،
یان پراكتیكی ده‌كه‌ین، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه بزانین
چیمان ده‌داتێ و چیه؟ كام پرسیارانه‌ی هه‌ڵگرتووه؟
چی په‌نجه‌ره‌یه‌كی نوێ ده‌كاته‌وه؟
چۆن ئاینده‌مان نیشان ده‌دات؟و ...تاد كه به‌پێچه‌وانه‌وه
ده‌بێته خاڵێكی به‌ربه‌سته‌ی پێشكه‌وتن له‌مباره‌یه‌وه
بڕوانه ل37ی هه‌مان كتێب (لای نووسه‌ر گرنگییه‌كه
له‌وه‌دایه كه‌زۆربه‌ی پرسیار‌و قه‌له‌قییه‌كانمان
له‌ڕێی هونه‌ره‌وه به‌یان بكه‌ین و هونه‌ر چه‌نجه‌ره‌یه‌كی
نوێ بێت به‌ڕووی گووتاره جیاجیاكاندا‌و به‌پێچه‌وانه‌وه
هیچی لێ سه‌وز نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی شانۆی كوردی
له‌سه‌ر ئاستی گوتاره جیاكاره‌كان نه‌یتوانیوه
خوێندنه‌وه‌ی قووڵ و سه‌رتاسه‌ری خۆی هه‌بێت هه‌ر
له‌به‌رئه‌وه‌شه نه‌بۆته شانۆیه‌كی ره‌سه‌ن،
چونكه هه‌وڵدانه‌كانی شانۆ له‌سه‌ر ئاستی
نوماشیتی شانۆیی زۆر سه‌ره‌تایی پێناسه‌ی ده‌قی
كردووه‌و زۆربه‌یان به‌مانای ده‌قی شانۆیی مردوون.
ئاشكرایه كاری ره‌خنه له‌ده‌قدا دۆزینه‌وه‌ی ده‌لاله‌ته‌كان
و دواندن و كاركردنه له‌ته‌وه‌ره‌كانی بونیاده‌كانی
ده‌ق و دۆزینه‌وه‌ی چه‌مكی ئیستاتیكایی و گوتاری
شانۆیه، له‌نوماشیتی شانۆشدا هه‌مان چه‌شن و بگره
قوڵتره‌و به‌ره‌و زمانی جه‌سته (لغه الجسد) ماده‌و
شته‌كان و چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی كاركردنی (سیموگیقی)
به‌ده‌ق و نوماشیته‌وه (له‌مباره‌یه‌وه ده‌توانن
لاپه‌ڕه‌كانی (37و 38) بخوێننه‌وه).
شانۆی كوردی تائه‌م ساته‌ی قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كه‌ین
ده‌قی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه، (به‌هاڵاواردنی چه‌ند
ده‌رهێنه‌رو كه‌سایه‌تیه‌ك)و زۆربه‌ی كات، ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه‌سه‌رقاڵی ئه‌م كاره گرنگه‌ن، له‌بایه‌خ و به‌رپرسیارێتی
و پێویستییه‌كانی خوێندنه‌وه تێنه‌گه‌یشتوون و (سۆریۆ)
گوته‌نی ده‌بێت (كاری هونه‌ری وه‌كو چالاكییه‌كی
داهێنه‌رانه‌و له‌شێوه‌ی خوڵقاندنی شتێك یان به‌رهه‌مهێنانی
بابه‌ته‌كان) تێبگه‌ین.
پاشان نووسه‌ر دوای ئه‌وه‌ی كه‌گوته‌یه‌كی رۆڵان
بارت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی (شانۆ) دێنێته‌وه كه به‌سیبرنیتیكا
ده‌یبه‌ستێته‌وه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و باسه
گرنگانه‌ی كه‌نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا وروژاندویه‌تی)
دێته سه‌ر باسی ره‌خنه‌ی شانۆ به‌هه‌ژار ناوی ده‌بات
و به‌جۆرێكی داده‌نێت كه‌خوێندنه‌وه‌ی بۆ وه‌رگر،
نه‌كردووه‌و ئێمه له‌م رۆژانه‌دا شاهیدی ئه‌وه‌ین
و ده‌ست و په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌رمده‌كه‌ین (بۆ
زانیاری زیاتر بڕوانه ل38).
ئه‌وه‌ی له‌شانۆدا به‌ده‌ست دێت حاڵه‌تێكی رێكه‌وت
نییه، به‌ڵكو چڕبوونه‌وه‌ی ره‌هه‌ندی رۆحی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیه‌تی
و كه‌م و زۆریش په‌یوه‌سته به‌ئه‌زموونه‌كانی
خودی هونه‌رمه‌نده‌وه، له‌ڕووی سۆسیۆلۆژییه‌وه‌و
بگره شوناسی تێڕوانینی هونه‌رمه‌ندیشه بۆ ژیان و
تێڕوانینێكه بۆ هه‌لومه‌رجێكی بونیادتر، كه له‌ڕێڕه‌وی
گۆڕانكاری رۆژانه هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت و
هۆشیارانه له‌سه‌ر زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاو هونه‌رمه‌ند
خۆیشی كاریگه‌ری داده‌نێت.
ئه‌مه‌ش به‌هۆی یه‌كێك له‌و كه‌ناڵه گرنگانه‌وه
ده‌بێت كه‌پێی ده‌گوترێت (نیشانه- علامه) وه‌یه‌كێك
له‌ئه‌ركه‌كانی نیشانه له‌شانۆدا یه‌كبوونی توخمه‌كانی
نومایشتی شانۆیه‌و یه‌كخستنیانه له‌شێوه‌ی
گوتاردا سۆسیۆلۆژیای شانۆیی له‌میكانیزمی خۆیدا.
واڵاكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌رده‌یه‌یه كه‌ساڵه‌های
ساڵه شانۆی كوردی له‌تراژیدیادا نوقم كردووه‌و نه‌یهێشتووه
له‌ڕوانینێكی نوێ كاری خۆی بكات. (له‌م باره‌یه‌وه
بڕوانه ل39).
دواتر نووسه‌ر دێت و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌سه‌ده‌ی
شه‌شه‌مه‌وه شانۆ گۆڕانێكی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه
بینی و له‌و ره‌وته‌ی خۆی هاته ده‌ر له‌ناو زمانی
ناوچه گه‌رێتیدا.. گۆڕان و ئاڵوگۆڕی زمان شه‌پۆلێكی
خسته شانۆوه. ئه‌مه‌ش یه‌ك خاڵی گرنگی به‌ده‌سته‌وه‌دا،
كه ناوه‌ڕۆكی شانۆی كرده ده‌قێكی درامی. چونكه
ئاشكرایه پێشكه‌وتنی دراما به‌ر له هه‌موو شتێك
په‌یوه‌ندی به‌ناكۆكی یه مرۆڤایه‌تییه‌كانه‌وه
هه‌یه له‌م باره‌یه‌وه بڕوانه ل41.
دواتر نووسه‌ر ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و خاڵه‌ی كه
دراما بێ سنوره. له‌دیاریكردنی ناكۆكیه‌كاندا.
هاوكێشه و پێوانه‌ی نیه‌و پاشتر دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی
په‌رده له‌سه‌ر ئارتۆ لاده‌دات و باسی گرنگی و
رۆڵی ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه ده‌كات و له‌دوای
ئه‌ویش پوخته‌ی شانۆی بسكاتۆر له‌ئه‌ڵمانیا و جه‌نگی
جیهانی بۆ شیده‌كاته‌وه كه له‌جه‌نگی یه‌كه‌مدا
(ته‌عبیریه‌ت) نه‌یتوانی به‌هۆی سۆز‌و قوڵ بوونه‌وه‌ی
چه‌مكه مرۆڤایه‌تیه پڕ له‌سۆزه‌كانیه‌وه بۆ
تێپه‌ڕ كردن له‌گێژاوی جه‌نگ به‌هۆیه‌وه شانۆی
رامیاری ئه‌وكه‌لێنه‌ی پڕكرده‌وه و پاشتریش دێته
سه‌رباسی (برتولد بریخت)، كه چۆن چووه‌ته ناو
پانتاییه‌كی فراوانتره‌وه و شانۆی مه‌لحه‌میانه‌ی
تیادامه‌زراندووه و دوای ئه‌ویش (پیته‌رفایس)و
شانۆی (به‌ڵگه‌نامه‌یی) و هه‌وڵدانه بۆ زاڵ كردنی
ئایدۆلۆژیا و تۆخكردنه‌وه‌ی جیاوازی چینایه‌تی و
تێكه‌ڵكردنی (سوور‌و ره‌ش)، (دراما‌و مه‌لحه‌مه) له‌م
باره‌یه‌وه بۆ زیاتر زانیاری بڕوانه لاپه‌ڕه‌كانی
(48و49).
نووسه‌ر كۆمه‌ڵێك تیۆر‌و دۆكترین نمایش ده‌كات و
گوته‌یه‌كی (جۆلیا كرتیڤا) به‌نموونه دێنێته‌وه‌و
ده‌ڵێت: هه‌موو ده‌قێك شوێنه‌واری ده‌قێكی تری
تیایه بۆ ئاماده‌بوون هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌لای نووسه‌ره‌وه
كه جه‌ده‌ل دروست ده‌كات. به‌ڕای نووسه‌ر شانۆی
كوردی له‌و هه‌وڵه تێكه‌ڵاوه‌یدا سه‌رده‌مانێكی
زۆر به‌پێی باری چه‌وساندنه‌وه‌و كامڵ نه‌بوونی
خۆیه‌وه، كه‌وته ژێر كارتێكردنی گووتاری سیاسی
چه‌ند رسته‌یه‌كی سواو كه گووتاری شانۆی ده‌مراند،
چونكه خۆبه‌ستنه‌وه به‌بسكاتۆرو بریخت و فایسه‌وه
زۆر ناعه‌قڵانی بووه. گووتار پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵێك
ئه‌دله‌یه. له‌سه‌ر دوو روانگه ده‌ست پێده‌كات،
ئه‌ویش په‌یوه‌سته له‌نێوان یاساكان و پێكهاته‌ی
شته‌كاندا یان نوسراویان گوتراودا (بۆ ئه‌وه‌ی
زانیاری باشتر ده‌ستكه‌وێ. لاپه‌ڕه‌كانی
(50و51و52).
له‌كۆتایی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه (ئه‌م به‌شه‌دا)،
نووسه‌ر په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و تراژیدیایه لاده‌بات
كه شانۆی كوردی گرتۆته‌وه‌و هۆیه‌كه‌ش ده‌باته‌وه
بۆ نه‌بوونی تیۆر‌و ره‌خنه‌و لێكۆڵینه‌وه و له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵه پرسیارێكی ئه‌نتۆلۆجی ده‌رباره‌ی
ریشه‌كانی شانۆ ده‌كات و به‌ڕای نووسه‌ر به‌وه
ناكرێت، كه ته‌نیا شانۆی هه‌ر به‌كوردی ببینی، به‌ڵكو
جیاوازی و خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێ و خه‌ونی
ئاینده‌و خسته سه‌رو داهێنانه له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه.
(فه‌زای شانۆ) فه‌زای سیمایی سدرا، ره‌مروكۆده‌كانی
نمایش
نووسه‌ر له‌م به‌شه‌ی كتێبه‌كه‌یدا (شانۆی سدرای
وه‌كو نمایشێكی فیستیڤاڵی شانۆی عیراقی له‌به‌غداد
له (21/3/1999)دا ده‌خوێنێته‌وه، كه له‌نووسینی
(خزعل الماجدی و ده‌رهێنانی د. فازیل خه‌لیل).
له‌سه‌ره‌تادا نووسه‌ر، باسێك ده‌رباره‌ی (فه‌زا
الفچا‌و-SPACE) پێشكه‌شی ده‌كات، كه دواتر ئه‌م
باسه چوارچێوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی نمایشه‌كه‌ش داوه‌ته
خوێندنه‌وه‌ی فه‌زاله‌و نمایشه‌دا). به‌ر له هه‌رشتێ
نووسه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كه‌مین به‌رهه‌مهێنانی
له‌م خوێندنه‌وه‌یه‌دا له‌لایه‌ن زانای ئه‌مریكی (ئیدوارد
هال)و به‌م پێیه‌ش خوێندنه‌وه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر
ده‌بێت له‌و ئاسته‌یدا كه كۆمه‌ڵێك ناساندن و
وورده‌كاری زاراوه‌كه وه‌كو چه‌مكێكی زانستی ده‌ناسێنێ
و به‌م جۆره تایبه‌تمه‌ندی و نرخی خۆی ده‌بێت بۆ
شانۆ‌و په‌یوه‌ندی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ گشت كۆدو وێنه‌و
بیناسازی و ...تاد. دوای ئه‌وه‌ی نووسه‌ر رای چه‌ندین
(بیرمه‌ندو زانای) عه‌ره‌بی دێنێته‌وه‌و شییان ده‌كاته‌وه،
له‌وانه‌ش كه یه‌كێكه‌له‌نمونه‌كانی (فه‌راهید)یه
كه ده‌ڵێت (فه‌زا: جێگه‌یه‌كی فراوانه)و پاشتر
ووته‌یه‌كی (جه‌بران مه‌سعود) ده‌كاته پاڵپشتی كه
له‌فه‌رهه‌نگی (رائد)دا پێناسه‌ی فه‌زا ده‌كات به‌وه‌ی
كه سیفه‌ته‌تێكی چۆڵ و فراوانی هه‌یه. پاش ئه‌وه‌ش
نووسه‌ر گووته گه‌لێك له‌سه‌رده‌مه‌كان دێنێته‌وه
به‌م جۆره باسی (فه‌زا-مه‌كان) ده‌كات: فه‌زا
سیفه‌تی زیاتره له‌جێگه، هه‌روه‌ك به‌رامبه‌ر به‌وشه
لاتینی یه‌كه هه‌یه‌تی له‌بنه‌ڕه‌تدا لای زۆر له‌زانایان
مانای درێژ بوونه‌وه‌یه‌كی دیاری نه‌كراوه كه
پێكهاتووه له‌درێژكراوه‌ی بچووكتر و دیاری كرا‌و.
نووسه‌ر له‌درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا تیۆره‌كه‌ی (ئۆپرسفیڵد)
دێنێته‌وه كه نووسه‌ریش له (عواد عه‌لی) نووسه‌ری
عیراقی وه‌رگرتووه كه به‌م جۆره كورتی ده‌كه‌مه‌وه:
-1پێگه‌ی شانۆیی وشار.-2فه‌زای سه‌كۆیی.-3فه‌زای
درامی.-4فه‌زای وه‌همی.
دوای ناساندنی چه‌مك و زاراوه‌و به‌كارهێنانه‌كانی،
ئه‌وسا نووسه‌ر دێته سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی نمایشه‌كه
به‌پێی ئه‌و یه‌كانه‌ی كه له‌ڕووی میتۆدی یه‌وه
ده‌یان ناسێنێ و روونیان ده‌كاته‌وه. كه ئه‌مه‌ش
توانا‌و ده‌ست راگه‌یشتنی نووسه‌ر ده‌گرێته‌وه، له‌ئاستی
ره‌خنه‌و خوێندنه‌وه‌ی نمایشدا، كه ئه‌م نموونه‌یه
ده‌گمه‌نه له‌خوێندنه‌وه‌ی نمایشی شانۆییدا.
دیاره ئه‌م باسه جێگه‌ی بایه‌خ و گرنگی پێدانێكی
له‌راده‌به‌ده‌ر و هه‌وڵێكی جدییه بۆ تیۆرێره
كردنی شانۆ‌و شانۆی عیراقی، كه من پێشنیار ده‌كه‌م
نووسه‌ر ئه‌م جۆره هه‌وڵانه بگه‌یه‌نێته شانۆی
كوردی هه‌تا گه‌ر كاره‌كانیش له‌و ئاسته‌دا نه‌بن
(یاخود خوێندنه‌وه هه‌ڵنه‌گرن) چونكه ئه‌م
هاندانه بۆ بینین، (بینینی)یش بۆ خۆی پرۆسه‌یه‌كی
هۆشیارانه‌و رۆشنبیری یانه‌و پێویستی له
لێوردبوونه‌وه‌و رێگاكانی خۆ په‌روه‌رده‌كردن هه‌یه.
بۆیه نووسه‌ر زۆر لێزانانه خوێندنه‌وه‌ی نمایشی
كردووه‌و سه‌ركه‌وتوانه خوێندنه‌وه‌ی بۆ چه‌مكێكی
شانۆیی كردووه له‌ناونمایشدا.
(سیمای شانۆ و دراما)
ئه‌م باسه خوێندنه‌وه‌و راڤه‌كردنی كتێبی (سیمای
شانۆ‌و درامای كیر ئیلام)ه.
له‌م به‌شه‌دا نووسه‌ر خوێندنه‌وه‌ی بۆ (كتێبی
سیمای شانۆ‌و درامای كیر ئیلام كردووه‌و راڤه‌ی
كردووه واته ئێمه نابێت قسه له‌سه‌ر جۆری
نووسین و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی بیره‌كانی نووسه‌ر بكه‌ین و
لێره‌وه و له‌سه‌ره‌تاوه پێناسه‌ی سیما ده‌ست
پێده‌كات و دواتر دێته سه‌ر سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی
بیست، كه پێشنیازكراوه زانستێكی ته‌واوه بۆ
نیشانه‌كان، لای (دیسیسۆر و پیرس) كه ساڵانی سی و
چله‌كانی سه‌ده‌ی (20) له‌كاری فۆرمالیسته
چیكییه‌كاندا ره‌نگی دایه‌وه، دواتر لای
فه‌ڕه‌نسی و ئیتاڵی و ئه‌ڵمانی و سۆڤیه‌تییه‌كان و
وڵاته یه‌كگرتووه‌كان، هه‌تا پڕۆژه‌ی سیمایی جگه
له‌شعرو رۆمان و پانتایی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی
به‌رز بۆوه بۆ بایه‌خدان به شانۆ‌و دراما.
پاشان نووسه‌ر: دێته سه‌ر باسی وشه‌ی دراما كه
مانای ئه‌و خه‌یاڵكردنه‌وه‌یه‌ی وێنه‌كێشه بۆ
نواندنی شانۆیی و له‌سه‌ر بناغه‌ی پێكهاتنی درامی
دامه‌زراوه. دواتر نووسه‌ر دێته سه‌ر باسی
بونیه‌وتی پراغ ساڵی 1931 كه مێژوویه‌كی گرنگه
بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی شانۆی (...) دراما به‌موڵكیه‌تی
ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیه‌وه پابه‌ند بوو به‌وێنه‌ی
نمایشی شانۆیی دیارده‌یه‌كی كت و پڕ بۆ
لێكۆڵینه‌وه‌ی میتۆدی. بڕوانه ل94.
پاشتریش جگه له(برخیت و پیته‌ر بۆغاتیریف
)ده‌چێته لای (پیته‌ر هاندیكیه) كه سه‌رنجی
ئاماده‌ببووان راده‌كێشێ بۆ هه‌ڵگری نیشانه‌و
شانۆیی كردنی زیاتر له مه‌دلول و ئه‌وه‌ی
هاوڕه‌وتی درامیه‌تی (هه‌تا بینه‌ران هه‌ست
به‌جیهانی شانۆ بكه‌ن) بڕوانه ل95.
له‌هه‌مووی گرنگ تر دێته سه‌ر ئاستێكی گرنگی
شانۆیی كه نواندنه و ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ
ئاڵوگۆڕی كۆی توخمه‌كانی شانۆ‌و كرداری به‌كۆد بوون
كه له‌رێی ره‌وته‌كانه‌وه یه‌كه‌ی سیمیایی
وه‌رده‌گرن. ل97(كاوزان)
جه‌ختی كرده‌وه له‌نواندنی شانۆیی دا نیشانه‌یه
و سه‌ر له‌نوێ چه‌مكی گواستنه‌وه‌و ده‌رفه‌تی
له‌خۆگرتنی بوونیه‌وی كردووه له‌دواتریشدا
گووته‌یه‌كی (پاتریس بافیس) دێنێته‌وه كه لای
وایه: زمانی ئه‌كته‌ر وه‌كو ئیقونه كار ده‌كات.
به‌شێكی زۆری بۆ یاری كردن له‌گۆڕانی رێژه‌ی
پیشه‌ی سیمیایدا. له‌كۆتاییدا ده‌مه‌وێت بڵێم
ئه‌مه ته‌نها وێنه‌یه‌كی پانۆرای كتێبه
خوێندراوه‌یه‌كه‌و گه‌لێك باسی گرنگترمان فه‌رامۆش
كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمانی كتێبش خۆی جوانتر‌و
شیرینتره . به‌باشم نه‌زانی هیچی تر
له‌باره‌یه‌وه بڵێم، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت
كه بڵێم: پێش كۆتایی باسه‌كه دێته سه‌رباسی
(ده‌ربڕینی پێرس)و چه‌مكی متیافۆر لای (رۆمان
جاكۆبسون) و هۆنز له. (بۆ زیاتر زانین له‌م
باره‌یه‌وه بڕوانه ل101 به‌دواوه
تێبینی -1بڕوانه ل93 و هه‌مان كتێب (سیما
له‌شانۆدا) نوووسینی سه‌لاح جه‌لال.
-2بڕوانه ل94ی هه‌مان كتێب (سیما له‌شانۆدا) )
نوووسینی سه‌لاح جه‌لال.
-3بڕوانه ل99ی هه‌مان كتێب (سیما له‌شانۆدا) )
نوووسینی سه‌لاح جه‌لال.
-4بڕوانه ل100ی هه‌مان كتێب (سیما له‌شانۆدا) )
نوووسینی سه‌لاح جه‌لال.
خوێندنه‌وه‌ی جه‌سته له‌بونیادی شانۆدا:
له‌م به‌شه‌ی كتێبه‌كه‌یدا نووسه‌ر به‌گووته‌یه‌كی
(نۆرمان مارشاڵ) ده‌ست پێده‌كات كه ده‌ڵێت: شانۆی
راسته‌قینه ئه‌و شانۆیه‌ی كه هونه‌ربێت
له‌ناوخۆیدا . ئه‌مه‌ش باسێكی گرنگی ئه‌مڕۆی شانۆی
جیهانیی یه كه به‌شانۆی (ئایتم) ناوده‌برێت و
گه‌یاندنی بینه‌رانی شانۆیه به‌جیهانێكی ناشه‌خسی
و له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا تموركردنی كاری شانۆیی وه‌كو
گه‌شتێك له‌ناو ئاڵۆزی و نادیاره‌كاندا، كه
ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی جار خۆی له‌ده‌سته‌واژه‌و ز
ناكه‌كانی كۆی ئالتیمه‌كانی تری شانۆدا شێوه
ده‌گرێ و له‌هه‌ندێ جاردا تووشی (ته‌نگ و
چه‌ڵه‌مه-الاچگراب) ده‌بێت و ده‌بێته‌به‌ره‌نجامی
كۆی ره‌هه‌نده‌كانی ژیان. (ئاهه‌نگسازی بینه‌رو
ئه‌كته‌رو بیروباوه‌ر وداهێنان وهه‌ستكردنی. چێژی
بینه‌ر له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه ئه‌زموونی
خۆی به‌كار بهێنێت ئه‌وسا كاره ئیستاتیكیه‌كانی
هونه‌ر بكات). بڕوانه ل106.
پاشتر نووسه‌ر دێته سه‌ر ئه‌و باسه‌ی كه
ره‌خنه‌ی شانۆی كوردی خۆی نه‌داوه له‌قه‌ره‌ی
ده‌لاله‌ت و ئاماژه‌و نیشانه‌كانی جه‌سته.
نه‌یتوانیوه بونیاده ده‌لالیه‌كانی بدوێنێت.
هه‌ر وه‌كو راستی وایه كه جه‌سته فه‌زای شانۆیی
پڕ ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ یارییه هونه‌رییه‌كاندا
پردێكی هونه‌ریانه له‌گه‌ڵ بینه‌ردا دروست
ده‌كات. ئه‌مه به‌ره‌و كێڵگه‌یه‌كی مه‌عریفیانه
ده‌مانبات هه‌تا له‌و ته‌وقه ته‌قلید ئامێزه
ده‌ربچین و بتوانین خوێندنه‌وه یه‌كی
مه‌عریفییانه‌ی جه‌سته بكه‌ین. بڕوانه ل107.
دیاره نووسه‌ر زۆر به‌جوانی له‌ئه‌رك و
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی جه‌سته‌ی كۆڵیوه‌ته‌وه
له‌نمایشی شانۆییدا، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ من گرنگ بوو،
ته‌نها پێم خۆش‌بوو ئاماژه‌یه‌كی پانۆرامایی به‌م
نووسینه‌و كۆی نووسینه‌كانی تری ناو ئه‌م كتێبه
بده‌م و گه‌ر زیاتر لێی بدوێین واباشه هه‌موو
كتێبه‌كه به‌حه‌رفی بخوێنێته‌وه كه ئه‌و وه‌ك
ئه‌ركه‌كانمان بێ هووده ده‌كات، چونكه پێویستی
نیه و كتێبی نووسه‌ر به‌هادارترو به‌نرختره.
له‌كۆتاییدا پێشنیارده‌كه‌م نووسه‌ر بتوانێت
له‌داهاتوودا خوێندنه‌وه‌كانی له‌كۆی ئاتیمه‌كان
شانۆدا بخاته رو یاخود تێوره‌ی مانفیستی خۆی
كه‌شف بكات بۆ شانۆی نوێ و ئومێدمه شانۆی كوردیش
پشكی هه‌بێت له‌هه‌مان بۆنه‌دا. هه‌روه‌ها
پێشنیارده‌كه‌م، كه ده‌زگا هونه‌ریه‌كان بتوانن
به ئه‌م نووسه‌ره به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌و بیكه‌نه
سه‌رچاوه‌ی خوێندن و چونكه نرخی ئه‌م كتێبه زۆر
به‌هاداره بۆ مامۆستا‌و فێرخوازان (په‌یمانگه‌ی
هونه‌ره جوانه‌كان و كۆلێژی هونه‌ره‌كان) به‌شی
هونه‌ری شانۆ.
پوخته‌یه‌كی له ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ
ژماره (5109)له 25/2/2010 بڵاوبۆته‌وه.
له رۆژنامه‌ی راستی (40) له 7/5/2010 به‌ته‌واوی
بلاوبۆته‌وه.
|