له
نوسینێكدا به‌ناوی) ووشه‌کان و جیاوازی( یه‌وه که له
یه‌کێك له ژماره‌کانی گۆڤاری ڕه‌هه‌ند دا بڵاومکرده‌وه،
باسی ئه‌وه‌م کرد که یه‌کێك له خه‌سڵه‌ته‌کانی ووشه
بریتییه له له‌کارخستن یان به (مێژووکردن)تیایدا
کردار ده‌وه‌ستێنرێت و ده‌خرێته‌پێناو سیستمێکی نوێوه
که نوسین به‌رجه‌سته‌ی ده‌کات.
کاتێك ڕووداوێك له‌به‌ر چاوماندا ڕووده‌دات و ئێمه
دێین له‌سه‌ر میراتی ڕووداوه‌که ده‌قێکی ڕۆژنامه‌گه‌ری
یان هه‌ر بابه‌تێکی تری نوسین به‌رهه‌مده‌هێنین،
کۆتایی به ڕووداوێك ده‌هێنین که تا ساتی گێڕانه‌وه‌کانی
ئێمه ڕووداوێکه که بوونێکی ڕاسته‌قینه و فیعلی هه‌یه
و ئێمه دێین له ڕێگای ئه‌و گێڕانه‌وه و ده‌ستتێوه‌ردانانه‌وه
که ده‌رهه‌ق به ڕووداو ئه‌نجامی ده‌ده‌ین ده‌یکه‌ینه
به‌سه‌رچوو یان ڕابردوو. ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی
ئێمه له ده‌قه‌که‌ماندا بووه سه‌ره‌تای پرۆژه‌یه‌کی
تر له هه‌ر بوارێکی دیاریکراودا، ئه‌وا ئێمه
توانیومانه به‌رده‌وامی به ڕووداو بده‌ین وه‌ك دالی
یه‌که‌م و دووه‌م که هه‌ردوکیان له دوو زه‌مه‌نی
جیاواز دا کۆتایی به ژیانی ڕووداوه‌که ده‌هێنن و له
ئاستێکی جیاواز تریشدا به‌رده‌وامی ده‌ده‌نه‌وه به
ڕووداو. به‌ڵام کاتێك نوسین ته‌نها وه‌ك کردارێکی به‌سه‌رچوو
ڕوداو به‌کارده‌هێنێت ،ئه‌وا ئیتر ده‌رفه‌تێك نامێنێته‌وه
بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ماهییه‌تی ڕووداو که سه‌ره‌تاو
بنه‌چه‌ی له‌دایكبوونی تێکڕای داله‌کانی تره. بۆیه
زۆرجار نوسین ناچار ده‌بێت سنووره‌کانی خۆی تێپه‌ڕێنێت
و به خام و مره‌که‌به‌که‌یه‌وه بێته ناوجه‌رگه‌ی
ڕووداوه‌کانه‌وه. ئیتر ووشه زیندانی کتێب و لاپه‌ڕه‌کان
به‌جێده‌هێڵێت و ده‌بێته فیگه‌رێکی کارا له‌ناو
ڕووداوه فیعلیه‌کاندا. ئه‌و ڕووداوانه‌ی که ژیان و
کاراکته‌ری ئه‌می ووشه‌یان پێکهێناوه.
کاتێك پێشهاته‌کان و ڕووداوه کاریگه‌ره‌کان ده‌بنه
مانشێتی به‌یاننامه و نوسینه ڕاگوزه‌ره‌کان و ئێمه‌ش
وه‌ك ئه‌وه‌ی به ئه‌رکێکی مۆراڵی خۆمان هه‌ستابین
ئیمزایان ده‌که‌ین و ده‌چینه‌وه ماڵه‌وه و به
ویژدانێکی ئاسوده‌وه ده‌خه‌وین و سبه‌ینێ ده‌چینه‌وه
سه‌ر کاره‌کانمان....ئه‌م به ڕۆتین کردنه، ئه‌م خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه
به‌وه‌ی که به ئه‌رکی خۆمان هه‌ستاوین، بێ ئه‌وه‌ی
هه‌ستمان پێکردبێت داپۆشین و زه‌مینه خۆشکردنه بۆ به
ڕابردوو کردنی ڕووداو، له‌کاتێکدا که هێشتا ڕووداوێکی
ئاماده‌یه. من وایبۆده‌چم که ئیمزاکردن له‌و هه‌موو
به‌یاننامانه‌ی که رۆژانه دژی رووداوه‌کان و تاوانه‌کانی
هه‌ڕه‌شه و تیرۆر ده‌رده‌کرێن به ئاسانی که‌م کردنه‌وه‌ی
بایه‌خی رووداو‌و به‌های کاره‌ساته‌کانه. تۆ کاتێك
پێتوایه که به ئه‌رکی سه‌رشانت هه‌لساویت و ئیمزات
له به‌یاننامه‌کان داوه،خۆت له بارگه‌کانی ئه‌و رق
و تووره‌ییانه به‌تاڵده‌که‌یته‌وه که ده‌کرا ده‌ستکاری
یه‌کێك له دیارده ناچیزه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات بکات.ڕه‌نگه
له زه‌مه‌نێکی دیاریکراودا یان له‌سه‌ر زه‌مینێکی
شارستانیتردا ئه‌م جۆره به‌رخورده مانای خۆیی هه‌بێت
و جێگای خۆی بگرێت. به‌ڵام له‌ناو ده‌سه‌ڵاتێکدا که
بریاری تیرۆرکردنه‌کانی به جۆرێك ئاسانکردۆته‌وه و
هێنده له دووباره‌کردنه‌وه‌یاندا ئاسایی کردوونه‌ته‌وه
که ته‌نانه‌ت کاره‌کته‌ری قوربانی به ماوه‌یه‌ك پێش
ئه‌نجامدانی تاوانه‌که به‌رامبه‌ری ده‌توانێت هه‌ستی
پێ‌بکات و هیچ ده‌رگایه‌کیش نه‌مابێت که ده‌رفه‌تی
خۆپاراستنی بداتێ..ئیتر ده‌سه‌ڵات له‌وه ناترسێت خه‌ڵکی
چی ده‌رباره ده‌ڵێن، چونکه گوێی به هه‌موو شته
خراپه‌کان ڕاهاتووه و دڵنیایه که که‌ف و کوڵی هه‌ر
جۆره ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له داواکاریه‌کانی مه‌حکوومکردنی
تاوانباران و دادگایی‌کردنیان تێناپه‌ڕێت. جا ئیتر بۆ
ده‌سه‌ڵاتیش ئیمزای نه‌کات و ده‌نگی خۆی نه‌خاته پاڵ
جه‌ماوه‌ری ناڕازی که داوای دۆزینه‌وه و
دادگایی‌کردنی تاوانباران ده‌کات؟ داوایه‌کی زۆر
ئاشتیخوازانه له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکدا که ده‌ستی
له هه‌موو مۆراڵکان هه‌ڵگرتووه و چیتر جه‌ماوه‌ر و
هه‌موو شته‌کانی تر به ڕابردوو ده‌بینێت و خۆشی به
ئاینده..چی وایلێبکات له ده‌نگی ئاشتیخوازانه‌ی ئه‌و
جه‌ماوه‌ره توڕه‌یه بترسێت له‌کاتێکدا چه‌ندین فه‌رمانبه‌ری
هه‌یه ته‌نها بۆ ڕاهێنانی سایکۆلۆژی و مه‌عریفی ئه‌و
جه‌ماوه‌ره‌ی رۆژ به‌رۆژ له که‌مبوونه‌وه‌دایه،ڕاهینانیان
به ئاستی گوێرایه‌ڵی و ئاستی توڕه‌بوونه‌کانیان...
درووست‌کردنی چه‌ندین ده‌نگی ناڕازی که به‌شێکن له هه‌ناسه‌کان
و هۆکاره‌کانی پته‌وتربوونی خودی ده‌سه‌ڵات.ده‌سه‌ڵات
ته‌نها ئه‌و ده‌نگانه‌ی پێویست نییه که ستایشی ده‌که‌ن
به‌ڵکو زۆر پێویستی به‌و ده‌نگانه‌شه که له‌چوارچێوه‌ی
له‌یه‌کگه‌یشتن و ڕێککه‌وتندا ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن،ئه‌مه‌ش
بۆ کاڵکردنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌نگێکی نارازی و خاوه‌ن ڕه‌خنه‌ی
ڕیشاڵه‌یی له پێکهاته‌کانی ده‌سه‌ڵات.
له‌به‌رامبه‌ر تیرۆرکردنی قه‌ڵه‌مه‌کاندا، له‌به‌رامبه‌ر
تیرۆرکردنی هه‌ر وشه‌یه‌کدا به‌یاننامه‌یه‌ک ده‌رکه‌ین
و تاوانبارانی تیادا مه‌حکووم بکه‌ین و ئیمزایبکه‌ین
ئیتر سه‌ردار باکی له‌چیبێت..خۆشی دێت وئیمزای ده‌کات..
زۆرجار له‌پاڵ ئیمزاکاندا و له‌پاڵ ناوی خۆتدا ناوی ئه‌و
به‌ڕێزانه‌ش ده‌بینیت که خۆیان پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتن
و بڕیاره به‌یاننامه‌که دژی ئه‌وان بێت.
نه‌خێر من چیدی ئیمزای ناکه‌م، هیچداوایه‌کیش له‌ده‌سه‌ڵات
ناکه‌م که تاوانبارانم بۆ بدۆزێته‌وه و بۆمیان بدات
به دادگا...چونکه فیگه‌ری هیچ تاوانبارێکی تر نابینم
له ده‌ره‌وه‌ی فیگه‌ره‌کانی خودی ده‌سه‌ڵات...پێموانیه
هیچ دوژمنێکی کوردیش هێنده‌ی ده‌سه‌ڵاتی فیرعه‌ونی سه‌رکرده‌کان
( به‌وانه‌شه‌وه که ئه‌مرۆ له‌ژیر چه‌تری
ئۆپۆزیسیۆندا کۆبوونه‌ته‌وه و پێیان وایه مێژوو
تاوانه‌کانیانی بیرچۆته‌وه )خیانه‌ت و کوشت و
کوشتاریان له خه‌ڵکی کوردستان کردبێت. بۆیه من به
ڕاشکاوی ده‌ڵێم وه‌ستانه‌وه به‌دژی هه‌ڕه‌شه‌و فتوای
مزگه‌وته‌کان و تیرۆر و تۆقاندن له‌گۆڕینی ئه‌م ڕژێمه
کوردیه‌دایه به هه‌موو دام و ده‌زگاکانیه‌وه.ئه‌مه‌ش
به ئیمزای سه‌ر به‌یاننامه‌کان نا ،به‌ڵکوو به به‌رده‌وامیدان
به ناڕه‌زایه‌تی و ڕه‌خنه و خۆپیشاندانه سه‌راسه‌ریه‌کان.ئه‌مه‌یان
خه‌ون نییه، به ئه‌به‌دی بینینی ئه‌و پاوانخوازی و
ژیانه شاهانه‌ییه‌ی فیرعه‌ونه‌کان خه‌ونه نه‌ك
ڕوخاندنی..ئه‌گه‌ریش نا ئه‌وا با واز بێنین و لێگه‌ڕێین
تائه‌وانیش به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵسن ، له
ڕامکردنی نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانێکی زۆره‌وه تا هه‌ڕه‌شه‌و
تۆقاندن و تیرۆرکردنی نه‌وه‌ی نوێ و کێشانی هێڵی سووری
تر به‌ده‌وری ژیانماندا.
سه‌رده‌شت عو‌سمان تاکه قوربانی ده‌ستی ئه‌م ڕژێمه
نییه وهۆکاریشی ته‌نها نوسینێک نییه...بڵکو له‌ماوه‌ی
19-20 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردی دا ده‌یان و سه‌دان
تاوانی له‌م جۆره ئه‌نجامدراوه تا پله و پایه‌که‌یان
ئه‌م شکڵه‌ی وه‌رگرتووه...ئێستاش کاتی ڕیزکردن و
چاوترساندن و لووتشکاندنی ئه‌م نه‌وه‌یه‌یه که
خوێنیان گه‌رمه و پڕ پڕن له ناڕه‌زایه‌تی وئازایه‌تی
و سه‌رکه‌شی...ئێستا ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه که ئه‌م
نه‌وه‌یه سه‌رکوت بکرێن که له‌م ووڵاتی قه‌زا و قه‌ده‌ره‌دا
له باڵه‌فڕه‌ی ئازادیان داوه و خه‌ون به مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی
مرۆڤه‌وه ده‌بینن....نه‌وه‌یه‌کی بێزار که دڵنیایه
گه‌ر خۆی شه‌ڕی ئازادی و مافه‌کانی خۆی نه‌کات هیچ ده‌سه‌ڵاتێك
و نه‌وه‌یه‌کی تر بۆی ناکات...نه‌وه‌یه‌ك که ئیتر شه‌رمده‌کات
له‌وه‌ی خه‌ڵکانێکی نه‌خۆش سه‌رۆکایه‌تی و نوێنه‌رایه‌تی
بکه‌ن.
rzgarhama@yahoo.ca
|