هه‌ڵوێستی جه‌ماوه‌ریی به‌رامبه‌ر به تیرۆری ( سه‌رده‌شت
عوسمان) له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه له ئاستێکدایه، که
ده‌کرێ وه‌کو "زه‌نگی یه‌که‌می " مه‌رگی نێو وتاره‌که‌ی
سه‌رده‌شت، بکرێ به سه‌ره‌تای زه‌نگی به‌ره‌نگاری و
هه‌نگاوێک بۆمه‌رگی ئه‌م شێوازه له حوکم کردن .
پێڵاو به‌رزکردنه‌وه‌ی قوتابیان له خۆپیشاندانیبهرامبهر
په‌رله‌مان و تێگرتنی بتڵی ئاوی خواردنه‌وه له‌سه‌رۆکی
په‌رله‌مان ، له پێ کردن وخاش کردنی ئه‌و وههم و
پێرۆزیه به‌زۆر سهپێنراوانهیه که سه‌رده‌شت و
سۆران ده‌رسی هه‌موومانیان دا له ڕچه‌شکێنی .
سه‌رده‌شت مرۆڤێکی بێ په‌روا نه‌بوو به‌رامبه‌ر به
ژیان ، یان ژیانی خۆشنهویستبێ و به هه‌ڵبژاردنی خۆی
چاوه‌ڕوانی مه‌رگی خۆی کردبێ . ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م
مرۆڤه، ناوه‌ڕۆکی نێو نووسینه‌کانی هه‌مووی مه‌شغه‌ڵه‌تی
که‌سێکی جدی نیشان ده‌ده‌ن به‌رامبه‌ر بارودۆخی ئه‌و
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی که ئه‌و و براده‌ره‌کانی ، خێزان و خه‌ڵکی
کۆڵان وگهڕهکهکهی ژیانی تیا به‌سه‌ر ده‌به‌ن . ده‌سه‌لات
به شوێن سه‌رده‌شته‌وه بوو تیرۆری بکا ، به‌ر له‌وه‌ی
پلانه‌که سه‌ربکه‌وێ سه‌رده‌شت به ووتاری ( زه‌نگی
یه‌که‌می کوشتنم لێدا) ویستی چه‌ند مه‌سیجێک بنێرێ، که
یه‌کێک له‌و مهسیجانه ئه‌وه‌بوو له رێگه‌ی ئاگادار
کردنی کۆمه‌ڵگه‌وه به‌ر به‌کوشتنی خۆی بگرێ .
سه‌رده‌شت ناوێک بوو وه‌کو ده‌یان ناویتری گه‌نچ ، که
له نێومیدیای کوردی به ناحه‌ق و له‌به‌ر نه‌خۆشی
پاوانخوازی نێو نێوه‌ندی ڕۆشنبیری ناوبانگیان نیه‌و ته‌نیا
مه‌رگ چانسێکی وایان بۆ دروست ده‌کا که هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانیان
کۆبکرێته‌وه‌و جوانیه‌کان و چاونهترسیهکانی نێودهقهکانیان
که‌شف بکرێت . له نێوه‌ندی ڕۆشنبیری کوردی ئه‌وانه‌ی
که ناویان هه‌یه،که هه‌ڕه‌شه‌یان لێ‌کرا له ماوه‌یه‌کی
زۆر که‌مدا هه‌موو نێوه‌نده‌که زۆر به‌جدی چوونه
پشتیان وپاڵپشتیان لێ کردن ، ئه‌م پاڵپشتی کردنه
پاراستنی ئه‌و ناوانه‌یه له هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن . به‌ڵام،پرسیارێک
که زۆر جدیه له خۆمانی بکه‌ین ئه‌وه‌یه : که بۆچی
هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ له سه‌رده‌شت و سه‌رجه‌م نووسینه‌کانی
تری ، هه‌مووی له سووچێکی ئه‌رشیفی سایته‌کان
وڕۆژنامه‌کان هه‌ڵگیرابوون ، بۆ وا به ئاسانی که‌یسی
ئه‌م مرۆڤه به سه‌ر ئه‌م نێوه‌نده تێپه‌ڕی ؟ ئه‌م
بێ خه‌میه له چ شێوه‌یه‌کدا زاڵه به‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی
ئه‌م نێوه‌نده ،کاتێک له‌به‌رامبه‌ر گه‌نجێکی نه‌ناسراودا
که نووسین بڵاوده‌کاته‌وه‌و به ئاشکرا ده‌ڵێ " به
شوێنمه‌وه‌ن تا بمکوژن ، من ئێره‌ش جێناهێڵم .." ئه‌م
نێوهندههیچ ناکاو هیچ ناڵێت ! ئه‌مه هه‌مووی
نیشانده‌ری ئه‌وه نیه که ئه‌م نێوه‌نده‌ش کاتی ئه‌وه‌ی
هاتووه زه‌نگ به‌سه‌ر خۆشیا بکێشێ بۆ بێ‌دار بوونه‌وه
، له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیه‌کانی خۆی ؟
هه‌موو ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێک له‌به‌رامبه‌ر کوشتنی
سه‌رده‌شت و سۆران و قوربانیهکانیتری ده‌ستی تیرۆری
سیاسی له ئاستی تاکه‌که‌س و به‌کۆمه‌ڵ جێگای ڕێزگرتنه
. هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ووتار ، شیعر ، گفتوگۆی
ڕادیۆیی ساز ده‌که‌ن وئیدانه‌ی ئه‌م کاره ده‌که‌ن
جێگای ڕیزه‌و ده‌بێ درێژه‌ی هه‌بێ . به‌ڵام ، له‌زۆر
حاڵه‌تدا ئه‌م به‌شداری کردنانه به شێوه‌یه‌ک خۆی ده‌نوێنێ
که ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که ده‌شێوێنێ وته‌نانه‌ت زه‌ربه‌ش
له یه‌کڕیزیی ئه‌م به‌ره‌نگاریه ده‌دا، بۆ نموونه
سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌هلی له کاتی لێدوان له‌سه‌ر
ئه‌م بابه‌ته له گفتوگۆی ڕادیۆیدا ناتوانێ شارچێتی
تێکه‌ڵ به لێکدانه‌وه‌کانی نه‌کا، گوایه هۆی مێژوویی
هه‌یه که هه‌ولێرو سلێمانی لێک جیا ده‌کاته‌وه بۆیه
پارتی ده‌توانێ ئه‌مه بکا ! له لایه‌کیتر دوو سایت
شه‌ڕ ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی میراتی سه‌رده‌شت هی
کێیه‌و په‌یامنێری کامیان بووه ! هه‌موو ئه‌مانه‌و ده‌یان
نموونهیتر ده‌لیلی مشه‌خۆری سه‌ر تراژیدیا ده‌ده‌ن که
له‌م نێوه‌نده‌دا ئیشی خۆی ده‌کا.
چاونهترسیهکانی سه‌رده‌شت ، پێش ئه‌وه‌ی" ده‌ق " بێت
" کرداره " . ئه‌م چاو نهترسیهی که له شێوازی ته‌حه‌دایه‌کی
تاکه‌که‌سیدا خۆی نواند ، درێژ کراوه‌ی یاخی بوونێکی
گه‌وره‌تری گه‌نج به تایبه‌تی وکۆمه‌ڵگه‌یه به گشتی
. ئامانجی تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵام
بێ بۆهه‌ر که‌سێک که بیر له تێک شکاندنی هێڵی سوور‌و
پیرۆزیه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی حاکم بکاته‌وه، وه‌ڵامێکه
بۆ تۆقاندنی کۆمه‌ڵگه‌یه ، تۆقاندنی گه‌نجه که ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته وه‌کو دیارده‌یه‌کی نه‌گۆڕو ئه‌به‌دی قبوڵ
بکا . خۆپیشاندانی به‌ره‌نگاری له‌سه‌رجه‌م
شاروشارۆچکه‌کانی کوردستان ئه‌وه‌ی نیشان دا به پێچه‌وانه‌ی
ئامانجه‌کانی تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت یاخی بوونی خه‌فه
نه‌کرد به‌ڵکو ههنگاوێکی هێنایه پێشه‌وه ، به‌رز
کردنه‌وه‌ی پێڵاویش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌فه‌ندیه ئه‌کته‌رو
ئه‌ڵقه له‌مسته‌کانی حیزب له ته‌لاری په‌رله‌مان
جورئه‌تی لوول دانی هێڵی سورو پیرۆزیه‌کانی دوو هه‌نگاو
هێنایه پێشه‌وه . به پێچه‌وانه‌ی بازاڕی " ده‌ق "ی
یاخیش له نێو نێوه‌ندی ڕۆشنبیریش ، له‌مه‌ودوا هه‌موو
ده‌بینین بزوتنه‌وه‌یه‌کی تری به‌ره‌نگاری جه‌ماوه‌ری
ده‌ست پێ ده‌کا به ڕابه‌رایه‌تی توێژی گه‌نچ ، که
ماناکانی یاخی بوون له‌لایه‌ن توێژی گه‌نچ و ناوه نهناسراوهکانیان
چه‌نده ساده‌و چاونه‌ترسن ده ئه‌وه‌نده‌ش دوورن له
" ده‌ق " و نزیکن له " کردار" .
هه‌لبژاردنی توند‌و تیژی هه‌ڵبژاردنی جه‌ماوه‌ری
کوردستان نه‌بووه به‌ڵکو هه‌لبژاردنی ده‌سه‌ڵات بووه.
یه‌ک هێما نیه که‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بێجگه له
توندوتیژی زمانێکی تر تێ‌بگا یان پیاده بکات . 19 ساڵه
جه‌ماوه‌ری کوردستان زوخاوی چاوه‌ڕوانی ده‌خواو وه‌ڵامی
گوله‌ی ده‌سه‌ڵات وتاوانکاریهکانی به ناڕازایه‌تی
هێمنانه‌و و ووشه‌و ئیمزا کۆکردنه‌وه‌و ده‌داته‌وه ،
تێگرتنی بتڵی ئاوی به‌تاڵ وبه‌رزکردنه‌وه‌ی پێڵاو له‌باری
سیاسی‌دا زه‌نگی ده‌ست پێکردنی خولێکیتری مێژووه که چه‌ندین
ساڵه به‌سه‌رکوت به‌ر به‌هاتنی ده‌گیرێ، که دوورنیه
سه‌رله‌نوێ له کوردستان وه‌کو به‌هاری 1991 له‌به‌رامبه‌ر
گوله‌و جه‌ورو سته‌مدا :- پێڵاو ، دار و به‌رد ،هه‌وری
گۆڕانێکی گه‌وره خۆی مه‌ڵاس دابێ.
|