یوسف زۆزانی:
ئه‌و نه‌خۆشی ته‌كه‌تولكارییه كه له‌ناو یه‌كێتیدا
له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه چووه به ئیمزاكردنی
كاغه‌ز‌ێك حه‌ل نابێت
یوسف زۆزانی به‌رپرسی لیژنه‌ی باڵای رێكخستنه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بۆ سڤیل:
بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئسلوبی رێكخستن بگۆڕدرێت
مه‌كته‌بی سیاسی نامێنێت چونكه ئه‌م شێوه‌ی
مه‌كته‌بی سیاسییه كه هه‌یه هی زه‌مانی ئه‌حزابی
كۆمۆنیستیه
ئێستا یه‌كێتی بۆنی رێكخستنی زه‌مانی شه‌ڕی ساردوو
كۆمۆنستی لێ دێت
هه‌رچه‌ند هه‌وڵ بده‌ین به‌ره‌و دیموكراتیه‌ت
ناگه‌ینه ئه‌و حزبه سۆشیال دیموكراتانه‌ی كه له
ئه‌وروپاهه‌ن
په‌یمانی ئاكار تائكید كردن بوو كه به‌ڵێ ئێمه
ته‌كه‌تولمان هه‌یه
یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنه
ئه‌وانه‌ن كه له‌یه‌كێتی جیابونه‌وه دوو له‌سه‌ر سێی
خه‌ڵكه‌كه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بووه
زۆربه‌ی حزبه‌كانی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌و
رێكخستنانه‌ی كه هه‌یانه قانونی نین
مه‌عقول نییه به‌س بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی ژن زیاد بكه‌م
ژنێك پێش بخه‌م چه‌ندین پله له‌خواری پیاوێكه‌وه بێت
یوسف زۆزانی كادری دێرین و پێشكه‌وتوی یه‌كێتی و
به‌رپرسی لیژنه‌ی باڵای رێكستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
یه‌كێتی كه سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی یه‌كێتی ده‌كات
له ده‌ره‌وه له‌م دیمانه‌یه‌ی گۆڤاری سڤیل تیشك
ده‌خاته سه‌ر ئاماده‌كاریه‌كانی كۆنگره و كێشه‌كانی
یه‌كێتی.
رزگار ره‌زا چوچانی: یه‌كێتی مه‌ڵبه‌ندی ریكخستنی
ده‌ره‌وه‌ی هه‌بوو، بۆچی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده
هه‌ڵوه‌شایه‌وه؟ چۆن بیر له‌وه كرایه‌وه لیژنه‌یه‌ك
بكرێته به‌دیلی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده به‌ناوی لیژنه‌ی
باڵای ڕیكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی؟
یوسف زۆزانی: دیاره پێش كێشه‌و ئه‌و جیابونه‌وه‌ی
هه‌ندێك له براده‌ران له‌یه‌كێتی بۆ مه‌سه‌له‌ی
رێكخسته‌كانی ده‌ره‌وه قسه زۆر ده‌كرا كه گۆڕانكاری
تیا بكرێت، ئێستاش چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك هه‌یه مومكینه
ته‌قدیم بكریت بۆ كۆنگره، چونكه پێمان وایه زه‌روری
نییه رێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه كتومت وه‌كو ناوه‌وه
بن، خۆت ئه‌زانی ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ره‌وه‌ندێكی
كوردی فره‌وان هه‌یه به‌شێكی زۆریان كه‌وتونه‌ته ناو
ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه، ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی وابكه‌ین ئه‌و
ره‌وه‌نده كوردییه پشتگیری مه‌سه‌له‌ی میلله‌ته‌كه‌ی
خۆی بكات و له‌هه‌مان كات له‌و كۆمه‌ڵگه‌و وڵاتانه‌ی
كه تیایه‌تی فه‌عال بێت و توانای هه‌بێت كاریگه‌ری
له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه هه‌بێت تا وا بكات
سیاسه‌ته‌كه به‌قازانجی میلله‌تی خۆی یان ره‌وه‌ندی
كوردی بێت، بیر له‌چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌كرایه‌وه،
به‌ڵام كاتێك ئه‌و باسه هاته پێش ئایا مه‌ڵبه‌ند
بمێنێ یان نه‌مێنێت؟ ئایا بكرێت به‌دوو مه‌ڵبه‌ند یان
بكرێت به سێ مه‌ڵبه‌ند؟ ئیختیاریان كرد و وتیان تا
كۆنگره با لیژنه‌یه‌كی باڵا دابنێین. ئه‌و لیژنه‌ی
باڵا سه‌رپه‌رشتی رێكخستن عیلاقاتی ده‌ره‌وه و
پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و رێكخراوه دیموكراتییه‌كان
بكات، چونكه وجودی ئه‌ولایه‌نانه له‌ده‌ره‌وه
هه‌یه هه‌م عیلاقاتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
له‌ده‌ره‌وه مه‌كاتبمان هه‌یه له‌هه‌مو وڵاتان هه‌م
ریكخراوه دیموكراتیه‌كان ژنان و لاوان و پێشمه‌رگه
دێرینه‌كان كه لقێكمان هه‌یه له‌ده‌ره‌وه و ئه‌ویش
به‌شێكه له پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی ناوه‌وه،
هه‌رچه‌نده پێشمه‌رگه دێرینه‌كان عایدی
رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نین، به‌ڵام
ره‌نگه زۆرترینیان پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بن. بۆیه بیر
له‌وه كراوه‌ته‌وه تا سیسته‌مێكی تازه بۆ ده‌ره‌وه
داده‌نرێت ئه‌و لیژنه‌ی باڵا ده‌ست به‌كاربێت و
لیژنه‌ی باڵاش له‌هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی تیدایه كه
باسم كرد، منیش له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ستنیشان
كرام سه‌رپه‌رشتی ئه‌و لیژنه‌ی باڵا بكه‌م.
رزگار ره‌زا چوچانی: ئێوه باسی پره‌نسیپی دیموكراتی
ده‌كه‌ن، چۆن بوو به‌ڕیزت رازی بوی به‌وه‌ی بۆ
سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌م لیژنه‌یه به‌دانان له‌لایه‌ن
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی یه‌وه دابنرێت و داوات
نه‌كرد به هه‌ڵبژاردن دیاری بكرێیت؟
یوسف زۆزانی: له واقیعدا ئه‌و لیژنه‌یه منی
لێده‌رچێت به‌دانان نه‌بوو، به‌ڵكو كۆنفرانێسێكی
ده‌ره‌وه گیرا له‌ناوه‌وه دوو ته‌رحكرا ئایا
مه‌كته‌بی سیاسی بۆخۆی لیژنه‌یه‌كی باڵا دابنیت یان
به‌هه‌ڵبژاردن له‌و كۆنفرانسه دیاری بكرێت؟
رێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه هه‌موو حازر بوون، ئه‌وان
له‌سه‌ر ئه‌م پره‌نسیپه رێككه‌وتبون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
كه هه‌ربه‌شێك له‌و به‌شانه‌ی باسمان كرد
نوێنه‌رێكیان هه‌بێت و ته‌قریبه‌ن رێشكه‌وتبون كه كێ
و كێن زۆربه‌ی ئه‌و براده‌رانه‌ی ده‌ره‌وه‌ش له‌گه‌ڵ
مه‌كته‌بی سیاسی له‌سه‌ر ناوی من یه‌ك ده‌نگ بوون.
رزگار ره‌زا چوچانی: پێش به‌ستنی پلنێۆم تۆ كاته‌كه‌ت
به‌كاتی كۆنگره ئه‌زانی و پلنێۆمت پێ په‌سه‌ند
نه‌بوو، بۆچی له‌دژی پلنێۆم بوی ئایا ئه‌تزانی كه
وه‌ك ئێستا باس ده‌كرێ ئه‌نجامه‌كان سه‌ركه‌وتوو نابن؟
یوسف زۆزانی: من دژی پلنێۆم نه‌بووم، من دژی
ئه‌وه‌بووم كه كۆنگره دوا بخرێت، به‌شحاڵی خۆم
دژایه‌تی پلنیۆمم نه‌كردووه، چونكه رێكخستن له‌هه‌ر
كاتێك بزانێت مشكیله‌یه‌كی هه‌یه ئه‌توانیت پلنیۆم
ببه‌ستێت، به‌ڵام من و زۆر له كادیران دژی ئه‌وه‌بوین
كه پلنیۆم ببێت به به‌دیلی كۆنگره و كۆنگره تا
چه‌ند ساڵی تر دوابخرێت، بۆیه به‌فرسه‌تمان زانی كه
پلنیۆم گیرا له‌وێ بڕیارێك وه‌ربگرین و تائكید بكه‌ین
كه تاریخێكی موعه‌یه‌ن دیاری بكه‌ن بۆ كۆنگره
كه‌ئه‌گه‌ر له‌و تاریخه نه‌گیرێت سه‌ركردایه‌تی
شه‌رعیه‌تی نه‌مینێت.
رزگار ره‌زا چوچانی: به‌ڵام پێش پلنیۆم باسی ئه‌وه‌ت
كردووه كه ئه‌دای ئێستای یه‌كێتی ئه‌دایه‌كی به‌سه‌ر
چووه و به‌كه‌ڵكی ئه‌م زه‌مه‌نه‌ی یه‌كێتی نایه‌ت؟
یوسف زۆزانی: نه‌ك هه‌ر یه‌كێتی من پێم وایه زۆربه‌ی
حزبه‌كانی شه‌رق وان، چونكه له سه‌ره‌تای
دامه‌زراندنیان به‌شێوه زه‌مانی شه‌ڕی سارد و
له‌سه‌ر سیسته‌مه كۆمۆنستیه‌كه دامه‌زراون،
هه‌رچه‌ند یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان موكینه له‌پێش
هه‌مویان بوبێت له‌روی دیموكراتیه‌ت و فره‌منبه‌ری كه
وه‌ختی خۆی سێ ته‌یار بوو واته نیمچه به‌ره بوو،
هه‌ندێك پێشكه‌وتوتر بوو له‌وانی تر، به‌ڵام ئێستا
یه‌كێتی دیاره بۆنی رێكخستنی زه‌مانی شه‌ڕی ساردوو
كۆمۆنستی لێ دێت، من پێم وایه زۆربه‌ی حزبه‌كانی
كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتی ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ببن
به ئه‌حزابی مۆدێرن و دیموكرات ده‌بێت واز له‌و
سیسته‌مه كۆنه بهینن.
رزگار ره‌زا چوچانی: باسی به مۆدێرن كردنی حزبه‌كان
ده‌كه‌ی مه‌به‌ستت له سیسته‌می مۆدێرنه‌یه یان
تازه‌كردنه‌وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت مۆدێرنه‌بێت یه‌كێتی
سۆسیال دیموكراته مۆدێرنه و شۆسیالیزم له‌كوێدا یه‌ك
ده‌گرنه‌وه، كه مۆدێرنه له ئێستادا زۆركات
به‌سیسته‌مه سه‌رمایه‌داریه‌كه ده‌وترێت؟
یوسف زۆزانی: من له‌و بواره خاوه‌نی تێزێكی موعه‌یه‌ن
نیم، پێم وایه ئێمه هه‌ریه‌كه و بۆ مه‌سه‌له‌ی
مۆدێرن و ئه‌و شتانه ته‌حلیلێكی هه‌بووه، من كه
ده‌ڵێم حزبێكی مۆدێرن مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ
ئه‌م عه‌سره‌ی ئێستا و له‌گه‌ڵ داخوازی كوردستان و
میلله‌ته‌كه‌مان بگونجێت من ناڵێم پێش وڵاتانی
پێشكه‌وتوی ئه‌وروپا بكه‌وه، به‌ڵام زۆر له‌دوای
ئه‌وانیشه‌وه مه‌به، من ئه‌زانم ئێمه هه‌رچه‌ند
هه‌وڵ بده‌ین به‌ره‌و دیموكراتیه‌ت ناگه‌ینه ئه‌و
حزبه سۆشیال دیموكراتانه‌ی كه له ئه‌وروپا هه‌ن،
یان حزبه لیبراله‌كان له‌وڵاتانی تر، چونكه
مه‌سه‌له‌ی دیموكراتیه‌ت و مۆدێرنه ئه‌وه كلتورێكه
به‌رۆژ و دوو رۆژ و ساڵ و دوو ساڵ جێگیر نابێت، دیاره
وه‌ختمان ئه‌وێت به‌ڵام ده‌بێت پێ بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و
رێگا و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌مان بخرێته سه‌ر ئه‌و
سكه‌یه.
رزگار ره‌زا چوچانی: له ئه‌نجامی پلنیۆم په‌یمانی
ئاكار له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی به‌سترا بۆ
وه‌لانانی كوتله‌كاری، به‌ڵام ئێستا خودی
سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیش له قسه‌كانیاندا نایشارنه‌وه
كه پابه‌ند نه‌بون به په‌یمانی ئاكاره‌وه
ده‌بینرێت، تۆ له‌و باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێی؟
یوسف زۆزانی: ئه‌سڵه‌ن په‌یمانی ئاكار لای من پێوست
نه‌بوو، به‌ده‌ست من بوایه نه‌كرایه باشتر بوو،
چونكه په‌یمانی ئاكار تائكید كردن بوو كه به‌ڵێ
ئێمه ته‌كه‌تولمان هه‌یه، دیاره هه‌ر واشه خه‌ڵك
ئه‌وه ده‌زانێ كه موكینه و ده‌سته‌گه‌ری له‌ناو
یه‌كێتی نیشتیمانی هه‌یه، هه‌ندێ شت یان هه‌ندێ
نه‌خۆشی هه‌یه به جه‌لسه‌یه‌ك و دوو جه‌لسه‌ی دكتۆر
یان به وه‌رگرتنی دوو ده‌رمان چاره‌سه‌ر نابێت، من
پیم وایه ئه‌و نه‌خۆشی ته‌كه‌تول و ته‌كه‌تول كارییه
كه ماوه‌یه‌ك له‌ناو یه‌كێتیدا له‌سه‌ره‌وه بۆ
خواره‌وه چووه، ئاوا به ئیمزاكردنی كاغه‌ز‌ێك حه‌ل
نابێت، به‌ڵكو به‌وه حه‌ل ده‌بێت یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان ببێت به حزبی موئه‌سه‌سات و موئه‌سه‌ساتی
تیا بێت، هه‌ر موئه‌سه‌سه‌و بزانێت واجبات و حقوقی
چییه به شیوه‌یه‌ك ئه‌ندامانی یه‌كیتی هه‌ست به
لێپرسراوی بكه‌ن، ده‌بێت ئه‌و هه‌سته دروست بێت
ئه‌ندام و كادر چۆن داوای مافی خۆی ده‌كات ئاوا هه‌ست
به واجباتی خۆشی بكات و ئه‌ركه‌كانی سه‌ر شانی جێ
به‌جێ بكات وه رێگا نه‌درێت هیچ كه‌س ئه‌و پره‌نسیپی
كۆنی ته‌كه‌تولكارییه به‌كار بهێنێت، ئه‌گه‌ر كه‌سیك
له‌سه‌ره‌وه هه‌وڵیدا خواره‌وه ریگای نه‌ده‌ن
ئه‌وه‌ش وه‌ختی ده‌وێت، من باوه‌ڕ ناكه‌م ئاوا هه‌ر
به قه‌رارێك وه‌ك عه‌ره‌ب ئه‌ڵێنبه " كن فیكن"
ناكرێت و كاتی ده‌وێت.
رزگار ره‌زا چوچانی: ئه‌گه‌ر پلنیۆم ئاخر جه‌له‌سه‌ی
چاره‌سه‌ری ته‌كه‌تول نه‌بوبێت پێت وایه كۆنگره دوا
جه‌لسه بێت؟
یوسف زۆزانی: هه‌ندێك شت هه‌یه په‌یوه‌ندی
به‌كه‌لتوری میلله‌تانه‌وه هه‌یه، یه‌كێتی من ناڵێم
به‌كۆنگره به 180 پله گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام
من ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر كۆنگره له سه‌روی له % 60 ی
كێشه‌كان حه‌ل بكات ئه‌وه كۆنگره سه‌ركه‌وتو بووه،
ئه‌گه‌ر به‌م نه‌فه‌سه‌ش كه ئێستا هه‌یه ئێمه
خه‌ریك بین ئه‌و رێژه‌یه ده‌توانین چاره‌بكه‌ین.
رزگار ره‌زا چوچانی: كه‌وایه تۆش رات وایه تاكو
ئێستا ته‌كه‌تولكاری له‌ناو یه‌كێتی بونی هه‌یه؟
یوسف زۆزانی: مه‌سه‌له‌ی ته‌كه‌تولكاری چییه ئه‌گه‌ر
براده‌رێكی سه‌ركردایه‌تی یان مه‌كته‌بی سیاسی له
مه‌كته‌ب و ده‌زگایه بڵێت ئه‌وه بكه‌ن و ئه‌وه
جێبه‌جێ مه‌كه‌ن دیاره ئه‌وه بۆنی ته‌كه‌تولكاری
لێدێت. به‌ڵام بۆ مه‌علوماتت من دژی بیروباوه‌ڕی
جیاواز نیم فه‌رق هه‌یه له‌نێوان فراكسیۆنی فكری و
ته‌كه‌تول، ته‌كه‌تول ئه‌وه‌یه مادام مه‌جموعه‌یه‌ك
سه‌ربه‌خۆتن به‌چاك و خراپ دیفاعیان لێ بكه‌یت، به‌ڵام
فراكسیۆنی فكری جیاوازه موكینه له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ
بێت، له‌سه‌ر ئیختیساس بێت، مه‌سایلی كۆمه‌ڵایه‌تی
بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر چه‌ن كه‌سه‌و به‌شێوه‌یه‌ك بیر
بكه‌ینه‌وه ئه‌وه خه‌ته‌ر نییه، خه‌ته‌ر ئه‌وه‌یه
ئێمه دیفاع له‌باش و خراپ بكه‌ین له‌ژێر ناوی
ته‌كه‌تول.
رزگار ره‌زا چوچانی: به‌ڵام هه‌بونی ئه‌و شێوه
فراكسیۆنه كه باسی ده‌كه‌ی هه‌مان ته‌كه‌تول دروست
ناكا به‌ناوێكی مۆدێرن تره‌وه؟
یوسف زۆزانی: نا مه‌به‌ستی من ئه‌وه نییه كه بڵێم
با یه‌كێتی نیشتیمانی ببێت به چه‌ند مینبه‌رێك،
به‌ڵام له‌م كۆنگره‌یه موكینه من و براده‌رێك
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی ئێمه‌و عێراق موخته‌لف
بین، دوای جه‌لسه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر عیلاقاتی ئێمه‌و
پارتی موكینه من و ئه‌و موته‌فیق بین و له‌گه‌ڵ
براده‌رێكی تر كه پێشتر موته‌فه‌ق بوین
له‌مه‌سه‌له‌یه‌كی تر له‌م باسه‌ی تردا موته‌فق
نه‌بین، ئه‌مه فراكسیۆنی فكریه مه‌به‌ستم ئه‌وه
نییه كه ئێمه له ته‌كه‌تول و فره منبه‌ری
به‌رده‌وام بین، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه‌من و تۆ جارێك
له بیر‌و باوه‌ڕێك له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌بوین مانای ئه‌وه
نییه له بیروباوه‌ڕێكی تر كه هه‌ردوكمان هاوڕا بین
له‌سه‌ری یه‌ك نه‌گیرن من چ بڵێم تۆ بڵێی نا و تۆش چ
بڵێی من بڵێم نا چونكه ئه‌وه ته‌كه‌توله.
رزگار ره‌زا چوچانی: ئه‌ی به‌گشتی چ ئه‌نجامێكت له
پلنێۆم بینی؟
یوسف زۆزانی: ئه‌گه‌ر ته‌حلیل بكرێت من پێم وایه
پلنیۆم قوه‌تێكی دا به‌یه‌كێتی، به‌شێك له‌و
كادیرانه‌ی كه ئاماده‌بون و به‌شێكیش كه ئاماده
نه‌بوون گه‌شتنه بڕوایه‌ك كه ئه‌ندامان و كادرانی
یه‌كێتی له‌زۆر مه‌سائیل ده‌توانن رای خۆیان فه‌رز
بكه‌ن، هێزێكی دا به‌یه‌كێتی كه زۆر قسه هه‌بوو
یه‌كێتی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ره‌فیقانه له ئێمه
جیابونه‌وه لاواز بووه و كه‌سی له‌گه‌ڵ نه‌ماوه،
به‌ڵام دوای پلنێۆم ده‌ركه‌وت كه‌وا نه‌بوو زۆربه‌ی
ئه‌ندام و كادیرانی یه‌كێتی كه‌وتنه چالاكی كه
جارێكی تر به‌هه‌موویان ئه‌و یه‌كێتییه‌ی چه‌نده‌ها
ساڵه خه‌باتیان بۆ كردووه و ته‌سحیه‌یان بۆ داوه
بیخه‌نه‌وه سه‌ر سكه‌ی خۆی، هیوایه‌كیشی لای
ئه‌ندامان په‌یداكرد كه زۆربه‌ی ئه‌و مه‌شاكیلانه‌ی
هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌موشی حه‌ل نه‌كرێت قسمێكی
ده‌توانرێت له‌م كۆنگره‌یه‌ی كه هه‌موان چاوه‌ڕوانینی
حه‌ل بكرێت.
رزگار ره‌زا چوچانی: یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردن
ئه‌نجامێكی باشی نه‌بوو یه‌كه‌م جاره به‌و شێوه‌یه
هه‌ڵبژاردن حزبی یه‌كه‌م دیاری بكات، هه‌ندێك له
ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی ئه‌و ئه‌نجامه بۆ
ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه كاریگه‌ری هه‌بونی كوتله‌كاری
بووه به‌ڕێزت بۆچی ده‌گێڕیته‌وه؟
یوسف زۆزانی: ئه‌گه‌ر سه‌یری یه‌كێتی و ئه‌و ده‌نگانه
بكه‌ین كه به‌ده‌ستی هێناوه به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و
ئینشیقاقه‌ی كه تێی كه‌وتبوو، من پێم وایه یه‌كێتی
سه‌ركه‌وتوو بوو، چونكه ده‌بێت حسابی ئه‌وه بكه‌ی
مه‌جموعه‌یه‌ك له كادره چالاكه‌كان قسمیك له
ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی كه چه‌نده‌ها ره‌فیقی
ئێمه بوون و له‌یه‌ك سه‌نگه‌ر بوین یان بۆ نمونه
كه‌سێكی وه‌ك كاك نه‌وشیروان شه‌خسی دووه‌می یه‌كیتی
بوو خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و بڕیاربووه، جیابونه‌وه،
بێجگه له‌وه‌ی ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ی كه دروست بوو سواری
شه‌پۆلی ئه‌و نارازییه بوو كه له ئه‌نجامی
هه‌ڵه‌كانی هه‌ردوولا پارتی و یه‌كێتی دروست بوو ئه‌و
دوو لایه‌نه 18 ساڵ ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ستبووه له
نارازیه‌كانیش دیاره هه‌بووه هه‌قی بووه و هه‌ش
بووه ناهه‌ق بووه، خه‌ڵك هه‌بووه مومكینه دڵی له
قایمقامێك یه‌شا بێت، یان له مودیرێك، هه‌بووه پێی
وابوو شت كراوه ده‌بوو زۆرتر بكرێت، هه‌بووه پێی
وابوو شت نه‌كراوه واته شه‌پۆلێكی موعاره‌زه‌ی
فره‌وان هه‌بوو ئه‌و براده‌رانه‌ش سواری پشتی ئه‌و
شه‌پۆله بوون و خه‌ڵكێكیان له‌یه‌كیتی جیاكرده‌وه،
بۆیه به ره‌چاوكردنی ئه‌مانه ئه‌گه‌ر سه‌یری
نه‌تیجه‌ی ئینتیخاباته‌كه بكه‌ی راسته كاندیده‌كانی
یه‌كێتی وه‌كو ژماره كه‌من، به‌ڵام سه‌روه‌رییه بۆ
یه‌كێتی كه له كه‌ركوك وێڕای هه‌بونی ئه‌و هه‌موو
سیراعه له‌گه‌ڵ ئه‌ترافه نه‌یاره‌كانی به‌تایبه‌تی
عه‌ره‌ب و جیهه‌ته‌كانی تر ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ست
بهێنیت، به‌هه‌مان شێوه له خانه‌قین و موسڵیش،
به‌ڵام دیاره نه‌زانینی فه‌نی هه‌ڵبژاردن كه
هه‌ڵبژاردن بۆ مه‌نتیقه‌كه شتێكی تازه‌یه، نه‌زانینی
هه‌ڵبژاردن و قانونی هه‌ڵبژاردن كاریگه‌ری هه‌بوو،
له‌لایه‌كی تر ئه‌و قانونه‌ی كه له‌عێراق هه‌یه
به‌راستی قانونێكی زۆر خراپه، وایكرد كه ئێمه
ئه‌گه‌ر ده‌نگی زۆریش بهێنین به‌ڵام كاندیدی
سه‌ركه‌وتومان بۆ په‌ڕله‌مان كه‌م بێت، من پێم وایه
قانونی ئینتیخاباتی عێراق بۆ ئه‌وه نییه به‌ره‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ حزبێكی تر دروست بكه‌ی، ئه‌م قانونه بۆ
ئه‌وه‌یه كه هه‌ر حزبێك به‌ته‌نها به‌شداری بكات،
چونكه ئه‌وكات هیچ ده‌نگێكیت ون نابێت و ده‌نگه‌كانت
بۆخۆته. بۆیه من پێم نه‌زانینی فه‌نی هه‌ڵبژاردن
كاریگه‌ری هه‌بوو.
رزگار ره‌زا چوچانی: پێت وایه له ناوچه دابڕاوه‌كان
یه‌كێتی توانی سه‌روه‌ری تۆمار بكات، ئه‌ی له جێی
سه‌ره‌وه‌ری بۆ هه‌ولێرو دهۆك و ناوشاری سلێمانی چی
به‌كار ده‌هێنێت كه ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له ئاستی
چاوه‌ڕوانی كادیره‌كانیدا نه‌بوو؟
یوسف زۆزانی: من شتێكم باسكرد، دوای 18 ساڵ له حوكم
موعاره‌زه‌یه‌ك په‌یا ده‌بێت له‌و ناوچه‌یه‌ی كه
ئێستا عێراق پێی ده‌ڵێت هه‌رێمی كوردستان، دوو
حزبه‌كه حاكم بوون تێیدا، هه‌موو شتێك كه كراوه
له‌وێدا به‌باش و خراپ تا ئاستێك مه‌سئولن لێی، دیاره
ناره‌زاییه‌كیش هه‌بوو لێره تۆ حاكمیت به‌ڵام له‌و
ناوچانه كه ده‌ڵێم سه‌روه‌ری بوو خه‌ڵكه‌كه هێشتا
به چۆش و خرۆشی كوردایه‌تی و بونه‌وه به به‌شێك
له‌كوردستان، مه‌ساڵحی میللی و قه‌ومی ئه‌خاته سه‌روی
مه‌شاكیلی رۆژانه، به‌ڵام ره‌نگه له سلیمانی و دهۆك
و هه‌ولێر زۆر كه‌س مه‌سائیلی رۆژانه‌ی لا گرنگتر بێت،
حه‌قیشیانه چونكه پێی وایه تاراده‌یه‌ك مه‌سه‌له
قه‌ومیه‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر نه‌ماوه، ئه‌وه هۆیه‌ك
دووه‌م مه‌سه‌له‌ی دروست بونی ئۆپۆزسیۆنیش كاریگه‌ری
هه‌بووه له ئه‌نجامه‌كان، به‌ڵام وه‌ك وتم هه‌بونی
ئۆپۆزسیۆن له‌م ناوچه‌یه هه‌ر نه‌تیجه‌ی ئیشیقاقی ناو
یه‌كێتی نه‌بووه، نه‌تیجه‌ی 18 ساڵ له حوكمی پارتی و
یه‌كێتی بووه.
رزگار ره‌زا چوچانی: وتت ئه‌و براده‌رانه‌ی له
یه‌كیتی جیابونه‌وه سواری شه‌پۆلی ناره‌زایی بوون،
به‌بڕوای تۆ هه‌بونی كه‌شێكی له‌بار بۆ دروست بونی
ئۆپۆزسیۆن ئه‌وانی جیا كرده‌وه یان بڕوابونیان بوو
به ئۆپۆزسیۆن؟
یوسف زۆزانی: مومكینه هه‌ردوو لای تیا بێت، من به‌ش
به‌حاڵی خۆم نزیكم له زۆر كه‌س له‌وان ئێمه ره‌فقین
و چه‌نده‌ها ساڵ پێكه‌وه بوین، ئیستاش په‌یوه‌ندی و
قسه‌و ته‌له‌فۆناتمان له به‌ینه، ئه‌وان تا ئاستێك
كه قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كردن ئه‌یانوت گه‌شتوینه‌ته
بڕوایه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌مانه‌ویت بیكه‌ین تازه
زه‌حمه‌ته له‌ناو یه‌كێتی بكریت، ئه‌مانه‌وێت
له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بیكه‌ین ئه‌وه‌ی كه پێیان
ده‌وت ریفۆرم و به‌عزه مه‌سائیلێكلی تر، به‌ڵام
دیاره ئه‌و جه‌وه موعره‌زه‌ش ره‌نگه هانده‌ربوبێت
له جیابونه‌كه، رایانگه‌یاند كه په‌یوه‌ندیان
به‌یه‌كێتیه‌وه نه‌ماوه به‌وه‌ش له‌لایه‌ك قازانجیان
كردوو له‌لایه‌ك زه‌ره‌ر، زه‌ره‌ر به‌وه‌ی كه به‌شێك
له كادیره‌كانی یه‌كێتی كه یه‌كێتیان به هی خۆیان
ده‌زانی و تاریخی یه‌كیتیان به تاریخی خۆیان ده‌زانی،
جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه ناو یه‌كێتی به‌شێكی زۆر
له‌گه‌ڵیان نه‌مان وتیان ئێمه واز له مێژوی خۆمان
ناهێنین، قازانجه‌كه‌ش له‌و جه‌وه موعاره‌زه بوو كه
هه‌بوو خه‌ڵكێكی زۆر له‌ده‌ره‌وه‌ی حزبایه‌تی و
له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی له‌ده‌ورو به‌ریان كۆبوه‌وه و
ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه موعارزی حوكمی یه‌كێتی و پارتی
بوون له‌ده‌وره‌ی ئه‌وان كۆبوه‌وه، بۆیه جه‌وه
موعاره‌زه‌كه یاریده‌ر بوو، من ئه‌توانم بڵێم یه‌ك
له‌سه‌ر سێی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنه
ئه‌وانه‌ن كه له‌یه‌كێتی جیابونه‌وه دوو له‌سه‌ر سێی
خه‌ڵكه‌كه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بووه كه ئێستا
له‌گه‌ڵیانن.
رزگار ره‌زا چوچانی: بێینه‌وه سه‌ر باسی كۆنگره و
كاره‌كانی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی له‌ده‌ره‌وه كه
به‌ڕێزت به‌رپرسی لێی، تۆ باسی گۆڕینی شێوازی
حزبایه‌تیت كرد به‌نیازن چی بكه‌ن؟ چۆن كار بكه‌ن بۆ
گۆڕین و دروستكردنی هه‌یكه‌لی رێكخستنی یه‌كێتی
له‌داهاتوو و له‌ده‌ره‌وه؟
یوسف زۆزانی: من پێم وایه له ئه‌وروپا زۆر رێ هه‌یه
بۆ ئیشكردن، یه‌كێتی وه‌كو حزب و وه‌كو رێكخستن
له‌زۆربه‌ی وڵاته‌كان ده‌توانێت نوێنه‌رێك یان
مه‌كته‌بێت یان شتێك كه خۆی ده‌ستنیشانی ده‌كات بۆخۆی
دایبنێت، به‌ڵام بۆ مه‌سه‌له‌ی ره‌وه‌ندی كوردی ده‌بێت
به شێوه‌یه‌كی تر رێكیان بخات كه له‌گه‌ڵ قانونی
ئه‌و وڵاتانه بگونجێت و ده‌ستوریش بن، زۆربه‌ی
حزبه‌كانی كوردستانی ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌و
رێكخستنانه‌ی كه هه‌یانه ئه‌گه‌ر موقاڕه‌نه‌ی قانونی
ئه‌و ولاتانه‌ی بكه‌ی كه تیای ده‌ژین قانونی نین، تۆ
رێكخستن بۆ حزبێك له‌جێیه‌كی تر دروست ده‌كه‌ی خۆت
له‌وڵاتێكی تریت و هاوڵاتی وڵاتێكی تری، بۆیه ده‌بێت
ئه‌وه له‌یه‌ك جیابكرێته‌وه شتێك بۆ ره‌وه‌ندی كوردی
دروست بكرێت، شتێكیش بۆ حزبایه‌تی و عیلاقاتی
حزبایه‌تی دروستبكرێت، ناڵێم هه‌ماهه‌نگی له‌نێوانیان
نه‌بێت به‌ڵام حزبایه‌تی و عیلاقاتی حزبایه‌تی جیابن،
له‌وه تۆ كه كه‌سێك دائه‌نێی بۆ راپه‌ڕاندنی
عیلاقاتت له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی هه‌ر وڵاتێك بۆ نمونه له
سوید ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه ئه‌بێ ئه‌وه‌نده له ژێر
تائسیری ره‌وه‌ندی كوردی نه‌بێت، چونكه ئیشی ئه‌و بۆ
عیلاقاته له‌گه‌ڵ سوسیال دیموكراته‌كان و حزبی
مۆدێرات و حزبه‌كانی تر‌و په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت، به‌ڵام
كه ره‌بتت كرد له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی كوردی ئه‌وه ناكرێ،
وه‌ك ئه‌وه ده‌بێت كاتێك وڵاتیك سه‌فیر داده‌نێت پێی
بڵێن ده‌بێت به هه‌ڵبژاردن دایبنێی له‌ناو ره‌وه‌ندی
وڵاته‌كه‌ت له‌و وڵاته‌ی تر، ئه‌وه‌ش نابێت، بۆیه
وه‌له‌و ئه‌وه دیراسه‌ی زۆری ده‌وێت به‌ڵام ده‌بێت
كاره‌كان له‌یه‌ك جیا بكرێنه‌وه.
رزگار ره‌زا چوچانی: كه‌وایه ئێوه داواتان كردووه
شێوه‌ی مه‌ڵبه‌ند و هه‌یكه‌لی مه‌ڵبه‌نده‌كان ناكرێ
له ده‌ره‌وه كاری پێ بكرێت؟
یوسف زۆزانی: دیاره له‌وڵاتیش ئێمه بیر له‌وه
ده‌كه‌ینه‌وه كه ئسلوبی رێكخستن بگۆڕدرێت، ته‌نانه‌ت
پرۆژه‌ی پڕۆگرامیش هه‌ندێك گۆڕانكاری تێدایه كه
مه‌كته‌بی سیاسی نامێنێت هه‌ندێك شت نامێنێت، چونكه
ئه‌م شێوه‌ی مه‌كته‌بی سیاسییه كه هه‌یه هی زه‌مانی
ئه‌حزابی كۆمۆنیستیه بۆیه ده‌بێت بگۆڕدرێت و شتێكی
تر دابنرێت، كۆمیته‌یه‌كی راپه‌ڕاندنی كار ده‌ربچێت
یان هه‌ر شێوه‌یه‌كی تر بێت، گرنگ ئه‌وه بگۆڕدرێت
چونكه مه‌كته‌بی سیاسی یان بیرۆی سیاسی شێوه‌ی
ئه‌حزابی كۆمۆنیستیه كه باوه‌ڕ ناكه‌م بمێنێت به‌و
شێوه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت گۆڕان
بكرێت له ده‌ره‌وه، چونكه كاركردن بۆ ده‌ره‌وه
تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، كه نابێت كتومت وه‌كو
ناوه‌وه بێت.
رزگار ره‌زا چوچانی: تۆ ده‌بینی لێره‌ش ململانێی حزبی
هه‌یه، باسی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ی كار بۆ ره‌وه‌ندی كورد
بكه‌ن، له‌و بڕوایه‌دای بتوانن ره‌وه‌ندی كوردی وه‌ك
لۆبی كۆبكه‌نه‌وه به‌ناوی یه‌كێتیه‌وه؟
یوسف زۆزانی: له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ مه‌سه‌له‌ی لۆبی
كوردی ناكرێت یه‌ك حزب ئیحتیكاری بكات، ده‌بێت
هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له‌ناو حزبه‌كان ئه‌بێت
مه‌سڵه‌حه‌تی كوردستان و میلله‌تی كورد له‌سه‌روی
هه‌موو مه‌سڵه‌حه‌تی حزبایه‌تی بێت، وه‌كو چۆن ئه‌بینی
ئێستا به‌گۆڕان و به ئسلامیه‌كان و به یه‌كێتی و
پارتی جه‌بهه‌یه‌كیان راگه‌یاندووه كه له به‌غدا چی
بكه‌ن و چی نه‌كه‌ن، ئه‌وكات ده‌توانرێت رێكبكه‌وین
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌موو
لایه‌نه‌كان كار بكه‌ین، كه چۆن بتوانین ره‌وه‌ندی
كوردی به‌و ئاقاره به‌رن كه خزمه‌تی كوردستان بكات.
رزگار ره‌زا چوچانی: بۆ ئه‌و شێوازه تایبه‌ته بۆ
رێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه كه باسی ده‌كه‌یت، چیتان
ئاماده‌كردووه؟ چۆن ئه‌توانن ئه‌وه بكه‌ن كه حزب
له‌ناوه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك و له ده‌ره‌وه
به‌شێوه‌یه‌كی تر كاربكات؟
یوسف زۆزانی: ئێمه پڕۆژه‌یه‌كمان ئاماده‌كردووه،
چه‌ند به‌دیلێكمان ته‌رحكردووه كۆنگره خۆی یه‌كێك
له‌و به‌دیلانه هه‌ڵده‌بژێرێت. هه‌موو ئه‌و
لایه‌نانه‌ی باسم كرد هه‌مووی تێدایه، كه ئایا وه‌كو
رێكخستن بمێنێت و بكرێت به‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك یان
ئه‌گه‌ر ناوی مه‌ڵبه‌نده چه‌ند مه‌ڵبه‌ندێك بێت؟
ئه‌گه‌ر بكرێت به مه‌كته‌ب مه‌سه‌له‌كان له‌یه‌ك
جیابن مه‌سولی مه‌كته‌بی عیلاقات و مه‌سولی مه‌كته‌بی
ره‌وه‌ندی كوردی یان لایه‌نه‌كانی تر. وای لێبكرێت سێ
و چوار شتی له‌یه‌ك جیابێت، به‌ڵام ده‌بێت ئالیه‌تێك
بدۆزرێته‌وه بۆ ته‌نسیق له‌ناو هه‌موو ئه‌و
مه‌كته‌بانه پرۆژه‌كه هه‌یه و چه‌ند
ئه‌لته‌رناتیڤێكیشی تیایه، بۆ قبوڵكردنی و كاركردنیش
بۆ رێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌بێت ئه‌وانی ناوه‌وه
رای ده‌ره‌وه وه‌ربگرن، ناكرێ له‌ناوه‌وه شتێك فه‌رز
بكه‌یت به‌سه‌ر ده‌ره‌وه‌دا، ئه‌گه‌ر ئه‌یانه‌وێت ئیش
و كاره‌كانی ده‌ره‌وه به‌رێكوپێكی بڕوات به‌ڕێوه
ده‌بێت رای كادیرانی ده‌ره‌وه وه‌ربگرن.
رزگار ره‌زا چوچانی: به‌هۆی كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی
خه‌ڵكێكی دیار له ره‌وه‌ندی كورد له یه‌كێتی دور
كه‌وتنه‌وه، ئێستا نه یه‌كێتین و نه گۆڕانن
هه‌وڵه‌كانی تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وان چی بووه؟
یوسف زۆزانی: له پلنیۆمیش ئه‌و بڕیاره درا، به
ئه‌وان و به براده‌رانی گۆڕانیشه‌وه ده‌رگاو باوه‌شی
یه‌كێتی كراوه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی خۆمان كه‌راو
جیاوازی و خیلاف و ناره‌زاییه‌كیان هه‌بوو بۆ
گه‌ڕانه‌وه، دیاره به‌شێك له‌و نارازی بون و توره
بونه ره‌نگه هه‌ندێكی حه‌ق بیت، هه‌ندێكی ره‌نگه
ناحه‌ق بێت، ئه‌وه‌ی كه حه‌قه من بڕوام وایه
به‌گفتوگۆو حیوار داواكانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت،
داواكانیشیان دیاره داواكاری شه‌خسی نییه، له
مه‌سه‌له‌ی پره‌نسیپ و ئیشكردندایه، به‌ڵام هه‌ندێ
جار شت داوا ده‌كرێت موسته‌حیلاته. من بۆخۆم چه‌ند
كۆبونه‌یه‌كم كردووه له‌گه‌ڵ به‌شێك له ئه‌و
براده‌رانه‌ی كه تۆراون، له‌گه‌ڵ قسمێك له
براده‌رانی گۆڕانیش، من به‌رده‌وام ده‌یانبینم،
هه‌ندێك له كادره زویره‌كان و براده‌رانی گۆڕان
ده‌ڵێن كاكه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بوو به حزبێكی ئاوا‌و
ئاوا ئه‌وه ئێمه خۆمان دێینه ناوییه‌وه، منیش وتم
كاكه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی وای لێهات كه ئێوه ده‌ڵێن
ئه‌و كات پێویستی به ئێوه نابێت، یه‌كێتی بۆیه
پێویستی به ئێوه‌یه وای لێ بێت جێی ره‌زامه‌ندی بێت،
من پێم وتون من ئێستا پێویستیم به ئێوه‌یه یارمه‌تی
من بده‌ن پێكه‌وه كار بكه‌ین. به‌هاوكاری هه‌موومان
ئه‌م حزبه بخه‌ینه سه‌ر سكه‌یه‌كی رێك‌وپێك، كه
ئێوه نه‌هاتن و من به‌ته‌نها ئه‌وه‌م كرد ئه‌وكات
دێشن به‌خێربێن ناڵێم مه‌یه‌ن به‌ڵام ئه‌وكات
ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا پێویستم به ئێوه نییه.
رزگار ره‌زا چوچانی: مه‌به‌ستته لێره‌وه داوا له‌و
كادیرانه بكه‌ی كه ئه‌مرۆ یه‌كێتی پێویستی به
ئێوه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه دواتر پێویستی پێتان نییه؟
یوسف زۆزانی: من داوایان لێ ده‌كه‌م، به‌ڵام ناڵێم
پێویستی پێیان نامێنێ، من ده‌ڵێم كه ئه‌وان
ره‌خنه‌یان هه‌یه و ئه‌ڵێن بۆیه ئێمه یه‌كێتیمان
به‌جێهێشتووه بافڵان وابكات و با فڵان وا نه‌كات، یان
فڵان لایه‌ن وابێت یان وانه‌بێت، مومكینه له به‌شێك
له راكانیان منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وان بم، به‌ڵام ئه‌ڵێم
باشه ئه‌وه له‌ناوه‌وه ئه‌كرێ چار بكرێن
له‌ده‌ره‌وه ناكرێت، وه‌رن باپێكه‌وه له‌ناوه‌وه
بیكه‌ین، كه هاتنه ناوه‌وه ئه‌و كات ئه‌بن به‌هێزێك
بۆ منیش ئه‌گه‌ر من و ئه‌وان له‌سه‌ر رایه‌ك موته‌فق
بین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه بن ئه‌وانیش زه‌عیفن
و منیش زه‌عیفم، بۆیه من دایم ده‌ڵێم ئێمه ده‌رگامان
له‌سه‌ر پشته بۆ براده‌رانی گۆڕان و بۆ براده‌رانی
تریش كه ره‌نگه عاجز بوبن، هه‌ركه‌سیش ره‌خنه‌و
داواكارییه‌كی هه‌یه ئیمه حازرین گوێیان بۆ بگرین،
براده‌رانی ده‌ره‌وه باش ده‌زانن من به‌رده‌وام
ئاماده‌م گوێ بگرم و ئه‌وه‌ی كه موكین بێت بۆیان جێ
به‌جێبكه‌م، ئه‌وه‌شی كه‌دێت دیاره حزبی خۆیه‌تی و
كه‌س ناتوانێ هیچی پێی بڵێ.
رزگار ره‌زا چوچانی: یه‌كێتی رایگه‌یاندووه كه له‌م
كۆنگره‌یه‌دا گه‌نج و ژن ده‌باته پێشه‌وه بۆ
سه‌ركردایه‌تی، به‌ڵام له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌نانه‌ت
ژنان خۆشیان ده‌نگیان به كاندیده ژنه‌كان نه‌دا،
ئه‌گه‌ر ده‌نگی پێویست نه‌هێنن گه‌نج و ژن له
كۆنگره‌دا چۆنیان ده‌به‌نه سه‌ركردایه‌تی؟
یوسف زۆزانی: كه باسی ئه‌وه ده‌كرێ گه‌نج و ژنه
ده‌برێنه پێش، من پێم باش نییه هه‌موو گه‌نجیك و
هه‌موو ژنیك ببرێنه پێش، من پێم وایه ئه‌گه‌ر ژنێك و
پیاوێك توانا‌و لێهاتووییان وه‌ك یه‌ك بێت ئه‌وه
ژنه‌كه ببرێته سه‌ره‌وه باشه، به‌ڵام مه‌عقول
نییه من ژنێك پێش بخه‌م چه‌ندین پله له‌خواری
پیاوێكه‌وه بێت به‌س بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی ژن زیاد
بكه‌م، یان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نج به‌رمه پێش گه‌نجێك پێش
پیاوێكی به‌ساڵاچوو بخه‌م، كه به‌ساڵاچووه‌كه توانا‌و
ئه‌زمون و كه‌فائه‌ت و لێزاندویی چه‌ند قاتی
گه‌نجه‌كه بێت، به‌ڵام له‌میش ئه‌گه‌ر گه‌نجێك و
به‌ته‌مه‌نێك وه‌ك یه‌ك بوو توانایان پێویسته
گه‌نجه‌كه پێش بخرێت، هه‌موو چین و توێژه‌كان ده‌بێت
خۆیان خۆیان ببه‌نه پێش، كه‌می گه‌نجان و ژنان پێش
هه‌موو شت ده‌بێت چینی گه‌نجان و ژنان چاره‌ی بكه‌ن و
بێنه پێشه‌وه، خۆ ئه‌ندامی گه‌نج و ژنیش كه‌م نین
ئه‌بێت خۆیان ده‌نگ به‌خۆیان بده‌ن، زۆرجار من له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنی ئه‌موت ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ژنی دووه‌م
ده‌هێنێت خۆ پیاو ناهێنیت ژن ده‌هێنێت، باژنه‌كه شوی
پێنه‌كات، دیاره ئه‌وه ره‌نگه په‌یوه‌ندی
به‌رۆمانسیه‌ت و شته‌وه هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌م وه‌ك
نمونه وت، وه‌ك تۆ وتت زۆرجار ژن ده‌نگ نادا به‌ژن
ئه‌وه مشكیله‌یه‌كی گه‌وره‌یه، ژن خۆی ده‌بێت ژنان
به‌رنه پێش نه‌ك چاویان له‌وه بێت ببرێنه پێش،
به‌ڵام بۆ حه‌لی ئه‌م مشكیله‌یه له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه
و به‌تایبه‌ت له حزبه شۆسیال دیموكراته‌كان زۆر جار
ژنان و گه‌نجان مه‌قعه‌تیان ده‌درێتێ بۆ پێشخستنیان،
بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ریان هه‌بیت له كۆمیته‌كان و
له‌كۆنگره، له‌ناو یه‌كێتیش له‌و نسبه‌ته‌ی
كه‌دانراوه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی و بۆ به‌ڕێز مام
جه‌لال ئه‌گه‌ر زانیان نسبه‌تی ژن كه‌م بوو، ده‌توانن
له‌و نسبه‌ته به‌شداری ژن زیاد بكه‌ن، نازانم تا
ئێستا لای ئێمه قائیمه دروست نه‌بووه، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر به‌قائیمه بوایه ئه‌مانتوانی به‌قائیمه
فه‌رز بكه‌ین كه هه‌ر قائیمه‌یه‌ك ئه‌بێت له %
ئه‌وه‌نده‌ی ژنی تیا بێت، به‌ڵام لای ئێمه قائیمه
نییه براده‌ران ئێستا به‌دوای ئالیه‌تێك ده‌گه‌ڕێن
كه به‌شداری ژنان له‌ناو كۆنگره به‌ده‌ره‌جه‌ی
یه‌كه‌م و به‌ده‌ره‌جه‌ی دووه‌م له‌ناو سه‌ركردایه‌تی
نسبه‌تێكی به‌هێز بێت.
|