له ئه‌وروپادا، قه‌ده‌غه‌کردنی هێماکانی توندڕه‌وه
مه‌زهه‌بییه‌کان، گه‌رمترین پانتایی گفتوگۆی ناوه‌نده
سیاسییه‌کانی گرتۆته‌وه. ده‌ستپیکی ئه‌م دیباتانه
به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی و ئاشکرا له فه‌ره‌نسا‌وه
ده‌ستی پێ‌کرد. بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌م
هێمایانه( هه‌موو ئایینه‌کان)له شوێنه گشتییه‌کانی
وه‌کو نه‌خۆشخانه و زانکۆ و بانکه‌کانی گرته‌وه،
دواتر نیکۆلاس سارکۆزی سنووری بڕیاره‌که‌ی
فراوانترکرد، به‌و پێیه ناوه‌نده گشتییه‌کانی
سه‌نته‌ری شار و سه‌ر جاده و شه‌قامه‌کان و ته‌نانه‌ت
گه‌شتیارانیش چوونه لیستی ئه‌و شوێنانه‌وه که
بڕیاره‌که ده‌یانگرێته‌وه. ئه‌مڕۆ به‌لژیك
بووه‌ته ناوه‌ندی باس له‌سه‌ر نیقاب( په‌چه) و
بورقه، که دوو هێمای ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کان
و سه‌له‌فی و گروپه جیهادییه‌کانن، وابڕیاره له
ڕۆژانی داهاتوودا پڕۆژه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی په‌چه و
بورقه له په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته‌دا په‌سه‌ند
بکرێت، به پێی ناوه‌ڕۆکی پڕۆژه‌یاساکه سزایه‌کی
15- 25 ئیرۆیی تا 7 ڕۆژ زیندان به‌سه‌ر پۆشته‌ی ئه‌و
جۆره حیجابه ئه‌سه‌پێنرێت. به پێی هه‌واڵێکی(
SvD ) که ڕۆژنامه‌یه‌کی سوێدییه، (ڕۆژی 29 ئه‌پریلی
2010) هۆڵه‌ندا و دانیمارك و به‌ریتانیایش به‌رنامه‌ی
خستنه به‌ر گفتوگۆی ئه‌م کێشه‌یه‌یان داڕشتووه.
له سوێدیش گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م جۆره حیجابه
ناوه ناوه دێته ناو مێدیاکان و سه‌ر ڕووپه‌ڕی
ڕۆژنامه‌کان، له قوتابخانه‌کاندا به‌وه پێناسه
ده‌کرێت که له‌مپه‌ر ئه‌خاته به‌رده‌م پڕۆسه‌ی
فێرکردن، چونکه زمانی جه‌سته و ده‌م و چاو بۆ
فێرکردنی منداڵ کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه، گه‌ر
ئه‌م زمانه بشاردرێته‌وه و نه‌بینراوبێت ئه‌وا
که‌م و کوڕی ئه‌خاته به‌رده‌م پڕۆسه‌ی فێرکردن و
له‌وانه‌یشه زیان پێ بگه‌یه‌نێت، بێجگه له‌مه
به پێی قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌کێك له قوتابخانه‌کانی
باشووری سوێد که له دیباتێکدا وتی، من ئه‌مه‌وێت
ئه‌و که‌سه ببینم که دێت له قوتابخانه‌که‌مدا
کار ده‌کات، به‌و نیقابه‌وه من ناتوانم ئه‌و که‌سه
بناسم چونکه نیبینم و نازانم کێیه!!. له ناو
گروپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کاندا شێوازی
جۆراوجۆری حیجاب هه‌یه، ساده‌ترینیان ئه‌و حیجابه‌یه
که له کوردستان و عێڕاقدا له سایه‌ی بار و
دۆخیکی ناله‌باری سیاسی و فراوانی ده‌سه‌ڵاتی مه‌زهه‌ب
له کۆتایی ساڵه‌کانی هه‌شتاوه و پاشتر له پاش
پڕۆسه‌ی ئازادی ناوچه‌که به گشتی به‌شێوه‌یه‌کی
زۆر خێرا بڵاوبووه‌وه. نیقاب ( په‌چه) جۆرێکی
دیکه‌ی حیجابه که ده‌م و چاو و جه‌سته‌ی ژن داده‌پۆشێت،
ته‌نها چاو به‌ده‌ره‌وه ده‌بێت، ئه‌م په‌چه‌یه
له سعودیه و وڵاتانی که‌نداو و سوریه و لوبنان
و تورکیا ژنی له ژێردا ئه‌شاردرێته‌وه. مودێلێکی
دیکه‌ی حیجاب بورکه( بورقه) یه که له ئه‌فغانستانی
ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی تاڵه‌بانه‌کان به‌سه‌ر
ژناندا سه‌پێندرا. بورکه جه‌سته‌ی ژن به عه‌بایه‌کی
ئه‌ستوور دائه‌پۆشێت و ته‌نها به‌رچاو به په‌رده‌یه‌کی
تۆڕی ئه‌گیرێت، ژنی مرۆڤ له پشت ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌وه
ئه‌ڕوانێته دنیا. سارکۆزی وتی" ژن خاوه‌ن ناسنامه‌ی
سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی و زۆر ئاسته‌مه قبوڵ بکه‌ین
که به‌و تۆڕه کۆیله بکرێت، ئه‌مه دژ به ده‌ستووری
کۆماری فه‌ره‌نسایه و له‌گه‌ڵ ژیانی شارستانی فه‌ره‌نسا
ناگونجێت". گواستنه‌وه‌ی کولتوری ئیسلامی سیاسی،
به‌تایبه‌تیش گروپه جیهادییه توندڕه‌وه‌کان و سه‌له‌فییه‌کان
نیگه‌رانییه‌کی زۆری له ناوه‌نده ڕۆشنفکر و
سیاسییه‌کانی ئه‌وروپا دروستکردووه، به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی
ڕاسته‌وخۆی ئه‌زانن له‌سه‌ر ئه‌و که‌شه ئازادی و
دیموکراسییه‌ی که ده‌یان ساڵ خه‌باتیان بۆ
جێگرتنی کردووه و قوربانی زۆریان له پێناویدا
داوه. ئه‌م گروپانه له ماوه‌ی بیست ساڵی
ڕابردوودا و به‌تایبه‌تیش له دوای ڕووداوه‌کانی
یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوانتر
له پێشوو مه‌نزڵیان به‌ره‌و ئه‌م ده‌ڤه‌ره
گواسته‌وه. به سوئیستیفاده‌کردن له دیموکراسییه‌تی
وڵاتانی ڕۆژئاوا و سوودوه‌رگرتن له ئابووری ئه‌م
وڵاتانه به‌رده‌وامیان به چالاکییه جیهادییه‌کانیان
دا، له ڕێگه‌ی مزگه‌وت و قوتابخانه‌ی قورئانه‌وه
که‌وتنه بڵاوکردنه‌وه‌ی کولتور و ئیدیۆلۆژیه‌که‌یان.
هه‌ر له سوێددا چه‌ندین بنکه‌یان هه‌یه و ته‌نانه‌ت
ئۆرگانسیۆنی فه‌رمیان هه‌یه که سوود له ئابوری
ئه‌م وڵاتانه وه‌رئه‌گرن و یارمه‌تی گروپه
جیهادییه‌کان ئه‌ده‌ن و له‌ولایشه‌وه ڕه‌خنه له
ئازادییه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌گرن و به وڵاتانی فه‌حش
و فاسق و مولحد ناوزه‌دیان ئه‌که‌ن.
سه‌رنج/
ئه‌م بابه‌ته‌م بۆ گۆڤاری سیڤیل ناردووه، لێره‌دا
به هه‌ندێک ده‌ستکارییه‌وه بڵاوی ده‌که‌مه‌وه.
|