هیچ به‌دوری نازانم، سه‌رده‌شت عو‌سمان په‌نجا
ساڵی تریش بژیایه، چوار رسته‌ی نوسراوییم نه‌خۆێندایه‌ته‌وه.
وه‌ک ئه‌وه‌ی تائیستاش حه‌رفێکی سۆرانی مامه حه‌مه‌م
نه‌خێندوه‌ته‌وه.
هیچ به‌دوری نازانم، چ سۆران و چ سه‌رده‌شت، ئه‌گه‌ر
بوارێکی یه‌کتۆز درێژتریان بۆ بره‌خسایه، ئاره‌زومه‌ندانه،
لایه‌نگری هه‌مان ته‌ره‌فی بکوژان بوونایه!
هیچ به‌دوری نازانم، شێوه‌ی کوشتنه‌که‌ی نه‌بوایه،
ئیستا مه‌سیح، یه‌کێک بوو له‌پێغه‌مبه‌ره ناو
وونبووه‌کان. منیش سۆران و سه‌رده‌شت، هیچ له‌مه‌سیح
به بچوکتر نازانم.
هیچ به‌دوری نازانم ئه‌ودوانه له‌سه‌ر نووسین
کوژرابن. ئه‌ی( دوعا)، کێ به‌دوری ده‌زانێت، دوعا
نه‌خێنده‌واربووبێت؟ دوعا له‌سه‌ر ژوان کوژرا. ئه‌ی
ئه‌ومنالکاره شێخزاده‌یه‌ی هێشتا خوێنی ووشک نه‌بووه.
من ناویم بیرچوه‌ته‌وه، له‌سایته‌کاندا به‌دوای
ناوه‌که‌ی ده‌گه‌رام نه‌ناوو نه هه‌واڵ مابوو.
بۆده‌بێت ئه‌مانه له‌مه‌سیح بچوکتربن؟ خۆ مه‌سیحیش
هه‌ر کوشتن گه‌وره‌یکرد!
هیچ گومانتان هه‌یه بێ له‌م چواره، ده‌یانی تریش
هه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌ڵیین سه‌دان. ئه‌ی ئه‌گه‌ر
گومانتان نیه، بۆ هه‌رجاره‌ی کارێک ده‌قه‌ومێت ده‌نووسن
ئه‌مه‌زه‌نگی خه‌ته‌ره؟ کۆمه‌ڵگا له‌ناوجه‌رگه‌ی
خه‌ته‌ردایه. ئه‌نجامدانی ئه‌مکارانه چیدی
پێوێستیان به‌ده‌ست نیه، ئه‌وه‌نده‌ئاسان بوونه،
به‌په‌نجه ئه‌نجامده‌درێن.
سوپاس و پێزانیین، بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم!!!!!
سوپاس و پێزانیین، بۆسه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت!!!
سوپاس و پێزانیین، بۆ هه‌موو ده‌زگاکانی
ئه‌منو ئاسایش!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
سوپاس و پێزانیین بۆ هه‌مو حیزب‌و رێکخراوه‌کان!
سوپاسی ئه‌م به‌تووووووندی ئیدانه‌کردنه‌تان ده‌که‌م!
من جورئه‌ت ناکه‌م به‌ناوی که‌سه‌وه قسه‌بکه‌م.
به‌ڵام به‌ناوی خۆمه‌وه سوپاستان ده‌که‌م. هه‌رده‌توانم
وه‌ک ئه‌وموختاره‌ی له کاتی لوت و گوێ برینی
موختاره‌کان پێشمه‌رگه چوبوونه سه‌ری، له‌ده‌رگایان
دابوو، ئه‌ویش هه‌رله‌ژوره‌وه، ووتبووی کییه؟ ئه‌مانیش
ووتویانه، بیکه‌ره‌وه خۆمانیین. موختاره‌که‌ش هه‌رله‌ژووره
وه‌ڵامی دابوونه‌وه( ئاخر منیش له‌خۆتان ده‌ترسم).
تێبینێکی زۆر بچوک بۆ سه‌رجه‌می ئه‌ولیژنانه‌ی
پێکهێنراون…
ئاشکراکردنی ناوی ئه‌وانه‌ی به‌مکارانه هه‌ستاون
و هه‌ڵده‌ستن، بۆئیمه هیچ شتێک ناگه‌یه‌نێت.
تکاتان لێده‌که‌ین ناوی ئه‌وانه‌مان بۆ ئاشکرا که‌ن
که له‌ریزبه‌ندی به مه‌سیح بوون وه‌ستاون.
سه‌باح بحمود کریم
09/05/2010
Karimsabah59@yahoo.com
|