Sahen_darush@yahoo.com
رفاندن و تێهه‌ڵدان
و سوكایه‌تیپێكردنی مرۆڤێك به رۆژی روون له
پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ، به‌به‌رچاوی
هاورێیان و دواتر ده‌رباز بوون له‌و هه‌موو بازگه‌یه‌ی
كه له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر موسل هه‌یه ، ئه‌وه
خۆی به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنراو و روونتره له رۆژی
روونی پایته‌خت كه چ كه‌سانێكن بتوانن كارێكی وه‌ها
تیرۆریستی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن ، ئه‌وه‌ی كه
زۆر جێگه‌ی داخه دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی سه‌رده‌شتی
جوانه‌مه‌رگ بوو له شاری موسل ، ئه‌ویش به ده‌ست
به‌ستراوه‌یی و شین و مۆر هه‌ڵگه‌رانی ده‌م و چاوی
و دواتر پێوه‌نانی گولله به نێو ده‌م و زارییه‌وه
، ئاخر ده‌بێ چ گوتراوێكی خوێناوی له ده‌م و زاری
وه‌ها گه‌نجێكدا ده‌رچووبێت ؟ مرۆڤــ كاتێك
گوتراوێكی ( كوفر ) له ده‌مییه‌وه دێته ده‌ره‌وه
و رووبه‌رووی خودایه‌ك ده‌بێته‌وه كه درووستكه‌ری
ئه‌م گه‌ردوونه‌یه ، له‌گه‌ڵا په‌شیمان بوونه‌وه‌ی
، خودا لێی خۆش ده‌بێت !!!
ده‌بێت ئه‌وانه زۆر له خودا مه‌زنترو به ده‌سه‌ڵاتتر
بن ، ده‌بێت چ بونه‌وه‌رێك بن ئه‌وانه ؟
هێشتا سۆران له بیر‌و هزری رۆژنامه‌نووساندا نه‌سڕاوه‌ته‌وه
، ئاخر هه‌ردوێنێ بوو له ناو جه‌رگه‌ی ( دڵا و
قودس ) ی كوردستاندا سۆرانێك كرا به شه‌هیدی قه‌ڵه‌م
.
بۆیه ده‌بێ لامان ئاسایی بێت كه له‌مه‌ودوا له‌به‌رده‌م
ده‌زگایه‌كی میری یا چایخانه‌یه‌ك و سه‌نته‌رێكی
رۆشنبیریشدا ، بخرێینه نێو ماشێنه‌كان و دوای
تێهه‌ڵدان و بگره‌و بینه‌یه‌كی زۆر لاشه‌كه‌مان به
دیاری بنێرنه‌وه ماڵه‌وه ، هێێێێی وڵاته‌كه‌م
!!!! كانگای .....
ئاخر رفاندنی گه‌نجێك یا مرۆڤێك له شاری هه‌ولێرو
دواتر بردنی بۆ ده‌ڤه‌رێكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و
تیرۆر كردنی ، جێگای تیا رامان و حه‌په‌سانێكی مه‌زنه
، چوون ئه‌وجۆره كاره له ده‌سه‌ڵاتی تاكێك یان
كۆمه‌ڵه‌یێكی ئاسایی‌دا نییه، به‌ڵكو ئه‌وه كاری
باندو مافیا گه‌وره‌كانه ، بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی
حكومه‌تی هه‌رێم و هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێم به
به‌رپرسیاری یه‌كه‌م له قه‌ڵه‌م بده‌ین و ناچار
بكرێن هه‌رچی هه‌وڵا هه‌یه بیخه‌نه گه‌ر بۆ
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و مافیایه تیرۆریستانه ، چونكه
ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی خه‌ڵكی هه‌رێم له ئه‌ستۆی
هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشه .
|