له سه‌ره‌تاکانی به‌هاری 1991 دا که ڕاپه‌ڕین
ڕویدا ،( سه‌رده‌شت) تا زه زمانی به‌ره‌و پاك پاک
بونه‌وه چووه، ره‌نگبی به‌کۆڵی یه‌كێک له دایک
و باوک و گه‌وره هه‌راشه‌کانی خێزانه‌که‌یه‌وه
کۆڕه‌وی ئه‌و ساڵه‌ی به‌سه‌ر برد بێت . ڕێک ئه‌ویه
که له نوسینی دوایی دا ده‌ڵێت :
(كه‌سانێكین نه كوردمان كوشتووه و نه بانگه‌وازی
كورد كوژیمان كردووه، وه‌لی ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌و
پیاوه ناشیرینانه‌ی لێدابنیشێت هه‌زار میل دوورده‌كه‌وینه‌وه)(*).
سه‌رده‌شت منداڵی و پێگه‌یشتن و پیاو بونی تائه‌وه‌ی
ببێت به‌که‌سێکی ئینگلیزیزان و ڕۆژنامه‌نوسێکی
ڕاسته‌قینه له ماوه‌یه‌کی پێوانه‌یی دا که‌سێکی
سه‌رکه‌وتووی لێ ده‌رچێت ، له‌ژێر سایه‌ی بیست
ساڵی ده‌سه‌ڵاتێکی کوردی دائه‌وانه‌ی ته‌واو
کردووه .
(به‌ڕاستی نه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین قۆناغی وده‌سه‌ڵاتداری
خۆماڵی کوردیه).
که‌ده‌بوایه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ، ده‌رگای به‌خت و
سه‌رکه‌وتنی بۆ واز بکردایه‌ته‌وه ، که‌چی ده‌روازه‌ی
مه‌رگ و کۆتایی ژیانی پێ ڕه‌وابینی . ئه‌مه چی
پاداشتێکه بۆ لاوێکی هه‌ڵکه‌وتوی خاوه‌نی خه‌ونی
ڕه‌نگاڵه‌یی ؟
له ڕاستی دا ، شوره‌ییه بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی خه‌مسارد
چرۆ پڕ له خونچه و به‌رهه‌مه‌کانی خۆی به‌نینۆکی
ڕق و بێزه‌ون هه‌ڵپچڕوکێن.
ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتێکه ئه‌ستێره‌کانی به‌ختی خۆی به‌ویستی
خۆی خامۆش ده‌کات . نازانم ئاینده‌ی ده‌سه‌ڵاتیكی
وه‌ها به‌ره‌وه چی ئاسۆیه‌کی تاریک تر ده‌چێت؟
یان له شێوه‌ی مێژووی ته‌مه‌نی کو‌رتی میرنشینه
گرگنه‌کانی که هه‌میشه کرمی نابوتی ئاماده‌بووه
له تۆمی دروست بونیان دا .
من بۆ جارێکی تر هه‌موو نوسینه‌کانی ئه‌م لاوه‌م
خوێنده‌وه . سه‌یره مرۆڤ بتوانێت ئه‌وه‌نده له
ڕاستیه‌کانی ژیانی خۆی و کۆمه‌ڵه‌گه‌که‌ی نزیک
ببێته‌وه. ئه‌م لاوه هه‌ولێریه ، وه‌ها چۆته
ناخی ڕاستیه‌کانی په‌نهانی ناخودئاگای ئێمه‌وه
هیچی تری بۆ ووتن نه‌هێشتوه.
ئه‌و ڕاستیانه‌ی ئێمه زوربه‌مان ده‌یزانین و له
ده‌ربڕینی ده‌ترسین ، ئه‌و به‌ده‌نگی به‌رزگوتویه‌تی.
ئاماده‌ی باج به‌خشینی بووه ، تادواسنوری مه‌رگیش.
من وام ده‌زانی قاره‌مان سه‌رده‌می به‌سه‌ر چووه
، به‌وه‌ی که‌سێک نه‌ماوه له هۆشمه‌ندی مادی
بونی ئه‌مڕۆوه بتوانێت نه‌خشه‌ی تراژیدی مه‌رگی
خۆی دیاری بکات و بزانێت .
که‌چی ئه‌وه‌تا سه‌رده‌شت له نوسینه که‌مه‌کانی
دا ده‌ڵێت:
(له‌چاوه‌ڕوانی كۆتاییهاتنی مۆڵه‌ته‌كه‌مم تا
دیداری بكوژه‌كانی خۆم بكه‌م، دوعاش ده‌كه‌م
مردنێكی تراژیدیام پێببه‌خشن كه شایسته‌ی ژیانه
تراژیدیاكه‌م بێت).(**)
من له ته‌مه‌نی( سه ر‌ده‌شت) دا به که‌سایه‌تی (جێمس
دین) سه‌رسام بووم ، چۆن توانی کۆتایی مه‌رگی خۆی
به‌هۆی ڕاستگۆیی و هه‌ستیاریه‌وه ده‌ست نیشان
بکات ، هه‌روه‌ها چۆن توانی ،به‌ته‌نها سێ فیلم
(***) ببێته به ئه‌فسانه‌و ئایکۆنێک له
ڕۆژئاوا‌و دنیای هونه‌ری حه‌وته‌م دا .
سه‌رده‌شت له نێوان شه‌ش نوسینی دا چه‌سپاندویه‌تی
چه‌ند، ئه‌ونده‌تر هه‌ستیار بووه به ده‌وروبه‌رو
ڕاستیه ناشیرین دزێوه‌کانی . به‌ڵام سه‌با له‌و
هه‌مووبوێری و ڕاستگۆیی و کورت وچر ده‌ربڕێنهی
نوسینه‌کانی ، ، هاوتا به‌ومه‌رگه تراژیدیه‌ی که‌خۆی
چاوه‌ڕوانی کردووه. باوه‌ڕ ناکه‌م بتوانرێت ،
تاقه پیتێکی لێ زیادو که‌م بکرێت و هه‌تا هه‌تایه
ده‌مینێته‌وه وه‌کو ماینه‌فیستی مه‌رگێکی ناحه‌قی
یاخی بویه‌ک ، له ناشیرینی و دزێویه‌کانی سه‌رده‌مه‌که‌ی.
هه‌رچه‌نده خۆی داوای هه‌ڵبڕینی وێنه‌کانی نه‌کردووه
، به‌ڵام سیما‌و نوسینی ئه‌و ده‌بنه نه‌مرێک و ڕه‌مزێکی
یاخی بوون، زۆر نه‌مرتر ده‌بن له جه‌لادو ئاغای
جه‌لاده‌کانیشی .
ده‌بنه نه‌فره‌تێک به‌ملی ده‌سه‌ڵاتی به‌دبه‌ختی
کوردیه‌وه!!!
ووڵاتێک ، قوتابی زانکۆکه‌ی، مامۆستا‌و ڕاگره‌که‌ی
له مه‌ترسی مه‌رگی خۆی ئاگادار بکاته‌وه !!
ووڵاتێک به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلیسه‌که‌ی ئاگادار بکه‌یته‌وه
له ژماره‌ته‌له‌فونی هه‌ڕه‌شه کار!!!
ووڵاتێک ، ڕۆژنامه‌که‌ی ئاگار بکه‌یته‌وه ، که‌مپێن
بۆ به‌ربه‌ستی هه‌ڕه‌شه‌کانت بکات ، تۆ سه‌یری چاو
زیت و سیمای لاوی بزێوی پڕ له ژیانی بکه‌یت !!!!
له‌هیچ یه‌کێک له‌وانه‌دا به‌ده‌نگیه‌وه نه‌چن!!!!!
ئاخۆ ئێستاکه ئه‌وانه که به‌ده‌نگیه‌وه نه‌چون
چی هه‌ست و شانازیه‌ک به هه‌ڵوێسته‌کانیانه‌وه
بکه‌ن.
خۆمن ئه‌وانه ناڵیم که ڕاسته‌و خۆ ترۆریان کرد ،
چونکه ئه‌وانه ، نه‌ک ویژدان ، گۆڕێکیش بۆ
ویژدان له ناخیان دا نیه.
ئه و‌په‌ڕی نه‌هێلیستی و عه‌ده‌میه‌ته بۆژیانی
کۆمه‌ڵگه وده‌ڤه‌رێک ، به وجۆره خه‌مسارد بێت
به لێدان و فڕاندنی لاوێک ، له‌به‌ر زانکۆکه‌یدا
، کاتێک خۆی له پێنج نوسینیدا زۆربێ باکانه
موناجاتی مه‌رگی خۆی کردووه.
له‌دوو تایتڵی نوسینیشی دازۆر نه‌به‌ردانه جاڕی
هاتن و نزیک بونه‌وه‌ی مه‌رگی ڕاگه‌یاندووه(****).
ئه‌ی دونیای ده‌سه‌ڵات وکۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌و
کاتانه‌دا، غیره‌ت له کوێدا خۆی مه‌ڵاس دابوو ،
له‌کاتێک دا هه‌ر میلله‌تێکی تر باسی غیره‌ت بکات
، واده‌زانین به‌شه‌که‌ی ئێمه‌ی دزیوه‌و خواردووه
.
شوێن و ئه‌تمۆسفیری گۆڕه‌پانی ترۆری سه‌رده‌شت زۆر
توند تر له دنیای نوسه‌ری کۆڵۆمبی (گابریال
گارسیا مارکیز) له ڕۆمانی (چیرۆکی مه‌رگی واده‌یی)
خوڵقاوه .
هه‌رچه‌نده سه‌رده‌شت خۆی زۆر ئازایانه تر چاوه‌ڕوانی
واده‌ی مه‌رگی خۆی بوو.
11ــ 5 ــ 2010
سه‌عید عارف
saidaraf@hotmail.com
----------------------------------------------
په‌راوێـــــــــــــــــــــــــز
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ:
(*)
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=d3181a2e
(**)
http://www.kurdistannet.info/net/index.php/nuser/468-2010-05-07-08-37-00/12154-2010-01-20-21-47-22.html
(***)
ــ جێمس بایرۆن دین ــ ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی ئه‌مریکی
، له ناوه‌ڕاستی ساڵانی په‌نجا کان دا ده‌رکه‌وت
، به سێ فیلمی (جه‌ینت ــ فه‌لامه‌رزــ) و (ئێست
ئۆف ئێدن ــ ڕۆژهه‌ڵاتی به‌هه‌شتی عه‌ده‌ن ــ ) و
(ڕێبڵ وزاوت زه که‌یس ــ یاخی بوون به بێ بۆنه
ــ ) به‌دوای ئه‌و سێ فیلمه‌دا له‌نێو ئۆتۆمبیله
(پۆڕشه) وه‌رزشیه‌که‌یدا له ڕێگای( سالینا) به‌مه‌رگ
چوو ، له تافی لاوی و ته‌مه‌نی 25 ساڵی دا ،
سیمبولی نه‌وه‌ی یاخی بونه له دنیای لاوانی
رۆژئاوادا ، سه‌رده‌ق شکێنی سه‌رده‌مه‌که‌ی بوو ،
له دوای په‌نجا کانی سه‌ده‌ی ڕابوردا ، که به‌سه‌ره‌تاکانی
ژیانی یاخیگه‌ریانه‌ی لاوان ده‌ستی پێ کرد له دژی
چه‌ق به‌ستن و مانه‌وه و مه‌نگ بوون ، داوای شڵه‌قاندنی
گۆمی مه‌نگی ژیانی دوای جه‌نگیان ده‌کردو به‌دوای
گۆڕانکاری دابوون له ترادیشونه‌کانی ژیان دا . له‌وێوه
بوو به ته‌وژم و ، به‌رده‌وامی وه‌رگرت بۆگۆڕانی
ڕیشه‌یی هه‌تا ئێستا له ژیانی به‌ره‌ی نوێ ی
لاوان دا ، که یه‌که‌م زنجیره‌ی گۆڕان له‌وێوه
ده‌ستی پێ کرد له‌دواتردا به‌گۆرانی و ئاوازی ڕۆکی(
ئه‌لفس پرسیلی) و( تیپی موزیکی بیتلس) و(شۆڕشی
1968 قوتابیانی فه‌ڕه‌نسا)و ته‌وژمی هیپیزم و
هاوتا به بیر‌و باوه‌ڕی فه‌لسه‌فیانه‌ی (ئیکزسته‌نتالیسته‌کان)ی
شوێنکه‌وتوانی (کامۆ) و ( سارته‌ر) ،تاهه‌نوکه
گۆڕان بووه خواستی سه‌ره‌کی لاوان به‌گشتی له
زوربه‌ی شوێنه‌کانی دونیادا .
(****)
1/به‌ناونیشانی (یه‌که‌مین زه‌نگی کوشتنم لێ درا)
2/به‌ناونیشانی(وامن ڕۆیشتم)
|