په‌رستنی سه‌رۆک
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دوای ((باوکی تورکمان)) نۆره‌ی کایه‌کردنی((باوکی
کازاخی))دێت . هه‌رێمه‌کانی ئاسیای ناوه‌ند هه‌نوکه
دنیایان سه‌راسیمه‌کردووه به شکۆدارکردنی پێشه‌واکانیان
و دانانیان له سه‌رو پرسی یاساوه ، به‌جۆرێک له‌و
بواره‌دا بوون به قوتابخانه‌یه‌ک بۆ زۆرێک له
ووڵاتان که پڕهونه‌ری ده‌نوێنن له گه‌ڕان به‌دوای ((
بیرازی یاسایی))دا بۆ نه‌مر کردنی سه‌رۆکه‌کانیان و
سازکردنی پارێزبه‌ندی یاسایی بۆیان .
ئه‌مجاره‌یان بیراز کردن له کازاخستانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا.
له‌ڕۆژانی پێشوو په‌ڕله‌مانی کۆماره‌که‌یان به‌زۆرینه‌ی
ده‌نگ بریاری دا ، له‌سه‌ر بیرازکردنی ده‌ستوری به‌وه‌ی
نازناوی (( پێشه‌وای نه‌ته‌وه)) بدات به سه‌رۆک (نور
سوڵتانۆف نزاربایف) له‌گه‌ل گشت نمودو ده‌ستکه‌وته‌کانی
که هاوپێچه به‌و نازناوه .
سه‌رۆکی کازاخی که له ساڵی 1991 وه له‌سه‌ر ته‌ختی
ده‌سه‌ڵاته به‌پێی یاسانوێیه که ده‌گۆڕێت بۆ که‌سایه‌تیه‌کی
له سه‌رو هه‌موو یاساکان و شه‌به‌نگه ڕۆشناییه‌کی
پێرۆز ی له سایه ده‌ئاڵێنرێت .
ئه‌وه گه‌ردن ئازادی ده‌کاته‌وه له هه‌ڵپێچانی هه‌موو
بڕیاره سیاسیه‌کانی ، که به‌درێژایی دوو ده‌یه له
حوکمداری ئه‌ودا تا هه‌نوکه جێ به‌جێ کراوه . گرنگ
تر له‌وه ئه‌و یاسایه (نزاربایف)ی ته‌مه‌ن حه‌فتا
ساڵه‌یی پاریزبه‌ندێکی یاسایی هه‌میشه‌یی پێ به‌خشراوه
هه‌تا دوای به‌جێ هێشتنی ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتیش ،
ناتوانرێت لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌هیچ تاوانێکی بکرێت
له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵات و دواتریشیدا ، به پێی یاسا هیچ
ده‌سه‌ڵاتێک بۆی نیه بیگرێت یان به‌ندی بکات یان
داوای ڕاپێچه دادگاییه‌کانی بکات هه‌تا له کێشه به‌ڕیوه‌به‌ریه‌کانی
، له نمونه‌ی سه‌رپێچی ڕێگاو بانیش دا.
خۆ ئه‌مه هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کان نیه که ((پێشه‌وای
نه‌ته‌وه)) به‌پێی یاسا نوێیه‌که به‌ده‌ستی ده‌هێنێ
، به‌ڵکو یاسا سه‌یرو سه‌مه‌ره‌که به‌ندێکی ئاشکرای
له خۆگرتووه به‌وه‌ی هه‌ر گه‌ف وده‌سدرێژییه‌ک بۆ
ژیانی سه‌رۆک به (( تاوانی ترۆر)) ده‌ژمێررێت پێویستی
به‌لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و سزای گورچک بڕده‌بێت له
کاتێک دا که سێک ڕی به‌خۆی بدات (( وێنه‌یه‌کی سه‌رۆک
بدڕینێت ، یان ووشه‌یه‌ک بدرکینێت بکاته مایه‌ی
زماندرێژی بۆ سه‌رکه‌سایه‌تی پێشه‌واو یان بکاته هه‌وڵدان
بۆ شێواندنی ژیاننامه‌که‌ی)).
به‌کورتیه‌که‌ی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی بچوک ــ هه‌تا ئه‌گه‌ر
به نه‌زانیش بێت ــ له نوسینی مێژووی له دایک بونی
پێشه‌وا به‌قوربان بووه‌که ده‌بێته باجێکی گه‌وره
له‌سه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی .
یاسانوێیه‌که دوای دامێن واژۆکردنی له لایه‌ن سه‌رۆکه‌وه
ئیتر پیاده و به‌رکه‌ماڵ ده‌بێت به‌وه‌ی نزیک و ده‌ست
ودایه‌ره‌که‌ی گوته‌که‌ی وه‌کو ساده‌ییه‌کی مه‌زن لێ
ده‌گێرنه‌وه :(( هیوام وایه ئاماده‌کارانی پڕۆژه
یاساییه‌که پێشکه‌ش به ده‌زگای یاساگوزارانی نه‌که‌ن))
، پیاوه‌که به‌هه‌مان ساده‌یی و خاکیانه ده‌یه‌وێت
ئه‌وه به‌لایه‌نگره‌کانی بگه‌یه‌نێت که زیاده‌ڕه‌وی
نه‌که‌ن له بۆنه ئاهه‌نگی جه‌ژنی حه‌فتا ساڵه‌ی له
دایک بونی دا ، ئه‌یه‌وێت ئه‌وه بچه‌سپینێت ئه‌م کاره
ئاره‌زووی نوێنه‌ره‌کانی گه‌له نه‌ک حه‌زی تایبه‌تی
خۆی . بۆزانین مه‌به‌ست له نوێنه‌رانی گه‌ل لێره‌دا
هه‌موو ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانن که پێکهاته‌ی ناو ((نور
وه‌ته‌ن ))ی حیزبه‌که‌ی سه‌روکن .
به‌رهه‌ڵستکارانی کازاخستان سه‌رنجمان بۆ لیسته‌ی ((تاوانه‌کان))ی
ئه‌و پارێزبه‌ندیه‌ی که یاسا نوێ یه‌که له به‌رامبه‌ریان
ده‌یکێشێت و دژی لێپێچینه‌وه‌ی دادگایی سه‌رۆکه نزیکه‌ی
هاوتایه له گه‌ڵ (( لیسته‌ی تاوانه‌کانی که حوکومه‌تی
نوێ ی قه‌ره‌غیزیه‌کان به‌پێی ئه‌وه لێپێچینه‌وه‌یان
سازکردوه له دژی ــ کرمان بێگ باقایف ــ ی سه‌رۆکی
پێشوی لادراویان)) ئاماژه کردنێکه بۆ ڕاچه‌نینه
میللیه‌که‌ی که (باقایف)ی پێ داماڵخاس کرا و بۆته
هۆی ترساندنی پێشه‌وای هه‌رێمه‌کانی ئاسیای ناوه‌ند و
هاندانیان بۆ گه‌ڕان به‌دوای ڕێگایه‌ک دا بۆ پاراستنی
ئاسایشی خۆیان له باری تێکچونی بار‌و دۆخیان دا کاتێک
خۆیان به ڕه‌دوکه‌وتویه‌کی دادگایی و داواکراوی به‌ر
دادوه‌ری ببیننه‌وه .
به‌ڵام لایه‌نگرانی (( پێشه‌وای نه‌ته‌وه )) ئه‌و
ڕاستیانه به‌دوور ده‌گرنه‌وه ، له‌وێدا یه‌کێکیان ده‌ڵێت
: هه‌رله پایزی پێشوه‌وه ئێمه به‌سه‌ر ئاماده‌کردنی
ئه‌م پڕۆژه‌ی یاساییانه‌دا هه‌ڵوه‌ستاوین .
به‌چاوپۆشین له پاڵنه‌ری ترسی دوپات بونه‌وه‌ی
سیناریۆ قه‌ره‌غیزیه‌که خۆلیای نه‌مرکردنی سه‌رۆکه‌کان
ساڵانێکی دووره بووه به پیشه‌ی هه‌میشه‌یی له‌م
ناوچه‌یه‌دا که بۆته شوێنی ناکۆکی نێوان ده‌وڵه‌ته
گه وره‌کان به‌پێی شوینه ستراتیژیه گرنگه‌که‌ی له
نێوان ڕوسیا‌و ئه‌مریکا و چین دا.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاکێشه زۆر خاڵی ناوکۆیی له نێوان سه‌رۆکه‌کانی
ئه‌م ناوچه‌یه‌دا کۆبۆته‌وه ، هه‌موویان ئه‌و سه‌رکرده
کۆمۆنیستانه‌ی دوای هه‌ڵوه‌شانی شوره‌وین ، هه‌موویان
به‌یه‌کجار که‌وڵه کۆمۆنیستیه‌که‌یان داماڵیوه‌و به‌رگی
ئازادیخوازی نیشتمانیان پۆشیوه بوون به پێشه‌وا ینه‌ته‌وه‌یی
و له سه‌رئاوازی به‌رژه‌وه‌ندی و شکۆ نیشتمانیه‌کان
ده‌خوێنن .
سه‌رۆکی ئه‌م هه‌رێمانه شتێکی تر کۆیان ده‌کاته‌وه ،
ئه‌ویش تۆماره‌کانی سه‌رکوت کردنی ئۆپۆزیسیۆن یان
ووردو خاش کردنی یاخیگه‌ریه‌کان و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی
ڕۆژنامه‌گه‌ری ، هه‌تاده‌گات به‌وه‌ی ڕیکخراوی ((هه‌واڵنێره
بێ سنوره‌کان)) له لیستی ((دوژمنه‌کانی ڕۆژنامه‌گه‌ری
له جیهان دا)) که‌له م دواییه‌دا بڵاویان کردۆته‌وه
هه‌موو سه‌رۆکی ئه‌م هه‌رێمانه‌یان تیا ڕیز کردووه ،
زیاد له‌م سه‌رۆکانه‌ی ئاسیای ناوه‌ند هه‌ردوو ناوی(
فلادیمێر پۆتین)ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕوسیا‌و ( ڕه‌مه‌زان
قادرۆف)ی سه‌رۆکی چیچانیشی تیا ناوبه‌ند کراوه .
به‌رهه‌ڵستکارێکی کازاخی که ڕۆژنامه‌که‌مان به ته‌له‌فون
دواندی ، گوتی : ((نزار بایف له سه‌رجێ هه‌نگاوه‌کانی
سه‌رۆکی کۆچ کردوو ــ سابیر موراد نیازۆف ــ ی سه‌رۆکی
تورکمه‌نستان ده‌ڕوات)) به‌وه‌ی نازناوی ((باوکی
تورکمه‌نستان))ی له خۆنابوو ئه‌وه‌ی که چووبووه سه‌رو
ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو یاسایه‌که‌وه ، بۆ ماوه‌ی بیست ساڵ
شوره‌ی پۆڵاینی به‌ده‌وه‌ری ووڵاته‌که‌ی دا کێشابوو
ڕێگه‌ی هه‌موو گه‌شه‌کردنێکی لێ ته‌نی بوون ، یاسای
زۆر ناوازه‌ی سه‌پاند بوو به‌سه‌ر تورکمانه‌کان دا به‌وه‌ی
چۆن جل وبه‌رگ بپۆشن و چۆن سه‌رو ڕیش بتاشن و ، زۆر
شتی تریش .
به‌رهه‌ڵستکاره کازاخیه‌که له‌سه‌ر باسه‌که‌ی به‌رده‌وام
بوو به‌وه‌ی سه‌رۆکه‌کانی ئێستای هه‌رێمه‌که (( له
تاقی کردنه‌وه‌ی براده‌ره‌کانیان به‌رخوردار نه‌بوون
... سه‌رۆکی قه‌ره‌غیزی پێشوو له ڕوسیای سپی ــ بیلۆ
ڕوسیا ــ په‌نابه‌ره‌و له دادگای ووڵاته‌که‌یه‌وه
داوای ده‌کرێت ، ((باوکی تورکمان)) له ساڵی 2006دا چه‌ند
مانگێک به‌سه‌ر کۆچی دواییدا تێ نه‌په‌ڕی بوو ، هه
تاکو پزیشکه‌پێشووه‌که‌ی که ببوه جێگره‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات
دا زوربه‌ی یاسا دانراوه‌کانی ئه‌وی پوچه‌ڵ کرده‌وه ،
بڕیاری ده‌رکرد به ڕوخاندنی هه‌موو په‌یکه‌ره‌کانی سه‌رۆک
که شاره‌کانی ووڵاتی پێ پڕ کرابوو )).
14 /5/2010
saidaraf@hotmail.com
ســــــــــه‌رچاوه
ــــــــــــــــــــــــــــ :
ڕۆژنامه‌ی (دار الحیاة)
http://www.daralhayat.com/portalarticlendah/141179
|