ئاسایشی کوردستان هیچ کاریگه‌ریه‌کی وای
به‌سه‌رمنه‌وه نیه ، له‌شوینێکی دوری ئه‌وێ ده‌ژیم ،
به جۆرێک ئه‌وێ ته‌نها نیشتمانێکی ویژدانیمه ،
مه‌گه‌ر له‌سه‌فه‌ره که‌م ودوره‌کانم دا بکه‌ومه ژێر
باری مه‌ترسی که‌م وکوڕیه‌کانی به‌ڕیوه‌بردنی ئاسایشی
ئه‌وێوه . به‌ڵام ئێستا له‌به‌ر به‌راوردێکدام .
ئه‌ویش ئه‌و کاتانه‌بوو که له‌کوردستان ده‌ژیام و
پیشه‌و نانی ژیانم له‌سه‌ر چه‌کداری بوو . لام سه‌یر
بوو!! کاتێک جۆرێک له براده‌ره‌کانم که له
هه‌نده‌ران ده‌ژیان ،سه‌رده‌مانێک وه‌کو ئێستای من
به‌سه‌فه‌ر ده‌هاتنه‌وه ، چه‌کی خۆپارێزیان
هه‌ڵده‌گرت تاگه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌وێ ، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ڕویان له‌م ده‌نا بۆئه‌و مه‌به‌سته . من له‌و
ماوانه‌دا چه‌کی که‌سی خۆم ده‌دانی و ، له‌و ماوانه‌دا
خۆم سیلاح سز ده‌کرد .
ئێستا له ووڵاتێکدام ئاسایش تێی دا به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر
دابینکراوه ، نه‌ک چه‌کهه‌ڵگرتن ، به‌ڵکو هه‌ڵگرتنی
چه‌قۆ و قه‌ڵه‌مبڕیکی بچوکیش سزای گه‌ره‌ی خۆی هه‌یه
. به‌ڵام ئێستاکه من هه‌ردوو دیوی ئه‌و ڕوداوه ژیاوم
و ته‌واو شاره‌زای ڕه‌هه‌ندی ئه‌و دووژیانه
جیاوازه‌م.
ئه‌م نوسینه‌م له‌سۆنگه‌ی ئه‌و بار‌و زروفه‌وه
هاتووه (چه‌ق به‌ستوه له‌سه‌ر ئاسایشی تاکه که‌س).
نه‌ک تاوانبار کردنی هیچ که‌سێک ولایه‌نێک به‌ڵکو
به‌رپرسیار کردن و خستنه به‌ر وه‌ڵامی نیگه‌رانیه‌که
له ئاسایشی نیشتمانه ویژدانیه‌که‌م (کوردستانی
هه‌رێم) ، نه‌ک ئه‌و شوێنه‌ی هه‌نوکه تێی دا ده‌ژیم .
بابه‌تێکی گرنگ و مایه‌به‌خشه کاتێک سه‌رۆکی هه‌رێم
له په‌یامێکی ڕونکردنه‌وه(*) و دیمانه‌یه‌کی
ڕۆژنامه‌وانی عه‌ره‌بی دا(**) خۆی به به‌رپرسی
یه‌که‌می پاراستنی گیانی که‌س و ئاسایشی هه‌رێم
ده‌زانێت ، له بۆنه‌ی ڕفاندن و ترۆری (سه‌رده‌شت
عوسمان)دا . هه‌روه‌ها ئیدانه‌کردنی ئه‌و کاره
له‌لایه‌ن به‌ڕیزیانه‌وه مایه‌ی ڕاستی حه‌ق و
پێزانینه ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی تری که ده‌کاته
پارسه‌نگێکی نیگه‌رانی ، له‌هه‌ر دوو سه‌رچاوه‌که‌ی
سه‌ره‌وه دا هاتون . بۆ که‌سی چاو‌دێر له‌به‌شی تری
ده‌ربڕینه‌کانی به‌ڕێزی سه‌رۆک دا سه‌رهه‌ڵده‌گرن بۆ
ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی لێره‌دا دێنه‌باسه‌که‌مانه‌وه .
من لێره‌دا ته‌نها به‌دوای ئه‌وبه‌شه‌یدام ده‌رباره‌ی
ئاسایشی هاوڵاتی و کێشه‌ی ناساندنی که‌سایه‌تی
سه‌رده‌شت .
له‌ڕوی ئاسایشی هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌وه له‌هه‌واڵێکی
نوێی جیهانیدا :
{له‌م ڕۆژانه‌دا (دنیس بلێر) به‌ڕیوه‌به‌ری هه‌واڵگری
ئه‌مریکا ، ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند ،
به‌هۆی هه‌ست به‌که‌م و کورتی کردن ، له به‌رده‌م سێ
ڕوداوی جیا جیا دا ،یه‌که‌میان (کوشتاری بنکه‌ی
سه‌ربازی فۆرت هودی ته‌کساس، له‌سه‌رده‌ستی
ئه‌فسه‌رێکی ئه‌مریکی هێزی جبه‌خانه‌ی زه‌مینی
به‌ڕه‌گه‌ز فه‌له‌ستینی که بووه هۆی کوشتنی
13سیانزه که‌س) هه‌روه‌ها ، هه‌ردوو ڕوداوی به‌ناکام
گه‌یشتوی (هه‌وڵێ ــ عومه‌ر فاروقی ــ نه‌یجیری ، بۆ
ته‌قاندنه‌وه‌ی فرۆکه‌یه‌کی ڕێبوارانی نێوان هێڵی
هۆلاندو ئه‌مریکا) ، سێهه‌مین و دواترینی (هه‌وڵی ــ
فه‌یسه‌ڵ شازادی ــ بنه‌چه پاکستانی ، بۆ
ته‌قاندنه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی تایمز سکوێر ، له نیۆڕک
به‌هۆی ئۆتۆمبیلی بومبڕێژه‌وه) . له‌کاتێکدا دوان
له‌م ڕوداونه ، ناکام و بێ زیان بون ،
به‌ڵام به‌هه‌رسێ ڕوداوه‌که ، له لایه‌ن لیژنه‌یه‌کی
کۆڕی پیران (سینات) و کۆشکی سپی ئه‌مریکا‌وه ،
ئه‌وه‌یان گه‌یاندووه ، که گومانێک دروست بووه له
سه‌ر توانستی ده‌زگای هه‌والگری نابرا و ، هه‌روه‌ها
که‌وتۆته به‌ر ڕه‌خنه‌ی توندی ئه‌وان (***).}
ئه‌وه‌ی باسکرا نمونه‌یه‌کی به‌رچاوه له چاره‌سه‌ری
هۆکانی که‌م و کورتی ئاسایشی شوێنێک ، له‌به‌رده‌م
به‌رپرسی ئه‌خلاقیانه‌ی که‌سی به‌ڕێوه‌به‌ری
ده‌زگایه‌ک ، که سه‌ره‌نجامه‌که‌ی به ڕاگه‌یاندنی
ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه ی خۆی وه‌کو چاره‌سه‌رێک بۆ
ده‌رباز بوون له سه‌رزه‌نشتی ویژدانی به‌رامبه‌ر
ناته‌واوی کاره‌کانی .
ناچینه ناو چه‌ند باره گێڕانه‌وه‌ی بڕگه‌کانی فڕاندن
و ترۆری کاک (سه‌رده‌شت) و ئه‌وه چه‌ند باره
وتراوه‌ته‌وه به‌جۆرێک چه‌سپاوه له‌ڕاستی ڕوداوه‌که
دا‌و له زه‌ینی هه‌موان دا یه‌ک وێنه یی سازاندووه ،
به جۆرێک هاوهه‌لوێستی له ناو جه‌ماوه‌رێکی
هه‌مه‌ڕه‌نگ دا خولقاندووه .
ئاخۆ داواکردن له به‌رپرسیاربوونی ده‌سه‌ڵاتداری
شوێنێک له که‌م وکوڕی دابین کردنی ئاسایشی که‌سێکی
مه‌غدور چی بارێکی نائه‌خلاقیانه به‌سه ر
به‌دواداچووه‌کانی ئه‌و بابه‌ته‌دا ده‌هێنی؟ ئه‌گه‌ر
که‌س بێت ، یان ده‌زگا و ، لایه‌نێک بێت ، هه‌تاکو
ئێستاکه ،له‌وکاره زیاتر چی تر کراوه له بابه‌تێک
بکاته ناونانی تێکدان و ئاژاوه‌گێڕان ؟
لێره‌دا ناگه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌ر وه‌ڵامه تونده‌کانی
کانی لایه‌نی حیزب و به‌رپرسی شوێنه‌که ، چونکه
باوه‌ڕم وایه ، په‌یامی ڕونکرده‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم
و دیمانه ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌ی بۆ بار ڕاست کردنه‌وه‌ی
ئه‌و هه‌ڵه و هه‌ڵچون و پارسه‌نگ شێوان و پژانی
زمانێکی پڕ له هه‌ڕه‌شه و پاشماوه‌که‌وتوی شه‌ڕی
ناوخۆ و مێژووی ڕابوردویه‌کی ناشیرین و له‌خوێن
له‌وتاوی بزوتنه‌وه‌ی کوردی . به‌ڕیزی هه‌وڵێکی باشی
داوه بۆ ڕاست کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی وه‌ڵامی مه‌کته‌بی
سیاسیه‌که‌ی ولایه‌نێکی تری ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌سی به‌دواداچو نیگه‌ران ده‌کات ،
له وه‌ڵامی ئه‌هوه‌ن کردنه‌وه‌که‌ی به‌ڕێزی دا .
دیسان به‌رێک و مه‌ودایه‌کی تری نیگه‌رانی فراوان
ده‌بێته‌وه له ئاستێکی تردا . یه‌کێک له‌و
نیگه‌رانیانه ئه‌وه‌یه ، به‌ڕیزی ئاماژه‌بۆ به‌سیاسی
کردنی ڕوداوه‌که ده‌کات ، له‌هه‌ردوو سه‌رچاوه‌که‌دا
.
نازانم به‌سیاسی کردنی ڕوداوی ترۆری سه‌رده‌شت له
دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه به به‌راوه‌رد به کێشه‌ی
به‌سیاسی کراوی (میلیشیاو پێشمه‌رگه‌ی،هه‌ڵگیرسێنراوی
په‌ڕله‌مانتار عه‌دنان عوسمان) داله سه‌روه‌ختی
هه‌ڵبژاردنه‌کانی نزیکدا که‌زیاترین هاتوهاواری
له‌سه‌ر کرا و ته‌نها بۆ ئه‌و وه‌رزه و چنینه‌وه‌ی
ده‌نگه‌کان بوو ، ئه‌گینا بۆ هیچی تری به‌دوادا نه‌هات
؟ ئاخۆ جیاوازی نێوانیان چه‌ند به‌ئاسمان و ڕێسمانێکه
؟ له‌کاتێک دا ئه‌م ڕوداوه‌ی ئێستا ته‌نهاداوای دابین
کرنی ئاسایشی ڕاسته‌قینه‌ی ژیان و ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکه .
ئاخۆ به‌سیاسی کردنی ئه‌م ترۆر کردنه سه‌ری ده‌گات
به‌چی ده‌ست که‌وتێکی سیاسی بۆ چوار ساڵی تری وه‌رزی
ده‌نگ دزینه‌وه و کاسپیه ڕیسوا بوه‌کانی هه‌لبژاردن
؟ یاخود دنیای کوردی که ی مانگ و وه‌رزێکی زاکیره‌ی
خۆی پاراستووه ، تا بتوانێت بۆ چوار ساڵی تر ئه‌م
ڕوداوه وه‌کو کۆنه ڕق له دڵی ده‌نگده‌ری کوردی
یاداوه‌ری لاواز‌و زاکیره ته‌لاقدراودا بهێلرێته‌وه ،
ئه‌مانه هه‌مووی پرسیارن له ڕووی ئه‌وانه‌دا که
تۆمه‌تی به‌سیاسی کردنی کێشه‌که ده‌که‌نه بیانو بۆ
ده‌م داخستنی ناڕازیه‌کانی ڕوداوه‌که‌ـ ئه‌ویش
به‌سه‌ره‌کی که‌سانی نوسه‌رو دنیای ڕۆژنامه‌وانی
ئازادمه‌به‌سته ــ .
به‌هه‌رحاڵ له‌وه‌ش بترازێت . له‌هه‌ردوو
سه‌رچاوه‌که‌دا به‌تایبه‌ت له دیمانه
ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌که‌ی (دارالحیاة)دا سه‌رۆک پاش
هاوبه‌شی خه‌م و سه ر‌کۆنه‌کردنی ترۆری سه رده‌شت ،
زۆر به‌ڕاشکاوانه سیفاتی ڕۆژنامه‌وانی له‌و که‌سه
مه‌غدوره ده‌سڕێته‌وه .
پرسیارێک وه‌کو پرسیاره‌کانی سه‌رو تر لێره‌دا
ده‌خوڵقێته‌وه .
مه‌به‌ست له‌سڕینه‌وه‌ی سیفاتی ڕۆژنامه‌وانی له( سه
رده‌شت) چی یه؟
ئاخۆ که‌سێک که مرد و چاوی پڕبۆوه له خۆڵ ، هه‌رچی
سیفاتێکی هه‌بێت جگه له گۆره سارده‌که‌ی چی تری پێ
ده‌بڕێت ؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له مرادنی ناوبانگ و ڕێزی شایسته‌ی
مردووه‌که نه‌بێت !!
یان له‌وێدا له مامه‌ڵه‌یه‌ک ده‌چێت له‌نێوان کڕیارێک
وفرۆشیارێک دا که بۆ داشکاندنی نرخی کاڵاکه له
سیفاته‌کانی که‌مده‌که‌یته‌وه ، تابه‌نرخی هه‌رزانتر
ده‌ست بدات .
وا ده‌گه‌نێت ، لایه‌نی ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت ته‌نها
به‌نرخی قوتابی باجی مه‌رگی سه‌رده‌شت بدات ، ڕۆژنامه
نوسیشی بچێته سه‌ر نرخه‌که‌ی گران تره .
ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌کی له جۆره بێت ، بائێمه‌ش
هه‌ندێکی له‌گه‌ڵ دا بڕۆین ـ له‌گه‌ڵ ڕێزی تایبه‌تی
خۆم بۆ گیانی مرۆڤ ، که دوره له مامه‌ڵه پێ کردن
ــ به‌ڵام گه‌مه‌که واده‌خوازێت .
ئاخر ، نازانم ستانداردی ڕۆژنامه نوس لای سه‌رۆکی
به‌ڕیز چیه و ، چه‌نده؟
یان پرسیاره‌که به‌جۆرێکی تر بڵێم:
ئاخۆ به‌چه‌ند نوسین یان به چی جۆره نوسینێک که‌سێک
ده‌بێته
ڕۆژنامه‌نوس ؟
ئه‌مانه پرسیارن زۆری به‌دواچون ده‌وێت ، ئه‌گینا
باوه‌ڕم نیه نوسینی هیچ کۆنه‌ڕۆژنامه‌نوسێک بتوانێت
هێنده به‌خێرایی (نوسینه‌کانی سه رده‌شت) توانیبێتی
له قیاسی ترین کات دا بگۆڕێت بۆ زمانی تر‌و
توخوبه‌کانی سنوری هه‌رێم ببڕێت و به‌شاهیدی نوسه‌ری
عه‌ره‌بی ئاستی له پله‌ی باڵای نوسینی دنیای نوسینی
عه‌ره‌بی دا حساب ده‌کات ، (به‌جۆرێک یه‌کیکیان ده‌ڵێت
واهه‌ست ده‌که‌م سه‌رده‌شت له ئه‌سڵدا نوسینه‌که‌ی
به‌عه‌ره‌بی و ه‌کو عه‌ره‌بێک نوسی بێت ..) باوه‌ڕم
وایه زۆر ڕۆژنامه‌نوسی قه‌دیمی و موخه‌زره‌م هه‌ن تا
مردنیشیان نابینن نوسینێکیان سنوری شاره‌که‌ی خۆی
ببه‌زێنێت ، نه‌ک بڕینی سنوری زمانی بێگانه ودراوسێ .
ئینجا ئه‌گه‌ر که‌می ژماره‌ی نوسیه‌کانی سه رده‌شت
بگرین به پێوانه‌ی نه‌گه‌یشتنی به‌چه‌ندایه‌تی
نوسینه‌کانی ڕۆژنامه‌نوسێک . ئه‌وه زۆر قه‌باعه‌ت
ترێکه به‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گره‌که‌ی که ڕه‌خنه‌و ئیرادی
له ڕۆژنامه‌وانی سه‌رده‌شت هه‌یه ، که‌وا لێره‌دا
لایه‌نی به‌ڕێزی سه‌رۆک و پارته‌که‌یه‌تی ، ئه‌وه
نه‌خواسته سه‌ری ده‌چێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وان
بپرسێن ئاخۆ چه‌ند دانه ووتار ونوسینی مابوو
تائه‌وه‌ی بیگه‌یه‌نێته ڕوژنامه‌نوسێک؟ ئاخۆ بۆچی
نه‌ماو نه‌گه‌یشت به‌و ژماره‌ی نوسین و ووتاری
مه‌رامه‌ی ؟
ئه‌وه‌ش ڕوی وه‌ڵامێکی خراپیان تێ ده‌کات که‌من خۆم
نایخوازم بۆ سه‌رۆک و لایه‌نه‌که‌ی .
نمونه‌یه‌کم لێره‌دا هاته‌وه به‌ر زه‌ین و ئه‌ویش
خه‌تای (چه‌ندێتی و ژماره) یه ، وا به نمونه‌ی
به‌سه‌رهاتێکی وه هاوه نیشتمه‌وه ؛
{ ڕوداوه‌که ، له‌گفتو گۆیه‌کی نێوان لایه‌نی کوردی و
ڕژێمی ڕوخاو دا بووه ، له‌دوای ماچ‌و موچی گفتۆگۆکانی
ڕاپه‌ڕینه‌وه ، کاتێک نماینده کوردیه‌که به
نماینده‌که‌ی حوکومه‌تی ڕوخاوی پێش‌و ده‌ڵێت (ئێوه
182سه‌دوهه‌شتاو دوو هه‌زار که‌ستان له ئه نفالدا لی
بێسه‌رو شوێن کردوین).
نماینده حوکومیه‌که به‌توڕه‌ییه‌وه ده‌ڵێت ؛(ئه‌و
ژماره‌یه موباله‌غه‌یه ، نزیکه‌ی سه‌تهه‌زارکه‌سمان
ئه‌نفال کردووه).}
ئه‌وه‌موشکیله‌ی( ژماره‌و چه‌ندیتیه) نه‌ک (چۆنیه‌تی)
کێشه‌که که کوشتن و شوێن بزرکردن.
لێره‌دا نازانم که‌می( ژماره)ی نوسێن یان (جۆر)ی
نوسین کامیان بۆته مایه‌ی سڕینه‌وه‌ی سیفاتی ڕۆژنامه
نوسی له(سه‌رده‌شت).
یان مه‌به‌ست چیه له سڕینه‌وه‌ی سیفاتی ڕۆژنامه‌نوسی
له‌و شادڕه‌وانه.
ئاخۆ ئه‌وه سپاردنی نرخه له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیه‌کان
به‌پێی پێشه‌که‌ی ؟
له‌نمونه‌کانی :
کاسپ
فه‌رمانبه‌ر
بێکار
قوتابی
ڕۆژنامه‌نوس
یان هه‌روکیان قوتابی و ڕۆژنامه‌نوس.
...هتد
ئاخۆ هه‌ر یه‌ک له م پیشه‌کاریه نرخێکی تایبه‌تیان بۆ
دیاری کراوه؟
مادام بابه‌ت هاتۆته سه‌رنرخ ، چی جۆره نرخێکه؟
یان کێ یه نرخه‌کانیان ئه‌دات؟!!!
23 ــ 5 ــ 2010
سه‌عید عارفsaidaraf@hotmail.com
ســــــــــه‌رچاوه‌کان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ :
(*)رۆژنامه‌ی هاوڵاتی
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=758&Besh=Hewal&Cor=1
(**)ڕۆژنامه‌ی (دار الحیاة)
http://www.daralhayat.com/portalarticlendah/143868
(***)ڕۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط)
http://www.aawsat.com/details.asp?section=4&issueno=11498&article=570640&feature=
|