D.2
کورترتن وه‌ڵام
ئه‌وه‌یه، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری زۆره،
له‌مه‌وپێش له (به‌شی B.2.3) دا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه
قسه‌وباسمان کردووه. لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین، وردتر
درێژه به‌باسی ئه‌و پرسه بده‌ین.
ڕامیاریی ده‌وڵه‌ت له دێمۆکراسی كاپیتالیستیدا له
كاریگه‌ری جه‌ماوه‌رییه‌وه دووره، به پێچه‌وانه‌وه
به ڕووی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ند و كه‌مینه
پاره‌داره‌كاندا ده‌رگه‌ی له‌سه‌ر پشته، ڕووه‌و
كاریگه‌ری راسته‌خۆ. گومان له‌وه‌دا نییه كه
هه‌ڵبژاردنه‌كان پاره‌یان گه‌ره‌كه، ته‌نها كارگه و
كۆمپانیا و ده‌وڵه‌تمه‌نده‌كان، ده‌توانن به باشی
رێگه به خۆیان بده‌ن بۆ به‌شداریكردن. به‌خشینی ماڵی
سه‌ندیكاكان به پارته ڕامیارییه‌كان ناتوانێت شان
له‌شانی پاره‌ی ده‌وڵه‌تمه‌نده‌كان كه له‌و بواره‌دا
خه‌رج ده‌كرێت، بدات. بۆ نموونه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی
سه‌رۆكایه‌تی له دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا له
ساڵی1972دا 500 ملیۆنی تێچوو، به ته‌نها 13 ملیۆنی
لای سه‌ندیكاكانه‌وه دابین كرابوو، ئه‌وی تری لای
كۆمپانیا و ده‌وڵه‌تمه‌نده‌كانه‌وه هاتبوو. له
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی1956دا هه‌رچه‌نده ژماره‌ی
ئه‌ندامانی سه‌ندیكاکان 17 ملیۆن ئه‌ندام بوون، به‌ڵام
نه‌یانتوانی بڕی پاره‌ی742 ده‌وڵه‌ند دابین بكه‌ن، بۆ
به‌شداریكردن. بێگومان هیچ كام له‌و دوو نموونه
تاقانه نین و ده‌بووایه گرنگی به‌پرسی به‌شداری
کرێکاران بدرایه، له کاتیکدا که یه‌کیتییه‌کیان
ئه‌ندامیکی زۆری هه‌بوو، پێس ئه‌وه‌ی ئاوا بچووک
بووبێته‌وه له ئه‌مه‌ریکا، ئه‌مه ده‌لاله‌تیکی
به‌درۆنه‌خراوه‌یه، بزنسمانه‌کان به‌شدارییه‌کی زۆر
له پاره ده‌که‌ن بۆ هه‌لمه‌تی ڕامیاری هه‌لبژاردن
زۆر زیاتر له‌گروپه‌کانی تری کۆمه‌ل. له سه‌روو
ئه‌وه‌شه‌وه بزنسمانه‌کان ئاسانکارییه‌کی تایبه‌تیان
بۆ جونه‌ناو کارگێڕییه فه‌رمییه‌کانی میریی هه‌یه و
به‌شێوه‌یه‌کی راده‌به‌ده‌ر نوێنه‌رایه‌تی ئاستی
به‌رزی میریی ده‌که‌ن.[David Schweickart, Against
Capitalism, pp. 210-1] .
له‌به‌ر ئه‌وه به‌پێی لۆجیك له‌لایه‌ن ده‌وله‌مه‌ند و
بزنسمانه به‌توناکانه‌وه به گشتی رامیاریدا ده‌ست
به‌سه‌راگیراوه (ئه‌مه به‌کرده‌وه وایه نه‌ک
له‌روی تویرییه‌وه)، ته‌نها ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان بۆیان
ده‌لوێ به‌ده‌نگیانه‌وه بچن و ته‌نها ئه‌و پارتیانه‌ی
که له‌لایه‌ن ساماندارانه‌وه پستگیرییان ده‌کرێت،
ده‌توانن پاره‌ی به‌سیان هه‌بێت و روژنامه
په‌سه‌نده‌کان روومالیان بکه‌نه‌وه و هه‌لی
بردنه‌وه‌یان ده‌بیت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که
ده‌وڵه‌تمه‌نده‌كان كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له سه‌ر
ڕامیاری هه‌یه. له رێگه‌ی ئه‌و پارتانه‌وه كه
نێۆنه‌رایه‌تییان ده‌كه‌ن و خه‌زێنه‌كانیان پڕ ده‌كه‌ن
و ئه‌وانیش ده‌توانن ده‌ست به‌سه‌ر میدیاكاندا بگرن و
له په‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاریان بهێنن- بروانه
(به‌شیD.3) ته‌نانه‌ت له‌و وڵاتانه‌شدا كه
سه‌ندیكاكان به‌هێزن و پشتگیری پارته كرێكارییه‌كان
ده‌كه‌ن. نه‌خشه‌ی كاری رۆژانه به ده‌ست
میدیاكانه‌وه‌یه، میدیاكانیش كڕدراون، پروپاگانده بۆ
ده‌وڵه‌تمه‌نده‌كان ده‌که‌ن، پارته كرێكاریه‌كانیش
له‌به‌ر خاڵیبوونی خه‌زێنه‌كانیان كه‌م پاره‌ن، له
ژێر كاریگه‌ری نه‌خشه‌ی كاری رۆژانه، که وا به‌ده‌ست
میدیاكانه‌وه، ئه‌و پارته كرێكارییانه ناتوانن
ببنه خاوه‌ن پرۆگرامی سه‌ربه‌خۆی خۆیان. سه‌رباری
ئه‌وه ده‌وڵه‌تمه‌ندی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و
یاساكان هه‌یه، جگه له كاریگه‌ری له‌سه‌ر میدیاكان،
له‌و بواره‌دا بابه‌تێك هه‌یه پێده‌وترێت “دڵنیایی
سه‌رمایه‌گوزاری” له باری ده‌ركردنی یاسایه‌ك كه
له‌ته‌ك به‌رژه‌وه‌ندییان نه‌گونجێ و ببێته مایه‌ی
ناره‌زایی و گرفتدروستكردن، سه‌رمایه‌داران حسابی
خۆیان ساخ ده‌كه‌نه‌وه و ده‌گوێزنه‌وه بۆ جێگه‌یه‌كی
تر، به‌وه‌ش كار ده‌كه‌نه سه‌ر باری ڕامیاری و
ملكه‌چپێكردنی ڕامیاریکاران. به‌جۆرێك باره
ڕامیارییه‌كه ده‌شێوێنن، كه هیچ رێگه‌یه‌ك
له‌به‌رده‌م میریدا نا‌هێڵنه‌وه، جگه له‌وه كه
كاری له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌گوزاریدا بێت.
شڵه‌قاندنی باری ڕامیاری له وڵاتێك، ره‌نگدانه‌وه‌ی
خۆی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ده‌بێت.
ده‌یڤد نۆبڵ David Noble باشی بۆ چووه، كاتێك باس له
كاریگه‌ری و فشاری ناڕاسته‌وخۆ ده‌كات و نوسیوویه‌تی
“كارگه و كۆمپانیاكان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه،
بگوێزنه بۆ جێگه‌یه‌كی تر یا لێره كارگه‌یه‌ك
دابخه‌ن و یه‌كێكی تر له جێگه‌یه‌كی تر بكه‌نه‌وه،
به‌شێوه‌یه‌کیڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆ سامانه‌کانیان بۆ
وه‌به‌رهێنان ده‌خه‌نه گه‌ر له هه‌ر شوێنێک که باری
گشتی شوێنه‌که زۆر بۆیان لەبار بێت. بزنسسمانه‌کان
توانیان هه‌یه، که کۆمپانییه هاوبه‌شه‌کانیان رۆلی
به‌یه‌کداکێشانی هیزی کاریان هه‌یه و هه‌ولدان بۆ
هیزی کاری هه‌رزان و ملکه‌چ و خۆده‌رخستنیان
به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ڵخه‌له‌تێنه‌رانه و کارامانه،
کارێکی وابکه‌ن، که ناوچه‌کان و خه‌ڵکه‌که ناچار
بکه‌ن، که بکه‌ونه کێبڕکێی یه‌کتری، تا بتوانن
سه‌رنجی سه‌رمایه‌گوزاره‌کان بده‌ن به ده‌ستپیشخه‌ری
باجیان بده‌نێ و کریکاری گوێله‌مست، دەوروبەرێکی ئارام
و چه‌ند په‌یره‌وی تر که به‌ئاشکرا پستگیری و
کارئاسانی خزمه‌تگوزاریه بنه‌ره‌تیه‌کانیان بۆ بکرێت.
ئا به‌م شێوه‌یه شتێکی سه‌مه‌ره‌یە له‌م
سه‌رده‌مەماندا. به‌پێی ئه‌وە نه‌ته‌وه
گه‌شه‌سه‌ندووه‌کان( که سه‌رمایه‌گوزاری چاوی
تیبریوون بۆ کاره‌کانیان) زۆر لەبارن بۆ نزمبونه‌وه‌ی
پێوەرە بنچینه‌ییەکانی ژیان( کرێیکارکردن، سودمه‌ندی
له ده‌وله‌ته‌وه، چۆنایەتی و ئاستی ژیان ، ئازادی
ڕامیاریی) سافی ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌م سسته‌مه
راوروتکه‌ره به‌شێوه‌یه‌کی گشتی نزمکردنه‌وه‌ی دۆخ و
چاوه‌روانی ژیانە له ساییه‌ی ململانێ و
گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه. .. [Progress Without People, pp.
91-92]
له‌و جێگایانه كه هێزی کار هه‌رزانه و بازاری
كرێكاری خامۆشه، بێجگه له‌وه، له‌و جێگانه كه
به‌ری فروفێڵ و ته‌ڵه‌بازی فراوانتره. بوونی ئه‌وانه
به پێچه‌وانه‌ی وڵاته‌كانی خۆیانه‌وه، خاڵێكی گرنگی
تر هه‌یه، پێویسته له بیری نه‌كه‌ین، ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه له سه‌رئێشه‌ی کێبڕکێی نێوانیان قوتار
ده‌بن. ئه‌و كۆچپێكردنی سه‌رمایه‌گوازییه، جگه له
ئاژاوه‌ی ڕامیاری، بێكاركردنی هه‌زاران كرێكاری
لێده‌كه‌وێته‌وه، كه بۆ سه‌پاندنی هه‌لومه‌رجی
نامرۆییانه و چاوترسێنكردن و سه‌پاندنی دیسپلینی
كاركردن به‌كارده‌هێنرێت.
كاتێك وڵاتێك زۆر له خۆی ده‌كات و ئاستی ژیان
ده‌هێنێته‌خواره‌وه، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه
سه‌رمایه‌دارانی خۆیان بۆ سه‌رمایه‌گوزاری هان بده‌ن و
هه‌روا به‌مه‌به‌ستی سه‌رمایه‌گوزاری، سه‌رمایه‌دارانی
تر راكێش بکه‌ن تا رووی تێبكه‌ن، هیچ گه‌ره‌نتیه‌كی وا
بۆ هێشتنه‌وه‌ی سه‌رمایه نییه، كرێكاران یدەوڵەتە
یەکگرووەکانی ئەمەریکا بینیان كه له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا
كارگه‌كان قانزاجیان ده‌كرد، هه‌قده‌سی ئه‌وان له
جێگه‌ی خۆیدا گیری کردبوو، هه‌روا بینیان كارگه‌كانیان
گوێزرانه‌وه بۆ مه‌كسیك و باشوور و خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا
و ناوه‌راست و ژاپۆن و هۆنگ كۆنگ، نموونه‌یه‌كی تر
كرێكارانی كۆریای باشوور بینیان كارگه و كاره‌كانیان
گوێزرانه‌وه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌قده‌ست هه‌رزانتره
و سیسته‌می كاركردنیان ئۆتوریتەی تره، له‌وانه چین و
ئه‌نده‌نوسیا.
هه‌روا له جووڵه‌ی سه‌رمایه‌دا مه‌ترسی قه‌رزی میللی
هه‌یه، هەروەك Doug Henwood ده‌ڵێت “قه‌رزی میللی بۆ
سه‌لماندنی ئه‌وه‌یه، كه ده‌وڵه‌ت له مستی
سەرمایەاراندایه، هه‌رچه‌نده قه‌رز به‌رز بێت واته
تا ده‌وله‌تیش قرزدارتر بێت ، خاوه‌ن بانکه‌کان
دڵخۆشتر ده‌بن، میری ناچاره بانکه‌كان رازی بكات،
به‌ڵام كه خاوه‌ن بانکه‌كان رازی و دڵنیا نه‌بوون،
نه‌ك هه‌ر له قه‌رزه كۆنه‌كان خۆش نابن، به‌ڵكو به
مه‌به‌ستی قازانجی زیاتر، له‌ته‌ك سه‌پاندنی
هه‌لومه‌رجی سه‌ختردا، ماوه‌كه‌ی درێژ ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی پێویست له دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
ساڵه‌كانی80 ته‌قینه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی فیدراڵ به‌جۆرێك
به‌رزبووه‌وه، که سه‌رمایه وه‌گه‌رخه‌ره‌کان
توانایان زۆر زیادی کرد و داواکاری مه‌رجی به زه‌بری
داراییان کرد و رامیاریی پاره‌ی ئابووری ئه‌مه‌ریکایان
که‌مکرده‌وه و وایاننیشاندا که چاکیانکردووه. ناچار
ڕامیارییه‌كی پاره‌ی تازه‌یان سەپاند، لێگرتنەوە و
ده‌ستگرتن به پاره‌وه پرانسیپی سه‌ره‌كی ئه‌و
ڕامیارییه تازه‌یه بوون، گه‌ر ڕامیارییه‌كی له‌و
جۆره نه‌خرایه‌ته گه‌ڕ، دابینكردنی هه‌لومه‌رجه‌كانی
ئاسوده‌یی ئابووری له دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
ئه‌سته‌م ده‌بوون، دوا به‌دوای داكشان و خاوبوونه‌وه‌ی
ساڵانی1989-1992، ئه‌وه بوو وۆڵ‌ستریت ڕاسته‌وخۆ و
ناڕاسته‌وخۆ قازانجێكی خه‌یاڵی له‌و قه‌رزانه كرد.
[Wall Street, pp. 23-24 ]
چامسکی ده‌رباره‌ی پرۆگرامی (كلنتۆن) ده‌ڵێت “
كه‌مكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێتی له‌سه‌ر فیدرالییه‌كان،
ده‌شێت بزوتنه‌وه‌یه‌ك بێت به‌ره‌و دێمۆكراسی، كه له
راستیدا ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێتیه نه‌خشه‌ی
وێرانكردنی پرۆسه‌ی دیموكراسییه. تاودانی گیانی
کێبڕكێی نێوان كارگه و كۆمپانییه‌کان، كاریگه‌ری خۆی
له‌سه‌ر دارشتنی ڕامیاریی میرییه نیشتمانییه‌كان
هه‌یه، به‌و ئاراسته‌یه‌ی كه خاوه‌ندارییه
تایبه‌تییه‌كان به‌ناوی ئازادییه‌وه سه‌ركه‌وتوو
بن[Noam Chomsky, "Rollback III", Z Magazine, March,
1995]
هه‌ڕه‌شه‌ی ئابووری چه‌كێكی پێویسته بۆ
به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی هه‌ناسه‌دان و گه‌مارۆدانی ئازادی.
کۆمپانییه گه‌وره‌کان، کۆپپانییه سه‌رمایه
گوزاره‌کان، کۆمپانییه‌کانی تری له‌م شێوانه.
ده‌توانن سنوور یان ڕاسه‌وخۆ کۆنتڕۆڵی ئیشوکاری میریی
ناوه‌ندی بکه‌ن و ده‌شتوانن هێزی کاری ولاتان بکه‌ن
به‌گژ یه‌کتردا.[quoted by Jack Hayward, After the
French Revolution, p. 177]
گه‌مه‌که زۆر ئاسانتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر له
ململانێکه‌دا، دڕنده زه‌به‌لاحه‌که ،که میرییه
ناڕاسه‌وخۆ کاریگه‌ر بدایه، هه‌تا پڕۆژه
مامناوه‌ندییه‌کانیش به‌شدار بوونایه ، هه‌ر
ده‌بینرا. بزنسمانه‌کان ئه‌م مه‌سه‌لانه تاریکده‌که‌ن
له کۆمه‌ڵ ، و له‌ژێرناوی ئازادی‌دا که‌رتی تایبه‌ت
توانای زیاتر دەبێت و سه‌رکەوتن به‌ده‌ستده‌هێنێت.
هه‌ڕه‌شه‌ی ئابووری چه‌کێکی زۆر کارایه له تێکدانی
ئازادی‌دا. گومانه بچوکه‌که‌ی پرۆدۆ‌ن
به‌ڵگه‌هینانه‌وه و بێچه‌ندوچونه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی،
که بنه‌مای شۆرشگیری.... ئازادییه. که که‌س له
دوتوێی که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌مایه‌وه که‌سێکی تر
بەهرەکێشی نه‌کات.
|