چ حه‌شرێکه
چ ڕۆژگارێکی وه‌یشومه،
له ئارامترین سه‌رده‌می ئه‌منیدا
له هه‌ستیارترین شار‌و
هه‌ستیارترین شوێن و
له ڕۆژی ڕوناکدا،
له سه‌ره‌تای وه‌رزی پشکوینی گوڵدا،
به به‌رچاو ده‌سه‌ڵات ویاسا‌و
سه‌روه‌ری و هێزو ئه‌م و ئه‌ودا
قه‌ڵه‌مێک ئه‌ڕفێنرێت
په‌یجێک له دار ده‌درێت،
دێڕیک ئه‌خنکێنرێت،
ده‌نگێکی ئازادی تیرۆر ده‌کرێت،
ئاخر سه‌یره کوا ڕێزی ڕوناکی؟
کوا ڕێزی پایته‌خت؟
کوا ڕێزی ده‌سکه‌وتی شۆڕش
ئاخر جاران قه‌ڵه‌م له نیوه شه‌وێکدا
گه‌ڕه‌کێک تاریک‌تر ئه‌کرا له تاریکی شه‌و
ئه‌مجا تیرۆر ئه‌کرا
ئه‌ی بۆ ئێستا بێ منه‌تن له ڕوناکی ڕۆژ؟
جاران حاشای لێ ده‌کرا
بۆ ئه‌مجاره بێ ده‌نگی؟
ئه‌وه کێیه ناهێلێت ئه‌م دوایین هه‌ناسه
بگات به گه‌رویه‌کی تینوی ئازادی‌دا
ئه‌وه کێیه ناهێڵێت ئه‌مجاره
به‌رگه‌که‌ی زانکۆ بگۆڕێت به جله‌کانی خه‌وی
ئه‌وه کێیه ناهێڵێ ئه‌م ئێواره شه‌قامه
نازداره‌که‌ی گه‌ڕه‌ک
له زه‌رده‌په‌ڕی ئێواره‌دا بیگرێته ئامێز؟
ئه‌وه کاروانه‌که‌ی زانکۆ بۆ ئه‌مجاره
له جیاتی ناو شار ڕویکرده گۆڕستانه‌که‌ی قه‌ڵه‌م؟
ئه‌وه ژیان بێ ڕحم بوو ئه‌می به جێهێشت
یاخود ئه‌م ژیانێکی قه‌فه‌س ئاسای له سه‌رشانی
داگرته خواره‌وه؟
تاوانی چی بوو
زه‌وی دابوو به مه‌له‌ف پیسێک؟
ته‌عدای له خێزانی شه‌هیدێکی بی گۆڕ کردبوو
پاره‌ی پرۆژه‌یه‌کی دابوو به سه‌فه‌ری شه‌وه
سوره‌کانی ئه‌وروپا؟
پرۆژه‌ی وه‌همی وکۆمپانیای وه‌همی دروست ده‌کرد و
بوجه‌ی میله‌تی ئه‌کرد به قورگیدا؟
ئه‌وه بۆینباخه‌که‌ی ملی
پاره‌ی بودجه‌ی ماڵه گه‌رمیانیه‌کی ئه‌نفالکراوبوو؟
ئه‌وه پێڵاوه‌کانی ته‌ڕاتێنی له سه‌ر فه‌رشه
سوره‌که‌ی به‌عس کردبوو؟
ئه‌وه کراسه‌که‌ی دیموکراسی دادڕیبوو
تایه‌ی مارشێنه‌که‌ی پێ ڕه‌ش ئه‌کرده‌وه؟
ئاخر ئه‌مانه تاوانی سیاسین
نه‌ک هاواری نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی
نه‌ک هاواری نه‌هێشتنی ناعه‌داله‌تی!
نه‌ک هاوار بۆ نه‌هێشتنی جیاوازی چینایه‌تی
نه‌ک هه‌ڵماڵینی نهێنیه وه‌یشومه‌کانی ئه‌ودیو په‌رده‌ی
شه‌فافیه‌ت!
نه‌ک ده‌ربڕینی به‌شێکی که‌م
له خه‌رمانێک ڕای جیاواز
خه‌رمانێک زانیاری جیاواز
خه‌رمانێک قه‌ڵه‌می جیاواز!
نه‌ک له دوره‌وه ته‌ماشکردنێکی ئازادی
به‌و هیوایه‌ی ڕۆژێک بگاته باخچه‌ی کۆشکه‌که‌ی
زۆر سه‌یره
دوێنێ قه‌ڵه‌م هانده‌درا بۆ سه‌رکێشی
ئه‌مڕۆ که‌له‌پچه ده‌کرێت!
دوێنێ قه‌ڵه‌م خاوه‌ن ڕێز بوو ئه‌مڕۆ تێی هه‌ڵده‌درێت!
دوێنێ مه‌رگ گۆرانی به باڵی قه‌ڵه‌مدا ده‌وت
ئه‌مڕۆ قه ڵه‌م شیوه‌ن بۆ مه‌رگ ده‌کات!!!!!!!!
ئه‌ی ئێمه ده‌نگه‌ژێکانمان
بۆ خۆیان سپاردووه به بێده‌نگی
بۆ وا مات و مه‌لور وه‌ستاوین
سیگار به دیار ئه‌م خوێنه ته‌ڕه‌وه ده‌کێشین
ئاخر ئه‌و دوو گۆڕه‌ی قه‌ڵه‌م
سبه‌ینێ ده‌بێ به گۆڕستانێکی وشه‌و
ڕسته‌کانمان شیوه‌نی بێ که‌سی خۆیانی تێدا ده‌که‌ن
ئاخر با به‌س بێت بۆنکردنی خوێنی سارد ی هاوده‌ردان
تۆبڵێی که‌یفمان بێت
له ده‌نگی فیشه‌که شێته‌ی نامه‌ردان؟
|