"سه‌رده‌شت" نه جه‌نگاوه‌ر بوو و نه چه‌کدار. ئه‌وانه‌ی
سه‌رده‌شتیان تیرۆر کرد، هه‌ر که‌س و لایه‌نێك بن، له‌سه‌ر
بیروبۆچوون و نووسینه‌کانی تیرۆریان کرد. ئای له‌و
ڕیسواییه!
ده‌ڵێن تیرۆریستان جگه له زمانی کوشتن زمانێکی تر
نازانن. ئاخر ئه‌وان خاوه‌نی بیروبۆچوونێکی هێنده
بۆگه‌ن و شه‌رمهێنه‌رن، که به هیچ جۆرێك ڕووی کۆمه‌ڵگه‌ی
نییه، ئه‌وه ته‌نها فیشه‌ك و تیرۆره ده‌توانێت ده‌ری
بڕێت.
بیروبۆچوون و نووسینه‌کانی سه‌رده‌شت هه‌ر جۆرێک بووبن،
وه‌ک مافێکی سروشتیی خۆی ده‌ری بڕیون. گه‌ر هه‌ڵه
بووه، ده‌کرا وه‌ڵامی بدرێته‌وه و به به‌ڵگه‌وه
ناڕاستییان بسه‌لمێندرێت. به‌ڵام تیرۆرکردنی "سه‌رده‌شت"
ته‌نها یه‌ک مانای هه‌یه، ئه‌ویش بێوه‌ڵامی و ده‌سته‌وه‌ستانی
تیرۆریستانه.
"سه‌رده‌شت عوسمان" له هه‌ڕه‌تی گه‌نجێتیدا تیرۆر کرا
و گیانی له‌ده‌ست دا، ناکرێت به‌مه نه‌ڵێین زیانێکی
گه‌وره له خۆی و که‌سو کاری و هاوڕێکانی و هه‌موو گه‌له‌که‌مان.
ناکرێت گه‌لێک گیانی هاوڵاتییه‌کی خۆی به که‌مئه‌رزش
بزانێت. به‌ڵام جگه له‌مه‌ش، زیانێکی گه‌وره‌ی تر‌مان
له هۆکار و شێوازی گیان له‌ده‌ستدانه‌که‌دایه. ئه‌م
تاوانه هێڕشێکی ناڕه‌وا و ناموڕاڵانه‌یه بۆ سه‌ر سه‌ره‌تاییترین
مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌وڵی زه‌وتکردن و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی
زیاتری ده‌سکه‌وته‌کانمانه، که هیچ ئازادیخوازێک
ناتوانێت ڕێی پێ نه‌گرێت.
ئه‌گه‌ر "سه‌رده‌شت" تا دوێنێ ژماره‌یه‌ک گوێگر و
خوێنه‌ر و لایه‌نگری هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌مڕۆ، هه‌ر
ئازادیخوازێکی ئاگادار له‌م تیرۆره، له هه‌ر کونجێکی
جیهاندا نه‌فره‌ت له تیرۆریستان ده‌که‌ن و خوێنه‌ر و
لایه‌نگری ئه‌ون. ئه‌مه‌یه بردنه‌وه، له دوای گیان
له‌ده‌ستدان.
به‌ڵێ ئه‌مڕۆ له کوردستان و له هه‌ر جێیه‌کی تردا،
ده‌نگێکی ئازادیخواز هه‌بێت، بووه به "سه‌رده‌شت"ێک
و ته‌نگی به تیرۆریستان هه‌ڵچنیوه. تیرۆریستان ته‌نانه‌ت
توانای ئه‌وه‌شیان نه‌ماوه که به‌رپرسیارێتی ئه‌و
کاره تیرۆریستییه له ئه‌ستۆ بگرن. ئه‌مه‌یه
ترسنۆکی و ڕووخانی به‌ها مرۆییه‌کان، ئه‌مه‌یه ترۆپکی
دۆڕان.
تا ئێستا گه‌لێک تیرۆری له‌و جۆره له کوردستاندا ئه‌نجام
دراون، که هه‌ندێکیان ئاشکرا بوون و هه‌ندێکی تریان
هێشتا دۆسییه‌کانیان شاراوه‌ن. پێویسته به هه‌وڵی هه‌موو
ئازادیخوازان، به جیاوازی بیروبۆچوونه‌کانیانه‌وه،
تاوانی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ، بکرێت به
سه‌ره‌تایه‌ک بۆ سه‌پاندنی ئازادی بیروڕا و
کۆتاییهێنان به‌تیرۆر له نیشتیمانی ئه‌نفالکراوان. ئه‌مه‌شه
بردنه‌وه‌ی سه‌رده‌شت و سۆران و هه‌موومان.
سالار سۆفی
13/05/2010
salarsofy@yahoo.com
|