تۆ ئه‌ی مرۆفه ئازاكه؟
ئه‌ی گه‌نجه خویچن گه‌رم و
قه‌ڵه‌مه بوێره‌كه‌ی هه‌ولێر
حه‌په‌ساوم
تێناگه‌م
له‌ناو هه‌زاران مرۆڤی ئه‌و شاره
بۆ مناره
پێی وایه ته‌نها تۆ شان له شانی ئه‌و ده‌ده‌یت و
له‌گه‌ڵتا دوو به‌دوو
پیاسه‌یه‌كی شه‌قامی باته‌ت پێ ده‌كاو
سه‌رێك له مه‌چكۆ و
سڵاوێك له قه‌ڵا ده‌كا.
تێناگه‌م
چۆن مێژوو
هێنده ئارامی گرت و
شڵه‌ژانه‌كانی ئێمه سه‌ری لئ تێك نه‌دا؟
به دیار ژانی زه‌مه‌نێكی تر
قوت قوت
چوار چمكی لێی دانیشت و
خه‌و
ده‌ره‌قه‌تی نه‌هات.
چۆن؟
شه‌قامه‌كان له ژێره‌وه ده‌كوڵان و
ده‌سوتان و
ده‌هات ببن به گڕكان
كه‌چی تێلاكیان زیاتر خوار ده‌كردو
ده‌ستیان به سمێڵیان داده‌هێنا
ده‌گرژینه‌وه‌و ده‌یانگوت...
برا ته‌حه‌مولتان بێ
قیامه‌ت هه‌ڵنه‌ستاوه؟
هێشتا شتێكی وا ڕوی نه‌داوه.
دره‌خته‌كان له سه‌ما نه‌ده‌كه‌وتن
له‌ق له‌قه‌كانیش
وه‌نه‌وز ده‌یبردنه‌وه‌و نه‌ده‌خه‌وتن
كۆڵانه‌كان
سه‌ریان ده‌برده بن گوێی یه‌كترو
له دووره‌وه ده‌تبینی....
سه‌یری ئه‌ملاو ئه‌ولا ده‌كه‌ن و
سه‌ر ده‌به‌نه‌وه بن گوێی یه‌كترو
خێرا خێرا
هه‌واڵه گه‌رمه‌كان ده‌كه‌نه مانشێت و
دواییش خۆیان نه‌بان ده‌كه‌ن.
كوشكه‌كان پڕ ببون له رۆژنامه
هه‌زاران هه‌زار وشه له‌و ناوه كه‌وتبوون!؟
بئ تاقه‌ت, به ناو یه‌كا ده‌هاتن و ده‌چوون.
له وه‌رزشه‌وه
بۆ كۆمه‌ڵایه‌تی
بۆ سیاسه‌ت
بۆ ئه‌ده‌بی
ئه‌و سه‌ر ئه‌وسه‌ری لاپه‌ڕه‌كانیان ده‌كرد...
له تامی كاغه‌ز, تامیكی تر‌و
له خشه خشی كاغه‌ز
ده‌نگێكی تریان نه‌ده‌بیست.
ده‌یانزانی
دواجار
ئوتی چی و گوڵه به‌ڕۆژه فرۆش و پاقله فرۆش و ...هتد
ده‌روی خێریان
به‌ڕودا..... ده‌كه‌نه‌وه‌و
مانایه‌ك
به بوونیان ده‌به‌خشن.
ئه‌ی گه‌نجه خۆ نه‌ویسته‌كه
چۆن ده‌كرئ ؟
ئیمه‌ی خۆ پێ شۆڕشگیڕو
حزبی و قاڵبووی سیاسه‌ت و
خاوه‌نی ده‌یانساڵ ئه‌زموون
له تۆ فێر بین
ئازایه‌تی...
له تۆ فێربین
مرۆڤ دۆستی...
له تۆ فیر بین
بۆ نیشتمان
بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و برسی
جارێكی تر
سینگمان بكه‌ینه‌وه قه‌لغان.
سالار سیامه‌ند
13/5/2010
salarsiamand@yahoo.com
|