له‌هه‌موو کۆمه‌ڵ و وڵاتێک‌دا و به‌پێی نه‌ریت و
بۆنه‌کانیان رۆژانی پشوی تایه‌به‌تیان هه‌یه. زۆر
له‌م رۆژه پشووانه نێوده‌وله‌تین و زۆربه‌ی وڵاتان
ده‌گرنه‌وه و هه‌ندێکیش تایبه‌تن به خودی
وڵاتێکه‌وه.
وڵاتێکی وه‌ک عێراق، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له
رێگای کۆده‌تای سه‌ربازییه‌وه زۆر ده‌ستاوده‌ستی
کردووه بۆیه پربوو له بۆنه‌ی جۆراوجۆر و پشوی گشتی.
بۆ ئێمه‌ی ئه‌وسا خوێندکار گرنگ پشوو و نه‌چوونه‌وه
فێرگه‌بوو ئیدی بۆنه‌که چی‌بوو، لای ئێمه به‌هه‌ند
نه‌ده‌بینرا.
سه‌یر له‌وه‌دایه له‌پاش سه‌رنگومبوونی رژێمی سه‌ددام
و وه‌ک ده‌ڵێن هه‌ڵهاتنی رۆژی نوێ، له‌بری ئه‌وه‌ی
کارکردن و بینا کردنه‌وه گوڕی پێبدرێت و رۆژ بخرێته
سه‌ر شه‌و و گوژمبدرێت به هه‌ڵمه‌تی نوێکردنه‌وه و
خستنه‌وه‌سه‌رباری رێچکه‌ی گه‌شه‌کردنی هه‌مه‌لایه‌نی
کۆمه‌ڵگا، که‌چی بۆنه جۆراوجۆره تایبه‌تێکان هه‌تا
دێن له زیادبوون و درێژبوونه‌وه‌دان. له‌کاتێکدا
له‌وڵاتانی پێگه‌یشتوو خه‌ریکی پێداچونه‌وه‌ن له
که‌مکردنه‌وه‌ی رۆژه پشووه‌کان به مه‌به‌ستی
زیادکردنی ژماره‌ی رۆژانی به‌رهه‌مهێنان.
یه‌کێک له‌و رۆژانه‌ی له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیادا
ساڵانه یادده‌کرێته‌وه "رۆژی دایکانه". وه‌ک چۆن
رۆژی باوکان، منداڵان و هتد هه‌یه.
من پێمسه‌یره که ساڵێک بریتیه له 365رۆژ ته‌نها
یه‌ک رۆژ ته‌رخانکرێت بۆ دایک، باوک، منداڵ یان
کرێکار. هێنده‌ش پێمسه‌یره گه‌ر مه‌به‌ست له
ده‌ستنیشانکردنی رۆژێکی دیاریکراو تنه‌ها بۆ ئه‌وه‌بێت
به‌بیری خه‌ڵکی بهێنرێته‌وه و وه‌ک زه‌نگێکبێت بۆ
راچڵه‌کینی خه‌ڵکی و به‌یاد هێنانه‌وه‌یان.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره یادکردنه‌وه‌یه ده‌بێته
رۆتینێک و تێیدا حیزبه‌کان، به‌رپرسه‌کان وتارێک
ئاماده‌ده‌که‌ن و چه‌ند قردێله‌یه‌ک به مقه‌ست
دووله‌ت ده‌که‌ن و چه‌ند چه‌پڵه‌یه‌ک و پاشان لافیته
و به‌یداخه‌کان کۆده‌کرێنه‌وه و ده‌خرێنه‌وه
گه‌نجینه و ژێرخانه‌کان بۆ ساڵێکی دی و بۆ هه‌مان رۆژ
و هه‌مان یاد.
باسه‌که خۆی له قه‌دی رۆژی دایکان ئاڵاندووه بۆیه
پتر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م یاده ده‌کرێته‌وه.
ئایا وه‌ک ئه‌م رۆژه دیاریکراوه و بۆته بۆنه‌یه‌کی
تایبه‌ت به دایکان ده‌بێت چی له رۆژه‌کانی ساڵ
جیاوازبێت؟ ده‌بێت دایکان له‌و رۆژه‌دا هیچ نه‌که‌ن؟
خزمه‌ت بکرێن؟ به‌رچاییان بۆ بخرێته سه‌ر سینی و
بۆیان ببرێت بۆ ناو پێخه‌فه‌که‌یان؟ گوڵێکیان پێبدرێت
و دیاریه‌کی جوانیان پێشکه‌ش بکرێت؟ گه‌ر ئه‌مانه
هه‌ر هه‌مووی بکرێت، ئایا چی له مه‌سه‌له‌ی
چه‌وسانه‌وه و ژێرده‌سته‌یی دایکان که‌مده‌کاته‌وه؟
مه‌گه‌ر سبه‌ینێ، که یاده‌که ته‌واوبوو هه‌مان تاس و
هه‌مان حه‌مام نابێت؟.
ئه‌ی ده‌بێت له‌و رۆژه‌دا ناهیده ره‌زای هاوسه‌ری
به‌هادین قادر چاوه‌روانی کامه دیاری و کامه سینی پڕ
له خوارده‌مه‌نی جۆراوجۆر و چای گه‌رم و ناوساجی
بکات؟
ئه‌وانه‌ی دایه ناهیده ناناسن باکورته‌یه‌کیان
له‌باره‌یه‌وه بۆ باسکه‌م. ناهیده‌خان دانیشتوی
ناحیه‌ی شۆرشه، ئه‌و ناحیه‌ی که من کاتی خۆی بینیم
هه‌رچی مانای ژیان هه‌یه تیا به‌دی نه‌ده‌کرا،
ناهیده و خێزانه‌که‌ی له‌وێ کرێچیشن. سێ منداڵیان
هه‌یه (محه‌مه‌د، توانا و باوان) که به‌یارمه‌تی و
هه‌ره‌وه‌زی خه‌ڵکی به‌رده‌وامن له خوێندن ده‌نا کاک
به‌هادینی باوکیان ده‌رامه‌تی نییه. به‌پێی قسه‌ی
دایکیان له جه‌ژنی قوربانی پێشووه‌وه هه‌رچی پێی
بڵێن گۆشت نه‌چۆته سه‌ر زاری خێزانه‌که.
ئه‌مه له‌کاتێکدا رۆژانه له‌ده‌رگای هه‌ردوو کۆمیته
و لق ده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک ئاورێکی ئینسانیان
لێبداته‌وه. وڵاتێک یاسا سه‌روه‌ربێت و حکومه‌ت
نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی بێت، پێویست ناکات خه‌ڵک
روبکاته باره‌گای حیزب. به‌ڵام ئه‌م کلتوره
قیزه‌ونه بۆمان ماوه‌ته‌وه و رۆژانه خه‌ڵکی
فێرده‌کرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رگاکانی دی داخراون،
ده‌بێت هه‌ر بچیته به‌ر مه‌رقه‌دی حیزب. لێره خه‌ڵک
فێری مه‌منونی و سوپاس کراون.
ده‌نا له وڵاتی ئازاد‌دا، وڵاتێک نوێنه‌ری خه‌ڵکی
حوکمبکات، وڵاتێک دیموکراتی سه‌قامگیربێت، خزمه‌ت و
به‌ده‌نگهاتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی و مشورخواردنیان جێگای
سوپاس و مه‌منوونی نییه. ده‌زگاکانی حکومه‌ت له
ده‌رئه‌نجامی خزمه‌تگوزاریه‌کانیانا موچه وه‌رده‌گرن.
بۆیه هیچ منه‌ت و پیاوه‌تی تیانییه کاتێک دکتۆرێک،
وه‌زیرێک، پاسه‌وانێک، سه‌ربازێک هه‌ڵده‌ستێت به
جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کانی له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ که‌س
له‌مانه خۆبه‌خشانه و بێ به‌رانبه‌ر کاره‌کانی
ئه‌نجام نادات.
جێگه‌ی داخه، لای ئێمه کولتورێک دروستبووه و له
په‌ره‌شدایه، کولتوری به‌خشینه‌وه و
ده‌ستپانکردنه‌وه. ئه‌م کولتوره له ده‌سه‌ڵاته
کۆنه دیکتارۆریه‌کانه‌وه و ئه‌وانیش له ده‌سه‌ڵاتی
ئاینه‌کانه‌وه په‌لی کێشاوه. کلتورێک تێیدا نه‌خۆشێک
بۆ چاره‌سه‌ری ده‌رده‌که‌ی، وافێرکراوه، روونه‌کاته
نه‌خۆشخانه و دکتۆر به‌ڵکو ماڵه مه‌سئولێک. چونکه
ده‌زانێت و هه‌رواشه که ده‌واکه‌ی لای
مه‌سئوله‌که‌یه نه‌ک دکتۆره‌که. به‌واتایه‌کی دی،
ده‌رگاکان، ده‌رگا به‌رپرسه‌کان، هه‌مویان به‌روی
هاوڵاتیاندا داخراون ته‌نها ده‌رگا حیزبێکان نه‌بێت.
ئه‌مه‌ش واده‌کات ده‌بێت هاوڵاتی که‌سێکی حیزبی به‌ڵام
پایه‌به‌رز بناسێت و هاوپشتی بێت ده‌نا ناتوانێت
کارکه‌ی جێبه‌جێبکات و مه‌رامه‌که‌ی مه‌یسه‌ربێت. هه‌ر
بۆیه که‌سێکی وه‌ک به‌هادین قادر عومه‌ر پێویسته بۆ
چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌ی رووبکاته لایه‌نی به‌رپرس.
لێره‌دا بنکه‌ی دامه‌زراندن و کاردۆزینه‌وه‌یه نه‌ک
باره‌گای حیزب. خه‌ڵکی کاتێک روده‌کاته باره‌گای
حیزبێک گه‌ر سه‌ری له سیاسه‌ت بخورێت و بیه‌وێت
ببێته ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه یان پرسیارێکی هه‌بێت
سه‌باره‌ت به ئادۆلۆژیا و په‌یره‌وپرۆگرامی حیزب یان
...هتد.
بروانه شاشه‌ی ته‌له‌فیزۆنه حیزبێکان هه‌میشه قاڵن
به نیشاندانی ئه‌م کلتوره، ده‌بینیت هه‌مووی فلیمی
دابه‌شکردنه هه‌ر له‌پاره و جلوبه‌رگ و پێڵاو و
کورسی مێزه‌وه هه‌تا چیمه‌نتۆ و قیرتاوکردن و
قردێله‌بڕین و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مانه‌شدا هه‌ر
ده‌موچاوه ده‌هێنرێته پێشه‌وه و سوپاس پێزانینی خۆی
ده‌رده‌برێت.
ئه‌وه‌ی هێنده‌ی دی سه‌رمان ده‌سورمێنێت و ته‌نانه‌ت
بێتاقه‌تمان ده‌کات، له رۆژێکدا که به‌هادین قادر
چیدی هێز و تواناکانی نه‌ماوه بۆ دابینکردنی بژێوی
ژیانی خۆی و خێزانه‌که‌ی، چیدی ناهیده‌خان ئومێدی
نه‌ماوه به رۆژی دایکان و خونچه‌ی هیواکانی هه‌ر
له‌مێژه وشکبوون، له په‌رله‌مانی کوردستاندا،
کۆمه‌ڵێک نوێنه‌ری میلله‌ت له‌وێ، له‌پاش ئه‌وه‌ی
هه‌موو داواکاری و ویست و خوازی خه‌ڵکانیان
جێبه‌جێکرد، پاش ئه‌وه‌ی جارێکی دی به ده‌ستوری
هه‌رێمدا چوونه‌وه و که‌موکوریه‌کانیان وه‌لانا و
ده‌ستورێکی پوختیان ئاماده‌کرد و بریاری
چه‌سپاندیاندا، پاش ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه
له‌هه‌موو که‌موکوریه‌کانی ده‌زگاکانی حیزبی و حکومیان
کۆڵییه‌وه و گه‌نه‌ده‌ڵه گه‌وره‌و بچوکه‌نانیان
خسته به‌رده‌م دادگا و بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێک پشووبده‌ن و
ماندوبوونیان بحه‌وێته‌وه و خۆیان ئاماده‌که‌ن بۆ
گوژمێکی دی له هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانی ئاوسده‌ی و
دڵنیایی ئه‌م میلله‌ته سته‌مدیده‌یه، زۆربه‌ی ده‌نگ
پێشنیازی خسته‌به‌رده‌م په‌له‌مان بۆ خه‌رجکردنی بڕی
45 هه‌زار دۆلار بۆ کڕینی ئۆتۆمۆبیل بۆ هه‌ر ئه‌ندام
په‌رله‌مانێک.
ئه‌ی نوێنه‌رانی میلله‌ت، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌پاش
سوێندخواردن ده‌ستبه‌کاربوون، پێتان ده‌ڵێم، گه‌ر
ده‌تانه‌وێت متمانه‌ی ئه‌و که‌سانه بهێڵنه‌وه که
چه‌ند کاتژمێرێک له کاته پیرۆزه‌کانی خۆیان کرده
قوربانی بۆ چوون بۆ ده‌نگدان به ئێوه.
گه‌رده‌تانه‌وێت رووسورانه په‌رله‌مان به‌جێبهێڵن و
خه‌ڵکی ده‌ستی رێزتان بۆ درێژکات، که‌مێک به‌خۆتانا
بچنه‌وه و جوامێرانه و رۆژانه له‌پێناوی ویست و
خواستی ئه‌و خه‌ڵکه‌دا بۆ گۆڕان و نوێکردنه‌وه‌ی ئه‌م
سسته‌مه له‌کاردابن. دڵنیاشتان ده‌که‌مه‌وه رێگا و
شێوه‌ی زۆر هه‌یه بتانگه‌یه‌نێت بۆ په‌رله‌مان. ئێوه
ده‌توانن برواننه خوێندکاره‌کان، کرێکاره‌کان و
ئه‌وانی دی رۆژانه چۆن خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه شوێنی
مه‌به‌ست.
دڵنیابن به‌رێزان، زۆر ئه‌ندام په‌رله‌مان له زۆر
وڵاتانی دونیادا رۆژانه به پاس یان شه‌مه‌نده‌فه‌ر
ده‌چنه په‌رله‌مان و ده‌گه‌رێنه‌وه. هه‌ر له‌وێشدا
ده‌گه‌ن به ده‌نگده‌ران و لێیان نزیک ده‌بنه‌وه.
ئێوه که‌مێک له سنوری ژووره‌کانتان دورکه‌ونه‌وه و
سبه‌ی بچن بۆ پیرۆزبایی رۆژی دایکان له
ناهیده‌خانه‌کان. ئێوه بچن خه‌نده بپرژێننه سه‌ر
لێوی محه‌مه‌د و توانا و باوانه‌کان، ئه‌وانه‌ی له‌ژێر
ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا تا ئێستا نازانن ئاسوده‌یی چییه.
وه‌رنه‌ده‌رێ و رۆی دایکان بکه‌نه هه‌موو رۆژی ساڵ.
تێبینی
بۆ زیاتر زانیاری له‌بابه‌ت کێشه‌ی به‌هادین قادر و
خێزانه‌که‌ی براوانه ئاوێنه رۆژی 25/5/2010
سه‌مه‌دی مه‌لا ئه‌حمه‌د
سوید
samadkader@hotmail.com
|