دوای ڕفاندن و تیرۆرکردنی لاوی ئازادیخواز و تێکۆشه‌ر
سه‌رده‌شت عوسمان ، خه‌ڵکی کوردستان بۆ دیفاع له گه‌نجان
ولاوانی کوردستان و بۆ دیفاع له ئازادی به هه‌مو
مانایه‌ک هاتنه مه‌یدان و به پارتی دیموکراتی
کوردستان وتیرۆرو تۆقاندنه‌کانیان ووت نه‌خێر تۆ
ناتوانی ده‌نگی ئێمه بخنکێنی. ئه‌وان نه‌ک نه‌یان
توانی ئازادی زه‌وت بکه‌ن و له‌داری بده‌ن به‌ڵکو سه‌رده‌شت
بوو به سومبوڵی ئازادی.
پارتی دوای ئه‌وه‌ی یه‌ک هه‌فته‌یه له‌ژێر مه‌نگه‌نه‌ی
ڕه‌خنه‌ی توند و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ناره‌زایه‌تی فراوان
و پڕ بوونی شه‌قامه‌کانه له خه‌ڵک له دژیان بۆ
دیفاع له ئازادی ده‌ربڕین وئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و هه‌موو
ئازادیه زه‌وتکراوه‌کان، له‌جیاتی بێته به‌رده‌م خه‌ڵک
و ڕاستیه‌کان ئاشکرا بکات و داواکاریه‌کانی خه‌ڵک به‌ڕه‌سمی
بناسێ، له‌ڕێگای به‌یانه‌مه‌یکه‌وه سه‌ره‌تا که‌وتووه‌ته
هه‌ڕه‌شه وگوڕه‌شه و ئه‌نجا دروست کردنی چیرۆکی
ڕسواکردنی سه‌رۆک و پارتی کردوه‌ته ده‌سکه‌لای ده‌ستی،
ده‌یه‌وی له‌م ڕێگایه‌وه خۆی له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی
کوردستان قورتار بکات و مه‌سه‌لاکه به‌لایه‌کی تردا
ببات.
سه‌ره‌تا با پارتی و سه‌رۆکی حزبه‌که‌ی ئه‌وه بزانن
نه‌ده‌توانن به‌م به‌یت و بالۆرانه خه‌ڵک بتۆقێنن و
بێده‌نگ بکه‌ن و نه‌ده‌توانن ره‌وڕه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
به‌ره‌و لایه‌کی تر بکێشن و ده‌بێ له‌به‌رده‌م خه‌ڵکدا
به چۆکدا بێن و وه‌ڵامی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت و ده‌یانی
وه‌ک نه‌زیر عومه‌رو ڕه‌ووف کامل وسۆرانی مامه حه‌مه
بده‌نه‌وه. به‌ڕۆژی ڕوناک له‌په‌نای ده‌ستی ئێوه و
به‌برچاوی چه‌کداره‌کان و دام وده‌زگاکانتانه‌وه
لاوێکی وه‌ک سه‌رده‌شت به‌و شێوه‌یه له‌ناوببرێت و ده‌تانه‌وێ
خه‌ڵک په‌نجه‌ی تاونتان بۆ درێژ نه‌کات؟ ئێوه ده‌بی
وه‌ڵامی سه‌رده‌شت بده‌نه‌وه ئه‌و خۆی ڕووی له‌ئێوه‌یه،
ئێوه فرمێسکی تمساحانه بۆ که‌س هه‌ڵمه‌ڕێژن، ئێوه
ده‌سه‌ڵاتدارن بۆتان نیه وه‌ک خه‌ڵک قسه بکه‌ن، ده‌بی
بینه چۆکدا و وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
نیگه‌رانن له‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی ڕاگه‌یاندنی فراوانتان
ده‌کرێته سه‌ر وپێتان وایه ناره‌وایه ده‌تانه‌وی خه‌لكێ
بێده‌نگ بن، ده‌تانه‌وی گه‌نجێک که هه‌موو ته‌مه‌نی
کورتی تینوێتی بوو بۆ ئازادی له‌خوێنی خوی‌دا نووقم کرا
که‌س یه‌خه‌تان دانه‌دڕێ له‌سه‌ری. ئێوه ده‌تانه‌وی
ده‌نگ و رنگی خه‌ڵک نه‌هێڵن، ئێوه نیگه‌رانن له
ئازادی ده‌ربڕین له ئازادی ڕاگه‌یاندن و له ووشه‌ی
ئازاد. سه‌رده‌شت بۆیه کوژرا چونکه ئه‌م داوایه‌ی
ئێوه‌ی قبوڵ نه‌کرد، خه‌ڵکی کوردستان ئه‌مڕۆ هاتوونه‌ته
سه‌رپێ تا بکوژانی ئازادی بێده‌نگ بکه‌ن، ئێوه هه‌قتانه
له‌مه نیگه‌ران ببن.
به شان وباڵی حزبه‌که‌تان و سه‌رۆکدا هه‌ڵده‌ده‌ن،
ئێوه ڕابه‌رانی شه‌ڕی "براکوژی" و عابا سوری به‌رله‌شکری
جمهوری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌رکوردستان و ڕاکێشانی ده‌ستی
حکومه‌تی به‌عس بۆ ناو هه‌ولێر بوون و له سایه‌ی ئێوه‌دا
هه‌زاران ژن له‌کوردستاندا شه‌ڵاڵی خوێن کرا، به‌کام
ڕووه‌وه له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکدا ڕاده‌وستن به شان
باڵی خۆتاندا هه‌ڵده‌ده‌ن، سه‌رۆکه‌کی ئێوه نه‌بوو
داوای لێبووردنی له‌خه‌ڵکی کوردستان کرد بۆ شه‌ری
نێوان خۆتان وهاوپه‌یمانی ستراتیجی ئه‌مڕۆتان "یه‌کێتی".
کام شانازی ده‌فڕۆشن به‌خه‌ڵک ، یا ئێوه نیگه‌رانی
کورسی ده‌سه‌ڵاته‌که‌تانه.
شه‌ڕی خه‌لكی کوردستان بۆ ئازادیه‌و له‌دژی پێشێلکاری
وگه‌نده‌ڵیکانی ئێوه‌یه‌و بۆتان نیه ڕایکێشنه ناو شه‌رو
کێشمه‌کێشی ناو خێزانی "کوردایه‌تیه‌وه" هه‌موو که‌س
له‌کوردستان ئێوه ده‌ناسی وئه‌وانه‌ش ده‌ناسێ که
ئێوه ده‌تانه‌وی بڵێن ئه‌مه شه‌ڕ فرۆشتنی ئه‌وانه
به ئێوه، ئێوه " ئه‌م دوو باڵه‌ی کوردایه‌تی" به
درێژای په‌نجا ساڵی ڕابروو سه‌دان لاوی کوردستانتان
کرده قوربانی کێشمه‌کێشه‌کانتان، ئیتر ئه‌م
پۆلیرازیسێونه گۆڕاوه له کۆمه‌لگه‌ي كوردستاندا، شه‌ڕ
له‌نێوان ئازادی و دوژمنانی ئازادیدایه، له‌نێوان سه‌رده‌شته‌کان
و بکوژانی سه‌رده‌شتدایه، له‌م نێوه‌دا به‌ره‌ی
ئازادی هه‌قیه‌تی سود له" به‌چکه شه‌یتانه‌کان وه‌ربگرێت
بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی شه‌یتانه‌کان بکات"( سه‌رده‌شت
عوسمان)، له‌کوردستان کێشمه‌کێشی چینایه‌تی خۆی له به‌رگی
جیاجیادا پێشان ده‌دات ڕژانه ناوجاده سونه‌تی چینه
شۆڕشگێڕ‌و ئازادیخوازه‌کانه و ئازادی ئامانجی چینی
کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشه، ئه‌م " ورووژاندنه
ئیعلامیه" سه‌دای ئازادیه جێگه‌ی پێته‌نگ کردوون.
خه‌ڵکی هاتوونه‌ته مه‌یدان داوای ئازادی ده‌که‌ن
داوای خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی سومبڵی ئازادی ده‌که‌ن،
کێ "پیلان" ده‌گێڕی؟
هه‌ڵبه‌ستنی چیرۆکی"پیلان گێڕان" خۆی پیلانگێڕیه‌و ده‌بی
نه‌کام بکرێته‌وه، مه‌کته‌بی سیاسی پارتی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی
هێناوه‌ته ئاراوه تا ڕای خه‌ڵکی ئازادی خوازی
کوردستان به‌لایه‌کی تردا ببات، ده‌یه‌وی له‌م ڕێگایه‌وه
خۆڵ بکاته چاوی خه‌ڵک، به‌ڵام به پیچه‌وانه‌وه ده‌بی
خه‌ڵکی کوردستان هه‌موو فایله‌کان جارێکی تر بکه‌نه‌وه
و تیرۆرستان ودام ده‌زگا تیرۆرسته‌کان له کوردستان
بپێچنه‌وه.
خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان !!
ده‌بێ ئه‌م هه‌وڵانه‌ی پارتی رسواو پوچه‌ڵ بکه‌ینه‌وه‌و
نه‌یه‌ڵین له‌ژێر هیچ بیانوویه‌کدا شالاوی دژی خه‌ڵک و
دژی ئازادی ئه‌نجام بدرێ ، ده‌بێ نابوود بکرێ، ده‌بێ
مه‌سعود به‌رزانی و پارتی ناچاربکرێن تاوانباران
ئاشکرا بکه‌ین.
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ سه‌رده‌شت عوسمان
شاڵاوی دژی خه‌ڵک و ئازادی، نابوود!
سمیر نوری
14 ئایار 2010
|