به‌یاننامه
سلێمانی- 6ی ئایاری 2010: سه‌نته‌ری میترۆ بۆ
راوێژ‌و داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان، ئیدانه‌ی
تیرۆكردنی قوتابی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كات كه
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو پاش رفاندنی له به‌رده‌م
كولیژی ئاداب له هه‌ولێر، ئه‌مرۆ پێنج شه‌ه‌مه
ته‌رمه‌كه‌ی له موسڵ دۆزاریه‌وه .
چه‌ند هاورییه‌كی سه‌رده‌شت له بازگه‌ی موسڵ – هه‌ولێره‌وه
كه چاوه‌روانی ته‌رمی هاورێكه‌یان ده‌كرد، به سه‌نته‌ری
میترۆیان راگه‌یاند كه رۆژی 4ی ئایار له كاتێكدا
هاتووه بۆ كۆلیژه‌كه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی
نه‌ناسراوه به زۆر سواری ئۆتۆمبیل كراوه ئه‌مرۆ
چاره‌نوسی ئاشكرا بوو ئه‌و قوتابیانه به سه‌نته‌ری
میترۆیان وت" له موسڵ كوژراوه، ئێستا چاوه‌روانی
ته‌رمه‌كه‌ی ده‌كه‌ین"
سه‌رده‌شت عوسمان (23ساڵ) دانیشتوی شاری هه‌ولێره
، قوتابی قۆناغی چواره‌می به‌شی زمانی ئینگلیزی له
كولیژی زمان، زانكۆی سه‌لاحه‌دین‌و كاری وه‌رگیرانی
كردووه بۆ چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك، له رۆژنامه‌ی
ئاشتینامه كاری كردوه.
به پێی زایاری میترۆ، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان هیچ زانیاری‌و راگه‌یاندنێكی ره‌سمی
له‌سه‌ر ئه‌م روداوه رانگه‌یاندووه.
سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌ینێت" ئیمه وێرای
ئیدانه‌كردنی ئه‌و تاوانه، داوا له به‌رپرسانی
لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كات به‌زووترین كات ئه‌نجامده‌ران
ده‌ستگیربكه‌ن و رووبه‌رووی دادگا بكرێنه‌وه، هه‌وه‌ك
داوا له‌رای گشتی ده‌كه‌ین بێده‌نگ نه‌بن به‌رامبه‌ر
به‌م تاوانه".
ده‌رباره‌ی سه‌نته‌ری میترۆ:
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راوێژ‌و داكۆكی له رۆژنامه‌نوسان،
رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی بێلایه‌نی قازانج نه‌ویسته
بۆ به‌رگریكردن له رۆژنامه‌نوسان و ئازادی
رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان. سه‌نته‌ری
میترۆ له مانگی ئابی ساڵی 2009دا ده‌مه‌زراوه.
بۆ په‌یوه‌ندی و ناردنی زانیاری په‌یوه‌ندی بكه‌ن
به:
ره‌حمان غه‌ریب: 07701523300
مه‌ریوان حه‌مه‌سه‌عید: 07701940930
ئیمه‌یل: metroiraq@gmail.com, rahmangarib@yahoo.com
|