له درێژه‌ی ئه‌و هه‌موو تاوان و بێ مافیانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی
کوردی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن،
دیارده‌ی فڕاندن و زیندانیکردن و تیرۆرکردن زۆر ئاسایی
بۆته‌وه. به ڕۆژی ڕووناک و له ناو جه‌رگه‌ی زانکۆ
به به‌رچاوی پاسه‌وان و خوێنکارانه‌وه، دڕنده و
مرۆڤکوژه‌کان به‌عس ئاسا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی
دیموکراتی کوردستان (سه‌رده‌شت عوسمان)ی ڕۆژنامه‌نووس
و خوێنکاری زانکۆی سه‌لاحه‌دین ده‌فڕێنرێت و به
به‌رچاوی ئاسایش و به ناو چه‌ندین بازگه‌دا ده‌برێت
و له شاری موسڵ تیرۆری ده‌که‌ن و ته‌رمه‌که‌ی له
نزیک که‌رتی ڕێکخستنی یه‌کێتی فڕێ ده‌درێ ؟؟؟
ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌ی له به‌رامبه‌ر سه‌رده‌شتی
رۆژنامه‌نووس ڕوویداوه یه‌که‌م تاوان نییه و دوا
تاوان نابێت هه‌تا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه له‌سه‌ر حوکم بن،
هه‌ر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پ‌د‌ک دا بوو (نزیر عومه‌ر)
کادری حککع تیرۆر کرا،(قابیل و شاپور) ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی
سیاسی حککع تیرۆر کران، (به‌کر عه‌لی)له خۆپیشاندانی
جه‌ماوه‌ری له ژێر ده‌سه‌ڵاتدارانی ی ن ک تیرۆر کرا،
ته‌قه‌کردن له خۆپیشاندان، تیرۆرکردنی (سۆرانی مامه
حه‌مه)، (ره‌ئوف کامیل)و چه‌ندین مامۆستا و که‌سی
ئازادیخواز و پێشکه‌وتووخواز رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و
فڕاندن و کوشتن بوونه‌ته‌وه. ده‌سه‌ڵاتداران له لایه‌که‌وه
ده‌سته و تاقمی ملشیایان دروست کردووه و به‌ربوونه‌ته
گیانی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش و ئازادییه‌کان ده‌خنکێنن
و ده‌یانه‌وێ به‌م جۆره ڕفتاره قیزه‌ونه ترس و
تۆقاندن پیشانی کۆمه‌ڵگای کوردستان بده‌ن.. ڕۆشنبیران
و پێشکه‌تخوازان بخه‌نه به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی تیرۆره‌وه
له‌لایه‌کی تریشه‌وه ده‌ستی ئیسلامییه‌کانیان ئاوه‌ڵاکرد
و شه‌ریکیان کرد له ده‌سه‌ڵات و ده‌ستیان ده‌هێنا به
پشتیاندا بۆ هه‌ڕه‌شه و فتوادانی کوشتنی نووسه‌ران و
ئه‌دیبان و که‌سانی ئازادیخواز و کۆمۆنیست.
به‌ڵام تیرۆرستان ده‌بێ ئه‌وه بزانن که عه‌زم و
ئیراده‌ی سه‌رده‌شته‌کان له‌وه به‌هێزتره که به
تیرۆر و تۆقاندن پاشه‌کشه بکه‌ن، له ده‌ربڕینی
بیروبۆچوون و خه‌باتیان له پێناو ئازادی و یه‌کسانی
خۆشگوزه‌رانی ته‌واوی کۆمه‌ڵگادا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له هه‌ولێر له تیرۆرکردنی( سه‌رده‌شت
عوسمان) ئه‌وه‌یان ئاشکرا کرد که ئه‌مه‌یه
دیموکراسییه‌که‌یان ،ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی خه‌لکی ئاوا
ده‌پارێزن. به‌ڵێ ئه‌وه کوردستانه پڕ ئاسایش و
دیموکراسییه‌که‌یانه که به‌شێکی زۆری گه‌نجانی
کوردستان له‌ده‌ست نه‌بوونی ئازادی و ئه‌و هه‌لومه‌رجه
تاڵ و دژواره ناچار به هه‌ڵهاتن ده‌کرێن و به‌ره‌و
چاره‌نووسی نادیار کۆچ ده‌که‌ن و دایک و ئازیزه‌کانیان
به‌جێ ده‌هێلن، به‌شه‌که‌ی تری ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و
دنیا پێچه‌وانه‌یه‌دا بجه‌نگێن و ڕه‌خنه له واقعی ئه‌مڕۆی
کوردستان بگرن، له‌م کۆمه‌ڵگا به‌ناو دیموکراسییه‌دا
کوشتن و تیرۆر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌کانه.
به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌وه بزانرێ که هه‌تا تیرۆرستان
ئاشکرا ده‌کرێن. ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیمکراتی کوردستان
به‌رپرسه له تیرۆرکردنی (سه‌رده‌شت عوسمان).
ده‌سه‌ڵاتداران شه‌رم بتانگرێت، کاره‌ساته‌کانی
ڕابردوو ئێستاش په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه به ناوچاوانتانه‌وه.
ئێوه سه‌رۆکی ئۆقیانسێک له تاوانن. ئێوه سه‌رۆکی
ووڵاتی پڕ تاوان و تیرۆر و شه‌ڕ و کوشتاری چه‌ند ساڵه‌ی
ناوخۆن که گیانی هه‌زاره‌هاتان کرده قوربانی مانه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌کانتان و وه هه‌زاره‌هاتان ئاواره‌ی
ووڵاته‌کان کرد. تۆزێک شه‌رم بتانگرێت، واز له ده‌سه‌ڵاته‌کانتان
بهێنن، کوێخایه‌تی و ئاغایه‌تی با به‌س بێت. ئه‌گه‌ر
ئێوه تۆزقاڵێک به‌رپرسیارێتیتان له خۆتان نیشان
بدایه، یا ئه‌گه‌ر ئێوه شه‌ریک نه‌بن له‌و تاوانانه
ئه‌وا ده‌بێت واز له پۆسته‌کانتان بهێنن له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌و کاره‌ساته گه‌ورانه‌دا که دووچاری خه‌ڵکی ئه‌و
ووڵاته ده‌بێته‌وه، بهێڵن با کۆمه‌ڵگای کوردستان
ئازاد بێ. با خۆیان چاره‌نووسی خۆیان دیاری بکه‌ن.
مێژووتان شاهیده ئێوه له‌وه زیاترتان پێ ناکرێ.
ئێوه ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد به‌رپرسن له به‌رامبه‌ر
ژیان و سه‌لامه‌تی ئارامی و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵکی
کوردستان دا، چونکه به هێڵی سووری پیرۆزی جۆراوجۆری
فه‌رزکراوکه بتوانن ده‌سه‌ڵاته‌که‌تانی له ڕێگه‌وه
فه‌رز بکه‌ن چوارده‌وری بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی
کوردستانتان گرتووه، چ مانایه ک بۆ ئازادی ڕاده‌ربرین
ده‌مێنێته‌وه که‌له‌سه‌ر ئازادی بیروڕا به پێی
چوارچێوه‌یه‌ک که‌داتان ناوه نابێت ره‌خنه له‌سیسته‌م
و ده‌سه‌ڵات و دین و موقه‌ده‌ساتی فه‌رزکراوی کۆنه‌په‌رست
و دواکه‌وتویی کۆمه‌لگا بگیرێت ،ڕه‌خنه له گه‌نده‌ڵی
وفه‌سادی بگیرێت ،نابێت موچه‌و داهاتی ده‌سه‌ڵاتداران
ئاشکرا بکرێت. زیندانیکردن و تیرۆرکردنی هه‌ر که‌سێک
که له‌سه‌ر ئه‌مانه ده‌نگ هه‌ڵبرێت .وه شه‌رعیه‌ت
دان به یاسای له‌سێداره دان، وه‌دادگایی نوسه‌ران و
ڕۆشنبیران ده‌ست و پێشکاندنیان ،به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی
ئاسایش و ئه‌منێتی ووڵات ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه. هه‌موو
ئه‌و ترس و تۆقاندن و مه‌ترسیانه ئێوه سه‌رچاوه‌که‌ین
که پێویسته ئێوه به‌هۆیانه‌وه‌دادگایی بکرێن. هه‌روه‌کو
هه‌موو سه‌رۆکه تاوانباره‌کانی دنیا. به‌یانکردنی
ووشه باق و بریقه‌کانتان له لاپه‌ره‌ی ڕۆژنامه‌کان و
ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان تاندا له‌سه‌ر ئازادی و
دیموکراسی به تایبه‌ت له کاتی هه‌ڵبژارنه‌کاندا بۆ
فریودانی خه‌ڵک له ئێستادا خۆشباوه‌ڕیه‌کی بۆ هیچ که‌س
نه‌هێشتوه‌ته‌وه.
هه‌ر لێره‌وه من ئه‌م کاره تیرۆرستی یه ئیدانه و
مه‌حکوم ده‌که‌م، دووباره لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم که
پارتی دیمکراتی کوردستان به‌رپرسه له تاوانه و
دروستکردنی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه بێ
سووده‌کانیان برینی دایکانی جگه‌رسوتاو ساڕ‌ێژ ناکا.
نه‌مری وسه‌ربه‌رزی بۆ گیانی سه‌رده‌شت و هه‌موو ئه‌وانی
گیانیان له پێناو ئازادی و یه‌کسانی دا به‌خت کرد.
مردن و سه‌رشۆڕیی بۆ تیرۆرستان .. بژی ئازادی بیروڕاده‌ربڕین.
12\5\2010
|