خه‌ونێكی پایزی ...!
 

  

سه‌روه‌ر كه‌ریم


Sarwar_kareem@yahoo.com


خولیایه‌كی بێ‌ هوده‌یه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ره‌تا ..
بۆئه‌وێ‌ ، بۆگۆرانیه‌كانی زه‌مه‌ن .
ئه‌وده‌مانه‌ی تۆ هه‌ناسه‌كانی بوونم ده‌بڕی !
به‌ره‌و كام زنار هه‌نگاو بنێم .
كاتێك تۆ ته‌ژیت له‌غوربه‌ت و ،
من بێده‌نگ ترین پیاوی دنیا بم !
ئه‌م كه‌شتی عه‌شقه‌ ناگاته‌ كه‌نار .
تۆ ده‌روازه‌كانی دڵت كڵۆم داوه‌ !
ڕێگا ناده‌یت ؟
ڕێگا ناده‌یت ؟
دڵم پڕكه‌م له‌ئاونگی به‌یان و ،
په‌لكه‌ زێڕینه‌ی دوای باران له‌ئامێزگرم .
ئای ! یارۆ ... یارۆ
دڵی پڕله‌نائومێدیت بكه‌ره‌وه‌ ،
تا هه‌ناسه‌كانی بوون پڕبێ‌ له‌په‌یامی ڕۆح و ،
هه‌نگاو بۆئه‌وێ‌ بنێ‌ ...
مه‌لی نائومێدی هه‌ڵفڕێنێ‌ و ،
ئیره‌م ژیانت پێ‌ ببه‌خشێ‌ .
وه‌لێ‌ لێوه‌ په‌مه‌ییه‌كانت بۆنی ماچیان لێ‌ نایه‌ ؟
ڕه‌نگی ئه‌رخه‌وانی بۆنی هه‌ناسه‌ی لێ‌ نایه‌ ؟
خه‌نده‌كانت نامباته‌وه‌ زناری فڕین .
لاله‌زاره‌كان بۆنی مه‌رگیان لێ‌ دێ‌ ،
ئیدی بۆ هه‌ڵوه‌دای فڕینم ده‌كه‌ی ؟
كه‌ڕۆحت مه‌ئویست و ماندووه‌ و ،
خۆت داوه‌ته‌ ده‌ستی قه‌ده‌رێ‌ ..
ڕۆژانه‌ به‌ئازار ڕات ده‌ژه‌نێ‌ و ،
ناتوانیت بۆساتێك دوور بڕوانی .
ڕوانینێك بۆ په‌یامی نه‌وڕه‌سه‌كان ،
بۆ خه‌ونی كۆتره‌ په‌یامبه‌ره‌كانی دڵ .
ئای ! یارۆ ... یارۆ
له‌جه‌نگه‌ڵی ئه‌م بوونه‌دا ژیان وایه‌
هه‌ناسه‌كانت به‌ژان بێنه‌بوون و ،
خۆت بده‌یته‌ ده‌ستی ئه‌م زه‌مه‌نه‌ دڵ ڕه‌قه‌ وو ،
نه‌توانیت بۆ ساتێك دوور له‌حه‌سره‌ت .
به‌خه‌نده‌وه‌ به‌ژیان ئاشنابی و ،
له‌ئه‌فسونی ئه‌م زه‌مه‌نه‌ بێ‌ دڵه‌ قوتاربی و ،
بم به‌یته‌وه‌ بۆ ئه‌وێ‌ ، بۆ عه‌شق .


15/1/2010



 

           

 

22/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com