سڵاو هه‌ڤاڵانی تێكۆشه‌ر، من پارتی نیم به‌ڵام بۆیه
به‌مشێوه‌یه سڵاوتان لێده‌كه‌م چونكه له گیانی خۆم
ده‌ترسم، له گیانی خۆم ده‌ترسم نه‌ك له به‌رئه‌وه‌ی
كه ژیانم خۆش ده‌وێ و حه‌زه‌كه‌م ببمه پیرێكی ئه‌م
ووڵاته كۆست كه‌وتووه، نابه پێچه‌انه‌وه زۆریش له
ژیان بێزارم، به‌ڵام سوێند به موباره‌كیی عه‌شق و به
قه‌داسه‌تی شانۆ ته‌نها له به‌رئه‌وه‌یه كه چه‌ند
پرۆگرامێك له به‌رنامه‌مدا هه‌یه ده‌مه‌وێ به‌ر له
مردنم ئه‌نجامیان بده‌م. ئه‌وانه‌ش چه‌ند ئیشێكی
شانۆیی و ڕۆژنامه‌وانی و شه‌خصییه، ئه‌مه‌وێ پێشئه‌وه‌ی
له دنیا ده‌رچم به‌جێیان بگه‌یه‌نم. ته‌نها له‌به‌رئه‌وانه‌یه
كه نامه‌وێ به‌م گه‌نجییه‌م بمرم.
براده‌رانی پیرترین حیزبی ووڵاته‌كه‌م، ئه‌وه ماوه‌ی
زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه ته‌واوی هاووڵاًتییه مه‌رد و
واعییه‌كانی به‌ناو ووڵاته‌كه‌مان به هه‌موو
جیاوازییه‌كانییانه‌وه بۆ ڕسواكردنی شكاندنی نووكی قه‌ڵه‌مێك
و سنوردانانێك بۆ به‌ربه‌رییه‌تی شاخ و هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ
ژیانی شارستانییه‌تدا و بۆ قبوڵ كردنی جیاوازی و له‌سه‌رووی
هه‌مووشیانه‌وه بۆ كوشتنی مرۆڤێك كه‌وتوونه‌ته خۆیان
و ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و شوكری خوا هه‌ر ده‌ڵێی
بۆنه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كۆیكردونه‌ته‌وه جیا له هه‌موو
جاره‌كانی پێشوو ئه‌مجاره به‌هه‌موو ئاگاییه‌كه‌وه و
به‌و په‌ری مه‌ده‌نییانه‌وه ته‌نها و ته‌نها داوای
ئازادی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌كی نیشتیمانی و دوور
له ده‌ستی حیزب هه‌بوایا ده‌بوو هه‌موو
هاونیشتمانیانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی خه‌ڵات بكردایا بۆ ئه‌و
یه‌ك هه‌ڵوێستی و ده‌نگ هه‌ڵبڕینه جه‌ریئه‌یان، له
ئێستاوه ئه‌بێ ئیدی ئێمه وه‌ك ووڵاتێكی وه‌كو فه‌ره‌نسا
پشت به جه‌ماوه‌ری به ئاگای خۆمان ببه‌ستین بۆ هه‌ر
پرسێك، چونكه ده‌ركه‌وت كه ئیتر زه‌مه‌نی عه‌بركردنی
پرسه گرنگ و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به نهێنی و له بێده‌نگیدا
به‌سه‌رچوو وه له سایه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوونی فه‌سادی
ئیداری و ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و بوونی میدیای
ئازاد و ووجودی ئۆپۆزسیۆندا، ڕای گشتی به ئاگا هاتووه‌ته‌وه
و بووه‌ته ڕه‌قه‌مێكی كاریگه‌ر له زۆربه‌ی هاوكێشه‌كاندا.
ئه‌مجاره بێگوێدانه جیاوازییه‌كان و هه‌مووان به‌یه‌ك
ده‌نگ هاواریان كرد (به‌ڵێ بۆ ئازادی.. نا بۆ تیرۆر)،
چه‌ند هاوڕێیه‌كی عه‌ره‌بم له زانكۆ كاتێ كه كاره‌ساته‌كه‌یان
له ڕێگه‌ی میدیاكانه‌وه بینی به‌و په‌ڕی سه‌رسوڕمانه‌وه
ده‌یانگووت كه ئه‌وان هه‌رگیز باوه‌ڕیان نه‌كردووه
گه‌لی كورد هێنده گه‌لێكی هۆشیار و به هه‌ڵوێست و به
ئاگابن بۆ پرسه مه‌ده‌نییه‌كان. له‌و كاته‌دا ته‌واوێك
دڵم به‌وه خۆش بوو كه من مرۆڤێكی كوردم خه‌ڵكی ئه‌م
بسته زه‌مینه‌م. به‌ڵام كاتێ كه بیرم له ڕه‌عیه‌تی
ووڵات كرده‌ه‌وه ئه‌و باڵانسی دڵخۆشییه‌م سفر بووه‌وه.
دۆستان هیچ كه‌سێك راسته‌وخۆ فه‌خامه‌تی جه‌نابتانی
تۆمه‌تبار نه‌كردووه به‌وه‌ی كه خوانه‌خواسته
داروده‌سته‌كه‌ی خودانی كوردستان، ڕۆژنامه‌نووس و
خوێندكار (سه‌رده‌شت عوسمان)یان له ناو حه‌ره‌می
زانكۆدا و به به‌رچاوی پۆلیسی پارێزه‌ری خوێندكاران
ئوستازه‌كانی مه‌عریفه‌وه!!! ڕفاندووه و دواتر
بردوویانه به یه‌كه یه‌كه‌ی سه‌یته‌ره‌كانی هه‌رێمی
كوردستانی ئه‌مین و ئاماندا كه خۆتان ووته‌نی تاكه
شوێنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته بۆ به‌رقه‌رار بوونی
ئاسایش تێیدا. دوای چه‌ند ڕۆژێك ئینجا له شوێنێكی
دووره ده‌ستی وه‌كو موصڵدا به كوژراوی فڕێیان داوه
و ده‌مییان پڕكردووه له گولله!!! ئێمه واناڵێین به‌ڕێزان،
به‌ڵكو ئێمه ته‌نها پرسیارتان لێده‌كه‌ین به‌وه‌ی كه
ئێوه گه‌وره و سه‌رۆكی ووڵاتن ده‌ڵێین به‌ڵكو له
سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حه‌كیمانه‌ی ئێوه‌وه خوێنی ئه‌م گه‌نجه
به هه‌ده‌ر نه‌ڕوا و كپكردنی ده‌نگی جیاواز نه‌بێته
مۆرك و كلتور له ووڵاتدا و ئه‌میش به ده‌ردی قه‌زیه‌كه‌ی
(سۆران مامه حه‌مه)ی جوانه‌مه‌رگ نه‌چێ، چونكه من
شه‌خصی خۆم به‌دواداچوونێكی ڕۆژنامه‌وانیم بۆ كه‌یسه‌كه‌ی
سۆران كرد و چاوپێكه‌وتنێكم له‌گه‌ڵ (عقید یادگار شكر
به‌رێوه‌به‌ریjccكه‌ركوك) سازدا به‌ڵام به‌ڕێزیان
ووتیان كه له سه‌ره‌وه ئه‌مریان پێكراوه غه‌ڵقی ئه‌م
مه‌له‌فه بكه‌ن (بڕوانه (ڕۆژنامه‌ی نوگره سه‌لمان)
ژماره‌ی تایبه‌ت به ساڵیادی تیرۆركردنی شه‌هید
سۆران22/7/2009). بۆیه ئێستاش ترسه‌كه له‌وه‌دایه
ئه‌و مێژووه نزیكه خۆی دووباره بكاته‌وه. به‌ڵام
ئاماژه‌كان ده‌ڵێن تاكو ئێستا كه‌مترین حاڵه‌تی تیرۆر
له سنوری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی دا ڕوویداوه و هێنده‌ش
لاف و گه‌زاف به‌و باره ئاساییه‌وه لێناده‌ن چونكه
ئه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌ته كه ئارامی بۆ
هاووڵاتیانی دابین بكات، به‌ڵام له دوای شاره‌كانی
عێراقه‌وه هه‌ولێر یه‌كه‌م شوێنه كه زۆرترین و
كوشنده‌ترین جۆره‌كانی ئیرهابی تێدا ئه‌نجام درابێ و
هه‌میشه‌ش جه‌ماوه‌ری به‌دبه‌خت مه‌حكوم ده‌كه‌ن به‌وه‌ی
كه بڕوا به سیناریۆهای نمونه‌ی (شێخ زانا) هه‌بێت.
به‌ڵام ئێوه بۆ پێش ئاماژه ده‌كه‌ون و بۆ له ناو
نزیكه بیست حیزبی به ناو كوردستانیدا به ته‌نها جه‌نابتان
هاتنه قسه و به‌یاننامه‌تان بڵاوكرده‌ووه به‌و
بیانوه‌ی كه پاكانه‌ی خۆتان بسه‌لمێنن له‌م ڕووداوه‌دا
گوایه ئێوه بێبه‌ریین له‌م كاره‌ساته‌ی كه به‌رۆكی
ووڵاتی گرتووه و سه‌رله‌نوێ مێژووه گوماناوییه‌كه‌ی
خۆتان پێمان فرۆشته‌وه؟؟ ئه‌كرا ئێوه‌ش وه‌كو هاوتاكه‌تان
له سلێمانی له‌م كاته‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌رنج نه‌یاته‌سه‌رتان
ئه‌گه‌ر به درووستكردنی چه‌ند سیناریۆیه‌كیش بێت، هه‌ندێ
پیاوی خۆتان به ناوی تیرۆریسته‌وه ده‌ستگیر بكردایا
و له میدیاكانتانه‌وه وه‌ته‌نیاتتان پێبفرۆشتایا و
دڵی خه‌ڵكی عه‌وامتان به خۆتان خۆش بكردایا!!! دڵنیام
ئه‌وه‌تان له ده‌ست دێ چونكه ئه‌وه خۆتانن كه
ماوه‌ی هه‌ژده‌ساڵه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه
گوایه ده‌زگا نهێنییه چاوكراوه‌كانی ئێوه‌یه ئه‌م
ووڵاته‌ی پاراستووه و ده‌یان باندی تیرۆریستی ده‌سگیركردووه،
كه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا وانیه به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه
وایكردووه ئێره تا ڕاده‌یه‌ك پارێزراو بێت ئه‌وه
ئیرهاب خۆیه‌تی تاكو ئیستا ئه‌م هه‌رێمه‌ی نه‌كردووه‌ته
ئامانجی سه‌ره‌كی خۆی، نه‌ك بوونی ده‌زگا چاوكراوه و
داپڵۆسێنه‌ره‌كانی ئێوه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ده‌زگایانه
ئه‌وه‌نده كه كاریان ڕوشاندنی كه‌رامه‌تی تاكی كورد
و ته‌سفیه‌كردنی ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نوسان و ده‌نگی ده‌ره‌وه‌ی
خۆی و هاوكات صیراعه حیزبییه كۆنه‌كانه هێنده
ئامانجی دابین كردنی ئه‌منی قه‌ومی نییه بۆ ئه‌م هه‌رێمه
چكۆڵه‌یه!!تكایه سه‌روه‌رانی ووڵاتم تكایه، بۆ ئه‌وه‌ی
له‌وه زیاتر یاری به كه‌رامه‌تی ئینسانه‌كانی ئه‌م
مه‌مله‌كه‌ته نه‌كرێت و یه‌ك تۆز حورمه‌ت بۆ تاكه‌كانی
بگه‌رێته‌وه له كورسییه‌كانتان وه‌رنه خوارێ و
هێندێك خۆتان بكه‌ن به خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه
ڕه‌شوڕووته، ئاخر ئه‌زانن ئه‌م كاره‌ساته له هه‌ر
وێرانه‌یه‌كی تری دونیا بوایه نه‌ك ته‌نها به‌رپرسی
په‌یوه‌ندیدار به‌ڵكو سه‌رۆكی ووڵاتیش داوای لێبووردنی
له ئیراده‌ی گه‌ل ده‌كرد و ڕه‌نگبوو وازی له ده‌سه‌ڵاتیشَ
بهێنبایا.
shko_sh@yahoo.com
|