14/5/2010
زۆر جار له ژێر كاریگه‌ری ڕۆشنبیری باوی ده‌سه‌ڵاتدا
مرۆڤه‌كان هه‌ر چه‌ند وریا بن ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری
ئه‌و ته‌وژمه‌وی ڕاگه‌یاندنانه‌وه كه به هۆی مه‌زنی
ئۆرگان و كه‌ره‌سه و توانای پاگه‌نده و جه‌واشه‌كاریه‌وه
كه ده‌یكات. یكێك له‌و بۆچونانه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌صف
كردنی نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیه به نه خوێنده‌وار و نه‌زان
و بڕۆا نه‌بوو به خۆ و ته‌نانه‌ت خۆپه‌رست وه هه‌روه‌ها
ئاگاداری مێژوی خۆی نیه و هه‌ڵوێستی لاوازه .به‌ڵام
(سه‌رده‌شت )) وڵامێكی جریئانه و هوشیارانه و
جوامێرانه بوو .كه باڵای له داستان و نهبردێَكانی
پێشمه‌رگه ده‌چێت . سه‌رده‌شت پاڵاوانێكی نوێیه و
لاوانی ئه‌مڕۆ ده‌توانن شانازی پێوه بكه‌ن . سه‌رده‌شت
هاواری وێژدانی نه‌وه‌ی نوێیه بۆ شۆڕشێكی نوێ ، وا
جارێكی تر له دشتایه كاكی به كاكێكهی هه‌ولێره‌وه
كه‌وتۆته ڕێ . گیانی به‌رخودانی خسته جه‌سته‌ی دۆڵ
به دۆڵی كوردستان ، وه مژده‌ی ئاوه‌دانی ده‌دات به
لوتكه سه‌خته‌كانی قه‌ندیل كه شۆڕش هه‌ر به‌رده‌وامه،
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه به‌فری سپی هاته خواری ( كه
بۆ په‌ند و عبیره‌ت كلكی چه‌ند جاشێكێان بڕی ) ئاوێزان
به قه‌ڵمه ناو قه‌د باریكه‌كانی شار هه‌مان په‌ند به
كۆنه جاشه‌كان ده‌ده‌ن .
سه‌رده‌شت حاڵتێكی مرۆیه نیه تا سه‌ره خۆشی بۆ خانه‌واده‌ی
بێت به ته‌نها به‌ڵكو وێنه‌ی (سۆرانی مامه حه‌مه)
ئه‌م جاره‌یان بوون به دیارده .بۆیه ده‌سه‌ڵات ده‌بێت
له مه‌و و دوا سێدارهكانشی ئاماده‌كات و زیندانه‌كانی
ئاوه‌دان كاته‌وه جه‌لاده نهێنێكانی به‌رگێكی ڕه‌سمیان
بكاته به‌ر. له به‌ر ئه‌وه‌ی لاوانی كوردستان چونه
قۆناغی ژیر‌و ژوور كردن . باكیان به گاڵۆكه به هێزه‌كه‌ی
ئێوه نه‌ما تۆقیان به مه‌رگ ناچێت . به‌ڵكو له پێش
مه‌رگ ئه‌وان ژوان بۆ مه‌رگ داده‌نێن . پێشمه‌رگه‌كانی
ئه‌مڕۆ زۆر جیاوازن، ناو ماڵاكانیانن به ده‌ستی په‌تی
به ئاشكرا چه‌شنی(( غاندی )) به كراسێكه‌وه ده‌جنگن
. پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌مڕۆ لوتكه‌ی شاخه‌كانیان هێنایه
پێش چاوی شار بۆسهكانیان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان ئاماده
ده‌كه‌ن . گۆڕپانهكانی شه‌ڕیان به دستی خۆیان دیاری
ده‌كه‌ن وه ناوێكی تریان هه‌یه(( ڕۆژنامه‌نووس)) یان
پێده‌ڵێن ... زمان زبری و دژه پیرۆزی و باوه‌كانه
ناوبنگیان ، نه جامانه‌ی سور ده‌یان ترسێنێت نه
گۆچان . بۆ پاره ئیش ناكه‌ن بۆ پارت ئیش ناكه‌ن نه
بۆ مه‌لاو نه بۆ مزگه‌وت . چه‌مكێ نیه لغاویان كات
به‌رزایه‌ك نیه نشێویان كات. ئه‌وكاته‌ی هه‌ورازه ئه‌ڵێن
به نسبت ئێمه‌وه خه‌ونی نه‌وه‌كانی دوای ئێمه سه‌خته
و ئامانجێكی به‌رزه . سه‌نگه‌ره‌كانیان له ناو
زانكۆیه . به‌رده‌وام هه‌گبه‌ی ئه‌وان لاپتۆپێكی پڕ
له دیكومنتی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتیان پێیه .
چالاكێكانیان ده‌چنه سه‌ره‌وه بۆ ناو هه‌موو
تابۆكراوهكانی سه‌ری ڕه‌ش و قه‌ڵا چۆلان. كه هه‌ر
جاره‌ی چیرۆكێكی ئه‌وێ هه‌ڵده‌بژێرن ههڵێدهڕێژن بۆ
چاو ساغی خه‌ڵكی سته‌م دیده‌ی كوردستان خۆیان ده‌كه‌ن
به قوربان .
بۆیه سه‌رده‌شت بێ په‌یام نه‌بوو بێزار له ژین چاوه‌ڕوانی
مه‌رگ نه‌بوو وه‌ك خۆی ده‌ڵێت هیشتا زۆر ماوه بێڵێن
به‌ڵام زۆر جوامێرنه وه ك قاره‌مانێ مه‌رگی به گه‌وره‌ترین
دیاری زانی بۆ به‌رخودان له به‌رامبه‌ر تیرۆرستان .وه‌ك
به‌رپرسیارێتی كهسایتێكی ڕابه‌ر ئه‌م نهبردییهی
تۆمار كرد . پێشكش كردنی خۆی بۆ جه‌لاده‌كان شكاندنی
سنوری ترسه له كوردستان وه چاندنی ترسه له دڵی ده‌سه‌ڵات
. سه‌رده‌شت چاو ساغی هه‌مومانی كرد كه لاوانی ئه‌مڕۆ
بێ ئاگا نین بێ په‌یام نین. سه‌رده‌شت پێشبینیكه و
گهشبینیكه هیوایایهكه چووه ڕوخی هه‌موومان .
|