له لایه‌ن چه‌ند چین و توێژێكی سه‌رووی ئاسته‌كانی
كۆمه‌ڵگاوه، له‌وانه رۆشنبیران،خوێندكاران ،گه‌نجان
،شاره‌زایانی بواری سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌ت دارێتی،
راسته‌وخۆ ده‌سته‌ڵات له په‌رله‌مان ، حكومه‌ت ،
دادوه‌ری، ناراسته‌وخۆش رۆژنامه‌گه‌ری وراگه‌یاندن
وكه‌رته‌كانی مه‌ده‌نی رێكخراوه‌كان ده‌بینن و ده‌ناسن،ئه‌مه
ئه‌ڵبه‌ت ده‌سه‌ته‌ڵاتێك به پێ ی پێوه‌ره
جیهانی یه‌كه‌ی ،له لایه‌ن بینینێكی گشتی یه‌وه
ده‌سته‌ڵات له كوردستان له خه‌ڵك وایه كه
پۆلیس و ئاسایش و به‌رێوه‌به‌ری گشتی، وه‌زیرو و
دام و ده‌زگاكانیه‌تی، هه‌ندێك پێ ی وایه ،گوایه
ده‌سته‌ڵات ئه‌و یاسا‌و رێسایانه‌ن كه له یاسای
هاتوو چۆدا هه‌یه،
به‌ڵام له راستیدا ده‌سته‌ڵات له رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راست به گشتی و له هه‌رێمی كوردستان و
ناوچه‌كه‌ی به تایبه‌تی به ده‌یان روو ،وه جۆر،
وه ره‌نگ خۆی نمایش ده‌كات وخۆی ده‌ناسێنێ،وه
بوونی هه‌یه،بونێك له هه‌ر گۆشه‌یه‌كیه‌وه نه‌یبینی،
یان نه‌خوازرێ ببینرێ ده‌تسرێته‌وه،له
باكگراوه‌ندی ئه‌م ده‌سته‌لاتانه‌وه له رووی كه‌لتوری
یه‌وه ده‌سته‌ڵاته‌كانی خێزان و براگه‌وره ،خێڵ،
عه‌شیره‌ت ده‌سته‌ڵاتن، له رووی ئابوری یه‌وه ،بازرگان
ده‌سته‌ڵاته‌كانی بازار، گه‌وره‌ترین ده‌سته‌لاته‌كانی
قووتی خه‌ڵكن ،رۆژانه فه‌رمان به‌كه‌م خواردن و
باش كرین ده‌ده‌ن، كه توانای حكومكردنیان هه‌یه
به سه‌ر دونیایه‌ك شتی مرۆڤایه‌تی ی‌دا، ده‌سته‌ڵاتیان
هه‌یه و كاریگه‌ریان له سه‌ركۆی شته‌كانی تر
دابنێن، بۆ كورتكردنه‌وه‌ی باسه‌كه دێینه سه‌ر
ده‌سته‌لاتی ئایین ،له كوردستان له‌و دیو ئه‌و ده‌سته
ڵاتانه‌وه ده‌سته‌ڵاتی ئاین هه‌یه،ده‌سته‌ڵاتێك
به زمانی كه‌س،ده‌سته‌لاتی كۆ له سه‌ر زمانی تاك،
كۆی ئاین خۆی،زمانی مانای نوێ ،مانایه‌ك كه‌سی
تاكی سه‌رزه‌وی ده‌یه‌وێت و ئه‌ڵبه‌ت مه‌دلولی ئه‌و،ئه‌م
ده‌سته‌ڵاته كه هه‌ر ماوه‌یه‌ك به راسته‌وخۆ
یان ناراسته‌وخۆله سه‌رهه‌موو ئه‌وپرسانه به‌وه‌ڵام
دێت، كه له شوێنێك ئه‌و بروای وایه ختوكه‌ی
داوه،یان ئه‌یه‌وێت بیگرێنێ ،وه به پرسی خۆی
ده‌زانێت و موڵكیه‌تی بابه‌ته‌كان ده‌گه‌رێنێته‌وه
بۆ خۆی، ئیدی دێته وتن و جارێكی تر قسه ده‌كات،
له سه‌ر چیرۆكێك دونیا ده‌هه‌ژینێَت،شمشێر له سه‌رملی
رۆمانێك داده‌نێت، له سه‌ر ماچێك له وێنه‌یه‌كدا
ئارامی ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، ئارامی شارێك كه
ئاگای له خواستی به‌هه‌شتی ئه‌وی ئاسمانی و ئه‌می
سه‌رزه‌مینی نیه ،سه‌یره؟ ئه‌م ده‌سته‌لاته
چاوه‌راوانی بریاری كه‌س و لێدوانی ئه‌وی تر‌و فه‌رمانی
ئه‌مانی تر نیه، له لایه‌ن خۆیه‌وه كه‌سێك ده‌بێته
نوێنه‌ری هه‌موان و له‌وێوه قسه بۆ هه‌موان ده‌كات،راستیه‌كان
لای خۆی كۆ ده‌كاته‌وه،ده‌ڵی (موسته‌قیم)ه‌كان له
سه‌ر هێڵی وتنی منن، ئه‌و له دڵی خۆی دا سۆز ده‌دات
به تێوره‌ی خۆی وپێ ی وایه جوانیه‌كان له
هاناوی ئه‌ودا كۆبوونه‌ته‌وه ،شه‌رعیه‌ت مافه‌كانی
ئه‌وه‌و ناشه‌رعی ئه‌وه‌یه كه له دژی یان له
وڵامی ئه‌ودا ده‌وترێت، هه‌موو وڵامه‌كان به نوزه
ده‌زانێت،گه‌وره‌یی خودا، به‌رزی یه‌زدان،شكۆی فه‌له‌ك،
فراوانی گه‌ردوون،جوانترین جوانیه‌كانی،ناسك ترین
دێره‌كانی ده‌كاته سه‌ربازو له سه‌ربازگه‌یه‌كدا
دایده‌نێت جه‌نگی نوسه‌رێكی باخه‌ڵخاڵی و بێده‌سته‌ڵاتی
پێده‌كات،كه ته‌نها سه‌رمایه‌ی وشه‌یه، كه خه‌می
خۆی و میلله‌ت و نیشتمانه‌كه‌ی له نیوه فه‌زای
ئازاد دا ده‌كاته شعر،ده‌كاته وێنه، ده‌یه‌وێت
كه‌مترین كه‌س تێ ی بگات، نه‌وه‌ك هه‌ناسه‌ی لێ
وه‌رگرنه‌وه،به ئاشكرا (خه‌لیفه)یه‌تی مرۆڤ له
دیدی ئایین خۆیه‌وه به نه‌زه‌ری خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه،
كه خه‌لیفه مرۆڤی خاوه‌ن شعور ده‌خوازێت هه‌ڵگری
په‌یامێكی ئاینیانه بێت، به پێچه‌وانه‌وه خه‌لافه‌تی
ئایین به باڵای خۆی دا ده‌برێت، امر
ده‌كات،ماوه‌یه‌كه فه‌رهاد پیرباڵ و ده‌زگای
ئاراس له لایه‌ن ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌وه رووبه‌روی
وتار‌و ره‌فتارو بریار بونه‌ته‌وه،هه‌ر رۆژه‌وه
له مینبه‌رو ماڵپه‌رو شوێنێكه‌وه له ئاسمانی
ئازادی ئه‌م نیشتمانه‌دا ده‌سته‌ڵاته‌كانی ئاین له
سه‌ر زمانی تاك بونه‌ته حاكم و ئه‌و كه‌سانه‌ش به
مه‌حكوم كرا‌و،مافی خۆیه‌تی بپرسین تا چه‌ند ئاسمان
جیاوازی یه‌كان له‌و سه‌نگه‌ره‌وه ده‌ناسێت،له‌و
مینبه‌رانه‌وه ده‌یبینێت، تا چه‌ند مافی كه‌سێكی
سه‌رزه‌مینی یه به نێوی ئاسمانه‌وه قسه بكات ،وه‌ك
حاكم له سه‌ر مه‌حكومیه‌تی دروست كرا‌و به دیدی
ئه‌م حاكمه له سه‌ر خه‌ڵك فه‌رمان بدات.
گرفته‌كه ئه‌مه‌یه
كاتێك ئاین دێته ناو كیشه‌كانمان به‌رائه‌ت ده‌دات
به هه‌ندێك هه‌ندێكی تریش به (خراو) حاكمیه‌ت ده‌دات
به باڵای هه‌ندێك هه‌ندێكی تریش مه‌حكوم به
تاوان.
پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه
ئه‌م دیالۆگانه كه به هزری خۆ نایه‌نه نایه‌نه
ژوری وتن، بارگاوی به دێرو ته‌فسیرو ته‌ئویلی خود
گه‌رایانه،تاچه‌ند ره‌وایه‌تی یان هه‌یه‌و تاچه‌ند
ده‌چنه بازنه‌ی دیالۆگی ئازاده‌وه؟
له گه‌ڵ رێز حورمه‌تم بۆ ئاین و باوه‌ردارانی، كه
مه‌به‌ستم بوونی ئاین له ژیانی گشتی مرۆڤایه‌تی
دا نیه،لێره كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی ئایین نیه له
روویه‌كه‌وه وه‌ك هێزی مه‌عنه‌وی مرۆڤ ،له لایه‌كی
تره‌وه په‌یره‌وێك بۆ ژیان وه‌لێ به ئازادی، كه
من بروام پێ ی هه‌یه، له بنه‌ره‌تدا به‌نده
ئازادی باوه‌ردارانم زۆر پێ مه‌به‌سته له
كوردستان چونكه هه‌ڵگری رووی زۆرینه‌یه،كه
زۆرینه هه‌ڵگری ره‌وایه‌تی یه به مه‌رجێك مافی
كه‌مینه‌له به‌ر چاو بگرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌مینه‌یه‌ش
یه‌ك له ملیون بێت، ره‌نگه كه‌مینه كه‌مترین
وتنیان پێ بێت، بۆیه پێویستیان به كه‌مترین
ئازادی هه‌یه،نابێت بای ئازادی یه‌كان هه‌میشه
له گۆشه‌یه‌كه‌وه هه‌ڵبكات.
جارێكی دی لێره له به كار هێنانی هه‌ندێك وشه
بۆ مه‌به‌ستی ئایین وه‌ك لاپه‌ره‌كان خۆی نیه له
رووی مێژووی یه‌وه، مه‌به‌سته‌كه به‌رامبه‌ره‌كانی
نمایشی ئه‌م ده‌سته‌لاته یه كه ئایین ده‌كاته
مینبه‌ری وتنه‌كانی .
|