ده‌قی په‌یامی ستاری چیمه‌نتۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی
 چه‌په‌كان و خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ شاری كۆڵن له‌ ئه‌ڵمانیا
 

  

 



بۆ پشتیوانی له‌ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریی شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان دژ به‌ ئیعدام كردنی 5 زیندانیی سیاسی
له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ واته‌ 09 ی ئه‌م مانگه‌ڕژێمی هار و دڕنده‌ی جمهوری ئیسلامیی ئێران پێنج كه‌س له‌ هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی به‌ناوی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر شیرین ئه‌لی فه‌رهاد وه‌كیلی عه‌لی حه‌یده‌ریان و مه‌هدی ئیسلامیان ئیعدام كرد.
ئه‌م ڕژێمه‌ هاره‌ پایه‌كانی مانه‌وه‌ی خۆی ته‌نها و ته‌نها به‌كوشتن و تیرۆر و ئیرهاب هێشتووه‌ته‌وه‌ جمهوریی ئیسلامی، جمهوری شه‌ریعه‌ت و یاسای ئیسلامیه‌ واته‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌و ترس و یاسا تۆقێنه‌ره‌كانی ئیسلام ده‌روا به‌ڕێوه‌و ده‌یه‌وێت ته‌نها له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ درێژه‌ به‌ته‌مه‌نی نه‌گریسی خۆی بدات. ئه‌م ڕژێمه‌ هه‌وڵ ده‌دات كه‌ شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران وه‌ شۆڕشێك كه‌ به‌ دژی ئه‌و ڕژێمه‌ له‌ ئێراندا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ به‌ كوشت وكوشتار و ئیعدام سه‌ركوت بكات. به‌ڵام من له‌م په‌یامه‌وه‌وه‌ وه‌ك هه‌ڵسوڕاوێكی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری و كۆمۆنیستی، كه‌ پێشووتر له‌ عێراق بووم وه‌ ئێستا لێره‌ له‌ شاری كۆلن ی ئه‌لمانیا ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵێك له‌ڕێكخراوه‌ چه‌په‌كان وه‌ خه‌ڵكی ئازادیخواز كۆبوینه‌ته‌وه‌ بۆ پشتیوانی له‌ ئێوه‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازو شۆڕشگێڕو مانگرتوو له‌ شاره‌كانی كوردستانی ئێران. ڕای ده‌گه‌یه‌نم كه‌ به‌ ته‌واوی هێزمانه‌وه‌ له‌ پێناو به‌رگرتن به‌م وه‌حشیگه‌ریه‌ی جمهوری ئیسلامی ڕاده‌وه‌ستینه‌وه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌ به‌ هێنانه‌ پشتی هێزی ئازادیخوازی كۆمه‌ڵگا هه‌رچی زووتر به‌ر به‌م دڕنده‌ییه‌ی ئه‌و ڕژێمه‌ بگرین. ‌
جمهوری ئیسلامی ده‌یه‌وێت ئه‌و پیشه‌سازی و بازاڕی دینه‌ی كه‌ 31 ساڵه‌ له‌ ئێراندا به‌زۆر سه‌پاندویه‌تی، په‌ل و پۆی پێ بهاوێت و له‌ته‌واوی دنیادا بازاڕی بۆ په‌یدا بكات، هه‌ر وه‌ك چۆن له‌ عێراقدا مالیكی و حیزبه‌‌ ئیسلامیه‌كانی تر وه‌ له‌ كوردستاندا یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بۆ په‌یدابووه، هه‌ر ئاواش له‌ ڕێگای به‌ندو به‌ستی دیبلۆماسی وه‌ ئابووری یه‌وه‌ كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌نی بازاڕی جیهانیدایه‌ و وڵاتانی چین ڕوسیا و ته‌نانه‌ت خودی ئه‌مریكاش ذازانجی تێدا هه‌یه‌، ده‌یه‌وێت بازاڕ بۆ ئه‌و دینه‌ په‌یدا بكات وه‌ له‌و ڕێگایه‌وه‌ هه‌ر وه‌ك بازاڕی مه‌واده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان سه‌رمایه‌ گوزاری پێبكات. بۆیه‌ مه‌لا ئاخونده‌كانی سه‌رانی ئه‌و ڕژێمه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانیی ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌رمایه‌دارانی ڕوسیا و چین و ئه‌مریكادان له‌م ڕێگایه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت ته‌مه‌نی نه‌گریسیان درێژتر بكه‌نه‌وه‌. به‌ڵام دڵنیابن كه‌ ئێمه‌ش بۆ پشتیوانیی خه‌ڵكی كرێكارو زه‌حمه‌تكێش وه‌ له‌ پێناو به‌ سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی شۆڕشی ئێوه‌ وه‌ له‌ پێناو ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و تاوانه‌ دڕندانه‌یه‌ به‌ ئاسانی به‌سه‌ر جمهوریی ئیسلامیی كۆنه‌په‌رسته‌وه‌ تێنه‌په‌ڕێت، هێزی كرێكاران وه‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازو پێشكه‌وتنخواز وچه‌پ و كۆمۆنیستیی ئێره‌ ئه‌ڵمانیا و ته‌واوی دنیامان له‌پشته‌و تا ڕوخاندنی ئه‌و ڕژێمه‌ هاره‌ خه‌باتمان وه‌ پشتیوانیی جیهانیمان درێژه‌ پێ ده‌ده‌ین. دووباره‌ سه‌ری ڕێز بۆ هه‌موو خێزانه‌كانی ئه‌و پێنج قوربانییه‌ و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران وه‌ ئێران داده‌نه‌وێنم وه‌ به‌ڵێنی پشتیوانیی به‌رده‌وام ده‌ده‌ین و ناهێڵین كه‌ سیاسه‌ته‌كانیی جمهوریی ئیسلامیی دڕنده‌ به‌ دژی شۆڕشی ئێوه‌ درێژه‌ی هه‌بێت. وه‌ سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی بۆ ئێوه‌ ی مانگرتووه‌ له‌ كوردستان وه‌ سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌ له‌ ئێراندا. هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
13.05.10

 

           

 

16/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com