مه‌لا به‌ختیار: "ئه‌رێ
توخوا خه‌ڵكینه من له وه‌حشی ده‌چم؟!!"
منیش ده‌ڵێم: مه‌لا به‌ختیار، تۆ به هیچ شێوه‌یه‌ك
له وه‌حشی ناچیت وه نه‌چویت، به‌ڵام تۆ هه‌میشه وه
به كرده‌وه له‌ده‌ورانی ڕاپه‌ڕینه‌وه تا ئێستا
دیفاعی سه‌رسه‌ختانه‌ت له هه‌موو ئه‌و
وه‌حشیگه‌ریانه كردوه كه حیزبه‌كه‌ی تۆ وه‌ده‌سته
خوشكه‌كانی، پارتی وه ئیسلامیه‌كان، له كوردستان به
خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش و خه‌ڵكی ئازادیخوازیان
كردووه. با سه‌یر كه‌ین وه باش له‌و نوسینه‌ی ئه‌م
دواییه‌ی كه له‌سه‌ر تیرۆر كردنی سه‌رده‌شت عوسمان
وه به ناونیشانی" شه‌هید كردنی سه‌رده‌شت و ئازادی"
له ڕۆژنامه‌ی چاو‌دێر له ڕۆژی 17.05.10 دا بڵاوی
كردووه‌ته‌وه‌ورد بینه‌وه‌و بزانین چۆن هێرش ده‌كاته
سه‌ر ئازادی بێ قه‌ید وشه‌رتی سیاسی ده‌یه‌وێت و
دیسانه‌وه، هه‌ر وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان ، جه‌وی
سه‌ركوت تۆقاندن، دیسانه‌وه شه‌ڕی وه‌حشیانه وه به
قه‌ولی خۆی كه‌تنی سیاسی گه‌وره بنێنه‌وه‌و نه‌هێڵن
كه خه‌ڵكی كوردستان به ئارامی دابنیشێت وه بیرێك
له ئاڵوگۆڕه‌كانی ژیانی داهاتووی خۆی بكاته‌وه،
چونكه گه‌ر ئه‌مه ببێت و ئه‌و ئازادییه به‌سه‌ر
ئه‌واندا بسه‌پێنرێت به دڵنیاییه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان
ده‌كه‌وێته له‌رزین وه ناتوانن بمێننه‌وه.
سه‌ره‌تامه‌لا به‌ختیار به چه‌ند دێڕێكی كورت
ده‌یه‌وێت وا نیشان بدا كه ئه‌وكوشتنه به‌بێ دادگا
قێزه‌ونه‌و ناڕه‌زایی سه‌ر شه‌قام ده‌جوڵێنێ.! مانای
چی كوشتن به بێ دادگا!؟ جا ئه‌گه‌ر ئه‌و كوشتنه له
دادگا بوایه جوان و یاسایی ده‌بوو،. وه ئه‌وا جێگای
ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌ی لای مه‌لا به‌ختیار نه‌ده‌بووه‌وه..
ئنجا ده‌ست ده‌كات به‌وه‌ی كه بچێته سه‌ر ئه‌سڵی
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی كه خۆی بۆ ئاماده‌كردووه‌و
ده‌یه‌وێت له‌م نوسینه‌وه‌و به‌به‌هانه‌ی
سه‌رده‌شته‌وه هێرش بكاته سه‌ر هه‌موو
سه‌رده‌شته‌كان. به‌وه ده‌ست پێده‌كات كه كۆمه‌ڵگای
كوردستان به دواكه‌وتوو داده‌نێت وه ده‌ڵێت ئازادی
بێ قه‌یدوشه‌رتی سیاسی ڕه‌چاوی گه‌شه‌كردنی دیموكراسی
نه‌كردووه. مه‌لا به‌ختیار خۆیشی زۆر باش ده‌زانێ كه
ئیتر له‌م جۆره قسانه ده‌مێكه كۆن بوون وه خه‌ڵكی
ئازادیخواز زۆر باش ده‌زانن كه هه‌ر ئاڵ‌و گۆڕێك كه
هه‌نگاوێك ژیانی خه‌ڵك و ماف و ئازادیه‌كانی بباته
پێشه‌وه، ئه‌وه به‌رهه‌می ماندوو بوون و قوربانیدانی
خودی ئه‌و خه‌ڵكه ئازادیخواز‌و شۆڕشگێڕه خۆیه‌تی نه‌ك
خێر‌و سه‌ده‌قه‌ی مه‌رحه‌له‌به‌ندیه‌كانی مه‌لا
به‌ختیارو حیزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كان.
دووجار به‌رزكردنه‌وه‌و تاجه‌گوڵینه بۆسه‌ری هاوڕێ
مه‌نسور حیكمه‌ت وه بۆهه‌موو په‌یڕه‌وانی كۆمۆنیزمی
كرێكاری. یه‌كه‌مین جار جه‌لال تاڵه‌بانی له وه‌ڵام
به پرسیارێكی ئیحراج كه‌ردا كه‌پێیان وتبوو بۆچی
شوراكانتان پێچایه‌وه له كاتێكدا به‌رێزت باس له
دیموكراتی ده‌كه‌یت؟ وتبووی شوراكان ده‌ستكردی مه‌نسور
حیكمه‌ته و ئه‌و كه‌سه‌ش گومانلێكراوێكه سه‌ر
به‌ڕژێمی به‌عسه‌و ئێمه به به‌كرێگیراوی ئه‌مریكا
داده‌نێ. بۆیه مه‌نسور حیكمه‌ت له‌به‌شێك له
وه‌ڵامه‌كه‌یدا وتی جه‌لال تاڵه‌بانی دوور له خواستی
خۆی منی دووجار به‌رز كردووه‌ته‌وه به‌وه‌ی
دووڕووداوی مێژوویی هاوچه‌رخی كوردستانی خستووه‌ته
پاڵ من یه‌كێكیان دامه‌زراندنی شوراكانی كوردستان
وئه‌ویتریان دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی
زه‌حمه‌تكێشانی ئێران له‌جۆگا ئه‌سڵیه‌كه‌ی
نه‌ته‌وه‌گه‌ریی كورد‌و په‌یوه‌ستبوونی
به‌بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمۆنیستیی سه‌راسه‌ریه‌وه.(بۆ
ئه‌مه كتێبی بزوتنه‌وه‌ی شورایی له كوردستانی عێراق
–مزه‌فه‌ری محه‌مه‌دی سه‌یربكه‌ن)
دووه‌مین جار مه‌لا به‌ختیار له‌م نوسینه‌یدا به
ئاشكرا ده‌ڵێت كه مشت ومڕی ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی
سیاسی زۆرتر له ڕێگه‌ی په‌یڕه‌وانی كۆمۆنیزمی
كرێكاریه‌وه هاته ناو هاوكێشه سیاسی یه‌كانی
كوردستانی عێراقه‌وه. منیش ده‌ڵێم ئه‌وه جێگای
گه‌وره‌ترین شانازیه بۆ ئێمه، كۆمۆنیسته
كرێكاریه‌كان، وه به‌وپه‌ڕی توانامانه‌وه هه‌وڵ
ده‌ده‌ین كه ئه‌و ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌یه په‌ره
پێبده‌ین.
وه پاشان مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێ: هه‌ڵه‌یه‌كی
گه‌وره‌یه كه له‌ناو نوسین نوسه‌راندا خه‌یاڵدانێكی
ئه‌وتۆ بخوڵقێندرێ كه گوایه ده‌شێ په‌یڕه‌وی له
ئازادی بێ سنور بكرێ (كه‌دیاره مه‌به‌ستی له ئازادی
بێ قه‌یدو شه‌رتی سیاسیه و هه‌ده‌فمه‌ندانه
ته‌عبیره‌كه‌ی گۆڕیوه). منیش ده‌ڵێم هه‌ڵه‌یه‌كی
گه‌وره‌یه‌كه ئه‌گه‌ر كۆمۆنیسته كرێكاریه‌كان وه
ته‌ناته‌ت خه‌ڵكی ئازادیخوازیش پێیان وابێ كه له
سایه‌ی ئه‌م دیمكراتیه‌تی ئاگرو ئاسنه وپڕله
كۆنه‌په‌رستی جه‌هل و خورافه‌یه‌ی مه‌لا به‌ختیار
وتاڵه‌بانی مالیكی و بارزانیدا، به به‌شداری له
په‌رله‌مانه‌كه‌یاندا ده‌توانرێت گۆڕانكاریی پۆزه‌تیف
و به قازانجی خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش بێته‌دی.!
مه‌لا به‌ختیار دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه پارتی بكوژی
(سه‌ردشت عوسمان) ه، به‌ڵام
مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت:لاوێكی ئاوا،.... ئه‌گه‌ر
له‌ناو ئه‌و فه‌زای ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی سیاسییه،
خه‌یاڵدانی وا له مێشكی‌دا دروست نه‌كرابێ، چۆن
نوسینه خه‌یاڵێكی وای ده‌نوسی!؟ پێشوه‌خت دیاره، كه
هیچ ڕێسا و یاسا یه‌ك ڕێگه‌ی نادات (خه‌تی ته‌ئكید هی
منه). ئالێره‌دا مه‌لا به‌ختیار هه‌ڕه‌شه‌ی توند
ده‌كات و ده‌ڵێت هیچ ڕێسا و یاسایه‌ك ڕێگه نادات كه
نه سه‌رده‌شت و نه هیچ نوسه‌رێكی تر به خه‌یاڵات و
ئه‌ندێشه‌كان و بیر كردنه‌وه‌ی خۆی بنوسێ، به‌ڵكو
ده‌بێت ئێمه چۆنمان ده‌وێت، وه‌به‌و یاسا‌و ڕێسایه‌ی
كه ئێمه حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان دامان ناوه، ئاوا
بنوسن و لانه‌ده‌ن. وه ئه‌و جه‌رائه‌ته
ڕۆشنبیرانه‌یه‌ی سه‌رده‌شت كه بۆ ڕه‌خنه گرتن له
بنه‌ماڵه‌یه‌كی عه‌شیره‌تیی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كه‌می
كوردستانی عێراق به‌و ڕێگایه‌ی كه ویستوویه‌تی
ده‌ریببڕێ و تیایدا باس له دڵداری خۆی و كچی بارزانی
بكات، به‌په‌لامار دانی كچ وه یان خوشك و برا
ئه‌چوێنێ و ده‌یه‌وێ ته‌نانه‌ت ئیحساساتی ته‌واوی
خه‌ڵكانێك بجوڵێنێ كه ئه‌و نوسینه‌ی سه‌رده‌شتیان
نه‌خوێندبێته‌وه، وه‌یان لێی تێنه‌گه‌یشتبن مه‌به‌ستی
چی بووه. هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه و ئه‌و
جۆره بیر كردنه‌وه‌یه به‌تاوانێكی گه‌وره‌ی وا له
قه‌ڵه‌م ده‌دات كه به هیچ كه‌سێك و ته‌نانه‌ت به
خودی سه‌رده‌شت خۆی قوت ناچێ و قبووڵ ناكرێ وله
ئه‌وروپاش هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته و سزای
توندی له‌سه‌ره. وه هه‌مووئه‌مه‌ش تاوانه‌كه‌ی
ده‌داته پاڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باس له ئازادی بێ
قه‌ید و شه‌رتی سیاسی ده‌كه‌ن وه ده‌ڵێت گه‌ر ئه‌وان
نه‌بوونایه ئه‌م لاوه تووشی ئه‌م كاره‌ساته
جه‌رگبڕه نه‌ده‌بوو. ئاوا پێمان ده‌ڵێت كه پارتی
كوشتوویه‌تی به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پارتی تاوانبار
نیه!!!!
مه‌لا به‌ختیار پێی وایه ئێستاش هه‌ر ئه‌و ساتانه‌یه
كه باس له گه‌شه‌ی دیموكراتی ڕووخان ڕووخان ی
كۆمۆنیزم ده‌كرا، وه پێی وایه كه ئێستاش خه‌ڵكی
ئازادیخوازی كوردستان به ده‌هۆڵی دیموكراتییه‌كه‌ی
ئه‌و هه‌ڵده‌په‌ڕن.
ئێستا ئیتر ئه‌و ده‌ورانه به‌سه‌رچوو وه خه‌ڵكی
ئازادیخوازی كوردستان زۆر له‌وه هوشیار ترن كه ئه‌م
فه‌لسه‌فانه‌ی مه‌لا به‌ختیار كاریان تێ بكات وه
هه‌رگیز له‌تاوانی ئاوا گه‌وره خۆش نابن و دره‌نگ یا
زوو، ده‌بێت ئازادیی بێ قه‌یدو شه‌رتی سیاسی، ته‌واوی
حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان وه به‌تایبه‌ت پارتی وه
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و یه‌كێتی به‌ڕه‌سمی بیناسن وه
ملكه‌چ بن به‌داخوازیه ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان،
وه چیتر نه‌توانن ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها بۆخۆیان بێت وه
به ئاره‌زووی خۆیان سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان
ته‌نها له ناو خانه‌واده‌كه ی خۆیاندا ببه‌خشنه‌وه‌و
ڕێگه خۆش بكه‌ن بۆته‌واوی كۆنه‌په‌رستی حیزبه‌كانیان
كه چیان بوێ بیكه‌ن وه ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی تر ئه‌وه‌ی
كه به‌ره‌ی ئازادیخواز و پێشكه‌وتنخوازی كۆمه‌ڵگا
بیكات مه‌حكومی بكه‌ن به‌وه‌ی ده‌ست براوه بۆ شته
پیرۆزه‌كانی كۆمه‌ڵگاو خه‌تی سور به‌زاندن.!
به‌شی كۆتایی نوسینه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار مه‌هزه‌له‌ی
كۆتایی هاتنی بیركردنه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیاریه‌كانه و
شتێكی ئه‌وه‌نده گاڵته‌ئامێزی نوسیوه كه به غه‌یری
ئه‌وه‌ی نیشاندانی به‌رز بوونه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و
هیسیریاكه‌یه‌تی هیچی تر نیه. ته‌ماشاكه‌ن چی ده‌ڵێت:
..لیتاوی ئه‌و ئاوه ڕژاوه‌ی بێ قه‌ید و شه‌رتی سیاسی،
مه‌ترسیم هه‌یه‌كاره‌ساتی گه‌وره‌تری
لێبكه‌وێته‌وه.وه پێشبینی ده‌كه‌م، هه‌بن، له‌م
ڕێگه‌یه‌وه بیانه‌وێ، كه‌تنی سیاسی گه‌وره
بنێنه‌وه. وه داواش ده‌كات وده‌ڵێت ...وریای ئه‌وه‌ش
بین، ڕووداوی وا، جڵه‌وی سۆزمان نه‌داته ده‌ست ئه‌و
كه‌س و لایه‌نانه‌ی، ده‌مێكه خۆیان بۆ كه‌تنی سیاسی
مه‌ڵاس داوه.
له چ سه‌رده‌مێك وه له‌كام شوێنی دنیا وه به‌پێی
كام مه‌نتیقی بیر كردنه‌وه شتی وابووه كه گه‌ر
له‌كۆمه‌ڵگایه‌كدا ته‌واوی ئینسانه‌كان مافی
بیركردنه‌وه‌و ڕاده‌ربڕینی خۆیان هه‌بێت، ئازاد بن له
نوسین و بڵاوكردنه‌وه، ده‌زگاكان به‌ڕوویاندا ئاوه‌ڵا
بێت بۆ كتێب ڕۆژنامه ونوسینه‌كانیان، بێ هیچ
سانسۆرێكی پۆلیسیانه، ئازادبن له ڕه‌خنه‌گرتن و
وه‌ڵام دانه‌وه، ئازاد بن له ڕۆیشتن بۆ دادگا دانانی
شیكایه‌ت و داخوازیه‌كانیان، ئازاد بن له پێكهێنانی
هه‌ر ڕێكخراوێك و حیزبێك كه بیانه‌وێ، ئازاد بن له
خۆپیشاندان و مانگرتن كۆبوونه‌وه و ڕێپێوان ته‌نانه‌ت
له‌لایه‌ن پۆلیس و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ته‌وه
پارێزگاری‌یان لێبكرێت، واته بوونی ئه‌م ئازادی بێ
قه‌ید و شه‌رتی سیاسی یه به پێی كام بیر كردنه‌وه
ده‌كرێت مه‌ترسیدار بێت وه كه‌تنی سیاسی گه‌وره‌ی لێ
بكه‌وێته‌وه!؟
نا ئه‌مه هیستیریایه‌و مه‌لا به‌ختیار زۆر باش
ده‌زانێت كه ئیتر ئازادی بێ قه‌ید وشه‌رتی سیاسی
ڕێچكه‌ی خۆی گرتووه‌و ناتوانن به‌ری پێ بگرن، وه
ده‌بێت ته‌واوی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ملكه‌چ بن
له ئاستیدا وه به‌ڕسمی بیناسن.! بۆیه كه‌وتووه‌ته
هه‌ڕه‌شه‌ی هیستیریانه‌و ده‌یه‌وێت هه‌موو ئه‌و تاوان
و كه‌تنه گه‌ورانه‌ی له مێژووی حاكمیه‌تیاندا
له‌كوردستاندا (گه‌ر باسی مێژووی شاخیشیان نه‌كه‌ین)
به خه‌ڵكییان كردووه، هه‌ر له تیرۆری موخالیفینی
سیاسیانه‌وه تا تیرۆری ژنان شه‌ڕی نه‌گریسی
چوارساڵه‌ی نێوانیان كوشتاری هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی
بێ‌تاوان و ده‌ست گرتنی جمهوریی ئیسلامیی ئێران بۆ ناو
كوردستان، پشتیوانی كردن له گه‌وره‌ترین
وتیرۆریستترین تاوانبارانی حیزبه ئسلامیه‌كان
وله‌باوه‌شگرتنی ته‌نانه‌ت كۆنه به‌عسیه جه‌للاد و
خوێنڕێژه‌كانیش، بشارێته‌وه‌و ئێستا ئه‌و ده‌یه‌وێت
بڵێت گه‌ر ئاوابڕوات ئه‌وا ئێمه ده‌كوژین وده‌بڕین
ڕێگه‌تان پێناده‌ین ئاوه‌ها به‌ڕووماندا
هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه‌و بۆتان نیه ئاوا ڕه‌خنه‌مان لێ‌بگرن
وه هه‌ر شتێك ڕوویدا ئۆباڵی له‌ملی خۆتانه.! واته
ده‌وێت درێژه‌دانیان به‌كه‌تنه سیاسی و
دكتاتۆریه‌ته‌كه‌یان ئه‌مجاره به ته‌واوی بخاته
ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باس له ئازادی بێ قه‌ید و
شه‌رتی سیاسی ده‌كه‌ن و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه ده‌ڵێت
كه ئاوی ئه‌م ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی سیاسیه
كۆمۆنیسته كرێكاریه‌كان ڕشتوویانه.
له‌دوا قسه‌مدا بۆ مه‌لا به‌ختیار ته‌نها ئه‌وه‌نده
ده‌ڵێم كه له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئه‌زمه‌یه‌دا كه زۆر
به‌توندیش له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌ربینی به‌ئێوه‌ش
گرتووه، هوشیاریی خه‌ڵكی كورسدتان ئیتر گه‌یشتووه‌ته
ئاستێك كه ته‌واوی ئه‌و شیعارانه‌ی كه ئێمه‌ی
پێده‌ناسراینه‌وه بوونه‌ته خواستی جه‌ماوه‌ریی
به‌رفراوان و ئێوه ناتوانن به‌ری پێبگرن وه ئێمه
ئیتر زۆر له جاران به‌تین تر له مه‌یداندا ده‌بین تا
به‌دیهاتنی ئازادی و یه‌كسانی ودنیایه‌كی شایسته به
ئینسان. به‌ڵام تۆ بڵێی ئه‌مجاره‌ش مه‌لا به‌ختیار
هه‌رهه‌مان ئه‌و پرسیاره‌ی پێش پانزه ساڵ دووباره
بكاته‌وه‌و بڵێت: ئه‌رێ توخوا خه‌ڵكینه من له وه‌حشی
ده‌چم!!!!؟؟؟؟؟
ستاری چیمه‌نتۆ 21.05.2010
|