کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی یه‌کێک له خه‌سڵه‌ته بنچینه‌یه‌کانی
بۆ درێژه‌دان به ده‌ست ڕاگه‌شتنی بۆ پێکهێنانی دنیایه‌کی
باشتر، هه‌رده‌م له نێو خه‌باتێکی بێوچاندا به‌ره‌نگاری
ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی به‌ده‌ست هاتون کردوه و، دژی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته‌ش وه‌ستاوه‌ته‌وه که ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان
نه‌بوه مل که‌چ بکه‌ن بۆ خواسته‌کانی زۆرینه‌یه‌ک به‌شوێن
ژیانێکی شایسته تره‌وه بوون. ڕه‌نگه باشترین نمونه‌ش
شۆڕشی فه‌ره‌نسای ساڵی 1789تا کۆمۆنه‌ی پاریس ساڵی
1871 بێت، که بوو به‌داینه‌مۆیه‌ک سه‌رجه‌م وڵاتانی
ئه‌وروپای گرته‌وه بۆ لێکهه‌ڵپێچانی دنیای کۆنی
سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و حوکمی کڵێسا. به‌رپابونی ئه‌و
شۆڕشه مه‌زنه نه‌ته‌نها له‌لایه‌ن نوسه‌ران و
ڕۆشنبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه ئیلهام به‌خشی سه‌ره‌کی
بوون، به‌ڵکو ده‌رئه‌نجامی ئه‌و زه‌بروزه‌نگه زۆره‌ی
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پاشا و خانه‌دان و کڵێساوه بۆسه‌ر
ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵکی جوتیار و زه‌حمه‌تکێشی ئه‌و
ڕۆژگاره دای سه‌پاندبوو به‌سه‌ریاندا، ئیتر به‌ناچاری
سه‌رده‌مێکی نوێ وه‌ک پێویست ترین کار خۆی ده‌سه‌پاند
له بواری عه‌مه‌لیدا، بۆئه‌وه‌ی چیتر به‌و ئه‌ندازه‌یه
چه‌وساندنه‌وه خۆی نه‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر ژیان و حورمه‌تی
زۆرینه‌دا له پێناو خۆش ژیانی ده‌ست و دایه‌ری پاشا و
به‌نه‌ماڵه پاشادا، شۆڕش ته‌نها وه‌ڵام بوو. ئازادی و
دیموکراسیه‌ت ته‌نها مانایه‌ک بوون له نێو دیواره
قایمه‌کانی پاشا و حوکمی کڵێسادا قه‌تیس مابوو، ئازادی
خوازانێک له نێو زیندانه‌که‌ی باستیلدا ڕوناکی ڕۆژیان
لێ قه‌ده‌غه ده‌کراو خێراش ڕاپێچی لای مه‌قسه‌ڵه‌ی سه‌رپه‌ڕاندنیان
ده‌کردن، ئه‌مه ته‌نها بۆ پاراستنی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه
و سیستمه‌که‌ی. به‌ڵام خه‌باتی نه‌پساوه‌ی چینی زه‌حمه‌تکێش
له‌گه‌ڵ ئازادی خوازانێک و نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانێک بوو
به‌و شۆڕشه مه‌زنه‌ی سه‌رجه‌م دنیای کۆنی له‌به‌ریه‌ک
هه‌ڵوه‌شاندوه تا کۆتای هێنا به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
پاشایه‌تیشدا. تائیستا له‌لایه‌ن ئازادی خوازانی ئه‌مڕۆشه‌وه
مێژوه‌که‌یان و تواناکانیان وه‌ک ئیلهامێکی ڕاسه‌ته‌قینه
چاولێده‌کرێت بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێگه‌یه تا سه‌پاندنی
ژیانێکی حورمه‌تدارتر، ئازادیه‌کی بێفرۆشتن تا جێبه‌جێ
کردن له گۆڕانی په‌روه‌رده‌ی باودا ببێت به‌کاری هه‌رئێسته‌یی.
کاتێک باس دێته سه‌رمه سه‌له‌ی چه‌سپاندنی یاسا و
ڕێزگرتن لێی له عێراق و کوردستاندا ، هه‌قی هاوڵاتیش
هه‌یه بپرسێت ئاخۆ له‌و یاسایه‌دا که ده‌بێت سه‌روه‌ر
بێت و که‌س باڵای له‌و به‌رزتر نه‌بێت، بۆچی له‌و
یاسایه‌دا مه‌سه‌له‌ی ئازادی ده‌ربڕین مه‌رجدار ده‌کرێت
یان بۆچی له‌و یاسایه‌دا سزای له سێداره‌دان هه‌یه
یان بۆچی ژنان وه‌ک نمره دوو یه‌ک ده‌بینرێن؟ ئه‌گه‌ر
یاسایه‌ک ئه‌م هێڵه سورانه‌ی تێدا بوو مانای وایه له‌وێدا
هێشتا هاوڵاتی ناتوانێت ئازاد بێت له‌وه‌ی ده‌خوازێت
ئازار و بارودۆخه‌که‌ی ژیانی خۆی ده‌ربڕێت؟ له جێگایه‌کی
وادا یاسا به‌و مانا سه‌رده‌میه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داریش
بێت هێشتا یاسایه‌کی مه‌ده‌نی نیه. واته ده‌سه‌ڵات
به‌ئاشکرا مه‌رجه‌کانی ترساندنی تاک له نێو کۆمه‌ڵگادا
پیاده ده‌کات له ڕێی یاساکه‌یه‌وه، (دیاره یاساکان
هه‌میشه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداران دانراوه)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ک کوردستان
کاتێک ده‌بینین هێشتا چه‌وساندنه‌وه‌یه‌کی به‌رده‌وامی
له‌سه‌ره، خه‌ڵکیش ده‌ڵێن ده‌بێت به‌پێی یاسا مامه‌ڵه
بکرێت له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌کاندا یان له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی
ئازادی ده‌ربڕیندا، ئاخۆ له‌نێو یاسایه‌کدا تا ئێستا
نه‌بوبێت به‌به‌شێ له به‌ده‌یهێنانی فه‌رهه‌نگێکی
نوێی مه‌ده‌نیانه ئیتر چۆن ده‌توانرێت بڵێین ده‌بێت
به‌پێی یاسا مامه‌ڵه بکرێت، بۆ ئه‌و یاسایه‌ی ئێستا
له عێراق و کوردستاندا هه‌یه پایه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی
ناچنه‌وه سه‌ر یاسای دوێنیی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس؟ بۆخۆی
هه‌مان به‌رژه‌وه‌ندی ناپارێزێت به‌خاتری چینی ده‌سه‌ڵاتدار
و پیاوانی ئاینی؟ که‌واته به‌پێی ئه‌و یاسایه
ناتوانین باسێکمان هه‌بێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئازادی
ده‌ربڕین، چونکه له نێو یاساکه‌دا مه‌رجداری هه‌یه
بۆ ده‌رخستنی مافی ئازادی و مافی ڕێپێوان تا ده‌گات به
نه‌گرتنی ڕه‌خنه له به‌های دینی ئیسلام؟ له‌کۆمه‌ڵگای
عێراقدا به‌گشتی ژیانی چینی زه‌حمه‌تکێش و ئازادی خواز
تێیدا دابه‌ش کراوه به‌سه‌ر حیزب و گروپ و ئه‌و ده‌سته‌وتاقمانه‌ی
به‌شوێن به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیانه‌وه‌ن. مانای
ئازادی له‌گه‌ڵ ده‌ست بردن بۆ شێوه‌ی پیاده کردنی
دیموکراسیه‌تی ڕاسته‌قینه ته‌نها له‌و کاته‌دا له‌دایک
ده‌بێت که چیتر ئه‌و دیوارانه‌ی بنیات نراون
بۆترساندن و تۆقاندن له گۆڕێ نه‌مابن، به‌بێ ڕوخاندنی
ئه‌و دیواره (له‌ئه‌سڵدا وه‌همیه) ناتوارێت کۆمه‌ڵگایه‌کی
زیندوو دروست بکرێت. بۆیه ده‌ڵێم دیواره‌کان له ئه‌سڵدا
وه‌همین، چونکه ئه‌وه زیندووی و گه‌ڕانی ئه‌و چینه
شۆڕشگێره‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئیراده‌ی سیاسی و پۆڵاینی
خۆی، کاتێک ئه‌و چینه توانی ئیراده‌ی خۆی بناسێت ئه‌و
کات بۆی ده‌رده‌که‌وێت که سه‌رجه‌م دیواره‌کان له
بێئیراده‌ی ئه‌مه‌وه بنیات نراون، ئه‌وه بێئاگای
سیاسی خودی ئه‌و چینه‌یه که هه‌رچرکه‌و ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته
دڕنده‌کان ڕاده‌گرێت و خۆیشی ده‌چێته ژێر باری قورسی
ژیانیه‌وه. بۆیه تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی هێزی هه‌زاران خه‌ڵکی
ئازادی خواز و زه‌حمه‌تکێش له مه‌یداندا ببینرێت به‌و
ئه‌ندازه‌یه‌ش ده‌سه‌ڵات خوێنده‌وه‌ی وردی بۆده‌کات و
ته‌نها به‌و ئاماده‌ییه جه‌ماوه‌ریه ده‌سه‌ڵات ملکه‌چ
ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نا ده‌سه‌ڵات هه‌میشه ده‌یه‌وێت له
ڕێی تیرۆر و ترس و کوشتنه‌وه درێژه به پاراستنی هه‌یمه‌نه‌تی
سیاسی خۆی بدات.
له نێو هاتنه مه‌یدانی بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه
ئازدی خوازه‌کاندا، ده‌سه‌ڵات ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌کی
کاتی ده‌توانێت درێژه به ترس و تۆقاندن بدات، دواجار
یان ده‌بێت ملکه‌چی داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ر بێت یان
ده‌بێت بڕوخێنرێن، هه‌روه‌ک ئه‌و سه‌دان ده‌سه‌ڵاتانه‌ی
له مێژوی ڕابردوی مرۆڤایه‌تیدا بینراوه.
دوای تیرۆر کردنی ڕۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان) خه‌ڵکی
کوردستان پێده‌نێته نێو قۆناغێکی نوێوه، دیاره هه‌میشه
خه‌ڵکی ئازادی خواز پێشه‌نگی به‌خه‌به‌ر هێنانه‌وه‌ی
چینه به‌شخوراوه‌کانن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چینه بتوانێت
ئیراده‌ی سیاسی خۆی بناسێت و ئیتر نه‌بێت به پردێک ده‌سه‌ڵاتی
قازانج په‌رست به‌سه‌ریدا بپه‌ڕێته‌وه. بۆیه ئه‌م
قۆناغه له کوردستاندا ده‌بێت حسابی وردی بۆ بکرێت و
ببێت به وه‌رچه‌رخانێک بۆ ڕوخاندنی ئه‌و دیوارانه‌ی
تا ئێستا ترسیان به‌رهه‌م هێناوه، واته په‌ڕینه‌وه
بێت بۆ سه‌پاندنی واقعیانه‌ی ئازادی به‌گشتی بۆ سه‌رجه‌م
کۆمه‌ڵگا و مافی هه‌رتاکێک هه‌بێت بۆ دابین کردنی
ژیانێکی شه‌ره‌فمه‌ندانه.
بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت سه‌رجه‌م که‌سانێکی سیاسی و ئازادی
خواز له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه تیرۆر کراون له بیر نه‌کرێن،
ده‌بێت کۆمه‌ڵگای کوردستان تا ده‌گات به نوسه‌ران و
ڕۆشنبیرانی ئازادی خواز ئه‌و مێژوه به‌بیر خۆیان
بهێننه‌وه که ته‌نها به‌خه‌باتێکی ئازادی خوازانه
ده‌توانرێت پێ بنرێته نێو سیستمێکی دیموکراتخوازیانه‌ی
ڕاسته‌قینه که له‌ویدا ئازادیش بۆخۆی جێگای خۆی تێدا
ده‌بینێته‌وه. ئه‌م خه‌باته‌ش یانی سه‌پاندنی مافی
ژیان بۆ سه‌رجه‌م چینی زه‌حمه‌تکێش و دانپیانان به
تواناکانی ئه‌و چینه‌دا، به‌بێ خه‌باتێکی وا یه‌کگرتوو
ناتوانرێت بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی ژیان بچه‌سپێت تا ده‌گات
به ئازادی به‌یان و ئازادی ده‌ربڕین. ڕه‌نگه ده‌سه‌ڵاداران
له ڕێگه‌ی ترس و زیندانی کردن تا ده‌گات به‌بڕیاری له
سێداره‌دان، بۆجارێکی تر ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنیته‌وه
کاتێک ده‌زانێت ئاستی ڕێکخراو بونه‌که به ئه‌ندازه‌یه‌ک
شیلگیر نیه.
ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێک بچینه ئه‌و دیو ده‌سه‌ڵاتی
کوردستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ببینین، ده‌بینین
نابه‌جێیه بێین له نێو ده‌سه‌ڵاتێکی وا دژ به مافی
ئینسانی بوون تا ده‌گات به ماناکانی ئازادی باسێک هه‌بێت
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سیستمی دیموکراسی، چونکه له‌و ده‌سه‌ڵاته
تۆتالیتاره‌دا ڕۆژانه ترس و ئیهانه و ڕاپێچ کردنی
ئازادی خوازان بۆ نێو په‌تی سێداره درێژه‌ی هه‌یه.
له سێداره‌دانی 5 ئینسانی ئازادی خواز و هاتنه‌مه‌یدانی
خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات دژ به‌و سزایه و نه‌چونه‌وه سه‌رکار
و مانه‌وه‌یان له ماڵه‌وه، وه‌ڵامێکه به‌ده‌سه‌ڵات
ده‌ڵێت ئیتر تۆمان ناوێت، کاتێک ئه‌و په‌تی سێداره‌یه
له یاسادا ده‌سه‌پێت، به‌ڕای من ته‌نها روخانه
بتوانێت وه‌ڵامی ته‌واو بێت بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، نه‌ک
ڕیفۆرم کردن و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و سیستمه‌دا. ئه‌رکی
ئێستای خه‌لکی ئازادی خوازی کوردستانیش له‌و قۆناغه‌دایه
یان ته‌سلیم به‌ترس و تۆقاندن ده‌بێت که هه‌ڵبژاردنێکی
زۆر خه‌ته‌رناکه یان ده‌بێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی هه‌ڵیگرتوه
به‌ره‌و چه‌سپاندنی دنیایه‌کی ئازادتر و به‌هره‌مه‌ندتر
بۆ بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی به‌رده‌وام ده‌بێت
و ده‌وڵه‌مه‌ندتری ده‌کات،ئازادی ده‌ربڕین ده‌بێت وه‌ک
مافێکی سه‌ره‌کی هه‌رچ مرۆڤێک ببینرێت، نه‌ک کۆیله‌بوونی
بخرێته جێگه‌ی و به‌ناوی ئازادیه‌وه قسه بکرێت!!
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن
15/05/2010
|