کاتێک باس دێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری،
ڕاسته‌وخۆ دیمه‌نی هه‌ر وڵاتێک ده‌بینرێت له‌وه‌ی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ژیانی کۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه ده‌بات،
له‌کام وێستگه‌ی به‌ره‌وپێشچوندایه. ئازادی
ڕۆژنامه‌گه‌ری نه ته‌نها به‌شێکی سه‌ره‌کی نێو
کایه سه‌رخانیه‌کانی ڕۆشنبیری هه‌رکۆمه‌ڵگایه‌که،
به‌ڵکو بۆخۆی مانای ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و جۆره ژیانه‌ش
نیشان ده‌دات که به‌شی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا له‌کام
ئاستی بژێوی ژیاندان و ئه‌و هه‌نگاوانه چین که‌ده‌سه‌ڵات
ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م کرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگادا.
به‌مانه‌یه‌کی گونجاو له‌هه‌رچ کۆمه‌ڵگایه‌کدا
ئازادی سیاسی و ئازادی ڕێکخراو بوونی گشتی بێقه‌یدو
مه‌رج بونی نه‌بوو، ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریش به‌و ئه‌ندازه‌یه
له‌قاڵب دراوه. له‌یادی 112 هه‌مین ساڵڕۆژی
ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی‌دا، ده‌سه‌ڵاتی کوردی شانازی
ده‌کات به‌و جۆره ئازادیه سیاسیه‌ی ئێستا له‌کوردستاندا
هه‌یه تا ده‌گات به بوونی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری.
به‌ڵام کاتێک له‌ڕێی ڕۆژنامه ئه‌هلیه‌کانه‌وه هه‌واڵه‌کان
ده‌بیسین ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستانه. تائێستا چه‌ند ڕۆژنامه‌نوس که‌وتونه‌ته
به‌رده‌م لێدان و سوکایه‌تی پێکردن تا ده‌گات به‌زیندانی
کردن و ڕاپێچ کردنیان بۆبه‌رده‌م دادگا، ئاخۆ ده‌بێت
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستاندا چ پێناسه‌یه‌کی
هه‌بێت بۆ مانای ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری؟ ئاخۆ بێئه‌وه‌ی
هه‌وڵێک بدات بۆ لێپرسینه‌وه له‌و هێزه‌ی هه‌ڵده‌ستێت
به ئازاردان و ئه‌شکه‌نجه‌دانی ڕۆژنامه‌نوسانی ده‌ره‌وه‌ی
حیزب، مانای ئه‌و ڕاستیه ناگه‌یه‌نێت که به‌ئه‌مری
حیزب و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌سمی ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌درێت
دژی ڕۆژنامه‌نوسان؟ بۆتائێستا هیچ هه‌وڵێکی ڕه‌سمی
نه‌دراوه بۆ ده‌ستگیر کردنی ئه‌وانه‌ی(ستار عبدول
شه‌ریف و سۆرانی مامه‌حه‌مه‌یان) تیرۆر کرد؟ لێره‌دا
ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌یه‌کی ته‌واو شیاو بکرێت له‌لایه‌ن
سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نوسانێک که‌له‌خه‌می ئازادی
سیاسی و ئازادی ڕاده‌بڕینی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگادان(ئه‌م
مافه وه‌ک یه‌کێک له‌مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی هه‌رچ
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد دیاری ده‌کرێت، نه‌ک وه‌ک
خێروسه‌ده‌قه بدرێت به تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا)، به‌رانبه‌ر
ئه‌و جۆره مافه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ڕه‌وای ده‌بینێت
بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین.
کاتێک ده‌توانین بڵێین له کوردستاندا ئازادی ڕاده‌ربڕین
هه‌یه، که بتوانرێت خودی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
بخرێته به‌رده‌م لێپرسینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره‌وه،
بۆئه‌وه‌ی ئه‌وکات ڕوون ببێته‌وه که ئاخۆ جه‌ماوه‌ر
مافی هاوڵاتی بونی هه‌یه یان بۆخۆی کراوه به ره‌عیه‌تێکی
به‌رده‌م خواسته‌کانی ده‌سه‌ڵات؟ تائێستا له
کوردستاندا مه‌سه‌له‌ی کوشتنی ژنان له ژێر ناوی
ناموس په‌رستی و پاراستنی شه‌ره‌فدا بره‌وی هه‌یه؟
که‌واته له وڵاتێک‌دا کوشتنی ژنان تێیدا وه‌ک
ئاوخواردنه‌وه‌یه‌کی ئاسایی بێت، چۆن ده‌توانین له
بارودۆخێکی شکستخواردوی وادا باس له ئازادی
ڕۆژنامه‌گه‌ریش بکه‌ین؟ مه‌گه‌ر ئه‌و جۆره له‌ئازادی
ته‌نها ده‌سه‌ڵات و داروده‌سته‌که‌ی لێی موفه‌ق بن.
کاتێک له کوردستاندا چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی
بۆخۆی بوه به دیارده‌یه‌کی به‌رچاو، جیاوازی
نێوان چینی باڵاده‌ست و چینی ژێرده‌ست ڕیتمی
سنورگه‌لێکی کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه‌ی تێپه‌ڕاندوه،
چۆن ده‌کرێت بێین باسێکمان له ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری
هه‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رنجمان له‌سه‌ر جیاوازیه
چینایه‌تیه‌کان نه‌بێت؟ ئاخۆ ئه‌و سه‌روه‌ت و
سامانه مه‌زنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی کوردستان له
ژێر چنگی خۆی ناوه ته‌نها به‌ری ڕه‌نجی ئه‌وه
یان سه‌رجه‌م تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌بێت لێی به‌هره‌مه‌ند
بن؟ چۆن ده‌کرێت بڵێین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له
کوردستاندا پرۆژه‌ی هه‌نگاو نانی هه‌یه بۆ ده‌ستپێکی
هه‌نگاو نان به‌ره‌و شێوازێکی دیموکراسیانه له
به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگادا؟ دوای 18 ساڵ له
حوکمڕانی سیاسی کوردی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا،
تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت جۆرێک له مۆڕاڵی سیاسی
به‌ڕێوه ده‌برێت چ جۆره جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی نیه
له‌گه‌ڵ دوێنێی ڕژێمی فاشستی به‌عسدا. کاتێک هێڵه
سوره‌کان هه‌روه‌ک خۆیان مابێتنه‌وه و قسه‌کردن
له‌سه‌ریان به‌ئه‌ندازه‌ی قسه‌کردن له ڕاستی یان
ناڕاستی دین بڤه بێت، ته‌نها ده‌توانین بگه‌ین به‌و
ده‌رئه‌نجامه‌ی، له جۆره ده‌سه‌ڵاتێکی وادا ڕه‌خنه‌گرتن
یان ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له شێوازی کۆیه‌کی جه‌ماوه‌ریدا
به په‌لامار و ئه‌شکه‌نجه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه،
وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌و کاته‌دا
ده‌سه‌ڵات بیه‌وێت له هۆکاری ئه‌و ناڕازی بونه
کۆده‌نگیه بپێچێته‌وه؟ ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت وه‌ک
(ماری ئه‌نتوانێتی خێزانی لویسی شازده‌هه‌م، به‌رانبه‌ر
ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
فه‌رنسا به‌رانبه‌ر ملهوڕیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی
پاشایه‌تی هاتبونه مه‌یدان و برسێتی باڵی کێشابوو
به‌سه‌ر چینه نه‌داره‌کاندا، ئه‌م شاژنه‌ش له‌وه‌ڵام
به‌و ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه ده‌ڵێت( ئه‌گه‌ر
میلله‌ت نان نیه بیخۆن ئه‌ی بۆ پسکیت ناخۆن!!!)
ئه‌م وته‌یه له په‌رتوکی شۆڕشی فه‌ره‌نسادا
نوسراوه که (هه‌ورامان وریا قانیع وه‌رگێڕاوه
بۆسه‌ر زمانی کوردی) لێره‌دا ئه‌م نمونه‌یه ده‌توانێت
به‌شێک بێت له‌و دیمه‌نه‌ی له کوردستاندا ده‌بینرێت
له نێوان ژیانی چینه که‌م ده‌رامه‌ته‌کان و چینه
باڵاده‌سه‌ته‌کاندا، که جیاوازیه‌کانی نێوان ئه‌و
دوو چینه له چ ئاستێکدان. دابین کردنی ژیان و
گوزه‌رانی شایسته بۆ سه‌رجه‌م تاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا
ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌رکی ده‌سه‌ڵات بێت، نه‌ک ده‌سه‌ڵات
هه‌رچ ڕه‌وایی مافێک به‌پێی ته‌سلیم بوونی تاک
ببینێت بۆ نێو هزری خۆی.
ئه‌گه‌ر ماناکانی ژیانێکی پڕ له ئومێد به‌خش له
نێو دید و هزری چینه نه‌داره‌کاندا نه‌بینرێت له
هه‌رچ کونجێکی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌دا بێت، بۆخۆی ته‌نها
وه‌ڵامی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئاستی
ئازادی ژیان و ئازادی سیاسی له چ پێگه‌یه‌کدایه،
چونکه تا زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا له نێو هه‌لومه‌رجی
نه‌داری و گرانی بارقورسی په‌یدا کردنی پاروه
نانێکدا بێت، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریش
بوونی نیه. یان له وڵاتێک‌دا هێشتا پێگه‌ی دین و
خێڵ و هه‌یبه‌ته‌که‌ی خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی
کۆه‌ڵگاو دیدی تاکه‌کانیدا و ده‌سه‌ڵاتیش بره‌و
پێده‌ری بێت، کارێکی نه‌شیاوه باس له ئازادی
سیاسی و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری بکرێت.
مانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجێکی وا بۆخۆی په‌یوه‌سته به‌هاتنه
مه‌یدانی یه‌ک ڕیزی سه‌رجه‌م ئازادیخوازنێک که
تامه‌زرۆی ژیانێکن، هیچ مرۆڤێک له‌وێدا خۆی به‌که‌م
نه‌زانێت یان ترسێک بوونی نه‌بێت له‌وه‌ی بیه‌وێت
شتێک بڵێت و خه‌می لای ئه‌و وتنه‌ش بێت که ببێته
مایه‌ی تیاچونی یان نان بڕینی. ده‌کرێت به‌دوور له
به‌رژه‌وه‌ندیه که‌سیه‌کان بتوانرێت به‌رژه‌وه‌ندیه
گشتیه‌کان دابین بکرێت، هیچ کارێکی نه‌کراو نیه
نه‌توانرێت بیر له ئاوا ژیانێک نه‌کرێته‌وه. بۆ
گونجاوه ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی بوونی هه‌بێت و
چینێکیش به‌ئاره‌زوی خۆی به‌هره‌مه‌ند بێت له هه‌رچیه‌ک
خۆی ده‌یخوازێت به‌ڵام چینێکیش تا بوونی ئه‌م
جیاوازیه پڕ له مه‌ینه‌تیه مابێت ده‌بێت هه‌رده‌م
باج ده‌ری نێو ئه‌و له‌زه‌ت و خۆشیه‌ی ده‌سه‌ڵاتارانی
سه‌ره‌وه بێت؟ ئاخۆ بۆ نه‌گونجاوه منداڵان نه‌توانن
به ئاره‌زوی خۆیان به‌هره‌مه‌ند بن له مافی
منداڵ بوونی خۆیان و ناچار نه‌کرێن به وازهێنان
له قوتابخانه بۆئه‌وه‌ی پاروه نانێک بۆخێزانه‌کانیان
په‌یدا بکه‌ن؟ له کاتێکدا هه‌رچ کام وڵاتێک ده‌گریت
زیاد له هێنده‌ی دانیشتوانه‌که‌ی خۆی به‌رهه‌می
به‌رده‌وامی هه‌یه و به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، که‌چی
چینێک تێیدا له ناله‌بارترین شێوه‌ی ژیاندا خۆی
ده‌بینێته‌وه؟
ئه‌رکێکی گرنگ له‌سه‌ر شانی ڕۆژنامه‌نوسانی ده‌ره‌وه‌ی
حیزبه کوردیه‌کانی ئه‌مڕۆ ئه‌و ئه‌رکه‌یه که
بتوانن به‌شێک بن له‌و هه‌نگاوه مه‌زنه‌ی کۆمه‌ڵگا
به‌ره‌و له‌خه‌و هه‌ستان ده‌بات و فێریان ده‌کات
که به ئیراده‌ی یه‌کگرتوویی خۆیان ده‌توانێت هه‌موو
شتێک دابین بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م له
ژیانێکی حورمه‌تداردا به‌هره‌مه‌ند ببێت. ئه‌گه‌ر
کاری ڕۆژنامه‌نوسانی ئازاد ته‌نها ڕوماڵ کردنی
ڕوداوه‌کان بێت و ئه‌رکی ته‌نها نوسینه‌وه‌ی
ئازاره‌کان بێت و بیانخاته سه‌رکاغه‌ز، هێشتا
بۆخۆی جێگای ده‌ستخۆشیه، به‌ڵام گه‌یاندنی ئه‌رکه‌که
نیه به‌ته‌واوه‌تی، یانی ده‌بێت ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه
ئازاده بۆخۆی داینه‌مۆیه‌ک بێت بۆ‌نێو ڕێکخستنی ئه‌و
چینه نه‌داره و گۆش کردنیان به بیرکردنه‌وه‌ی
ئازادانه و بێ‌ترس.
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی کوردستان هه‌رچ کارێکی ئه‌نجام
دابێت، یان هه‌رچ پرۆژه‌یه‌کی جێبه‌جێ کردبێت،
هاتوه ڕێک کردویه‌تی به‌مه‌نت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م
کۆمه‌ڵگه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نها ئه‌رکی
پاراستنی هه‌یبه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی بێت. ئه‌م
بیر کردنه‌وانه ته‌نها له ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان
ده‌وه‌شێته‌وه، نه‌ک له ده‌سه‌ڵاتێک شه‌وڕۆژ باس
له ئازادی و یه‌کسانی بکات.
تا ئه‌و کاته‌ی ترس هه‌بێت به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی بته‌وێت
ره‌ئی خۆت بڵێیت یان بته‌وێت ده‌سه‌ڵات بخه‌یته
ژێر لێپێچینه‌وه‌وه، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی
داویه‌تی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا، ناتوانین بڵێین ئێمه
له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئازادانه‌دا ده‌ژین.
ڕۆژنامه نووسێک دێت ته‌نها ئه‌وه‌ی دیوه‌یه ده‌یگێڕێته‌وه
یان وێنه‌ی ده‌گرێت زۆر به‌ئاسانی ڕاپێچی زیندان
ده‌کرێت، ئه‌مه چۆن ده‌سه‌ڵاتێکه ده‌ڵێت من
یاسای ڕۆژنامه‌نوسیم داناوه؟ ڕۆژنامه‌نوس ئازاده
به‌ڵام نابێت ئه‌و دیوو دیواره قایمه‌کان ببینێت،
نابێت سنوره حه‌رام کراوه‌کان ببه‌زێنێت. ئه‌گه‌ر
نه‌توانرێت سه‌رجه‌م کون و که‌له‌به‌ره‌کان کێوماڵ
بکرێت، یانی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری هێشتا له ژێر
په‌ستانی خولگه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدایه؟
کاتێک ده‌توانین قسه‌یه‌کمان هه‌بێت له‌سه‌ر
ئازادی ڕاده‌ربڕین، چیتر مه‌لاکان له بڵندگۆی
مزگه‌وته‌کانیانه‌وه هێرش نه‌که‌نه سه‌ر
ئازادیخوازانێک که نایانه‌وێت سه‌رده‌می تاریکی و
چه‌پاندنی بیری 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خۆی بسه‌پێنێت
به‌سه‌ر هه‌رچی کایه‌ی گرنگ هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنی
ژیان و گوزه‌رانی کۆمه‌ڵگه‌دا،به‌ره‌ی ئازادی خواز
ده‌یانه‌وێت چیتر دین نه‌کرێت به‌نان و ئاوی
ڕۆژانه‌و ده‌رخواردی خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ت بدرێت
بۆڕاکێشانی هه‌ست و سۆزیان دژ به ئازادیخوازان،
چونکه له‌وێشدا ته‌نها خودی مه‌لاکان و ده‌سه‌ڵاتداران
له‌و پرسه سود مه‌ند ده‌بن. ئه‌وه مێژوی ڕابردوی
ده‌سه‌ڵاته چینایه‌تیه‌کانه هه‌میشه پاراستنی
ئاینه‌کانی وه‌ک کۆڵه‌که‌یه‌کی سه‌ره‌کی نێو ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
ده‌بینێت و بۆ به‌رز ڕاگرتنی ئه‌و دینه‌ش هه‌رده‌م
مه‌لاو قه‌شه و پاپای زۆری بۆئاماده کردوه.
کاتێک ئاوڕ له مێژوی ڕابردوو بده‌ینه‌وه ده‌گه‌ینه
ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که ئه‌وه مه‌لاکان و قه‌شه
و پاپا و سه‌رجه‌م پیاوانی ئاینن، بۆڕۆژێکیش ئاره‌قی
ماندوێتی نه‌که‌وتۆته نێو چاویانه‌وه، بۆهه‌میشه
له‌ته‌ڕیانخواردوه و له وشکیدا لێی نوستوون.
بۆیه ته‌نها ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته چینایه‌تیه ده‌ره‌به‌گه‌کان
و سه‌رمایه‌داره‌کانه کاتێک مه‌لایه‌کان و قه‌شه‌کان
هێرش ده‌که‌نه سه‌ر نوسه‌ر و ئازادی خوازانێک ده‌یانه‌وێت
تێڕوانینێکی به‌دوور له تێڕوانینه گشتیه‌کانی
دینه‌کان بهێننه نێو کۆمه‌ڵگاوه، ده‌سه‌ڵاتداران
کاتێک بێده‌نگه‌ییان کرد به‌رانبه‌ر هێرشی پیاوانی
ئاینی، ئه‌و کات گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات
ڕونتر ده‌بێته‌وه، له دژایه‌تی کردنی ئازادی
خوازان و پشتگیری کردن له پیاوانی ئاینی. باشه
بۆچی پیاوانی ئاینی له‌مێژوی ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه
تاده‌گات به‌ئێستا، نه‌یانتوانیوه ڕۆژێک له
ڕۆژان ئه‌و زاته به‌جه‌رگه بوبێتن که دژی ده‌سه‌ڵات
بوه‌ستنه‌وه و بوبێتنه ڕابه‌رێکی نێو چینه به‌شخوراوه‌کان
و هانی خه‌ڵکیان دابێت بۆئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌کی
جه‌ماوه‌ری مه‌زن پێکبهینن، دژی ده‌سه‌ڵات و، چیتر
ڕێگا به‌ده‌سه‌ڵات نه‌درێت به‌ئاسانی یاری به‌هه‌ست
و ئازادی و حورمه‌تی کۆمه‌ڵگاوه بکات؟ بۆچی
پیاوانی ئاینی هه‌میشه به‌پێی نرخی ڕۆژ خۆیان
گونجاندوه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌کاندا و هه‌ریه‌که‌یان
به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی خزمه‌تی به‌و سیاسه‌ته
کردوه که پیاوی ئاینی(مه‌به‌ست مه‌لاو قه‌شه و
پاپایه) به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌که‌ی خۆی تێدا
بینیوه‌ته‌وه؟
لێره‌دایه، کاتێک باس دێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
ئازادی ڕاده‌ربڕین، ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌نگه‌ری ده‌سه‌ڵات
و پیاوانی ئاینیه‌وه، لێی دێنه ده‌نگو هه‌ستی خه‌ڵکی
ڕه‌شوڕوت ئه‌وروژێنن بۆئه‌وه‌ی دژایه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه
ئازادی خوازه بکه‌ن، خۆ مه‌لاکان خۆیان ئه‌وه‌نده
به‌جه‌رگ نین بێن ڕاسته‌وخۆ ده‌ست بده‌نه هێرش
کردن، ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ستی پشتیوانی لای ده‌سه‌ڵات
و خه‌ڵکی ساده مسۆگه‌ر نه‌که‌ن، ئه‌وان ته‌نها له‌و
ڕێگه‌یه‌وه هێرشه‌کانیان درێژه پێده‌ده‌ن. بۆیه
ئه‌رکی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتیشه کاتێک ده‌یه‌وێت
قسه له‌سه‌ر ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی سیاسی
ده‌کات، بێت سنورێک بۆ هێرشی مه‌لاو حیزبه
ئیسلامیه‌کانیش دابنێت،ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ی مه‌لاکان
و حیزبه‌ئیسلامیه‌کان پێیهه‌ڵده‌ستن بۆ هێرش کردنه
سه‌ر ئازادی بیروڕا ده‌بێته جه‌نگێک له نێوان به‌ره‌ی
ئیسلامی و به‌ره‌ی ئازادی خوازان، ده‌سه‌ڵاتیش
لێره‌دا دێت له دوا ساتدا به‌پێی هێز هاوسه‌نگی
نێوان ئه‌و دوو به‌ره‌یه هه‌ڵوێستی خۆی دیاری ده‌کات.
واته خۆی به‌ناڕاسته‌وخۆ دوور ده‌خاته‌وه له‌و
جه‌نگه دیالۆگیه، به‌ڵام له ئه‌سڵدا ده‌بێت ده‌سه‌ڵات
به به‌رپرس بزانرێت به‌رانبه‌ر هه‌رچ هێرشێک که
له‌لایه‌ن مه‌لاکان و حیزبه ئیسلامیه‌کانه‌وه ده‌کرێته
سه‌ر به‌ره‌ی ئازادی خواز.
گونجاوترین چاره‌سه‌ر، جیاکردنه‌وه‌ی دینه له‌نێو
پایه‌سه‌ره‌کیه‌کانی په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵاتدا،
ده‌بێت به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و مه‌لاکانیش باش له‌و
بزوتنه‌وه ئازادی خوازه تێبگه‌ن، که ئه‌وه سه‌رهه‌ڵدانێکی
ڕۆشنگه‌ریه و به هیچ هێزێکی چه‌قبه‌ستو ناوه‌ستێنرێت
و له خشته‌نابرێت.
باشتر وایه تێبگه‌ین له‌و چه‌مکه‌ی هیچ شتێک له‌سه‌رو
ڕه‌خنه‌کردنه‌وه نیه، مادام ئێمه توانای
بیرکردنه‌وه‌مان هه‌یه به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش توانای
سه‌رجه‌م کایه‌کانمان هه‌یه بیده‌ینه به‌ر ڕخه‌نه‌کردن
تا ده‌گات به‌گۆڕانیان!!!!!!!!
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن
22/04تا 04/05/2010
هۆڵه‌ندا
|