به مه‌راقی جێ‌مان و سه‌فه‌ری ڕۆیشتن بۆ نه‌هاتنه‌وه
له به‌رخۆم منجه منجمه و گله‌ی له كتێبی ته‌مه‌ن
ده‌كه‌م
كه منداڵیمی له به‌ر خۆری پیربون جێهێشت
هاتومه‌وه به‌ر ده‌رگای سه‌ره‌تا
سه‌ر به یه‌كه یه‌كه ژووره‌كانی ته‌مه‌نمدا ده‌كه‌م
روخسه‌تی چونه‌ژوره‌وه
له توڕه‌ییه‌كانی باوكم وه‌رده‌گرم و
ده‌ڵێم:
شتیكم لێره جێهێشتوه خۆمم ، ڕووخسه‌ت هه‌یه خۆم
ببه‌مه‌وه
بۆ لای ده‌نگی دڵخۆشی ؟
یان ڕه‌نگی زكری چرا ؟
له شكانی پێڵاوه‌كانمه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌م،
كۆڵان پڕبوو له گه‌وه‌ره بوون
تۆ گوتت : شه‌ڕی زه‌مانه‌م پێناكرێ
من گوتم : جێمبێڵه خۆم فڕێده‌ده‌مه نێو لاپه‌ڕه‌كانی
ژیان بزانم چی ڕووده‌دا
تۆ به توڕه‌ییه‌وه پێڵاوه‌كانت لێ وه‌رگرتم و
فڕێتدایه كۆشی هیلاكه‌ت
2
تا ئه‌ستۆم غه‌رقی ونبونم ،
له خۆم بزربویمه و له نێو كتێبه‌كانی دونیا له
خۆم ده‌گه‌ڕێم ،
پرسیاری خۆم له له كۆڵانه‌كانی منداڵیشم كرد نه‌یبینیبوو
من نه له ڕابرومه و نه له ئێستا و نه له خه‌ونه‌كانی
داهاتوو ،
تۆ بڵێ : ئه‌ی ئه‌وه‌ی شتێك له باره‌ی منه‌وه ده‌زانی
من له كوێم ؟
3
وه‌ك ئاو ته‌ڕم
وه‌ك بێده‌نگی كڕم
وه‌ك غه‌ریبی شڕم
هیلاكیم بكوژه و
په‌نجه‌ره‌یه‌یه‌ك ته‌نها په‌نجه‌ره‌یه‌كم ڕوه‌و
ده‌ریا بده‌رێ
taibeqadir@gmail.com
هه‌ولێر8/5/2010
|