نوێژه‌كان
 

  

ته‌یب قادر
 



-1-
ده‌نگی ڕوناكی له‌ چاوه‌كانت
گاسی میهری سه‌حه‌رێكی پڕ له‌ نور ده‌كه‌ن
-2-
له‌ سه‌ر فه‌رشی سه‌بوری ،
گه‌نمی دڵنیایی كۆكه‌ره‌وه‌ و بۆ رۆح بینێره‌
-3-
جه‌سته‌ت بكه‌ به‌ روناكی تیژ ڕه‌و ،
تا له‌ گرتنی سێبه‌ری هه‌ور دوانه‌كه‌وی
-4-
منداڵ سروودی پشووی منداڵیه‌ ،
بۆ باڵای دارێك تك تك سێبه‌ری لێ ده‌تكێ
-5-
فانۆسێك داگیرسێنه‌ له‌ پشت سه‌ری خه‌وتدا
تا چیرۆكی ئارامیت بۆ بنوسێته‌وه‌

taibeqadir@gmail.com



2008


 

           

 

18/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com