تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت عوسمان ی ڕۆژنامه‌نووس به‌ توندی مه‌حکوم ده‌که‌ین!
 

  

 


به‌پێی هه‌واڵه‌کان ڕۆژی 4ئایار سه‌رده‌شت عوسمان که‌ خوێنکاری کۆلێجی ئه‌دابی زانکۆی سه‌لاحه‌دین و ڕۆژنامه‌نووس بوو له‌لایه‌ن باندێکی چه‌کدار وبه‌ به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه‌ له‌به‌رده‌م کۆلێژه‌که‌ی ده‌رفێنرێت دوای دوو ڕۆژ له‌ 6ی ئایاردا ته‌رمه‌که‌ی له‌ده‌وروبه‌ری شاری موسڵ ده‌دۆزرێته‌وه‌. سه‌رده‌شت عوسمان ناوێکی خوازراوه‌ که‌ ئه‌م قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌ لاوه‌ بۆ خۆی به‌کاری هێناوه‌، له‌چه‌ندان سایت و ڕۆژنامه‌دا نووسینی بڵاوکردوه‌ته‌وه‌، جه‌ند جارێک ته‌هدید ڕاسته‌وخۆ کراوه‌ و کۆلیج و پۆلیسی لێئاگادارکردوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ناوی خوازراویش نه‌یتوانی گیانی له‌ تیرۆری تیرۆرستان قوتاربکات.
ئه‌م شێوه‌ تیرۆرکردنه‌ له‌کوردستان ده‌مێکه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیتی و پارتیدا به‌درێژای دوو ده‌یه‌ هه‌میشه‌ گیانی ئازادی خوازان وقه‌ڵه‌مه‌م به‌ده‌ستان له‌به‌رده‌م خه‌ته‌ری ئه‌م شێوه‌یه‌ له‌تیرۆرکردندا بووه‌. له‌تیرۆرکردنی نه‌زیر عومه‌ره‌وه‌ تا ده‌گای به‌ ڕه‌وف کامل و ئه‌بو نه‌ستر و به‌کر عه‌لی تا ده‌گات به‌ سۆرانی مه‌مه‌ حه‌مه‌ و عه‌بدستار تایر شه‌ریف، هه‌روه‌ها تۆقاندن و ده‌ست وپێ شکاندنی نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان و ئازادیخوازان کارنامه‌ی ره‌شی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ بووه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئازادی ده‌ربڕین ئازادی ڕۆژنامه‌نووسیدا.
تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان به‌م شێوه‌ دڕندانه‌یه‌ و به‌ ڕۆژی ڕوناک حکومه‌تی هه‌رێم و به‌ تایبه‌ت پارتی ده‌خاته‌ به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیه‌وه‌ و ئه‌بێ به‌رپرسانی هه‌رێم وه‌ڵامی خه‌ڵکی کوردستان بده‌نه‌وه‌ تیرۆرستان ئاشکرا بکه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌وان که‌ خۆیان داسه‌پاندوه‌ به‌ وێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردستان به‌رپرسیارێتی ئاسایشی خه‌ڵک له‌ ئه‌ستۆیانه‌.
ئێمه‌ سه‌ره‌ڕای مه‌حکوم کردنی ئه‌م تاوانه‌ بێشه‌رمانه‌یه‌ ، سه‌ره‌خۆشی ده‌که‌ی‌ن له‌ بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان. و بانگه‌وازی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین بێده‌نگ نه‌بن له‌م تاوانه‌ و به‌ هه‌موو شێوازێک ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن به‌ خۆپێشاندان وکۆبوونه‌وه‌ و ده‌رکردنی به‌یانامه‌ی ده‌سته‌جه‌معی، تا گرتن و دادگایی کردنی تاوانباران، نابێ چیتر رێگا بدرێت به‌ جوانه‌مه‌رگکردنی سۆرانه‌کان و سه‌رده‌شته‌کان.

ڕیسوایی بۆ تیرۆرستان
بژی ئازادی ڕا ده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌نووسی
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
7ئایاری 2010

 

           

 

10/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com