لە درێژەی ئەو کارو چالاکی نارەزایەتی یانەی بەردەوامە
لە دژی تیرۆری رۆژنامەنووسی خەباتگێری ئازادی (سەردەشت
عوسمان)، رەوەندی کوردی لە شاری ملبۆرن لە ئوسترالیا،
دووبارە هەڵدەستێت بە پێش کەش کردنی بەرنامەیەکی
تایبەت سەبارەت بە تیرۆری رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان
و تەواوی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی کۆمەلگای
مەدەنی. ئەم چالاکی یەش لە راستای ئەوەدایە کەمپینێک
بێت بۆ بەرگرتن لە کاری تیرۆریستی و گەشەپێدانی چاڵاکی
کۆمەلگای مەدەنی. ئەمەش کورتەیەکی بەرنامەکەیە:
• خوێندنەوەی وتاری لیژنەی ئامادەکار سەبارەت بە
تیرۆری سەردەشت عوسمان و ئازادی سیاسی و مافە مەدەنی
یەکان لە کوردستان
• خوێندنەوەیەک بۆ نووسراوەکانی رۆژنامەنووس سەردەشت
عوسمان
• باسێکی مافناسی لە سەر خەباتی مەدەنی لە کوردستان
• خوێندنەوەی هۆنراوەیەک بۆ گیانی سەردەشت عوسمان
• وتارێکی لاوان سەبارەت بە ئاوات و ئارەزووەکانی
لاوانی کوردستان
• خوێندنەوەی وتارێک سەبارەت بە کەمپینی دروست کردنی
پەیکەرێک بۆ خەباتگێری ئازادی سەردەشت عوسمان
• .........
کات: 8 pm
بەرواری: شەوی شەمە، 05/06/2010
شوێن: 251 High Street, Preston, Vic, Melbourne
بۆ زانیاری زیاتر و بەشداری کردن دەتوانن بەم ئیمایلو
ژمارە تەلەفۆنانە پەیوەندی بگرن: 0432280119،
azadarman@hotmail.com، 0401010784
twananwri@gmail.com
|