بانگه‌وازێک بۆ به‌رپاکردنی گردبوونه‌وه‌یه‌ک له‌شاری ڤانکۆڤه‌ر بۆ
پاڵپشتیکردنی له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی کوردستان دژ به‌تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس، سه‌رده‌شت عوسمان
 

  

 



هه‌روه‌ک ئاگادارن ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و تووڕه‌ بوونی خه‌ڵکی ئازادیخواز گشت شاره‌کانی کوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌. که‌چی تاکو ئێستا به‌رپرسان و ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان هیچ هه‌نگاوێکی عه‌مه‌لی و جدییان نه‌ناوه‌ بۆ به‌دواداچوون و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ ڕه‌شانه‌ی که‌ له‌پشت تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه‌ بوون. چالاکییه‌کانی که‌مپینی "بێده‌نگ نابین" و ‌گاریگه‌ربوونی هه‌وڵه‌کان بۆ ئاشکرا کردنی تاوانبارانی ئه‌و کرداره‌ پڕ له‌شه‌رمه‌زارییه‌ و ده‌ست کۆتاکردنی تێرۆر له‌کوردستاندا، وابه‌سته‌یه‌ به‌ درێژه‌دان و به‌رده‌وام بوونی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی خه‌ڵکی کوردستان‌ که‌ ده‌خوازێت ئێمه‌ش ببین به‌شێک لێی. ‌ ئاگادارکردنی دنیای ده‌ره‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی پیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان له‌شوێنه‌ گشییه‌کان و ئاگادارکردنی میدیاکانی ڕۆژئاوادا له‌چالاکییه‌کان،هه‌وڵێکه‌ بۆ پاڵپشتیکردن و به‌هێزکردنی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی که‌ بۆ به‌رگریکردن له‌ئازادی ڕاده‌ربڕین و به‌یان له‌گشت شاره‌کانی کوردستاندا به‌ڕیخراوه‌. ئێمه‌ کۆمه‌ڵێک هه‌ڵسوڕاو له‌شاری ڤانکۆڤه‌ر هه‌ڵده‌ستین به‌ گردبوونه‌یه‌ک بۆ پاڵپشتیکردن له‌ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی کوردستان دژ به‌تیرۆرکردنی سه‌رده‌شتی ڕۆژنامه‌نووس، وه‌ بانگه‌وازتان ئه‌که‌ین که‌ به‌شداربن له‌و گردبوونه‌یه‌دا تاکو ئێمه‌ش له‌و ئه‌رکه‌ مێژووییه‌ بێ به‌ش نه‌بین.


شوێن: Grandview Park, located on Commercial Drive, and Charles street
کات : رۆژی شه‌مه‌ به‌رواری 29/5، کاتژمێر پێنجی ئێواره‌.
ژماره‌ ته‌له‌فۆن: 6047292184

ئیمه‌یڵ: Kja21@sfu.ca


ڕێکخه‌رانی گردبوونه‌وه‌که‌
ئه‌یوب فایق
ڕزگار حه‌مه‌ ڕه‌شید
کاوه‌ حه‌سه‌ن
وه‌ستا جه‌لال
تریفه‌ عه‌لی


 

           

 

28/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com