ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 6ی ئایار ته‌رمی سه‌رده‌شت
عوسمانی ڕۆژنامه‌نوس و خۆێندكاری كۆلێژی به‌شی
زمانی ئینگلیزی له‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین گه‌یشته‌وه
شاری هه‌ولێر. سه‌رده‌شت سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 4ی
ئایار له‌به‌رده‌م كۆلیژدا، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه
وبه به‌رچاوی پاسه‌وان و خوێندكارانه‌وه، به‌زۆر
سواری ئۆتۆمبێلێك ده‌كرێ و بۆ شوێنێكی نادیار ده‌فڕێنرێت
و پاش دوو ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌ی به كوژراوی له‌شاری
موسڵ ده‌دۆزرێته‌وه!
تاوانی سه‌رده‌شت عوسمان ته‌نها ئه‌وه بووه به‌قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی
په‌رده‌ی له‌سه‌ر كارنامه‌ی دزێوی به‌رپرسیارانی
گه‌نده‌ڵ و ده‌سه‌ڵاته میلیشیاییه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی
كوردایه‌تی هه‌ڵداوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌سه‌رده‌شت
به‌به‌رچاوی خه‌ڵك و له زانكۆدا ده‌فڕێنرێت و له‌سه‌رو
بازگه‌و پیاوانی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه ته‌رمه‌كه‌ی
به‌كوژراوی له‌شاری موسڵ فڕێ ده‌درێ، به‌ڵگه‌یه‌كی
ئاشكرایه بۆ كرده‌وه‌یه‌كی ئینساندزین و
تیرۆریزمێكی كویرانه. كه‌ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی
ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی پارتی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م تاوانه ده‌رخه‌ری ئه‌و
ڕاستیه‌یه كه‌ئازادی و هه‌ڵسورانی سیاسی نه‌یار
به‌ده‌سه‌لاتدارانی ئێستا نه‌ك هه‌ر له‌ژێر چه‌تری
دیموكراسیه‌ك كه‌بۆرژوازی كورد ڕۆژانه بانگه‌شه‌ی
بۆده‌كات، جێگای نابێته‌وه به‌ڵكو به‌كوشتن و
فڕاندن وه‌ڵام وه‌رده‌گرێته‌وه. كارنامه‌ی 19
ساڵی ده‌سه‌ڵاتی حزبه میلیشیاییه بۆرژوا
ناسیونالیسته‌كانی كورد وله پێشیانه‌وه پارتی
ویه‌كیتی، كه پڕه له‌تاوان و ئیسنان كوژی و
تیرۆر به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕاسته‌ین و تیرۆری سه‌رده‌شت
عوسمانیش ئه‌لقه‌یه‌كی تر له زنجیره‌ی ئه‌م
تاوانكاریانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌خاته ڕوو، كه‌ڕاسته‌وخۆ
به‌مه‌به‌ستی توندكردنه‌وه‌ی فه‌زای ترس و تۆقاندن
و سه‌ركوتگه‌ری ده‌ستی بۆبراوه، تا ده‌م و ده‌ستی
هه‌ر ئینسانیكی نارَازی و ئازادیخواز ببه‌ستێت.
ڕووداوی تیرۆری سه‌رده‌شت له‌كاتێكدایه كه گروپه
ئیسلامیه‌كان و مه‌لای مزگه‌وته‌كان له‌پێناو داسه‌پاندنی
فه‌زای كۆنه‌په‌رستی و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی
بیروڕا، شمشیری فتواو كوشتنی نوسه‌ران و
ڕۆشنبیرانیان هه‌ڵكێشاوه وبه پشتیوانی به‌رپرسیارانی
ئه‌مڕۆی كوردستان ده‌یانه‌وێت ووشه‌ی ئازادی سه‌رببڕن
و ده‌می ڕه‌خنه و بیروڕای جیاواز ببه‌ستن وبه‌شانازییه‌وه
له پێش پێ ی ده‌سه‌ڵاتداراندا دایبنێن.
خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان، له‌پێشیانه‌وه
كۆمۆنیسته‌كان و كرێكاران، خویندكاران و لاوان و
ژنان و ڕۆشنبیران، ته‌نها هێزی ده‌ستكۆتا كردنی
تیرۆر‌و ئینسان كوژی و دانانی سنوره بۆ هه‌رجۆره
كارنامه‌یه‌كی سه‌ركوتگه‌ری، بۆیه ده‌بێ هیزی جه‌ماوه‌ری
له‌یه‌ك بزوتنه‌وه‌ی به‌كرده‌وه‌دا یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران
بگرێ و له‌مه‌یداندا بێت بۆ زامنكردنی ئازادیه‌كان.
ته‌جروبه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو نیشانی داوه كه‌نه‌په‌رلمان
و نه دیموكراسی حزبه میلیشیاییه‌كان، نه
ئۆپۆزسیۆن و نه‌چاوتێبڕین بۆ مه‌رحه‌مه‌تی یاسایی
ده‌سه‌ڵاتداران.. هه‌مووئه‌مانه نه‌ك هه‌ر
ناتوانن و نایانه‌وێت ئازادی و ئارامی كۆمه‌ڵگا له‌به‌رده‌م
هاوڵاتیاندا به‌رقه‌راركه‌ن، به‌ڵكو ڕاگرتنی فه‌زای
ترس و سه‌ركوت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا پایه‌یه‌كی مانه‌وه
و به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیانه.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان وێرای ئیدانه‌كردنی
تاوانی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان، هاوكات به‌رپرسیارێتی
ئه‌م كرده‌وه چه‌په‌ڵ وئینسان كوژییه، ده‌خاته
ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدارێتی پارتییه‌وه. ئاشكراكردنی
تاوانبارانیش له‌به‌رده‌م ڕای گشتیدا ته‌نها هه‌نگاوێكه
بۆده‌ربازبوونی پارتی وده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له ڕق‌و
بێزاری ئازادیخوازانی كوردستان.
ئێمه لێره‌دا جگه له‌وه‌ی سه‌رخۆشی وهاوغه‌می
خۆمان بۆكه‌سوكار و دوستانی سه‌رده‌شت عوسمان ڕاده‌گه‌یه‌نین
وله‌كه‌ناریاندا ڕا ده‌وه‌ستین، هاوكات به ته‌واوی
تواناوه بۆ دوزینه‌وه‌ی تاوانباران وپه‌رده‌هه‌لمَاڵین
له‌سه‌ر ئه‌م تاوانكاریه تێده‌كۆشین. ئێمه سه‌رجه‌م
خه‌ڵكی كوردستان بانگه‌واز ده‌كه‌ین بۆ خه‌باتێك
كه كۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی ملیشیایی
و هێنانه‌دی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و ڕێكخراو له‌لایه‌ن
شوراكانی خه‌ڵكه‌وه كردۆته ئامانجی خۆی.
ئامانجێك كه نه ته‌نها ده‌ستی تیرۆر‌و ئینسان
كوژی وسه‌ركوتگه‌ری به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه، كۆتا ده‌كات،
به‌ڵكو ژیانێكی ئازاد و یه‌كسان وخوشگوزه‌ران ده‌خاته
به‌رپێ‌ی هاوڵاتیانه‌وه.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
6/5/2010
|