به‌ر به‌سه‌رکوتی خوێناوی وتیرۆریزم بگرن

  

 


ڕفاندن و دواتر تیرۆری کردنی خوێندکارورۆژنامه‌نووس ((سه‌رده‌شت عوسمان))، له‌شاری هه‌ولێر له‌6.5.2010 دا، چه‌په‌ڵترین سیاسه‌تی سه‌رکوته‌ له‌به‌رامبه‌ر ئاشکرا کردنی گه‌نده‌ڵی و کۆنه‌په‌رستی و شه‌قاوه‌یی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانی عیراقدا.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رده‌شت عوسمان پێشتر له‌ هه‌‌ڕه‌شه‌ی تاوانباران، ده‌سه‌ڵاتی له‌ هه‌ولیر ئاگادارکردبوه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان ئیهمالی ده‌که‌ن وگوێێ ناده‌نێ. سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ش شێوازی ڕفاندنه‌که‌ی له‌هه‌ولێرو به‌به‌رچاوی پۆلیس و ده‌زگای پاراستن وخه‌ڵک و له‌به‌رده‌م زانکۆ و خوێندکاران و دواتر دۆزینه‌وه‌ی لاشه‌که‌ی له‌موسڵ، وه‌ک ئه‌وه‌یه‌ که‌ کارئاسانیان بۆ له‌نیوبردنی ساز کردبێت.
تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان، هه‌وڵێکه‌ بۆ خنکاندنی ئه‌و ناره‌زاتیانه‌ی که‌ له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی، کۆنه‌په‌رستی، دیکتاتۆری حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستاندا به‌رزکراونه‌ته‌وه‌. ئه‌م سه‌رکوته‌ خوێناویه‌ ، ئه‌م له‌نێوبردنه‌ به‌ربه‌رییه‌ی لاوه‌کانمان ، نابێت به‌سه‌رماندا تیپه‌ڕێت. شه‌ڕێکه‌ یان کۆنه‌په‌رستان وتیرۆریستان ومشه‌خۆرو گه‌نده‌ڵچیه‌کان سه‌رده‌که‌ون، یان ئیمه‌. به‌ره‌ی ئازادیخوازی، مافه‌کانی هه‌ژاران و کریکاران و لاوان. به‌ره‌ی شادی وئاواتی گه‌رم و خۆشی بۆ هه‌موان. له‌و پێناوه‌دا خه‌ڵکی کوردستانی عیراق ناتوانن له‌ چوارچێوه‌ی سیسته‌می ئێستایی گه‌نده‌ڵی و دیکتاتۆرییه‌تدا بژین. ئیمه‌ پاشه‌کشه‌ ناکه‌ین، ئیمه‌ نابیت بترسێنرێن.
بانگه‌وازتان ده‌که‌ین به‌هه‌ر جۆرێک که‌ پێتان ده‌کرێت، ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕن، خۆپیشاندان بکه‌ن، کۆمیته‌ی سویسرا حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق سه‌نگه‌ری به‌هیزکردنی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ به‌ڕووی ئه‌م هه‌موو سه‌رکوت وگه‌نده‌ڵی و دواکه‌تووییه‌دایه‌.
سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆمان به‌ که‌س وکاری هاوڕێی گیانبه‌ختکردوومان ((سه‌رده‌شت عوسمان)) ده‌گه‌یه‌نین . وه‌ به‌ڵینیان پیده‌ده‌ین له‌م تاوانه‌گه‌وره‌یه‌دا به‌هه‌موو جۆرێک تیده‌کۆشین بۆ ریسواکردنی تیرۆریستان.


کۆمیته‌ی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق
7.5.2010




 

           

 

08/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com