بیرمه له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان بوو له
كه‌ركووك، (خالید جوانڕۆ)ی كه‌مانچه‌ژه‌ن پێی گوتم
گه‌نجێك په‌یا بووه ده‌نگی زۆر له (به‌هجه‌ت یه‌حیا)وه
نزیكه، به‌ڕاست منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك له هه‌وادارانی
ده‌نگی (به‌هجه‌ت) بووم، بۆیه ده‌مویست به‌زوویی
خاوه‌نی ئه‌و ده‌نگه بناسم.. له ده‌رفه‌تێكدا (سه‌ردار
عوسمان)م بینی و گوێم له ده‌نگیشی بوو، نازانم
بۆچی منیش هه‌ستم به‌هه‌مان سۆزی ده‌نگی (به‌هجه‌ت)
له ده‌نگی (سه‌ردار)دا كرد، ئاخر كه ئێستا دیقه‌تی
ئه‌و ده‌نگه ده‌ده‌م، زۆر له ده‌نگی (به‌هجه‌ت)ه‌وه
دووره، بۆیه پێده‌چێ یان خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وكاتی
ئێمه‌مانان بۆ هونه‌ر و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان له‌ق
بوو، یان دوور نییه (سه‌ردار)یش ئه‌وكات كاریگه‌ریی
(به‌هجه‌ت)ی له‌سه‌ر بووبێ، بۆیه هه‌وڵی ده‌دا به‌سۆز
و ئه‌دایه‌كی (به‌هجه‌تانه) گۆرانی بڵێت و ده‌نگه‌كه‌ی
بناسێنێ.
ئه‌گه‌ر (سه‌ردار) بیری مابێ، من ئه‌وكات هانده‌رێكی
ڕژدی ئه‌و گه‌نجه بووم و حه‌زم به‌ده‌ركه‌وتنی ده‌كرد،
ڕاستیتان ده‌وێ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و گه‌نجه‌ی
نه‌وه‌ده‌كان له‌لای من بووه جێگه‌ی سه‌رنج، ئه‌و
هێمنییه‌ی بوو كه ئێستایش (سه‌ردار)ی پێ ده‌ناسینه‌وه،
ئه‌وكاتیش به‌ئاسان به‌شته‌كانی ده‌وروبه‌ری ڕازی
نه‌ده‌بوو، بۆیه دوای ئه‌و هه‌موو هاندانه‌ی ئێمه‌مانان،
كه‌چی (سه‌ردار) له ناوه‌نده‌كه دوور كه‌وته‌وه
و ماوه‌یه‌كی ته‌واو لێمان ون بوو، ئه‌مه تا ئه‌وكاته‌ی
له هه‌ولێر گیرساینه‌وه و منیش هه‌ر له‌م شاره‌دا
پێی شاد بوومه‌وه، ئه‌وه‌ی دڵخۆشی كردم، به‌رده‌وامبوونی
بوو له‌سه‌ر هونه‌ر و مكوڕبوونی بۆ له باوه‌شگرتنی
گۆرانی، به‌ڕاست ده‌بوو وا بكات، چونكه (سه‌ردار)
جیا له ده‌نگه ناوازه‌كه‌ی، هاوكات به‌ئه‌قڵێكی
كامڵی هونه‌رییانه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت له ته‌ك هونه‌ره‌كه‌یدا
ده‌كات، بۆیه به‌شبه‌حاڵی خۆم به‌دڵنیاییه‌وه
چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می دانسقه‌م لێده‌كرد، هه‌ر واش
بوو، ئه‌و له ئه‌لبوومی "ساڵی خێزان"دا هه‌موو ئه‌و
ڕاستییانه‌ی سه‌لماند كه من له‌باره‌یه‌وه باسم
كردوون.. بۆیه مه‌به‌ستمه ئه‌گه‌ر به‌كورتیش بێت
ڕۆشناییه‌ك بخه‌مه سه‌ر كاره‌كانی ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی
كه خۆی له 10 تراكی گۆرانیدا ده‌بینێته‌وه.
له گۆرانییه‌كانی ئه‌و ئه‌لبوومه‌دا ده‌نگه
ڕاستینه‌كه‌ی (سه‌ردار)مان گوێ لێ ده‌بێت، ئه‌و
ستایلگه‌لێكی له گۆرانیی ڕٍه‌سه‌نی كوردیدا به‌رجه‌سته
كردووه، به‌ڵام به‌دیدی من پتر له میلۆدییه
سۆفیزمه‌كاندا باشوه‌ستایه، ئه‌مه‌یان ڕه‌نگه
دوو دیوی هه‌بێت، له دیوێكدا (سه‌ردار) خۆی
ئاوێته به‌ستایلی سۆفیزم كردووه، به‌دیوه‌كه‌ی
تریشدا سروشتی ده‌نگی ئه‌و گۆرانیبێژه پتر له‌و
ڕه‌سه‌نایه‌تییه به‌رجه‌سته ده‌بێت كه خۆی له‌گه‌ڵ
موزیكی سه‌رده‌م و ئه‌دای گۆرانیی نوێی كوردی ڕاده‌هێنێت..
ئه‌گه‌ر وردتر گوێ بۆ ده‌نگیشی ڕادێرین، ئه‌وه له
گۆرانییه‌كانی "به‌ختی تار" و "ئاشقی بێ دڵ"دا
ئاسانتر هه‌سته سۆفیزمانه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گرین كه
هه‌ردووك ئه‌و گۆرانییانه له میلۆدیی (فازڵ
عوسمان)ن، كه‌چی له گۆرانییه‌كانی "به‌سه‌رهاتی
دڵ" و "نیگاره"دا كه ئه‌وانیش له میلۆدیی (ئالان
یاسین)ن، گۆڕانێكی جۆریی ئاشكرا له ده‌نگی (سه‌ردار)دا
هه‌ست پێ ده‌كه‌ین، گومانم له‌وه نییه هۆكاره‌كه‌شی
ئه‌وه‌یه (فازڵ عوسمان) پتر له (ئالان) توانیویه‌تی
ڕۆبچێته ده‌نگه ڕاستینه‌كه‌ی (سه‌ردار)ه‌وه، مه‌به‌ستم
ئه‌وه نییه خه‌وشێكی هونه‌رییانه‌ی چڕ له
میلۆدییه‌كانی (ئالان) یان ئه‌دای (سه‌ردار)دا به‌دی
بكرێت، بگره مه‌به‌ست له ئه‌شق و ئاوێته‌بوونی
ده‌نگێكه بۆ ستایلێكی دیاریكراو، كه‌واته وێڕای
به‌كاربردنی ستایله جیاجیاكان بۆ هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی
گۆرانیبێژ كه به‌شبه‌حاڵی خۆم ئه‌م دیارده‌یه به‌ئه‌رێنی
ده‌بینم، هاوكات ده‌بێ دان به‌و ڕاستییه‌شدا بنێین
كه هه‌ر گۆرانیبێژێك له ستایلێك یان دوو ستایلی
دیاریكراودا پتر پاڵه‌وان ده‌بێت نه‌ك پاڵه‌وانی
ته‌واوی ستایله‌كان، بۆیه شاره‌زابوون له
زۆرترین ستایل به‌ئه‌ركی هونه‌رمه‌ندی ئاوازدانه‌ر
و موزیكژه‌ن و گۆرانیبێژ ده‌بینم، به‌ڵام كاركردن
تێیاندا مه‌رج نییه سه‌روه‌ری به‌هه‌ر به‌رهه‌مێك
ببه‌خشێت.
(سه‌ردار عوسمان) وه‌ك هه‌ر گۆرانیبێژێكی تری كه‌ركووكی
هه‌واداری و سه‌رسامیی خۆی بۆ داهێنانه‌كانی (عه‌لی
مه‌ردان) ناشارێته‌وه، بۆیه كار له‌سه‌ر
گۆرانییه‌كانی ده‌كات، له‌م ئه‌لبوومه‌دا دوو
گۆرانیی (عه‌لی مه‌ردان)ی خستووینه‌ته به‌رگوێ،
ئه‌وانیش گۆرانییه‌كانی "گیانه به‌سیه‌تی" و "شه‌و
و ڕۆژ له خه‌یاڵ و له‌به‌ر چاوی"ن.. له ڕاستیدا
چاوه‌ڕوانی نوێكارییه‌ك بووم له‌و گۆرانییانه‌ی (عه‌لی
مه‌ردان) به‌ده‌نگی (سه‌ردار) پێی ئاشنا بین، نه‌ك
لاساییكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌قاوده‌قی ئه‌دای (عه‌لی
مه‌ردان)، ئه‌و هونه‌رمه‌نده نه‌مره چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك
پێش ئێستا به‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئاشنا كردووین،
هاوكات به‌رده‌وام به‌ده‌نگی خۆی گوێبیستیان ده‌بین،
بۆیه ئه‌دای (عه‌لی مه‌ردان) له‌لای هیچ یه‌كێك
له ئێمه‌مانان به‌نامۆ وه‌رناگیرێت، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه
ده‌نگه‌كانی ئه‌م قۆناخه تا چه‌ند كار بۆ
نوێكردنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن، نوێكردنه‌وه نه‌ك ته‌نیا
له دابه‌شكردنێكی ئاسایی موزیك، كه ئه‌مه‌یان بۆ
ئێمه به‌نوێ وه‌رناگیرێت، بگره ده‌خوازێ ئه‌دایه‌كی
نوێی ئه‌و میلۆدییه‌مان گوێ لێبێت كه هه‌رگیز پێم
وا نییه ئه‌مه‌یان بۆ (سه‌ردار) ئه‌سته‌م بێت،
چونكه ئه‌م هونه‌رمه‌نده توانایه‌كی ده‌نگیی فره‌وانی
هه‌یه و به‌ئاسان ده‌توانێ یاریی جوانكاری له
جووڵه ده‌نگییه‌كانی خۆی بكات، به‌مه‌یش گوێمان
له‌و میلۆدییه بێت به‌ده‌نگ و ئه‌دایه‌كی نوێ، نه‌ك
لاساییكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌قاوده‌قی (عه‌لی مه‌ردان).
(سه‌ردار عوسمان) له گۆرانییه‌كانی "دیسا ژینۆ" و
"به‌یانیت باش" و "گوڵاڵه‌كه‌م"یش به‌هه‌مان شێوه
توانیویه‌تی به‌چه‌ند میلۆدییه‌كی نوێی كوردیمان
ئاشنا بكات كه به‌گشتی ده‌هێنی به‌كاری ئه‌رێنییان
بخوێنینه‌وه، بێگومان هه‌ریه‌ك له‌و گۆرانییانه‌یش
به‌جودا قسه‌وباس هه‌ڵده‌گرن، به‌ڵام من مه‌به‌ستمه
له‌سه‌ر گۆرانیی "ساڵی خێزان" بوه‌ستم كه ئه‌لبوومه‌كه‌یشی
هه‌ر به‌و ناوه‌وه‌یه، به‌پێی ئه‌و هه‌نده‌ك شاره‌زاییه‌ی
خۆم له بواره‌كه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ده‌نگه‌كانی
گۆرانیگوتن، وایده‌بینمه‌وه ئه‌م گۆرانییه
چۆپیكێشی ته‌واوی گۆرانییه‌كانی تری ئه‌لبوومه‌كه‌ی
(سه‌ردار) بێت، خۆ ئه‌گه‌ر بمه‌وێ له ڕۆحیه‌تی
شارگه‌راییش نزیك بمه‌وه و تۆزقاڵێك كه‌ركووكچێتی
بكه‌م، به‌ڕاست ئه‌م گۆرانییه دروست كه‌ركووكییانه‌یه،
بۆ منیش ئه‌وه‌نده‌ی (سه‌ردار عوسمان) ده‌ناسم، له‌ویش
واوه‌تر نووسه‌ری تێكسته‌كه (حه‌مه‌زه‌كی كه‌ریم-سڵاو
له ڕۆحی بێت) و دانه‌ری میلۆدییه‌كه‌یش (فه‌خره‌دین
ئه‌حمه‌د) ده‌ناسمه‌وه و به‌زۆرینه‌ی كاره‌كانیان
ئاشنام، ئه‌و گۆرانییه كه له‌سه‌ر په‌یژه‌ی "حیجاز"
كاری بۆ كراوه، هاوكات تێكسته‌كه‌ی كه له شیعری
نوێی كوردیدا به‌رجه‌سته‌یه، ته‌نانه‌ت به‌ئه‌دای
(سه‌ردار)یشه‌وه، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه به‌به‌رهه‌مێكی
دروست نوێ له گۆرانییه كوردییه‌كان وه‌ری بگرین،
من ده‌ڵێم جوانی و سه‌ركه‌وتنی ئه‌و گۆرانییه له‌وێدایه
كه هه‌رسێك توخمی گۆرانی "تێكست-میلۆدی-ده‌نگ" له
سۆزێكدا یه‌كیان گرتووه‌ته‌وه، واته توخمێكی
زاڵی به‌سه‌ر ئه‌وانی تر تێدا ده‌ست ناكه‌وێ، ئه‌مه‌یش
خاسیه‌تی هه‌ر گۆرانییه‌كی سه‌ركه‌وتووه، ته‌نانه‌ت
موزیكیش به‌هه‌مان شێوه‌ی توخمه‌كانی تر ئاوێته
به‌هه‌مان ڕۆحیه‌ت بووه، ئه‌مه‌یه وامان لێده‌كات
"ساڵی خێزان" به‌چۆپیكێشی ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی
ئه‌لبوومه‌كه بچوێنین.. جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌مه
كه‌مكردنه‌وه نییه له به‌رهه‌مه‌كانی تر، چونكه
(سه‌ردار عوسمان) خۆی ویستوویه‌تی كار له فره
ستایلی بكات، واته به‌ختی خۆی تێیاندا ئه‌زموون
كردووه، ئه‌مه‌یش شیاوی ده‌ستخۆشی و ستایشه.
هه‌رچی بێت، (سه‌ردار عوسمان) وێڕای ئه‌وه‌ی
ساڵانێكی زۆره له به‌رهه‌مهێنانی گۆرانیدا به‌خت
یاوه‌ری نه‌بووه، به‌ڵام به‌م ئه‌لبوومه‌ی توانی
بوونی خۆی وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی كارا و ئه‌رێنی بسه‌لمێنێت،
به‌دڵنیاییه‌وه چاوه‌ڕوانی كاری باشتریشی لێ ده‌كرێت.
|