رۆژی 21ی ئه‌م مانگه له گه‌وره‌ترین شاری ئوسترالیا(
سیدنی) ده‌یان که‌س له‌کورده‌کانی عێراق و ئێران
له‌خۆپیشاندانێکی هێمنانه له‌سێنته‌ری شاردا هه‌واڵی
فڕاندن و تێرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمانیان به‌ده‌یان
هه‌زار ئوسترالیی و خه‌ڵکی بیانیی ( گه‌شتیار)
گه‌یاند. چه‌ند وته‌یه‌ک به‌زمانی ئینگلیزیی
خوێندرایه‌وه و دروشمی نا بۆ تێرۆر و کوشتن، نا بۆ
سه‌رکوت و داپڵۆسین ، به‌ڵێ بۆ ئازادیی راده‌ربڕین
به‌ڵێ بۆ ئازادیی سیاسیی ده‌گوترایه‌وه.
خۆپیشانده‌ران چه‌ندین لافیته‌و وێنه‌ی سه‌رده‌شتیان
به‌رزکردبووه‌و داوای دادگایی‌کردنی بکوژانی
سه‌رده‌شتیان ده‌کرد له دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆدا .
هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کورد
و ده‌سه‌ڵاتی پارتیی دیموکراتی کوردستانیان به‌به‌رپرس
ده‌زانی و داوای ئاشکراکردن و دادگایی‌کردنی
تاوانباره‌کانیان ده‌کرد.
جێگه‌ی باسه خاتوو (Leah Minnik ) که ئه‌ندامی
ئه‌منستی ئینته‌رناسیۆنال- لقی ئوسترالیایه و دۆستێکی
نزیکی كێشه‌ی سیاسیی کورده ، وته‌یه‌کی به‌زمانی
ئینگلیزیی خوێنده‌وه. هه‌روه‌ها په‌یامی گه‌وره‌ترین
سه‌ندیکای ئوسترالیا ( CFMEU Construction, Forestry,
Mining and Energy Union) خوێنرایه‌وه‌و هاوغه‌میی
خۆیان له‌گه‌ڵ که‌سوکارو رۆژنامه‌نووسانی کوردستان
ده‌ربڕی و تاوانه‌که‌یان ئیدانه‌کرد. هاوکات
خۆپیشانده‌ران ئاماژه‌یان به راگه‌یاندنه‌که‌ی
سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی جیهان دا که تێرۆری
سه‌رده‌شتیان سه‌رکۆنه کردبوو.
خۆپیشانده‌ران هه‌زاران کۆپیان له راگه‌یاندنه‌که‌ی
ئه‌منستی که له‌سه‌ر تێرۆری سه‌رده‌شت
بڵاوکراوه‌ته‌وه به‌ڕێبوارانی به‌رده‌م
خۆپیشاندانه‌که دا. هه‌روه‌ها هه‌زاران کۆپی تر له
وتاره‌که‌ی هونه‌رمه‌ند و فیلمسازی دۆکیۆمێنتیی John
Lundburg که له‌ژێر سه‌ردێڕی " له‌عێراق، نووسه‌رێک
له‌سه‌ر شیعرێک ده‌کوژرێ- Writer killed over a poem
in Iraq " ، به سه‌ر خه‌ڵکدا دابه‌شکرد.
له‌درێژه‌ی کار‌و چالاکییه‌کانی دژ به تێرۆری
سه‌رده‌شت، کۆمیونیتی کوردیی له سیدنی نیازیان هه‌یه
خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م کۆنسوڵخانه‌ی عێراق بکه‌ن و
سه‌ردانی رێکخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌کانی بواری مافی
مرۆڤ و UN و ئه‌منستی و هه‌ندێ ئه‌ندام پارله‌مانی
هه‌ردوو حیزبی سه‌ره‌کیی وڵاتی ئوسترالیا بکه‌ن و
بابه‌تی تێرۆری سه‌رده‌شت عوسمان و ئازادیی راده‌ربڕین
و تۆقاندنی رۆژنامه‌نووسان و میدیای سه‌ربه‌خۆیان
له‌گه‌ڵدا باس بکه‌ن. هه‌روه‌ها کوردی شاره‌کانی تری
ئوسترالیاش له مێڵبۆرن و ئه‌ده‌لاید هه‌مان
به‌رنامه‌ی کاریان داناوه‌و له هه‌فته‌ی داهاتوودا
ده‌یخه‌نه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
|