یاداشتنامه‌
بۆبه‌ڕێز / سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێًمی كوردستان

  

 



بۆبه‌ڕێز/ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان
ئێمه‌ وه‌كو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌گه‌رمیان كه‌لای خواره‌وه‌ ناومان هاتووه‌ ,له‌م یاداشت نامه‌یه‌ ناڕه‌زایه‌ هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌باره‌ی ئه‌وبڕیاره‌ی به‌ڕێز وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌زیادكردنی نرخی عیاده‌ی ئه‌هلیه‌كان به‌پێ ئه‌وزانیاریانه‌ی پێمان گه‌یشتووه‌ هاوكات له‌ڕۆژنامه‌ ئه‌هلیه‌كان ئاماژه‌ به‌ناوه‌ڕۆكی نوسراوی ژماره‌ (1972) به‌رواری 27/4/2010 ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌واژۆی به‌ڕێزدكتۆر تاهیر عه‌بدوڵاهه‌ورامی له‌سه‌ره‌ ، به‌فه‌رمی داواده‌كات نرخی عیاده‌كان زیا بكرێ‌ .
له‌كاتێكدا ئێمه‌ وه‌ك ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌گشتی وكۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌تایبه‌تی چاوه‌ڕوانی ئاوها بڕیاری نه‌بوین له‌لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زیری ته‌ندروستی ،به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌چاوه‌ڕوان بوین له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سنوری بۆئه‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆی بازاڕی كوردستان دابنێن كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی ویستی خه‌ڵكه‌وه‌ ، بۆزیاتر بارگرانی خه‌ڵك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وبڕیاره‌ ده‌رده‌كات هیچ كات له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدانیه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ڕێكخراوه‌كانی گه‌رمیان داوا له‌به‌ڕێزان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین ئه‌وبڕیاره‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ ونه‌چێته‌ بواری جێ‌ به‌جێ‌ كردنه‌وه‌ چونكه‌ به‌جێ‌ به‌جێ‌ كردنی ئه‌م بڕیاره‌ هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بن ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ جێ‌ به‌جێ‌ بكرێت ئه‌وه‌ مافی خۆمانی ده‌زانین كه‌ ڕێگای مه‌دنیانه‌ بگرینه‌ به‌ر تا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌وبڕیاره‌ .
به‌پێی پسپۆریه‌كان ئێمه‌ پێمان وایه‌ هه‌رزیادكردنێكی نرخی پلیتی عیاده‌كان بارگرانی زیاتر ده‌خاته‌ سه‌ر هاووڵاتیان به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی هه‌ژاروكه‌مده‌رامه‌ت .


ناوی ڕێكخراوه‌ كان :
1- كۆمه‌ڵه‌ی په‌یامی گه‌رمیان
2- لقی گه‌رمیانی / یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی له‌كوردستانی عێراق
3- گروپی گه‌نجانی بوێر له‌گه‌رمیان
4- لقی گه‌رمیانی / كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان
5- لقی گه‌رمیانی / یه‌كێتی گشتی قوتابیانی كوردستان
6- لقی گه‌رمیانی / ڕێكخراوی مامۆستایانی پیشه‌یی كوردستان
7- گروپی به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌گه‌رمیان


7/5/2010 – گه‌رمیان


 

           

 

08/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com