له‌پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان،که ژماره‌ی
سپاردنی 777 ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کتێبخانه
گشتیه‌کانی سالی 2009 دراوه‌تێ ، پێشه‌کیه‌کی
بۆنوسراوه من به‌شێکی که‌می ده‌خه‌مه ڕوو
تاباسه‌که درێژدادڕ نه‌بێت، ئاماژه به‌مێژووی پڕ
له خوێناوی وکاره‌ساتبارو چه‌ند چه‌مکێکی گرنگ
ده‌کات ، وه‌ک: سه‌رکوتکردن سته‌م ،
چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی کورد به‌ده‌ست حکومه‌ته
یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق ، بێ به‌شکردنی
گه‌لی کورد له مافه‌کانی خوا که به ئاده‌میزادی
به‌خشیون وه‌ک: ئازادی ویه‌کسانی و
دادپه‌روه‌ری....ئاماژه به تاوانه‌کانی
جینۆسایدوئه‌نفال وکیمیاباران و وێرانکردنی
دێهاته‌کانی کوردستان.......هتد .
نوسراوه له رێزگرتنمانه‌وه ، بۆ
سه‌رکرده‌وهێماکانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی
کوردستان خه‌باتگێڕوپێشمه‌رگه‌وشه‌هیده
نه‌مره‌کان وئه‌وقوربانیانه‌ی داویانه له پێناو
ئازادی و پاراستنی نیشتمان وداننان به‌مافی
چاره‌نوسمان...... بۆ هێنانه کایه‌ی کۆمه‌لێکی
مه‌ده‌نی له کوردستان.....گیانی برایه‌تی
ولێبورده‌یی باڵ به‌سه‌ر هه‌موان دابکێشێ ،
......له پێناوی کوردستان که بۆ هه‌مووان
نیشتمانێکی یه‌کگرتووبێت و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ها
دیموکراتیه‌کان دامه‌زرابێ و کار بکات له‌به‌ر
ڕۆشنایی بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ که یاسا‌و داد
تیایدا سه‌روه‌ر بێ ، بۆ گه‌یشتن
به‌فرمانڕه‌واییه‌کی ژیر، له‌سه‌ر ویستی
ئازاده‌مانه‌وه هه‌ڵقوڵابێ به‌رجه‌سته‌ی
ئاواته‌کانمان بکات به‌ئه‌مه‌ک بێ بۆ
قوربانیه‌کان. وه‌ک چه‌ندین ئامانج و ویستی تر ،
که کوردستان هه‌رێمێکی فیدرالی بێت ......... ،
بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانمان ده‌ستوری هه‌رێمی
کوردستان دانراوه .
ئه‌وه‌ی ئه‌م پێشه‌کییه بخوێنیته‌وه‌و به‌راووردی
بکات له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی که ئێستا له کوردستان
ده‌گوزه‌رێ تووشی شۆک و گوومان ده‌بێت وجۆره‌ها
پرسیار له‌مێشکی دروست ده‌بێت،چونکه به‌ر له
هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان پێداگریان
له‌وه ده‌کرد که‌ده‌ستوره‌که له‌په‌رله‌مان
ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ و په‌سند بکرێ ، باشه که
ئه‌م هه‌موو شتانه ده‌زانن بۆ له بواری پراکتیکی
کاری پێناکه‌ن ، که‌س رێگره؟ ئاساییه که خه‌لکی
توشی گوومان ودله ڕاوکێ ببن ، چونکه له
ولاته‌که‌ی ئێمه‌دا ،زۆرترین کۆبوونه‌وه ده‌کرێ،
به‌ده‌یان پرۆژه وپڕۆژه یاسا ده‌نووسرێ
،به‌ده‌گمه‌ن ئه‌گه‌ر نا هیچی ناچێته بورای
جێبه‌جێکردنه‌وه،بۆیه نه‌وڵات پێشده‌که‌وێ
ونه‌کوردستان ده‌بێته کۆمه‌لێکی مه‌ده‌نی
ونیشتمانێکی یه‌کگرتوو و یاسا‌و داد تیایدا
سه‌روه‌ر نابێ !.
سه‌رنجتان بۆ چه‌ند ماده‌و بڕگه‌یه‌ک ڕاده‌کێشم
بزانن تاچه‌ند چوونه‌ته بواری
پراکتیزه‌کردنه‌وه ،
مادده‌ی 39 ده‌سه‌ڵاته‌کان دیاری ده‌کات :
ده‌سه‌لاتی یاسادانان ، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن ،
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری .
له‌ده‌سه‌لاتی یاساداناندا ماده‌ی 47 دا هاتووه :
یه‌که‌م/ له سالێکدا دووخولی کارکردن هه‌یه .
دووه‌م/ ئه‌و خوله‌ی کاری په‌رله‌مان ، که
بودجه‌ی گشتی تێدا خرابێته ڕوو ، هه‌تا بودجه‌که
په‌سند نه‌کرێ کۆتایی نایه . به‌ر له
هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی بودجه‌که‌یان
راگرت بۆ دوای هه‌لبژاردنه‌کان ماوه‌ی مانگێکی
خایاند ، هه‌موو ئه‌م ڕاگرتنانه ڕاسته‌وخۆ کار
ده‌کاته سه‌ر سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیانی خه‌لک
واته ژیان بۆ ماوه‌یه‌ک له جوله ده‌که‌وێ بێ
بوونی هیچ پاساوێکی یاسایی وبوونی فاکته‌رێکی
کاریگه‌ر له‌سه‌ر کاری ڕۆژانه‌ی په‌رله‌مان ، به
پێی برگه‌ی دوی ماده‌که سه‌روه‌ری یاسا
پێشیلکرا.
ماده‌ی 53 چوارده بڕگه‌یه ، له بڕگه‌ی یه‌که‌م
داهاتووه : بڕیاردان له‌سه‌ر پرسه چاره‌نووس
سازه‌کانی گه‌لی کوردستان_ عێراق به‌ده‌نگی
زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ‌ی ئه‌ندامه‌کان
ده‌بێت،به‌و مانایه‌ی په‌رله‌مان مه‌رجه‌عه ، من
ده‌پرسم کام پرسی چاره‌نووس ساز په‌رله‌مانی
کوردستان ده‌نگی له‌سه‌رداوه ،گرێبه‌سته
نه‌وتیه‌کان تا ئێستاش به‌ته‌واوی ئاگاداری نییه‌و
داهاته‌که‌ی لێله، پرسی دانانی جێگری سه‌رۆکی
هه‌رێم تا ئێستا دیار نییه ، په‌یوه‌ندی و
سه‌ردانه‌کانی ولاتانی دراوسێ و هاوپه‌یمانان تا
ئێستا په‌رله‌مان نازانێ ئه‌جندای سه‌ردان
وپه‌یوه‌ندییه‌کان چییه ؟ داهاته‌کانی
فڕۆکه‌خانه‌کان چه‌نده ده‌چێته کوێ؟ ، چه‌ندین
پرسی تر.
ده‌سه‌ڵاتی جێبه جێکردن :
مادده‌ی 59 دا هاتووه ده‌سه‌ڵاتی جێبه جێکردن
له‌سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران پێکدێ ده‌سه‌ڵاته‌کانیان به پێی
ده‌ستوورویاسا پیاده‌ده‌که‌ن .
من ده‌پرسم کام ده‌ستورو یاسا ئه‌م حکومه‌ته‌ی تا
ئێستا دوو ئیداره‌یی تێداهه‌یه ، ئه‌م سه‌رۆکی
هه‌رێمه‌ی تا ئێستا وه‌ک سه‌رۆکێکی پارتی
هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات ، دیار نییه که‌ده‌چێ بۆ
ده‌ره‌وه‌ی وولات به نوێنه‌راتی هه‌رێم ده‌چی یا
سه‌رۆکی پارتی ،ئه‌گه‌ر وایه بۆ زۆربه‌ی
وه‌فده‌یاوه‌ره‌کانی ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌که‌یی و
پارته‌که‌ی ئه‌و‌ن ، خه‌لکێک له هیچ پێگه‌یه‌کی
حکومه‌ت وسه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدانیین که‌چی وه‌ک
سه‌رۆکی حکومه‌ت کارده‌که‌ن ، ئه‌وه‌ی ده‌بینرێ
پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و ده‌ستوره.
یه‌که‌م / سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان /عێراق له
مادده‌ی 60 تا مادده‌ی 68 تایبه‌ته به
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، ماده‌ی 60 دوو برگه‌یه
یه‌که‌م /سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌رۆکی باڵای ده‌سه‌لاتی
جێبه‌جێکردنه و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی
پێشمه‌رگه‌یه‌و نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی هه‌رێم ده‌کات
هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌رێم وحکومه‌تی فیدرالدا،
به‌شداری له بۆنه نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانییه‌کان
ده‌کات . دوه‌م/ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان جێگرێک
بۆ خۆی هه‌لده‌بژێری که هاو کاری ده‌کات له
ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانیداو له‌کاتی
ئاماده‌نه‌بوونیدا جێی ده‌گرێته‌وه وجێگری
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه (
پاسه‌وانی هه‌رێم ) ده‌بێ به مه‌رجێک ڕه‌زامه‌ندی
په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێ به زۆرینه‌ی ڕه‌های
ژماره‌ی ئه‌ندامانی .
من ده‌پرسم په‌رله‌مان وحکومه‌ت هه‌یکه‌لی
ئیداریان دیاره، به‌لام تا ئێستا شێوه هه‌یکه‌لی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم دیار نییه ، به پێ یاسا
جیگر ده‌بێ هه‌بێ ، که نییه؟ ، کێ هاوکاری
ده‌کات له ئه‌رکه‌کانی ؟ ، که ئه‌و ئاماده
نه‌بێت کێ جێگره‌وه‌یه‌تی ؟،بۆ تا ئێستا دیاری
نه‌کراوه؟.
مادده‌ی 62 سه‌رۆکی هه‌رێم و جێگره‌که‌ی سزاده‌دات
له پۆسته‌که‌یان لاده‌دات به تاوانبارکردنی له
لایان دادگای ده‌ستووری له ئاکامی تۆ
مه‌تبارکردنیه‌وه به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ‌ی
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کردستان / عیراق ، ئه‌وه‌ش
له ئه‌نجامی شکاندنی سوێندی ده‌ستوری یان
پێشێلکردنێکی سامناکی ده‌ستور یا ئه‌نجامدانی
خیانه‌تی گه‌وره. سه‌رۆک بۆ خۆی هه‌موو
ده‌سه‌ڵاتێکه پێویستی به جێگرنییه ،ئه‌ومن مردوو
ئێوه زیندوو هێزو یاسایه‌ک نییه بتوانێ بڵێ
جه‌نابی سه‌رۆک پشتی دوو چاووت دوو برۆیه یا
ئه‌وه سنوری ده‌سه‌لاتی تۆیه ،به‌کوردییه‌که‌ی
که‌س ناتوانێ سه‌رۆکی هه‌رێمی بێ جێگر لابدات یا
سزای بدات .
مادده‌ی 65 سه‌رۆکی هه‌رێم جگه له‌م
ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به یاسا پێیی ده‌درێ چه‌ند
ده‌سه‌ڵاتێکی تریش له‌م مادده‌یه‌دا له 24 بڕگه
دیاری کراوه پیاده‌ی ده‌کات . له بڕگه‌ی
یازده‌هه‌مدا/ بۆ کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له کاتی
پێویستدا بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌کات
بۆ باسکردنی هه‌ندێ پرسی دیاریکراو
که‌کۆبوونه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجامده‌درێ ، بۆخۆی
سه‌رۆکایه‌تی کۆبوونه‌وه‌کان ده‌کات . من له‌ڕای
گشتی خه‌لک ده‌پرسم تائێستا له حاله‌تی ئاسایی
نائاسایی چ کۆبوونه‌وه‌ی واتان بینیوه؟.
سێزده‌هه‌م/ ناردنی هێزی پێشمه‌رگه(پاسه‌وانی
هه‌رێم) یا هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ی
هه‌رێم به ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مان ده‌بێت .
من ده‌پرسم به‌ر له ئێستا که هێزی پێشمه‌رگه‌یان
نارد بۆ به‌غداو شوێنه‌کانی تری عێراق، که
ئه‌نجام به ده‌یان ڕۆله‌ی کورد تیا چوون
په‌رله‌مان تا چه‌ند ئاگادار بوو، ئایا ئه‌وه
پێشیلی سه‌روه‌ری یاسانییه ، ده‌بێ خه‌للک
وپه‌رله‌مان ئه‌وه باش بزانن که نابێ چیتر کوری
کورد بکه‌ن به قوربانی کوری خه‌للکی تر .
مادده‌ی 66/ مووچه‌و ده‌رماله‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم
وجێگره‌که‌ی به‌یاسا دیاری ده‌کرێن . تا ئێستا
جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم نییه، به‌ڵام بابزانین
سه‌رۆکی هه‌رێم به‌پێی یاسا مووچه‌که‌ی چه‌نده؟.
مادده‌ی 67/ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
دیوانێکی ده‌بێ که پێکهاته‌وده‌سه‌ڵات وئه‌رک و
فه‌رمانه‌کانی به یاسا دیاری ده‌کرێن . پێکهاته‌و
ئه‌رک وفه‌رمانه‌کانی په‌رله‌مان وحکومه‌ت
ده‌زانین ، به‌لام سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم تا ئێستا
ته‌نها سه‌رۆکی دیوانی هه‌رێم وجه‌نابی سه‌رۆکی
هه‌رێم ناسراون ، شێوه پێهاته‌که‌ی تر نازانرێ ،
بیکه‌ن بۆ خاتری خوا بۆخاتری خوێنی ئه‌و
شه‌هیدانه‌ی که به‌رده‌وام سوێندی پێئه‌خۆن بۆ
خاتری هه‌موو موقه‌ده‌ساته‌کانی تری کوردستان ،
ئه‌م پێکهاته‌یه ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم دیاری
بکه‌ن و باره‌گاکه‌شی با له‌ناوشاری هه‌ولێری
پایته‌خت بێت له پال په‌رله‌مان وحکومه‌ت دوور
له باره‌گای حزب وناو ماڵی هاوڵاتیان .
مادده‌ی 68/ برگه‌ی سێیه‌م ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم
له کوردستان نه‌بوو یان پشووی وه‌رگرتبو یان
به‌شێوه‌یه‌کی کاتی نه‌یتوانی ئه‌رک
وفه‌رمانه‌کانی ئه‌نجام بدا جێگره‌که‌ی ئه‌رک
وفه‌رمانه‌کانی له ئه‌ستۆ ده‌گرێ .
ئێمه چه‌ندین جار گوێ بیست بووین دوور له‌چاوی
میدیاکان جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌فه‌ری
ده‌ره‌وه‌ی کردووه ، ئه‌گه‌ر به به‌ر چاوی
میدیاکانیشه‌وه سه‌فه‌ری کردبێت ئه‌وا وه‌فدی
یاوه‌ری پێک هاتوون له ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌که‌یی
وئه‌ندامانی پارته‌که‌ی که سێک له پێکهاته‌ی
فراکسیۆنه‌کانی ناو په‌رله‌مان و حکومه‌تی له‌گه‌ل
نه‌بووه ، که‌سێکیش جێگری نه‌بووه له کوردستان
تا ئه‌رک وفه‌رمانه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم
جێبه‌جێبکات به پێی ئه‌و یاسایه‌ی که ئاماژه‌ی
پێده‌کات ، ده‌بێ له‌م نزیکانه سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێم له‌م ئالۆزییانه ڕزگاری ببێت و
پێکهاته‌که‌ی ته‌واو بکرێت وجێگرێک هه‌لببژێردرێ ؟
.
یوسف منتک/ئه‌لمانیا
|