تیرۆركردنی‌ سه‌رده‌شت، تیرۆركردنی‌ هه‌موومانه‌

  

 



به‌ڕێزان
سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ
وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌

له‌ كاتێكدا هه‌ولێر پایته‌ختی‌ هه‌رێم بانگه‌شه‌ی‌ به‌ره‌و دوبه‌ی‌ بون ئه‌كرێـت و ته‌لاره‌كانی‌ به‌ره‌و هه‌ور ئه‌ڕوات، وه‌ك نمونه‌ پیشانی‌ هه‌موو لایه‌كی‌ ئه‌ده‌رێت، له‌ ژێر سێبه‌ری‌ دییموكراسی و ئازادی‌ راده‌ربڕیندا. خوێندكارێك له‌ زانكۆوه‌ ده‌رفێندرێت و تیرۆر ده‌كرێت. بڕوانامه‌ی‌ كفنی‌ ئه‌ده‌نێ‌ و له‌ گۆڕدا دایئه‌مه‌زرێنن.
له‌ كاتێكدا بڕیاره‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان باس له‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ گرنگیدان به‌ گه‌نجان بكرێت، له‌ كاتێكدا وه‌زیری‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ باس له‌ دورخستنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ حزب ده‌كات له‌ زانكۆ. حه‌ره‌می‌ زانكۆ ده‌شكێت و خوێندكار (سه‌رده‌شت عوسمان) به‌ شه‌ق و زله‌ ئه‌برێت و وه‌ك پیشه‌ی‌ دیكتاتۆری‌ به‌عس دڕندانه‌ فیشه‌ك به‌ ده‌می‌ پیرۆزیه‌وه‌ ده‌نرێت وه‌ك ئاماژه‌ كه‌ زمانی‌ ئازاد له‌م وڵاته‌ قه‌ده‌غه‌یه‌،
ئێمه‌ وه‌كو خوێندكارانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ بۆ به‌رچاوی‌ هه‌موو لایه‌ك رایئه‌گه‌یه‌نین ، پێمان وایه‌ تیرۆركردنی‌ سه‌رده‌شت زه‌نگێكه‌ بۆ هه‌موو گه‌نجان و خوێندكاران و رۆژنامه‌نووسان و كپ كردنی‌ ده‌نگی‌ گه‌نج و بیروڕای‌ ئازاده‌، بۆیه‌ تیرۆركردنی‌ سه‌رده‌شت به‌ تیرۆركدنی‌ سه‌رجه‌م خوێندكارانی‌ زانكۆی ده‌زانین.
بۆیه‌ له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا داوا له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین لێدوانی‌ فه‌رمی‌ له‌ باره‌ی‌ ئه‌م كاره‌ قێزه‌وه‌نه‌ بده‌ن. هه‌روه‌ها له‌ وه‌زیره‌ به‌ڕێزه‌كه‌مان وه‌زیری‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ داواكارین هه‌ڵوێستی‌ بوێرانه‌و مه‌ردانه‌ی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر رفاندن و تیرۆركردنی‌ خوێندكارێكی‌ هاوڕێمان له‌زانكۆی‌ صه‌ڵاحه‌دین.
ئێمه‌ به‌ هه‌موو لایه‌كی‌ رائه‌گه‌یه‌نین كه‌مپینێك دروست ئه‌كه‌ین و (گروپی‌ گه‌نجانی‌ كوردستان) له‌ ناو جه‌رگه‌ی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ رائه‌گه‌یه‌نین و به‌ڵێن ئه‌ده‌یه‌ن به‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌موو جۆره‌ چالاكییه‌كی‌ مه‌ده‌نی‌ و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن تا ئاشكرا كردن و به‌ سسزا گه‌یاندنی‌ بكوژانی‌ رۆژنامه‌ نووس و هاوِێمان (سه‌رده‌شت عوسمان).



خوێندكارانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌
9-5-2010



 

           

 

10/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com