"زانستی سیاسه‌ت سه‌روه‌ری گشت زانسته‌كانه.."
( ئه‌رستۆ)
زانستی سیاسه‌ت وه‌ك یه‌كێك له لقه هه‌ره گرنگه‌كانی
كاروانی گه‌شه‌كردنی زانسته‌كان، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدان‌و
گه‌شه‌كردنی یه‌كێك بووه له كایه هه‌ره گرنكه‌كانی
ژیانی مرۆڤ، هه‌ر له یونانیه‌كانه‌وه بگره تا
ده‌گاته دانپیانان به زانستی سیاسه‌ت وه‌ك لقێك
له زانسته كۆمه‌لایه‌تی‌و مرۆڤایه‌تیه‌كان
دواتریش خوێندنی له بواره ئه‌كادیمیه‌كاندا، به‌تایبه‌ت
له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م له رێگای
دروستكردنی قوتابخانه‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ زانسته
سیاسیه‌كان Ecole Libre des Sciences Politiques,
له پاریس له سالی 1872 هه‌روه‌ها قوتابخانه‌ی له‌نده‌ن
بۆ زانسته ئابوری‌و سیاسیه‌كان London School of
Economic & Political Science ئیتر هه‌ر له‌و ساته‌وه‌خته‌وه
ده‌زگا ئه‌كادیمیه جیهانیه‌كان دڵنیا بوون له
گرنگی ئه‌م زانسته وه‌ك بابه‌تێك بۆ خوێندن له
زانكۆكانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكادا، كه دواتر پێشه‌ڤچوون‌و
گه‌شه‌كردنه‌كانی ئه‌م زانسته ته‌واوی جیهانی
گرته‌وه، ئیتر به‌جۆرێك ئه‌م زانسته خزمه‌تی كرد
به رۆژئاواوه كه توانیان له رێگایه‌وه باڵاده‌ستی‌و
هونه‌ری بونیاتنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاو ده‌وڵه‌تی پێ
رێكبخه‌ن‌و باڵی شارستانیه‌تی رۆژئاوای پێبكێشن به‌سه‌ر
گشت جیهاندا، بۆیه به‌هه‌ڵه‌دا ناچین ئه‌گه‌ر
بڵێین ته‌واوی سه‌ركه‌وتن‌و پێشكه‌وتنه‌كانی
رۆژئاوا یه‌كێك له هۆكاره‌كانی مامه‌له‌كردنێكی
دروست‌و عه‌قلانه بووه له گه‌ڵ زانستی سیاسه‌تدا،
چونكه ئه‌وه زانستی سیاسه‌ته كه پێمان ده‌لێت
به چ میكانیزم‌و هونه‌رێكی مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ
رووداو‌و پێشهاته‌كاندا ده‌توانیت "چی به‌ده‌ست
بهێنیت"، به پێی ئه‌و هاوكێشه مه‌عریفیه‌ی كه
بیرمه‌ندی سیاسی (هاروڵد لاسویل) ده‌لێت سیاسه‌ت
بریتیه له‌وه‌ی "كێ چی به‌دست دێنێت،؟ چۆن به‌دستی
ده‌هێنێت؟و كه‌ی به‌ده‌ستی ده‌هێنێت؟". نه‌ته‌وه‌ی
كورد به‌ر له‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌یێكی سه‌ر رووی ئه‌م
زه‌مینه زیاتر پێویستی به خوێندن‌و شرۆڤكردنی
زانستی سیاسه‌ت‌و تێگه‌یشتن له كۆدی دیارده
سیاسیه‌كانی ده‌روبه‌رو جیهان هه‌یه، چونكه ئێمه
خاوه‌ن پرسێكی سیاسی گه‌وره‌ین مه‌گه‌ر له رێگای
سیاسه‌تێكی زانستی‌و ئه‌كادیمیانمه‌وه بتوانین به‌ده‌ستی
بهێنین ئه‌گینا ده‌روازیێكی تر نیه تیایدا بچینه
ناو مێژووه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر به ئه‌ده‌ب‌و جوان‌و
شیعره ناسكه‌كانی مه‌م‌و زین‌و فه‌قێ ته‌یران‌و
نالی‌و سالم‌و كوردی‌و گۆران چه‌ندان ئه‌دیب‌و
شاعیری تری گه‌وره‌ی كورد بێت، ئه‌وا ده‌بێت ئێمه
یه‌كێك بین له نه‌ته‌وه‌و ئیمپراتۆره‌كانی ئه‌م
جیهانه، چونكه ئێمه خاوه‌ن گه‌نجینه‌یێكی جوانی
هونه‌رو ئه‌ده‌ب‌و كه‌له‌پوری كوردین به‌ڵام ئه‌م
لایانانه له‌گه‌ڵ ئه‌و گرینگیه‌ی له ژیاندا هه‌یانه،
به‌ڵام نه‌یانتوانیووه سارێژی برین‌و كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی
ئێمه بكه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یێكی دروستی
رووداوه مێژوویه‌كانیش بكه‌ین دیسان ئه‌ومان پێده‌لێن
كه ئێمه‌ی كورد هه‌رچه‌نده نه‌ته‌ویێكی خۆڕاگر‌و
ئازا‌و چاونه‌ترس بوین، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌ته‌ویێكی
سیاسه‌ت زان نه‌بووین هه‌میشه ئه‌وه‌ی له مه‌یدانی
جه‌نگه‌وه به‌ده‌ستمان هێناوه له‌سه‌ر مێزی
سیاسه‌تدا دۆڕاندوومانه، بۆیه له ئێستاوه به‌تایبه‌ت
له‌پاش رووخانی رژێمی به‌عس‌و به‌شداری كارامان له
بونیاتنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ‌دا، به‌ر له هه‌رشتێك
پێویستمان به گرنگی دانه به‌زانستی سیاسه‌ت‌و ده‌زگاو
سه‌نته‌ره لێكولینه‌وه ستراتیژیه سیاسیه‌كان هه‌یه،
بێگومان ئه‌وه‌ش به‌دینایه‌ت ئه‌گه‌ر له به‌هێزكردنی
زانستی سیاسه‌ت له‌ناو زانكۆكانی كوردستانه‌وه ده‌ست
پێنه‌كات، كه‌چی به‌داخه‌وه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی
نزیكه‌ی 18 ساڵ تێپه‌رده‌بێت به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی
به‌شی زانسته سیاسیه‌كان له كوردستاندا كه‌چی تا
ئێستاش چه‌نده‌ها كێشه‌ی زانستی‌و كارگێرییان هه‌یه
هه‌ر له كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانستییه‌و بگره، واتا
ئه‌و بڵاوكراوه جیهانیانه‌ی كه تایبه‌تن به‌زانستی
سیاسی له ده‌زگا ئه‌كادیمیه جیهانیه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن،
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو شوێنێك نیه بۆ
دابینكردنی گۆڤار‌و رۆژنامه‌كانی كوردستانیش بۆ
قوتابیان له به‌شه‌كانی ئه‌م زانسته‌وه، ئه‌مه
جگه له‌وه‌ی جارێك ئه‌م به‌شه ده‌بێته كۆلیژو
جارێك ده‌بێته‌وه به به‌ش‌و تا ده‌گاته نه‌بوونی
شوێنێكی وه‌زیفی بۆ ده‌رچوانی ئه‌م زانسته‌و
نازناوێكی كارگیرَی كه وه‌ك زانسته‌كانی تر، ده‌رچووه‌كانی
هه‌ست به‌دڵنیابوون‌و گرنگیدان بكه‌ن به زانستی
سیاسه‌ت، ئه‌مه وایكردووه لای خودی خوێندكاره‌كانیشه‌وه
گرنگی نه‌درێت به به‌های زانستی زانسته سیاسیه‌كان،
تا به‌م دواییانه كۆده‌نگیێك دروست بوو له‌لایه‌ن
قوتابی‌و ده‌رچوان‌و مامۆستایانی ئه‌م زانسته كه
ئیتر به‌سه‌و كاتی هاتووه چاره‌سه‌رێك بدۆزرێته‌وه
بۆ ئه‌م په‌راوێزخستنه‌ی زانستی سیاسه‌ت، چونكه
به‌های زانستی هه‌ر زانستێك له ئێستادا له گرنگی
ئه‌و زانسته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت له‌رووی پله‌ی
دارایی‌و ئابوری‌و بازاریه‌كانیه‌وه، واتا ئایا
تا چه‌ند ئه‌و زانسته ده‌توانێت به‌شێك له‌كار بۆ
هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌كانی له‌داموو ده‌زگاكانی
حكومه‌ت‌و داموو ده‌زگا ئه‌هلی‌و بازاره‌وه دابین
بكات، چونكه من دڵنیام ئه‌گه‌ر گرنگی زانسته‌كانی
وه‌ك زانستی پزیشكی‌و ئه‌ندازیاری له به‌هایێكی
مادیه‌وه نه‌بێت ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌و ئێستا ئه‌م
به‌شانه حالیان زۆر له زانسته سیاسیه‌كانه‌وه
خراپتر ده‌بوو، هه‌ر ئه‌م به‌ها مادی‌و مه‌عنه‌ویشه
كه سه‌روه‌ری‌و شكۆی زانستێك ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر
زانسته‌كانی تره‌وه، دوتریش ئه‌مه ده‌بێته هۆی
گرنگیدان‌و پێشكه‌وتنی خودی زانسته‌كه‌وه، لێره‌دا
پرسیارێكی گرنگ هه‌یه ده‌كرێت ئه‌مه ده‌روازه‌یه‌ك
بێت بۆ نووسین‌و توێژینه‌وه‌ی تریش، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه
ئایا حكومه‌ت‌و داموو ده‌زگا كارگێریه‌كانی تا چه‌ند
هه‌وڵیانداووه گرنگی سه‌روه‌ری بۆ ئه‌م زانسته
بگه‌رێننه‌وه له كوردستاندا؟ ئایا بۆ كاتێك له
هه‌لبژاردن‌و پرسه گرنگه‌كاندا ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ
بردنی كادیره‌كانی زانستی سیاسه‌ت بۆ ده‌زگاكانی
حكومه‌ت، كه له‌م هه‌لبژاردنانه‌ی دواییدا ده‌یه‌ها
مامۆستای به‌شی زانسته سیاسیه‌كانیان برده ناو
ده‌زگا حكومیه‌كانه‌وه، كه ئه‌مه له‌سه‌رێكه‌وه
جێگای رێزه‌و ده‌ربری ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی
كوردی ده‌یه‌وێت زانستیانه مامه‌له له‌گه‌ڵ
رووداوه‌كان بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نادروسته
پشتگوێ خستنی پێداویستی‌و داواكاریه‌كانی ده‌رچوانی
ئه‌م به‌شه‌یه كه تا ئێستاش وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌و
ئایا پێدانی نازناوێكی كارگێری وه‌ك (یاریده‌ری
توێژه‌ری سیاسی) كه خۆی گه‌راندنه‌وه‌ی مافێكه
نه‌ك پێشكه‌شكردنی دیاریێك بێت به‌م به‌شه، ئه‌وه‌نده
ده‌هێنێت كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له هۆله‌كانی
خوێندندا وانه ووتنه‌وه دوابخرێت؟ ئه‌یا بۆ ئه‌م
نازناوه بۆ به‌شه‌كانی تری وه‌ك یاساوو ئابوری‌و
كۆمه‌لناسی‌و ده‌روناسی‌و ..تاد، ره‌وایه به‌ڵام
بۆ به‌شێكی وه‌ك زانسته سیاسیه‌كان ره‌وا نیه؟
ئایا ئه‌مه په‌رواێزخستنی زانستی سیاسه‌ت نیه له
كوردستاندا‌و په‌یامێك نیه بۆ قوتابیانی ئه‌م به‌شه
كه‌پێمان ده‌لێن، ئه‌و لایانه‌ی ئێوه گرتوتانه
ئه‌وه‌نده ناهێنێت سه‌رمانی پێ بهێشێنن!؟ له
كاتێكدا ئێمه له‌هه‌ر ساتێكی تره‌وه پێویستمان
به میكانیزمه‌كانی زانستی سیاسه‌ت هه‌یه بۆ مامه‌له‌كردن
له‌گه‌ڵ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانمان ئه‌و كێشه
سیاسیه‌نه‌ی كه تائێستاش ئایینده‌ی بوونی ئێمه‌یان
وه‌ك كورده‌وه پێوه گرێدراوه، ئایا ئه‌مه په‌راوێزخستنی
سیاسه‌ت وه‌ك زانست‌و كایه سیاسیه‌كان نیه، ئه‌و
سه‌روه‌ریه‌ی كه فه‌یله‌سۆفی مرۆڤایه‌تی (ئه‌رستۆ)
به‌خشیه سیاسه‌ت كاتێك ووتی "زانستی سیاسه‌ت گه‌وره‌و
سه‌روه‌ری گشت زانسته‌كانه"!؟
زوبێر ره‌سول/ مامۆستای زانسته سیاسیه‌كان له
زانكۆی سه‌لاحه‌دین
|